پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
پڕۆژەی ئاوی گوندی (تەپەکوڕه)یە لە سنورى ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ڕێکخراوی (کڵای) ئەڵمانییەوە دروستکراوە. ئەم پڕۆژەیە پێکهاتووە لە بیرێکی ئیرتیوازی و دروستکردنى حەوزێکى خەزانى ئاو، دواتریش بە بۆرى دابەشکراوە بەسەر ماڵەکانى گوندەکە و زیاتر لە ٣٠ ماڵ سودمەندبوون لەم پڕۆژەیە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (فازیل محەممەد میر ئەحمەد)ی ئەنجومەنی گوندی (تەپەکوڕە)، لەدایکبوو: ١٩٦٨، بڕوانامە: ئامادەیى، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ئەحمەد محەممەد کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: جوتیار، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ناجى محەممەد حسەین)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: کاسب، لە ١٩ی ٢ى ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدان / گوندی تەپەکوڕە