جەلال مستەفا نادر

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 139

بەڕێوەبەر

بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى سلێمانییە. ناوى (جەلال مستەفا نادر مەحموود)ە. ساڵى ١٩٤٨ لە گوندى (چاوگى کۆکۆیى) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە و قۆناغی دواناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی خوێندووە. گەرچی لە کۆلێجی سەربازی وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی چالاکیی سیاسیی بنەماڵەکەیەوە، دەرکراوە. لەگەڵ کردنەوەی زانکۆی سلێمانی ١٩٦٨ کۆلێجی ئەندازیاری شارستانی تەواوکردووە و بووە بە ئەندازیار. لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و سەرپەرشتى چەندین پڕۆژی ئاوی کردووە. ساڵانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٩٠ کاری سەربەخۆی کردووە و هاوکات بەڕێوبەری جێبەجێکردنی هەردوو فڕۆکەخانەی (H١ و H٢)ی ئەنبار بووە. دواى ڕاپەڕین، وەک ئەندازیاری ڕاوێژکار لە ڕێکخراوی (KURDS و KSRO) بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوند و دێهاتەکانی کوردستان و هاندانی خەڵک بۆ گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان، کاریکردووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٠ بووە بە بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ئیدارەی سلێمانی. پاشان گەڕاوەتەوە سەر کاری تایبەتی خۆی و دواتر بووەتە ئەندامی هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانیی دوو و بە بەڕێوبەری جێبەجێکاری هەمان پڕۆژە و دواتریش بەرپرس و بەڕێوەبەری مەکتەبی ڕاوێژکاری(خەتیب و عەلەمی). کۆتا پڕۆژەشى دروستکردنی کارگەی شیشی سلێمانی ستیل و فراوانکردنی بووە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە و لە شارى هەڵەبجە بەخاکسپێرراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکاران لەگەڵ (جەمال جەمیل مستەفا نادر)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ٩ى ٣ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکاران لەگەڵ (شکاک جەلال مستەفا نادر)، لەدایکبوو: ١٩٩٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە٣ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا,حەمزە محەممەد ساڵح

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

عوسمان بەگى حسەين بەگى جاف

بەگزادەی کەيخەسرەو بەگى جافە. ناوی (عوسمان بەگ حسەين بەگ مەحموود پاشاى محەممەد پاشاى جاف‌)ـە. ساڵی ١٩٣٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغەکانى سەرەتايى و ناوەندى لە هەڵەبجە و ئامادەيى لە کەرکوک تەواوکردووە. ساڵى ١٩٥٩ بە ماڵەوە چوونەتە شارى بەغداد و ساڵى ١٩٦٤ بەشى ياساى زانکۆى بەغدادى تەواوکردووە و وەک فەرمانبەر دامەزراوە. ماوەيەکى زۆر بەڕێوەبەرى بەشى ياسايى وەزارەتى بازرگانیی عێراق بووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ١٩٨٥ خانەنشين بووە. لەگەڵ مەحموود بەگى برايدا لە موڵکدا شەريکبوون و زۆربەى موڵکەکانيان لە هەڵەبجە و سەيدسادق بووە. ساڵی ٢٠٠٩ بە نەخۆشى کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

حەمەسەعید بەگی حەسەن بەگی جاف

لە سەرکردە و بەگزادە ناسراوەکانى جافى وەڵەدبەگييە. ناوی (محەممەدسەعيد بەگ کوڕى حەسەن بەگ کوڕى قارد بەگ)ـە. لە بەگزادەکانى وەڵەدبەگى جافە. ساڵی ١٨٩٥ لە (بيارە) لەدایکبووە. لە ‌دواى حەمەساڵح بەگى براى دووەمين کوڕى خێزانەکەيەتى. لەلاى مامۆستاى تايبەت خوێندوويەتى. لە سەردەمى دەوڵەتى عوسمانيدا بۆ ماوەى دووساڵ و نیو بەڕێوەبەری شارۆچکەی خورماڵ بووە. لە پاش کۆچیدوایی باوکی، بووە بە گەورە و دەمڕاست و پیاوماقوڵی خانەوادەکەى. لە گوندى (دەرەشيشى ژوروو) دانيشتووه. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵى ١٩٥٨ تووشى جەڵدە دەبێت و پاش ماوەیەک هەر بەو نەخۆشييە کۆچیدواییدەکات و لە گۆڕستانی (گوڵان) لە هەڵەبجە بەخاکدەسپێررێت.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

ئەنوەر محەممەد قادر

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٦٠ لە شارۆچکەی بازیان لەدایکبووە. خاوەن بڕوانامەی ئامادەییە، لە بواری کاری پۆلیسی و پۆلیسی هاتوچۆدا خزمەتیکردووە. ساڵی ٢٠٢٣ پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجەی وەرگرتووە و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

ئومێد ئەحمەد حەمەوەلى

بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى بیارەیە. ساڵى ١٩٧٦ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشى کشتوکاڵى لە زانکۆى سلێمانى تەواوکردووە و لە بەشى کشتوکاڵى هەڵەبجە دادەمەزراوە. ساڵى ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٨ بەڕێوبەرى نەمامگەى سیروان بووە. دواتر بۆ ماوەى سێ ساڵ بەڕێوەبەرى ڕێنمایى کشتوکاڵى بووە لە هەڵەبجە. ساڵى ٢٠٢٢ ماستەرى لە زانکۆى سنە بەدەستهێناوە و لەلایەن زانکۆى سنەوە خەڵاتى کەسى داهاتوو ڕۆشنى پێ بەخشراوە. لە ١ی ٣ی ٢٠٢٢ تا ئێستادا بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى بیارەیه. لەگەڵ چەندین ڕێکخراوى بیانیدا کاریکردووە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

بەختیار حسین ئاغاوەیس

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە، پاش ڕاگواستنی گوندەکەیان لە ساڵی ١٩٧٨ خانەوادەکەیان گواستراوەتەوە ناو شاری هەڵەبجە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەڵەبجە تەواوکردوە. ساڵی ١٩٩٦-١٩٩٧ لە کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناکاری زانکۆی سلیمانی وەرگیراوە و لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠١ بڕوانامەی ئەندازیاری بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ وەک ئەندازیار لە ڕێکخراوی (هابیتات و یوئێن دی پی) وەک ئەندازیار کاریکردوە، لە کەرتی گشتی و لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دامەزراوە. پلەبەندی هونەری و کارگێڕی لە کارەکەیدا بڕیوە و تا بووەتە جێگری بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجە، لەپاش بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بووەتە بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجە و بەردەوامە لەکارەکەی.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر

بورهان فەرەج محەممەد

ناوی (بورهان فەرەج محەممەد حسێن)یە و بە (بورهانی حاجی فەرەج) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩١ بە پلەی ملازم لە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دامەزراوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ پیشەکەی گواستووەتەوە بۆ شاری هەڵەبجە و وەک لێپرسراوی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی هەڵەبجە دانراوە. دواتر کراوە بە لێپرسراوی هۆبەی لێکۆڵینەوە و ڕامیاری لە ئاسایشی شارەزوو و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
بەڕێوەبەر