خێو و دێو

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 514

بیروباوەڕ

گیانلەبەرێکی دروستکراوی خەیاڵ و باوەڕی خەڵکی ناوچەکەیە. باوەڕ وابووه،‌ کە لە کانی و سەرچاوەی ئاو، جۆگە و ئەشکەوتەکان هەن. بۆیە کەم کەس توانیویەتی بە تاریکی و بە شەودا بچێتە ئەو شوێنانه. ژمارەیەک لە سەرچاوەی ئاو و کانی بەناوی دێوەوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا‌ هە‌ن‌. بۆ خۆپارێزی لە خێو و دێو، ئایەی کورسی و کۆمەڵێک نزا خوێندراوە، هەتا مرۆڤ لەو بوونەوەرانە پارێزراوبن و لە شەڕ و ترسی ڕزگاری ببێت.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، میتۆلۆژیا- کەلتور، حەکیم مەلا ساڵح، بەرگی سێیەم، لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی یادگاری هەڵەبجە، چاپخانە؟ ساڵی چاپ ٢٠١١ل ١١.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (حەیدەر مەجید فەتاح "حەیدەرە سوور")، لەدایکبوو: ١٩٦٢، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: بەڕێوەبەری چاکسازیی کارەبای تەوێڵە، لە ٢ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

دۆنادۆن

گەشت و گەڕانی ڕۆحە، بۆ بەدەستهێنانی نەمری، یەکێکە لە بنەواکانی ئایینی یارسان. دوای هەزار و یەک تەن گەڕان، ڕۆح دەچێتە جیهانی نەمریەوە. دوونەکان لە هەردەورە و زەمانێکا، ناوێکیان هەیە و بەردەوامی مرۆڤ لە ڕێگەی دۆنادۆنەوەیەو ئەوەش ڕاستیی ڕێگای (یاری)یە. دۆنادۆن جیاوازی هەیە لەگەڵ تەناسوخ دا. پشتێکی زۆری گەورە پیاوان لە هەوراماندا دەرکەوتوونەتەوە.

زیاتر بزانە
بیروباوەڕ