کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

26 بابەت

ئەنوەر محەممەد قادر

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٦٠ لە شارۆچکەی بازیان لەدایکبووە. خاوەن بڕوانامەی ئامادەییە، لە بواری کاری پۆلیسی و پۆلیسی هاتوچۆدا خزمەتیکردووە. ساڵی ٢٠٢٣ پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجەی وەرگرتووە و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

ئومێد ئەحمەد حەمەوەلى

بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى بیارەیە. ساڵى ١٩٧٦ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشى کشتوکاڵى لە زانکۆى سلێمانى تەواوکردووە و لە بەشى کشتوکاڵى هەڵەبجە دادەمەزراوە. ساڵى ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٨ بەڕێوبەرى نەمامگەى سیروان بووە. دواتر بۆ ماوەى سێ ساڵ بەڕێوەبەرى ڕێنمایى کشتوکاڵى بووە لە هەڵەبجە. ساڵى ٢٠٢٢ ماستەرى لە زانکۆى سنە بەدەستهێناوە و لەلایەن زانکۆى سنەوە خەڵاتى کەسى داهاتوو ڕۆشنى پێ بەخشراوە. لە ١ی ٣ی ٢٠٢٢ تا ئێستادا بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى بیارەیه. لەگەڵ چەندین ڕێکخراوى بیانیدا کاریکردووە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

بەختیار حسین ئاغاوەیس

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە، پاش ڕاگواستنی گوندەکەیان لە ساڵی ١٩٧٨ خانەوادەکەیان گواستراوەتەوە ناو شاری هەڵەبجە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەڵەبجە تەواوکردوە. ساڵی ١٩٩٦-١٩٩٧ لە کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناکاری زانکۆی سلیمانی وەرگیراوە و لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠١ بڕوانامەی ئەندازیاری بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ وەک ئەندازیار لە ڕێکخراوی (هابیتات و یوئێن دی پی) وەک ئەندازیار کاریکردوە، لە کەرتی گشتی و لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دامەزراوە. پلەبەندی هونەری و کارگێڕی لە کارەکەیدا بڕیوە و تا بووەتە جێگری بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجە، لەپاش بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بووەتە بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجە و بەردەوامە لەکارەکەی.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

بورهان فەرەج محەممەد

ناوی (بورهان فەرەج محەممەد حسێن)یە و بە (بورهانی حاجی فەرەج) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩١ بە پلەی ملازم لە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دامەزراوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ پیشەکەی گواستووەتەوە بۆ شاری هەڵەبجە و وەک لێپرسراوی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی هەڵەبجە دانراوە. دواتر کراوە بە لێپرسراوی هۆبەی لێکۆڵینەوە و ڕامیاری لە ئاسایشی شارەزوو و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

پێشەنگ عەبدولقادر حسێن

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی هەورامانە. ساڵی ١٩٩٦ لە گوندی (خێڵی حەمە) لەدایکبووە. خوێندی سەرەتایی لە خێڵی حەمە و ناوەندی لە گۆران و ئامادەیی لە کۆلێژی هەڵەبجەی هاوبەشی نموونەی کوڕان خوێندووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە نەشتەرگەریی گشتیی و پزیشکی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر به دەستهێناوە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

جەلال مستەفا نادر

بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى سلێمانییە. ناوى (جەلال مستەفا نادر مەحموود)ە. ساڵى ١٩٤٨ لە گوندى (چاوگى کۆکۆیى) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە و قۆناغی دواناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی خوێندووە. گەرچی لە کۆلێجی سەربازی وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی چالاکیی سیاسیی بنەماڵەکەیەوە، دەرکراوە. لەگەڵ کردنەوەی زانکۆی سلێمانی ١٩٦٨ کۆلێجی ئەندازیاری شارستانی تەواوکردووە و بووە بە ئەندازیار. لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و سەرپەرشتى چەندین پڕۆژی ئاوی کردووە. ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٩٠ کاری سەربەخۆی کردووە و هاوکات بەڕێوبەری جێبەجێکردنی هەردوو فڕۆکەخانەی (H١ و H٢)ی ئەنبار بووە. دواى ڕاپەڕین، وەک ئەندازیاری ڕاوێژکار لە ڕێکخراوی (KURDS و KSRO) بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوند و دێهاتەکانی کوردستان و هاندانی خەڵک بۆ گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان، کاریکردووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٠ بووە بە بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ئیدارەی سلێمانی. پاشان گەڕاوەتەوە سەر کاری تایبەتی خۆی و دواتر بووەتە ئەندامی هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانیی دوو و بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری هەمان پڕۆژە و دواتریش بەرپرس و بەڕێوەبەری مەکتەبی ڕاوێژکاری(خەتیب و عەلەمی). کۆتا پڕۆژەشى دروستکردنی کارگەی شیشی سلێمانی ستیل و فراوانکردنی بووە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە و لە شارى هەڵەبجە بەخاکسپێرراوە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

جەمال جەمیل مستەفا

بەڕێوەبەرى پزیشکى دادوەریى هەڵەبجەیە. ناوى (جەمال جەمیل مستەفا نادر)ە. ساڵى ١٩٦٢ لە گوندى (چاوگ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. پەیمانگای تەندروستی لە سلێمانی خوێندووە و لە شارى کەرکوک وەک پەرستار کاریکردووە. ساڵى ١٩٨٩ بەشى پەرستارى لە شاری تاران تەواوکردووە و بۆ ماوەى چوار ساڵ لە نەخۆشخانەى قودسى پاوە دامەزراوە. ساڵى ١٩٩٢ گەڕاوەتەوە بۆ شارى هەڵەبجە و لە نەخۆشخانەى گشتیى هەڵەبجە دەستبەکاربووە. ساڵى ٢٠٠٨ بەشى یاساى لە زانکۆى سلێمانى تەواوکردووە لە ئێستادا بەڕێوبەرى پزیشکى دادوەریى هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

حەسەن عەبدوڵا محەممەد

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٦٩ لە شارۆچکەی کفری لەدایکبووە. ئامادەیی لە شاری کفری تەواو دەکات، خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانستی سەربازی و پلەی سەربازی عەمیدی هاتوچۆیە، لە بواری کاری پۆلیسی و پۆلیسی هاتوچۆدا خزمەتیکردووە. لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٣ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە بووە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

حەمەتاهیر عەلی مەولوود

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەراتیی کارەبای هەڵەبجە و ئەندازیاری کارەباییە. ساڵی ١٩٦٠ لەدایکبووە. بەشی کارەبای کۆلیژی ئەندازیاری، زانکۆی سەڵاحەدینی تەواوکردووە. ١٩٩٢-١٩٩٣ ئەندامی ئەنجومەنی ئاوەدانکرنەوەی هەڵەبجە بوو. لە ساڵی ١٩٩٣دا جێبەجێکاری پڕۆژەی گەیاندنی کارەبای دەربەندیخان بۆ هەڵەبجە بووە. جێبەجێکاری پڕۆژەی گەیاندنی هێڵی تەلەفۆنی سلێمانی بۆ هەڵەبجە بووە. ساڵی ١٩٩٣ وەک لێپرسراوی فەرمانگەی کارەبای هەڵەبجە دامەزراوە. سیانەی کارەبای تەوێڵە و بیارەی ساڵی ١٩٩٣، ١٩٩٤ کردووەتەوە. جێبەجێکاری گەیاندنی کارەبا بووە بۆ سیروان ١٩٩٧ و هەمان ساڵ سیانەى کردوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٢ سیانەی کارەبای خورماڵی کردوەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٣دا دەبێت بە جێبەجێکاری پڕۆژەی گەیاندنی کارەبای بەرزنجە. لە دوای کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای شارەزوور لە هەڵەبجە، کارەبای گەیاندووەتە ١٠٠ گوند لە ناوچەی شارەزوور و هەڵەبجە و هەورامان. دوو بڕوانامەی لە زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی ئەمریکی ٢٠١٣ وەرگرتووە. بڕوانامەی جیهانی لە بواری سەلامەتی و دروستیی کارکردن لە ئوردن ساڵی ٢٠١٧ وەرگرتووە. نوسەری (کتێبی هەڵەبجەی شەهید لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکی و هەتاوێک لە شەوەزەنگدا)یە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

ڕۆستەم مەحموود نادر

بەڕێوەبەرى دەروازى نێودەوڵەتیى باشماخە. ساڵی ١٩٦٠ لە گوندی (چاوگ) لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنەلۆجی لە کەرکوک و کۆلێژی یاسای لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. لە مانگی ٧ی ٢٠٠٧، کە مەرزی باشماخ بە نێودەوڵەتی کراوەتەوه،‌ بووە بە سەرپەرشتیاری مەرزەکە و تا ساڵی ٢٠١٤ لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە. لە ئێستادا خانەنشینە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

ژیار ئەکرەم کەریم محەممەد

بەڕێوبەرى بەڕێوبەرایەتیى نەوت و کانزاکانى هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٨٥ لە گوندى (باوەکۆچەک) لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی جیۆلۆجی لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. سەرەتا بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لە فەرمانگەی ئاوی هەڵەبجەی شەهید دەستبەکاربووە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٢ بووە بە فەرمانبەر لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەی شەهید. کە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە کراوەتەوە، وەک یەکەمین بەڕێوبەری ئەم بەڕێوبەرایەتییە دەستبەکاربووە و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

سەربەست کەریم محەممەد

بەڕێوبەرى بەڕێوەبەرایەتیى مەشق و ڕاهێنانى سلێمانى و وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (سەربەست کەریم محەممەد مەحموود)ە. ساڵى ١٩٦٩ لە گوندى (باوەکۆچەک) لەدایکبووە. بەشى فیزیای لە زانکۆى موسڵ خوێندووه.‌ لە ئێستادا بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیی مەشق و ڕاهێنانى پەروەردەییە لە سلێمانى. لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ یەکەم جار پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان لەھەڵەبجە کرایەوە، مامۆستا سەربەست یەکەم بەڕێوەبەری پەیمانگا بووە. دواتر، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بەڕێوەبەرێتی پەروەردە لە ھەڵەبجە کرایەوە، مامۆستا سەربەست یەکەمین بەڕێوەبەری پەروەردەى هەڵەبجە بووە. دووبارە لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ بەڕێوبەری پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایان گەڕاوەتەوە و تا کاتی داخستنی لە ئەرکەکەیدا ماوەتەوە. یاریزانی تۆپىپێ و یاریى تۆپى سەرمێز بووە‌. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەی هەڵەبجەدا یاریکردووە: (تیپى وەرزشیى هێمن، تیپى وەرزشیى سیروان، تیپى وەرزشیى هەڵبژاردەى هەڵەبجە). لە یاریى تۆپى سەرمێز لە هەڵبژاردەى تازەپێگەیشتووانى هەڵەبجەدا یارىکردووە و لە چەند خولى جیاواز، وەک لەسەر ئاستى عێراق و خولى ناوچەى باکور و ناوچەى فەرمانڕەوایى خۆیى (ناوچەى حوکمى زاتى)، لە یارى تۆپى سەرمێز بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

سەڵاحی حەمەنوری

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ھەڵەبجەیە. ناوی (سەڵاحەدین حەمەنوری ئەمین حسێن)ـە. ساڵی ١٩٤٥ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری ھەڵەبجە خوێندووە. ساڵی ١٩٦٩ ئامادەیی کشتوکاڵ لە سلێمانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و شەش منداڵی هەیە. پەیمانگای ھەرەوەزیی و ڕێنمایی کشتوکاڵی (معھد التعاون و الارشاد الزراعی) لە ئەبوغرێب تەواوکردووە بووە بە فەرمانبەر. ساڵی ١٩٧٧ بووە بە سەرپەرشتیاریی کۆمەڵە ھەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان لە لقی کشتوکاڵی ھەڵەبجە. لە دەربەندیخان لێپرسراوی ھۆبەی کشتوکاڵی بووە. دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ ھەڵەبجە و تا ساڵی ٢٠٠٦ بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ھەڵەبجە بووە. ساڵی ٢٠٠٧ خانەنشین بووە و ٢٠١٩ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی (گوڵانی خواروو) لە ھەڵەبجە بەخاکسپێرراوە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

سیروان فەرەج محەممەد سەعید

بەڕێوبەرى بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٨٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی کوردى لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١١ لە بەڕێوەبەرایەتیى باجى دەرامەتى گەرمیان دامەزراوە. دامەزرێنەر و یەکەمین بەڕێوبەرى بەڕێوبەرایەتیى باجى دەرامەتى هەڵەبجەیە. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا بەڕێوبەری باجى دەرامەتى هەڵەبجەیە. لە ئێستاشدا خوێندکارى بەشى بازرگانى نێودەوڵەتییە لە زانکۆى هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

عوسمان باقی محەممەد

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کشتوکاڵی هەڵەبجەیە. بە (عوسمانی حاجی باقی عەبابەیلێی) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی پاراستنی ڕووەکی لە پەیمانگای تەکنیکی کشتوکاڵی بەغداد بەپلەی ناياب تەواوکردووە. ساڵی ١٩٧٥ لە فەرمانگەی کشتوکاڵی دەربەنديخان دامەزراوە. ساڵی ١٩٧٧ سەرپەرشتیاری تیمی قەڵاچۆکردنی مێرووە زیانبەخشەکان بووە لە دەشتی شارەزوور و هەڵەبجە و هەورامان و لەسەر داوای حکومەت دوو فڕۆکەی تایبەتی کشتوکاڵی خراوەتە خزمەت تيمەکە و هەر لەو ساڵەدا و بۆيەکەمين جار فڕۆکەی هێلیکۆپتەری کشتوکاڵی هێناوەتە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٢ تا ساڵی ١٩٩٥ بەڕێوەبەری فەرمانگەی کشتوکاڵی هەڵەبجە بووە. لەنێوان ساڵانی ١٩٩٨ -٢٠٠٣ سەرپەرشتیاری پێشەکەوتوو بووە لە ڕێکخراوی جيهانی (فاو). لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠١٤ بەڕێوەبەری بەشی ڕێنمايی کشتوکاڵی بووە لە فەرمانگەی کشتوکاڵی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٤ خانەنشين بووە. نوسینگەی کشتوکاڵی لەشار هەڵەبجە کردووەتەوە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

عوسمان محەممەد سەید ئەحمەد مرادوەیس

بەڕێوەبەری مەڵبەندی ڕۆشنبیری و لاوانی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٥٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی کارگێڕی و ئابوریی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. لە کارگەی چیمەنتۆی سلێمانی وەک فەرمانبەر دامەزراوە. ماوەیەک بەڕێوەبەری ئۆرزدیی هەڵەبجە بووە. ١٩٨٢ تا ١٩٨٧ بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە بووە و بە بڕیاری حیزبی بەعس فەسڵکراوە. سێ جار ئاوارەی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٢ کراوەتەوە بە بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و لاوانی هەڵەبجە. ماوەی ساڵێک بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە بووە و دواتریش بووە بە بەرێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە تا خانەنشین بووە. ساڵی ٢٠٢١ بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی بامۆک بەخاکسپێرراوە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

عومەر محەممەد عەبدولڕەحمان

ساڵی ١٩٦٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە بە وەکالەت لێپرسراوی کتێبخانەی گشتیی حاجی محەممەدی بامۆکی بووە و لە ١٣ی ٩ی ٢٠١٥ـەوە بووە بە بەڕێوەبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی هەڵەبجە و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

فاروق مەعروف نادر

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەڵەبجەيە. ناوی (فاروق مەعروف دەروێش نادر حەمەخان)ـه. عەقیدی مافپەروەرە، خەڵکی گوندی (بۆین)ـە. ساڵی ١٩٧٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا و سەربازیدا هەیە. ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥ بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە بووە، دواتر بووەتە بەڕێوەبەری هاتوچۆی سەیدسادق و تا ساڵی ٢٠٠٧ بەردوامبووە. ٢٠٠٧ تا ٢٠١٣ بەڕێوەبەری هاتوچۆی خورماڵ و هەورامان بووە. دواتر بووە بە بەڕێوەبەری نوسینگەی کارتی زانیاریی خورماڵ و تا ساڵی ٢٠١٩ بەردەوامبووە. لە ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ کرانەوەی پاسپۆرتی هەڵەبجە گەڕاوەتەوە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و لێپرسراوی نوسینگەی یەکی پاسپۆڕت و بەشی یاسايی بەڕێوەبەرایەتییەکە بووە. لە ٧ی ١١ی ٢٠٢٣ بووەتە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەڵەبجە و تا ئێستا بەردەوامە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

فازیل حەمەئەمین مەعروف

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٥٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خاوەن بڕوانامەی ئامادەییە، لە بواری کاری پۆلیسی و پۆلیسی هاتوچۆدا خزمەتیکردووە. خاوەن پلەی سەربازیی مقدمی هاتوچۆیە. یەکەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەیە و لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٩ لە پۆستەکەی بەردەوامبووە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

کەمال تاماس

بەرپرسی ئاسایشە. ناوی (کەمال عەبدوڵا تاماس)ـە. ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی (بەردەلێن)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان) لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٣ بە پلەی نەقیب وەک بەرپرسی ئاسایشی پێنجوێن دادەمەزراوە. لە نێوان ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٧ بەڕێوبەری ئاسایشی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی بووە. ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٢١ بەرپرسی ئیدارەی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی بووە. لە ژیانی پێشمەرگایەتی و ئیداریدا بەشداریی لە ١٣ خولى سیاسی، سەربازی و کارگێڕی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمدا کردووە. بە پلەی لیوا خانەنشین بووە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر
1 2 دواتر