پڕۆژەی ئاوی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 59

تازەدێى بنارى سورێن

‌ساڵی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٤ بۆ یەکەمجار پڕۆژەی ئاوی گوندی (تازەدێی بناری سورێن)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لەلایەن ڕێکخراوی (یونسێف)ـەوە دروستکراوە. لە چاوگی (قەڵبەزە)وە و بەدرێژیی کیلۆمەتر و نیوێک ئاوى بۆ هێنراوە و گەیەنراوەتە خەزانێکى چوار بە پێنج مەتر و لەوێشەوە بە بۆرى بەسەر ماڵەکانى گوندەکەدا دابەشکراوه،‌ کە لە ئێستادا ١٢ ماڵن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (مارف حەمەساڵح مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (محەممەد فارس حەسەن)ی ئەنجومەنی گوندی (تازەدێی بناری سورێن)، لەدایکبوو: ١٩٦٢، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عەبدول حەمەساڵح مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٦١، پیشە: خنەنشین، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی تازەدێی بناری سورێن

6

هاوبەشی پێبکە