دۆنادۆن

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 514

بیروباوەڕ

گەشت و گەڕانی ڕۆحە، بۆ بەدەستهێنانی نەمری، یەکێکە لە بنەواکانی ئایینی یارسان. دوای هەزار و یەک تەن گەڕان، ڕۆح دەچێتە جیهانی نەمریەوە. دوونەکان لە هەردەورە و زەمانێکا، ناوێکیان هەیە و بەردەوامی مرۆڤ لە ڕێگەی دۆنادۆنەوەیەو ئەوەش ڕاستیی ڕێگای (یاری)یە. دۆنادۆن جیاوازی هەیە لەگەڵ تەناسوخ دا. پشتێکی زۆری گەورە پیاوان لە هەوراماندا دەرکەوتوونەتەوە.

سەرچاوەکان:

  1. تاریخ و فلسفه سەرئەنجام، گرداوری، تحقیق و ویراسته: طیب طاهری، چاپ اول، هەولێر، ٢٠٠٩، ل٤٩٠.
  2. کاکەیی، محەمەد ئەمین هەورامانی، چاپی یەکەم، چاپخانەی الحوادث، بەغداد، ١٩٨٤، ل١٢٠.
  3. بنەوای باوەڕی یارسان، د. محەمەد عەلی سوڵتانی، چاپی یەکەم، هەوڵێر، ٢٠١٠، ل٤٦.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

خێو و دێو

گیانلەبەرێکی دروستکراوی خەیاڵ و باوەڕی خەڵکی ناوچەکەیە. باوەڕ وابووه،‌ کە لە کانی و سەرچاوەی ئاو، جۆگە و ئەشکەوتەکان هەن. بۆیە کەم کەس توانیویەتی بە تاریکی و بە شەودا بچێتە ئەو شوێنانه. ژمارەیەک لە سەرچاوەی ئاو و کانی بەناوی دێوەوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا‌ هە‌ن‌. بۆ خۆپارێزی لە خێو و دێو، ئایەی کورسی و کۆمەڵێک نزا خوێندراوە، هەتا مرۆڤ لەو بوونەوەرانە پارێزراوبن و لە شەڕ و ترسی ڕزگاری ببێت.

زیاتر بزانە
بیروباوەڕ