بەرگی سێیەم
مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
بەرگی سێیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
گەڕانێک بەناو مێژووی دێرینی هەڵەبجە و شوێنەوارە دێرینەکان، لەگەڵ ناساندنی کەلەپوور و دابونەریتی ڕەسەنی ناوچەکە.
ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی (عەبابەیلێ)ی بناری شاخی شنروێ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی له عەبابەیلێ و ناوەندی لە هەڵەبجە و خانەی مامۆستایانی لە بەغداد تەواوکردووە و لە شارۆچکەی (بیارە) وەک مامۆستا دامەزراوه و تا ساڵی ٢٠٠٩، کە خانەنشین بووه، مامۆستا بووە. ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ مامۆستا (عوسمان حسێن بانەیی) یەکەمین وەرشەی سەلاجە چاکردنەوەیان لە هەڵەبجە کردووەتەوە. چوار جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لە زەوییەکی ٧٠ دۆنمیدا توانیویەتی چەندین جۆر دار بڕوێنێت و بەشێوەیەکی جیاواز بەرهەمیانبهێنێت، لەوانە: (زەیتون، هەنار، هەنجیر، نارنج، ترێ) و ڕەوانەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکات. تایبەتمەندیی ئەم بەرهەمانە جیاواز بووە لە بەرهەمەکانی سنورەکە و بەو هۆیەوە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕێکخراوەکانەوە چەندین خەڵاتی پێ دراوە. ساڵی ٢٠٢٠ به نەخۆشی کۆرۆنا کۆچیدواییکردووە.
پسپۆڕێکی بەریتانییە لە بواری چەکی کیمیایی. ساڵی ١٩٤٧ لەدایکبووە. بەڵگەی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێن لە عێراق پێشکەشکردووە. وەک ئەندامی تیمێک بەدواداچوونی بۆ کیمیابارانی هەڵەبجە کردووە لە ساڵی ١٩٨٨ و نموونەی خاک و ئاویان لە ناوچەکەیان کۆکردووەتەوە و لە تاقیگەی بەریتانیا شیکارییان بۆ کردووە. بەکارهێنانی گازی خەردەل و ماددە دەمارییەکانی وەک سارینی پشتڕاستکردووەتەوە و ئەمە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە ئیدانەکردنی نێودەوڵەتیی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن سەدام حسێن و دواتریش سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا. ساڵی ٢٠٠٣ کۆچیدواییکردووە و لەدوای مردنی کتێبەکەی بەناونیشانی (خێوەکانی هەڵەبجە، سەدام حسێن و جینۆسایدی کورد) لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە.
شوێنی فرۆشتن و خواردنەوەی مەی بووە. لەسەرەتای سەدەی بیستی هەڵەبجەوە هەتا چوونی جولەکەکان، بە زۆری لە ماڵەجووەکاندا مەی فرۆشراوە و لەلایەن ئەوانەوە دروستکراوە. لەوانە: مەیخانەی ئاجی ئەرمەنی، لە دەروازەی کۆڵانەکەی ماڵی پاشا، مەیخانەی شالووم بە شەمەی شاول ناسراوە، لە ماڵەکەیدا بووە لە گەڕەکی جولەکان. سەلمان شووبە، جوولەکەکان، مەیخانەی ڕاحیل، ئیستیفان. لە ساڵی ١٩٣٠بە دواوە نادی هەبووە و لە خانووی کرێدابووە و جێگۆڕکێی پێ کراوە، تا کردنەوەی نادی فەرمانبەران لە ساڵی ١٩٥٣.
وەستا و ناوداری بواری کڵاشچنینە. یەکەمین نوێکەرەوەی جۆرێکی تۆکمە لە بنەکڵاشی هەورامی، کە بە ئەبوبەکری ناسراوە، ناوی ئەبوبەکر عەلی کەریمە. لە ساڵی ١٩١٤ لە تەوێڵە لەدایکبووە. بە منداڵی لەبەردەستی باوکیدا شاگردبووە. دوای مردنی باوکی دەستدەکات بەکڵاشکردن. لەسەر داوای شێخی حسامەدین چەند جۆرێکی تایبەت لە کڵاشی بۆ دروستدەکات و شێخ پێی دەڵێت تۆ وەستای منی. ئەمە بووەتە هاندەر و بەهرەی داهێنانی پێداوە. لە ساڵانی شەستەکانەوە توانیویەتی شێواز و کەرەستەی لووت و پاژنەی کڵاش لە پێستەوە بگۆڕێت بۆ کێرکەڵەگا و بنەکڵاشی پێنج تیر و ژێرشین دروستبکات و هانی کڵاشچنەکانیش بدات بۆ داهێنان. دەستکردەکانی تایبەت و خسوسی بوون. بەرهەمەکانی لە لایەن فرۆشیارانەوە مۆریان لێدراوە و ئەوە بووەتە هۆی ناوبانگ دەرکردنی. ئێستا بە هەموو کڵاشێکی باش دەڵێن کڵاشی ئەبوبەکری. لە ساڵی ١٩٨٢ لە سلێمانی کۆچیدواییکردووە.
یەکەمین شەهیدی شۆڕشی نوێ و شاعیرە. ناوی (فاتیح حەیدەر عارف)ـە و بە (فاتیحی شێخ حەیدەر) ناسراوە. ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی (سازان)ی باشوری خۆرهەڵاتی شاری هەڵەبجە لەدایکبووه. تا پۆلی دووی ناوەندی لە شاری هەڵەبجە خوێندووه. لە تەمەنی لاوێتیدا بووە بە پێشمەرگە و تا ١٩٧٥ چەند چەند پلەیەکی سیاسی و سەربازی بینیوە. پاش شۆڕشی ئەیلول پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەوە کردووە و لەگەڵ دەستپێکردنی خەباتی چەکداری و دروستبوونی یەکەمین مەفرەزەی سەرەتایی لە سنوری هەڵەبجەدا، بەشدار بووە و لە ١٣ی ١٠ی ١٩٧٦ لە گوندی (قاینەجه)ی شارەزوور شەهیدبووە. بەهرەی نوسینی هۆنراوەی هەبووە، گەرچی تا خۆی لەژیاندا بووە هیچی بڵاونەکردەوەتەوە، بەڵام ساڵی ٢٠١٢ (حەکیم مەلا ساڵح) سەرجەم هۆنراوەکانی کۆکردووەتەوە و چاپیکردوون. ساڵی ٢٠١٩ ڕووفاتی لە گۆڕستانی سەیدسادقەوە گواستراوەتەوە بۆ زێدی خۆی لە شاری هەڵەبجە و لە گۆڕستانی نوێی گوڵان بەخاکسپێرراوە. لە شاری هەڵەبجە نەخۆشخانەیەکی بەناوەوە کراوە.