پڕۆژەی ئاوی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


لاپەڕەی 61

خارگێلان

کەوتووەتە گوندی (خارگێلان). تایبەتە بە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکە. سەرەتا (کەریم بەگ) چووەتە لای (مستەفا بەگ)ی ناسراو بە (سالار) و ئەویش دوو ئینج ئاوی کانی هەزارگری لە چەمی بیارە بەخشیوە بە پڕۆژەکە. ساڵی ١٩٧٠ خەڵکی خێرخواز ئاوەکەیان لە سەرچاوەکەوە بە درێژیی دوو بۆ سێ کیلۆمەتر بە بۆری ڕاکێشاوە و کراوەتە عەمبارێکەوە، دواتر بەلوعەی ژنان، هی مزگەوت و بۆ ڕێبوارانی لەسەر دانراوە. پاش ڕاپەڕین چەند جارێک چاکسازی تێدا کراوە و لە ئێستادا لوولەکێشی بۆ تەواوی دێکە کراوە و ئاوەکە دابەشی ماڵان کراوە.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (ناسح ئەحمەد مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فەیرۆز عیزەت حەمەیوسف)ی ئەنجومەنی گوندی (خارگێڵان)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: جوتیار، لە ٤ی ٥ی ٢٠٢٤، لە خارگێلان.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (موختار سەردار مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: فەرمانبەر، لە ٥ی ٥ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

5

هاوبەشی پێبکە