عزەت ئەحمەد عیسا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 325

ئیمام و خەتیب

بە مەلا عزەت ناسراوە. لە ساڵى ١٩٥٦ لە گوندى (کەوتە) لەدایکبووە، هاوسەرگیرى کردووە و خاوەنى ٥ منداڵە، بە مەبەستى خوێندن چەند شوێنێ گەڕاوە، لەوانە: هەڵەبجە و بیارە و سلێمانى، تاکو لە ساڵى ١٩٧٩ لە هەڵەبجە خوێندن تەواودەکات و ئیجازەى مەلایەتى وەردەگرێت. ساڵى ١٩٨٠ دامەزراوە بە ئیمام و خەتیب لە مزگەوتى (سەڵاحەدین) لە شارۆچکەى سیروان. لە ساڵى ١٩٩٩ دواى گەڕانەوەى لە ئاوارەیى، بووەتە وتارخوێن لە مزگەوتى گوندى (خێڵى حەمە). بۆ ماوەى ١٢ ساڵ لەو مزگەوتە خزمەتى کردوە. ٢ ساڵێش لە مزگەوتى گەورەى هەڵەبجە دەبێتە وتارخوێن. لەئیستادا بەهۆى تەمەن و نەخۆشیەوە لە ماڵەوەیە، لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ ناوبراو(عزەت ئەحمەد عیسا)، لە ١٣ى١ى٢٠٢٥، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ(سەلاح ئەحمەد عیسا)،لەدایکبوو: ١٩٦٧،بڕوانامە: دیبلۆم، پیشە: مامۆستا،لە ١٣ى١ى٢٠٢٥،لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

محەمەد ئەحمەد محەمەد

ئیمام و خەتیبە، لە ساڵى ١٩٤٥ لەدایکبووە. خەڵکى گوندى دێکۆنە لە سنورى ناحیەى خورماڵ. هاوسەگیرى کردوە و خاوەنى ١١ منداڵە. قۆناغى خوێندنى سەرەتایى لە قوتابخانەى گوندى دێکۆن لە ساڵى ١٩٦٢ تەواوکردوە، لە ساڵى ١٩٦٨ لەلاى مامۆستا محەمەدى گەورە لە خورماڵ ئیجازەى مەلایەتى وەرگرتووە. تاوەکو ساڵى ١٩٨٥ بەناونیشانى ئیمام و خەتیب، بووەتە مامۆستاى مزگەوتى گوندەکەى خۆیان. بۆ ماوەى سێ ساڵ ئیمام و خەتیبى مزگەوتى عوسمانى کوڕى عەفان بووە، دواى گەڕانەوەى بۆ هەڵەبجە لە ساڵى ١٩٩٩ دەبێتە ئیمام و خەتیب لە مزگەوتى (حەمزە) لە هەڵەبجە، تاوەکو ساڵى ٢٠١٦، کە خانەنشین دەبێت، ئەندامى یەکێتى زانایانى کوردستان بووە.

زیاتر بزانە
ئیمام و خەتیب

محەمەد باباڕەسوڵ ئەحمەد

ئیمام و خەتیب، ناسراوە بە مەلا محەمەدى باباڕەسوڵ، لە ساڵى ١٩٤٢ لە گوندى عەبابەیلێ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، کوڕى (مەلا بابا ڕەسوڵ)ى عەبابەیلییە مەلا و کەسایەتێکى دیارى سنورەکە بووە. ناوبراو هاوسەر گیرى کردوە و خاوەنى ٣منداڵە، بە منداڵى دەستیداوەتە خوێندنى ئیسلامى و لە مزگەوتى عەبابەیلێ لاى باوکى خوێندویەتى. زیاتر لە ٣٥ ساڵ وەک ئیمام و خەتیب بەردەوامبووە، هەندێک لەو شوێنانە: (مزگەوتى گوندى عەبابەیلێ، مزگەوتى گوندى شێخ تەویل، ئیمامى زامن و ئاوەکەڵى، مزگەوتى عوسمانى کوڕى عەفان لە هەڵەبجە). ناوبراو لە ئیستادا خانەنشینە.

زیاتر بزانە
ئیمام و خەتیب