عەزیز عارف عەلی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
ساڵی ١٩٧٢ لە گڵێجاڵ لەدایکبووە. سەرپەرشتیاری مزگەوتی دەروازەیە لە زەرایەن. خاوەنی دەیان بڕوانامەی زانستی شەرعییە. سەرپەرشتیاری دواناوەندی ابن سلاحی شارەزووری دەکات بۆ لەبەر کردنی قورئانی پیرۆز. لە کاری خێرخوازی شتن و کفن و نوێژ و بەڕێکردنی مردوودا ڕۆڵی بەرچاوی هەیە و ناسراوە. خێزاندارە و خاوەنی منداڵە، لە زەڕایەن نیشتەجێیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ ناوبراو. ١٩ی ٤ی ٢٠٢٥ زەڕایەن.
ئامادەکردنی: ڕێبین ساڵح ئەحمەد