بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
ناوی (نامیق محەممەد ئەمین حەمەسەعید)ە و بە (نامیق ئەحمەدئاوایی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە لە هەڵەبجە تەواوکردووە. خوێندنی ئیسلامی خوێندووە و مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. وەک پێشنوێژ و وتاربێژ چەندین ساڵ و لەچەندین مزگەوت خزمەتیکردووە. ماوەی ٢٠ ساڵە لە مزگەوتی حاجی قادری مەڵکەندی لە گەڕەکی هاوکاریی شاری سلێمانی وتارخوێن و پێشنوێژە.
پێشنوێژ و وتاربێژ، نوسەرە. ناوی (نەسرەدین تۆفیق نادر عەبدوڵا)یە و بە (دکتۆر نەسرەدین عەنەبی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (عەنەب) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە. لە چەند مزگەوتێکی شاری هەڵەبجە خوێندویەتی و بڕوانامەی زانستی (الاجازە العلمیە)ی بەدەستھێناوە. بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان لە سلێمانی بەدەستهێناوە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بانگەواز و وتاربێژیدا لە زانکۆی (ئیمام ئەعزەم) لە موسڵ و دکتۆرای لە فیکری ئیسلامی لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەم لە بەغداد بەدەستهێناوە. ساڵی ١٩٩٦ تا ساڵی ٢٠٠٠ لە گوندی تەپەکوڕە لە شارەزوور، پاشان لە مزگەوتی شەھید عەلی لە سلێمانی، تا ئێستا پێشنوێژ و وتاربێژە. کتێبێکی چاپکراوی ھەیە بە ناونیشانی: (شێخ محەممەدی خاڵ، ھەوڵە زانستیی و ڕووناکبیریی و بانگەوازییەکانی).
بە مەلا (نەوزاد شەمێرانی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (دڵف) لە سنوری ناحیەی سیروان لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە سیروان و ئامادەیی لە سلێمانی خوێندووە. خوێندنی ئیسلامی خوێندووە و مۆڵەتی زانستی وەرگرتووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە شەریعەدا بەدەستهێناوە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتى (بەختیاری) لە شاری هەڵەبجە بەردەوامە. خاوەنی کتێبێکی چاپکـراوی (پەیامە قورئانییەکان)٢٠٢٤ـە.
ساڵی ١٩٧٧ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی زانستى زانکۆی دهۆک و دواتر لە کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى بەکالۆریۆسى لە بنەماکانى ئایندا بەدەستهێناوە. بڕوانامەی ماستەرى لە بەشی شەریعەی ئیسلامی کۆلێژی دارالعلوم لە زانکۆی قاهرە بەدەستهێناوە و لە ئێستادا خوێندکارى دکتۆرایە لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆی سلێمانى و هاوکات مامۆستایە لە بەشی بنەماکانی ئاینى کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆی هەڵەبجە و پێشنوێژ و وتاربێژى مزگەوتى (مەحوى)یە.