کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

104 بابەت

مەلا جەمال شەمێرانى

ناوى (جەمال حسێن محەممەد شاوەیس)ـە. ساڵی ١٩٧٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغى چواری لە پەیمانگای ئیسلامى لە شارى هەڵەبجە خوێندووە، لە مەدرەسە و حوجرەى ئاینیى ئەهلى درێژەی بە خوێندن داوە و لە پەیمانگاى خەتابە لە شارى دهۆک خوێندویەتی. کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکانى لە زانکۆى موسڵ تەواوکردووە. ساڵى ٢٠٠١ بە فەرمی لە مزگەوتى (حاجى محەممەدە گەورە) لە شارى هەولێر بە ئیمام و خەتیب دامەزراوە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ هەڵەبجە تا ساڵى ٢٠١٠ لە مزگەوتى (دار الاحسان) بووە بە ئیمام و خەتیب. دواتر لە مزگەوتى فیردەوس بە هەمان ئەرک بەردەوامبووە. ساڵى ٢٠١٤ بڕوانامەی ماستەری لە بانگەواز و فیکرى ئیسلامى لە زانکۆى ئوم درمان لە وڵاتى سودان بەدەستهێناوە. لە ساڵى ٢٠١٩ەوە تا ئێستا لە مزگەوتى تەبایی لە شاری سلێمانی ئیمام و خەتیبە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مەلا ساڵح بامۆکی

ناوی (ساڵح قادر فەتاح بەگی ئێناخی)یه.، ساڵی ١٩٢٤ لە ناوچەی ئێناخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە‌، پاش دەستگیرکردنی باوکی لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی ئێرانەوە، خێزانەکەیان خاتوونەتە‌ باشوری کوردستان و لە گوندی بامۆکی نزیک شاری هەڵەبجە نیشتەجێدەبن، خوێندنی حوجرە دەستپێدەکات، تا ئیجازەی دوازدە عیلمی وەردەگرێت. لە مزگەوتی عەبابەیلێ و چەند مزگەوتێکی دیکەی هەڵەبجە پێشنوێژی و وتاربێژی کردووه. لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ئیسلامی ساڵی ١٩٨٧ بووە، لە پەیمانگای ئیسلامی سلێمانی و هەڵەبجە وانەبێژ بووە، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی بامۆک بەخاکسپێرراوە‌.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مەلا سەلیمی بەڵخە

وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی بەڵخە و وەکیل موعەلیم بووە لە قوتابخانەی بەڵخە. ناوی (سەلیم کوڕی مەلاحەسەنی کوڕی مەلا سادقی تەوێڵە)یە. ساڵی ١٩٠٠ لە تەوێڵە لەدایکبووە. هەر لەوێش خوێندنی دەستپێکردووە. بۆ تەواوکردنی خوێندن چووەتە بیارە و پاوە و سنە و سونغوڕی کولیایی. لەلایەن مەلا قادری گەورەوە مۆڵەتی مەلایەتی پێدراوە. ماوەیەک مەلای شۆشمێ بووە لە خۆرهەڵات و ماوەیەکیش مەلای گوندی تاوێرە بووە. هاوڕێی مەلا عبدالکریمی مدەرس بووە. دوو ژنی هێناوە. یەکەمیان لە تەوێڵە چوارکچ و کوڕێکی لێ بووە. عوسمان بەگی ساڵح بەگی فەتاح بەگ دەچێت بەشوێنیدا و دەیبات بۆ بەڵخە. خەدیجەی عوسمان بەگ دەهێنێ دوو کوڕی دەبێت و لە بەڵخە نیشتەجێدەبێت. لەبەرئەوە بە مەلا سەلیمی بەڵخە ناسراوە. ساڵی ١٩٥٥ لە بەڵخە کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مەلا سەید جەلال

ناوی (جەلال عەبدولڕەحمان یوسف تاوگۆزی)یە. ساڵی ١٩٧٤ لەدایکبووە. لە هەڵەبجە، عەربەت، جوانڕۆ، ڕوانسەر خوێندووە. ئەو ماوەی لە ئێران بووە، بە شێوەیەکی دەرەکی تاقیکردنەوەی ئەنجامداوە و پۆلی نۆی بڕیوە و بەوشێوەیە توانیویەتی ناوەندی تەواوبکات. گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و ساڵی ٢٠٠٥ لە شاری سلێمانی تاقیکردنەوەیەکی پۆلی دوازدەی مەلایەتی بە پلەی یەکەم بڕیوە. ساڵی ٢٠٠٩ کۆلێژی کوردستان بۆ پێگەیاندنی پێشنوێژ و وتاربێژ تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٢٤ بە پلەی نایاب بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە. بۆ ماوەی دە ساڵ لە مەدرەسەی (حەوزەی عیلمی) لە شارى جوانڕۆ وانەی وتووەتەوە و پێشنوێژی مزگەوتی (پیرخدر) بووە. تا ساڵی ٢٠١٤ لە مزگەوتی جامیعە مامۆستا و ئەندامی لیژنەی فەتوا بووە. لە مزگەوتی (شەکرالی، بەشارەتی خواروو و ئەحمەدئاوا) وتاربێژ بووە. لە نێوان ٢٠٠٩ تا ٢٠١٩ لە مزگەوتی (جمهوری) پێشنوێژی کردووە. لەئێستاشدا پێشنوێژی مزگەوتی (فیردەوس) و وتاربێژی مزگەوتی قازی (محەممەد)ە لە هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مەلا سدیق محەممەد ئەحمەد

ناوی (مەلا سدیق محەممەد ئەحمەد محەممەد)ە. ساڵی ١٩٧٧ لەگوندی (پشتە)ی سەر بە شارۆچکەی (بەمۆ) لەدایکبووە. لای مامۆستا مەلا عەبدولڕەحیم تاوگۆزی دەستیکردووە بەخوێندنی قورئان. لە مزگەوتی خانەقای (شێخ ساحێب نەقشبەندی)، قۆناغی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی و دواتریش (کلیة الدعوة الجامعیة) بەشی (للدراسات الاسلامیة) لە لوبنان تەواوکردووە. لە (گوندی پشتە، گوندی تووەقوتی گەرمیان، گوندی شێخ لەنگەری گەرمیان، گوندی بێسەڵمێن، گوندی بانی خێڵان، مزگەوتی مەحوی لەزەڕایەن، گوندی میرەدێ)، پێشنوێژ و وتاربێژ بووە. لەئێستادا پێشنوێژ و وتاربێژە لە گوندی بانی خێڵان لە سنوری قەزای دەربەندیخان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مەلا عەبدوڵاى چروستانى

پێشنوێژ و وتاربێژ و نوسەرە. ناوى (عەبدوڵاى کوڕى مەلا عەبدولڕەحیمى چروستانی)یە. لە سەرچاوەکاندا بە (العالم الربانى، الشیخ ملا عبدالله جروستانى) ناونراوە. ساڵى ١٨٩٧ لە گوندى (ئابڵاغ)ی نزیک شاری سلێمانى لەدایکبووە. دایکى ناوى ئامینە خانى کچى مەلا محەممەدى زەندانە. باوکی لە بنەڕەتدا خەڵکى گوندى چروستانەیە لە عەشیرەتى نەوڕۆڵى و دواتر چووتە گوندى ئابڵاغ. مەلا عەبدوڵا لە تەمەنى چوار ساڵییەوە لاى باوکى وانەى خوێندووە. دواى مردنى باوکى لە ماوەیەک لە مزگەوتى حاجى خان دەمێنێتەوە. بۆ وەرگرتنى وانە ئاینییەکان چەندین ناوچەى وەک: (مەرگە، ڕانیە، خۆشناوەتى، شەقڵاوە، بەحرکە، هەولێر، پردێ، کەرکوک، قادرکەرەم، تاڵەبان، لەیلان...) دەکات و لە خزمەت چەندین مامۆستاى وەکو:(مەلا محەممەدى براى، مەلا ئەحمەد ڕۆژبەیانى، مەلا ئەحمەدى تورجان لە بۆکان، مەلا محەممەدى دەڵگەیی، مەلا سلێمانى هیندى لە ماوەت، مەلا ئەحمەدى ڕەش لە هەولێر، مەلا عارفى چنگیانى، مەلا عەلائەدین لە لەیلان، شێخ عومەر قەراداغى لە سلێمانى، حسێنى پیسکەندى، ..) وانەى خوێندووە. لە ساڵى ١٩١٧ و لەسەر دەستى مەلا حسێنى پیسکەندى لە گەڕەکى جولەکەکان مۆڵەتی مەلایەتى وەرگرتووە و لە مزگەوتى شێخ سەلام بووە بە پێشنوێژ. وەکو پیرۆزى و لە ساڵى ١٩٣٢ لە خزمەت مەلا عومەرى قەرەداغى ئیجازەى دووەم وەردەگرێت. لە چەند مزگەوتێک پیشنوێژ و وتاربێژ بووە. ڕۆژانى دووشەممە و سێشەممە وانەى تەفسیرى قورئانى بە هەموو مەلاکانى سلێمانى وتووەتەوە. پەیوەندییەکى بەهێزى هەبووە بە شێخانى تەریقەتى نەقشبەندى و بە تایبەت شێخ عوسمانى سەراجەدیینى دووەمەوە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی ١٥ منداڵە. مەلا عەبدوڵا ماوەى ٦٠ ساڵ لە هەردوو مزگەوتى خانەقا و شێخ سەلام خزمەتیکردووە و نزیکەى ٤٠ جار کتیبى (جمع الجوامع) وتووەتەوە. لە هەڵبژاردنى سەرۆکى یەکێتى زانایاندا لەگەڵ ئەوەى لەسەدا ٧٠ى دەنگەکانى بەدەستهێنا، بەڵام وازى لێهێناوە. مەلا عەبدوڵا نزیکەى ٣٠ کتێبى دانراوى هەیە، بەڵام سێ دانەیان چاپکراوە. جگە لەوەش دەستى نوسینی شیعرى هەبووە و بە زمانەکانى کوردى، عەرەبى و فارسى شیعرى نوسیووە. ساڵی ١٩٨٨ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى حاجى شێخ عەوڵا بەخاکسپێرراوە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مەلا عەبدوڵاى گوڵپى

ساڵی ١٩٢٨ لە گوندى (گوڵپ) لەدایکبووە. لە خانەقاى بيارە، قزرئاباد و سنه ‌درێژەی‌ بە خوێندنى زانستە شەرعييەکان داوە. گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانى باشور و لەسەر دەستی مامۆستا مەلا عوسمان عەبدولعەزيز ئيجازەى مەلايەتى وەرگرتووە. لە هەردوو گوندى (دێکۆن و گوڵپ) بووەتە‌ پێشنوێژ و وتاربێژى مزگەوتەکانيان. پاش دەرچوونی لە تاقیکردنەوەیەکی وەزارەتى پەروەردە، لە گوندى (بێگڵاس) دامەزراوه ‌و ماوەی ٣١ ساڵ لە گوندى گوڵپ و چەند ناوچەيەکى شارەزوور و هەورامان وانەی وتووەتەوە‌، تا ساڵی ١٩٨٢ خانەنشين بووە. ساڵی ١٩٩٩ بە نەخۆشى کۆچیدواییکردووە و لە (ئارامگەى گوڵان) بەخاکسپێرراوە. لە شارۆچکەی خورماڵ مزگەوتێکی بەناوەوە کراوە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مەلا عەزیز مەلا سەعید

ناوی (عەزیز سەعید مستەفا)یە و بە (مەلا عەزیزی مەلا سەعید) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. سەرەتا لە حوجرەی گڵێجاڵ لای باوکی و دواتر لە حوجرەکانی هەڵەبجە و دەوروبەری خوێندویەتی. ساڵی ١٩٨٨ لەسەر دەستی مامۆستا شێخ نورەدین موفتی مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە و لە مزگەوتی کانی ئاسکان دەستیکردووەتە تەدریس و نزیکەی ٤٠ فەقێی هەبووە. خوێندنی ئەکادیمی و پەیمانگەی وتاربێژی لە لە سلێمانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لە ماوەی جیاوازدا لە مزگەوتی گوندەکانی (گڵێجاڵ، بانی خێڵان) و پێشنوێژ و وتاربێژ بووە. دواتریش لە مزگەوتی سەڵاحەدین لە زەڕایەن و لە ئێستاشدا لە لە مزگەوتی (کانی میل) پێشنوێژ و وتاربێژە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مەلا کازم جەلال ساڵح ئەحمەد

ساڵی ١٩٧٧ لەگوندی (گمە)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ لەدایکبووە. لەتەمەنی نۆ ساڵیەوە لەلای باپیری دەستیکردووە بەخوێندنی قورئان. ساڵی ١٩٩١ لە شاری سلێمانی لای مامۆستا شێخ خالید موفتی هەندێک وانەی شەرعی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٧ مۆڵەتی مەلایەتی لەخانەقای بیارە لەلای مامۆستا مەلا محەممەد ئەمین کانی سانانی وەرگرتووه. ساڵی ١٩٩٧ لەسەر داوای کوڕانی شێخ محەممەد عوسمان نەقشبەندی بووەتە مامۆستا لە خانەقای باریکە، لە هەریەک لە گوندی (بێسەڵمێن)ی سەر بە شارۆچکەی زەڕایەن و گوندی (سەرسوور)ی سەر بەقەزای پێنجوێن وتاربێژ و پێش نوێژی کردووە. بەشی بنەماکانی ئاینی سەر بەکۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی لە زانکۆی هەڵەبجە تەواوکردووە. ماستەری لەبەشی بنەماکانی ئاین لە زانکۆی هەڵەبجە بەدەستهێناوە. ئێستا پێشنوێژ و وتاربێژە لە مزگەوتی فیردەوس لە شارۆچکەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مەلا مەریوان ڕەشید حەمەساڵح

ساڵی ١٩٨١ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایى و دواناوەندى لە هەڵەبجە تەواوکرووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بنەماکانى ئاین لە زانکۆى هەڵەبجە بەدەستهێناوە. بۆ ماوەیەک لە مزگەوتى گەورەى هەڵەبجە پێشنوێژی کردووە. لە ساڵى ٢٠١٨ەوە تا ئێستا لە مزگەوتى فیردەوس ئیمام و خەتیبە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مەلا محەممەد هانەدنی

ناوی (محەممەد قادر کەریم)ـە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (هانەیدن) لە سنوری شارۆچکەی بیارە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە خورماڵ و ناوەندی لە شارۆچکەی سیروان و پەیمانگای زانستە شەرعییەکانى لە هەڵەبجە تەو‌اوکردووە. ساڵی ٢٠١٣ بووە بە پێشنوێژ و وتاربێژ لە گوندی گردیگۆ. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. ماوەی شەش ساڵ لە قوتابخانەی عەبدوڵای کوڕی عومەر لە خورماڵ وانەی وتووەتەوە. لە ئێستادا لە مزگەوتی گوندی گردیگۆ وتاربێژە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

محەممەد ئەحمەد جەمیل

ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە زەڕایەن و هەولێر تەواوکردووە. لە پەیمانگاى ئیبن سەلاحی شارەزووری ماوەى دوو ساڵ زانستە شەرعییەکانی خوێندووە و بڕوانامەى دبلۆمی وەرگرتووە. بەشى دەعوە و خەتابەی لە زانکۆی ئیمام ئەعزەم لە بەغداد تەواوکرددوە. بۆ ماوەى یەک ساڵ لە مزگەوتی قلیجە لە ناحیەى وارماوا وتاربێژ بووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە تا مانگی حەوتی ٢٠٢٣ لە مزگەوتی گردی قازی وتاربێژ و لە مزگەوتی گوڵانیش پێشنوێژ بووە. لە ئێستا خەریکی خوێندنی ماستەرە لە بەغدا لە زانکۆی ئیمام ئەعزەم. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

محەممەد خالید مستەفا

بە (شێخ محەممەدی موفتی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەڵەبجەى شەهید لەدایکبووە. سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. بەشى زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی ئیمام ئەعزەمی لە بەغداد تەواوکردووە. ماستەری لە زانکۆی سان کلیمینتس بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٩١ەوە لە مزگەوتی جامیعەى هەڵەبجە پێشنوێژی و وتاربێژی دەکات. پەیمانگای خەتابەیان لە هەڵەبجە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراندووە. بۆ یەکەمجار بەشى بنەماکانی ئاینیان لەساڵی ٢٠٠٤ هێناوەتە شاری هەڵەبجەوە و تا ساڵی ٢٠١٢ ڕاگری کۆلێژەکە بوون. لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ئێستا سەرۆکی لیژنەى فتوای هەڵەبجەیە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی دەزانێت.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

محەممەد ساڵح ئەحمەد

ساڵى ١٩٧٥ لە گوندى (سەرگەت) لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایى لە سەرگەت و خورماڵ و ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. بڕوانامەى دبلۆمى لە وتاردان و بەکالۆریۆسى لە زانستەشەرعییەکان بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنى شەش منداڵە. لە چەند مزگەوتێک پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ساڵى ٢٠٠٤ـەوە لە مزگەوتى (حاجى کەریمى بێکراس) لە سلێمانى بەردەوامە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

محەممەد نەسروڵڵا حەبیب

پێشنوێژ و وتاربێژ و نوسەرە. بە مامۆستا (محەممەد نەسروڵڵا هەورامانى) ناسراوە. ساڵى ١٩٧٠ لە گوندى ئەحمەدئاوا لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنى چوار منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە زانکۆی بەغداد و دکتۆرای لە وڵاتى سودان بەدەستهێناوە. مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. لەچەند مزگەوتێک پێشنوێژ و وتاربێژ بووه.‌ لە ئێستادا لە مزگەوتی (عەلی کەمال) لە شاری سلێمانی بەدەوامە. ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینیی کوردستان و ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری دوانگەیە. دامەزرێنەری کەناڵی میحرابی بانگەوازییە و ماوەی دووساڵ بەڕێوەبەری بووە. خاوەنی چەند کتێبێکی چاپکراوە، لەوانە (ئاشتبوونەوە لەگەڵ خوا، بەرهەمە ئیمانییەکانی ڕۆژ، هەناسەکانی سەرای ئازادی، چەمکی بیدعە، دیوانی نامی).

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مستەفا گوڵپى

ناوی (مستەفا غەفور محەممەد)ە و بە (مەلا مستەفا گوڵپى) ناسراوە. ساڵى ١٩٦٨ لە گوندى (گوڵپ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرى پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغى سەرەتایی لە گوڵپ و خورماڵ و ئامادەیى لە هەڵەبجە خوێندووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی بەغداد و ماستەر له زانکۆی ئازادی تاران بەدەستهێناوە. موڵەتی عیلمى وەرگرتووە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتی مزگەوتی (حاجى عوسمان) لە شاری سلێمانی بەردەوامە. ئەندامی لیژنەی فتوای سلێمانییە و بەڕێوەبەری حوجرەی فەقێیانە. مامۆستایە لە مەدرەسەی علومی شەرعی خوشکان لە سلێمانى. زیاتر لە پێنج ساڵ سەرنوسەری گۆڤاری دوانگەبووە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مستەفا محەممەد کاکەوەیس

بە (مەلا مستەفا هەورامانی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (هانەیدن)ی سەر بە ناحیەی بیارە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. خوێندنی ئیسلامی خوێندووە و مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە دەعووە و بانگەواز بەدەستهێناوە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتى (غزالی) لە ئۆردوگای (نەسر) بەدەوامە. ماوەی هەشت ساڵ لە مەدرەسەی (شێخ مەعروفی نێرگزەجاڕ) وانەی وتووەتەوە و ماوەی شەش ساڵ بەرنامەی ئاینی لە تەلەفزیۆن هەبووە. کتێبی (چل فەرموودەی پێغەمبەر) ی وەرگێڕاوە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

موختار نوری فەتاح

ساڵی ١٩٧٣ لە گڵیجاڵ لەدایکبووە. بەشی پێشنوێژ و وتاربێژی لە پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان لە سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٣ لە زانکۆی الحرە لە کەرکوک بەشی علوم قورئانی تەواوکردووە و لە یەکەمەکانی زانکۆکە بووە. بەڕێوەبەری بنکەی پێشینە بۆ لە بەرکردنی قورئان و ئەندامی لقی شارەزوری یەکێتیی زانایانە. خێزاندارە و خاوەنی ٨ منداڵە. پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی غوفرانە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

موعتەسەم سەعید ئەحمەد

ساڵی ١٩٦٥ لە شاری هەڵەبجەى شەهید لەدایکبووە. سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە مەدرەسەى گەیلانی و ئوسامە زانستە شەرعییەکانی خوێندووە. بڕوانامەى بەکالۆریۆسی لە کۆلێژى کوردستان لە هەڵەبجەى شەهید بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تا ئێستا لە مزگەوتی حاجی محەممەد لە بامۆک پێشنوێژ و وتاربێژە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

میهرەبان حەمەسەعید مستەفا

بە مامۆستا (میهرەبان گوڵپی) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ساڵی ٢٠٠٤ مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. لە بەشی (دەعوەو خەتابە) لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەمی بەغداد وەرگیراوە و پاشان لە موسڵ زانکۆی تەواوکردووە. ماستەری لە تەفسیر و زانستەکانی قورئان لە وڵاتی سودان بەدەستهێناوە و لە ئێستا قوتابی دکتۆرایە لە هەمان ڕشتەیە لە وڵاتی تورکیا. ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٢ ئیمام و خەتیب بووە لە مزگەوتەکانی (گردەنازێ، تەپی سەفا، حوزەیفە، بەهەشت). نوسین و وەرگێڕانی هەیە. لە کتێبەکانی: (نزا قورئانییەکان، درودی خوایی، کانیاوی تینوان، قیرائات و سەرچاوە و حوکمەکانی). ئامادەکار و پێشکەشکاری چەند بەرنامەیەکی ئایینی بووە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن. لە کاری ڕێکخراوەیی و نا حکومیدا چالاک بووە و ماوەیەک لێپرسراوی لقی اقرا و دواتر سەرۆکی ڕێکخراوەکە بووە بۆ زانستەکانی قورئان لە کوردستان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ
پێشتر 1
...
4 5 6 دواتر