محەمەد ئەحمەد محەمەد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ئیمام و خەتیبە، لە ساڵى ١٩٤٥ لەدایکبووە. خەڵکى گوندى دێکۆنە لە سنورى ناحیەى خورماڵ. هاوسەگیرى کردوە و خاوەنى ١١ منداڵە. قۆناغى خوێندنى سەرەتایى لە قوتابخانەى گوندى دێکۆن لە ساڵى ١٩٦٢ تەواوکردوە، لە ساڵى ١٩٦٨ لەلاى مامۆستا محەمەدى گەورە لە خورماڵ ئیجازەى مەلایەتى وەرگرتووە. تاوەکو ساڵى ١٩٨٥ بەناونیشانى ئیمام و خەتیب، بووەتە مامۆستاى مزگەوتى گوندەکەى خۆیان. بۆ ماوەى سێ ساڵ ئیمام و خەتیبى مزگەوتى عوسمانى کوڕى عەفان بووە، دواى گەڕانەوەى بۆ هەڵەبجە لە ساڵى ١٩٩٩ دەبێتە ئیمام و خەتیب لە مزگەوتى (حەمزە) لە هەڵەبجە، تاوەکو ساڵى ٢٠١٦، کە خانەنشین دەبێت، ئەندامى یەکێتى زانایانى کوردستان بووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ ناوبراو(محەمەد ئەحمەد محەمەد)،لە ١٥ى ١ى٢٠٢٥،لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکارلەگەل(عوسمان محەمەد ئەحمەد)،لەدایکبوو: ١٩٧٣،بڕوانامە:ماستەر، پیشە: مامۆستایى ئاینى،لە ١٥ى١ى٢٠٢٥،لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی