پڕۆژەی ئاوی شارۆچکەی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 57

خورماڵ

کەوتووەتە شارۆچکەی (خورماڵ)ـەوە. ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. لە سێ بیرەوە، کە کەوتوونەتە گەڕەکەکانی (داڵانی، ئەردەڵان و بیری نزیک قوتابخانەی سەرەتایی خورماڵ)ـەوە سەرچاوەدەگرێت، کە هەریەکەیان تانکییەکی چوار بە حەوت مەترین و بەرزی هەشت مەتری لەسەره. بە بۆری، ئاویان لێوە ڕاکێشراوە و بەسەر ماڵاندا دابەشکراوە. ساڵی ١٩٩٨ لەلایەن (فەرمانگەی ئاوی خورماڵ)ـەوە ئاو لە سەرچاوەی زەڵمەوە بە بۆری هێنراوەتە ناو خورماڵ و خراوەتە سەر تۆڕی دابەشکردنی ئاو. بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەم_ئاویش دوو بیری ئیرتیوازی لێدراوه و خراوەتە سەر تەنکیی گەورە و ئاویان خراوەتەوە سەر تۆڕی دابەشکردنی ئاو و (فەرمانگەی ئاوی خورماڵ) سەرپەرشتییاندەکات.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (فازیل عەلی کەریم)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی خورماڵ، لە ١ی ٦ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (مادیح محەممەد ڕەحیم)، لەدایکبوو ١٩٧١، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: کارمەندی فەرمانگەی ئاوی خورماڵ، لە ١ی ٦ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / شارۆچکەی خورماڵ

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی

دیوانى ناحیەیە، لە ساڵی ١٥٨٢ کراوەتەوە. ناوەندی ویلایەتی شارەزوور تا کەرکوک سنورەکەی بووە. پاشان‌ کراوەتە قەزاى گوڵعەنبەر، ناحیەی بەرزنجە و قزڵجەى لەسەر بووە. ساڵی ١٩١٩ کراوەتەوە به ناحیە، تاکو ئێستا ٣١ بەڕێوەبەرى هەبووە. یەکەم بەڕێوەبەری (کەریم بەگی حەمەدبەگی قادر پاشا) ناسراو بە (عەبدولکەریم فواد). ساڵی ١٩٢٦، پاشان هەریەکە لە: سەعید ئەفەندی (سەعید جیعەتلی. ساڵی ١٩٣٠)، کەریم بەگی گەرمیان ناسراو بە( کەریم بەگی ماین شێ، عزەت بەگ، سەعید ئەفەندی- سەعیدسور، عەلى عاسم، شاکرفەتاح، باقی بەگ، فەخری بەگ، عیزەتى تەل، ھادی ڕەشید چاوشلی ناسراو بەمودیرە سوور، جەمال، ئەکرم عەلی غالب ساڵی ١٩٥٥ کە سیدسادق دەبێته ناحیە، حەمەئەمین باڵتە، عەبدول جەبار زەنگەنە، فایەق سەبری بەگ، ڕوشدی بەگ، نەجمەدین عەبدولکەریم شێخ ئەحمەد عەبدولقادر نەقشبەندی، شێخ جەمال نەقشبەندی، شێخ عەلی شێخ حوسەین کەسنەزان، تاھیر محەمەد بابا جەلەولایی، سیروان فەوزی ڕەشید، عەبدوڵڵا شەریف هەلاج، کۆتا مودیر ناحیەی خورماڵ بووە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا. پاشان شێخ قادر شێح شەمسەدین، بووەتە ئەنجومەنى ناحیەکە. ساڵی ١٩٩٧ تا ١٩٩٩ دانا شێخ نوری، ١٩٩٩ تا ٢٠٠٣ فوئاد حەمەساڵح مۆریاسی، ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٦ سمکۆ سالار، ٢٠٠٦ تا ٢٠١٩ عوسمان ئەنوەر شارباژێڕی، ٢٠١٩ تا ٢٠٢١ بوونەتە بەڕێوبەر. کۆتا بەڕێوەبەری (فەرەیدون موحەمەد) بووە لە ساڵی ٢٠٢١ بووەتە بەڕێوەبەر و تا ئێستا بەردەوامە. پێشتر بیناکی ناحیە لە قەڵا بووەو ئێستا بیناى ناحیەی خورماڵ دەکەوێتە گەڕەکى ئەردەڵان لە ناوبازارى خورماڵ، پیکهاتەى بیناکە لە بەرد و چیمەنتۆ و شیش دروستکراوە و لە دوو نهۆم پێکدێت و لە هۆبەکانى خزمەتگوزارى، کۆمپوتەر، کارگێڕى، ژمێریارى، هاتوو و ڕۆشتوو، هەشت فەرمانبەرى هەیە.

کەرتە کشتوکاڵییەکانی ناحیەی

لە ٢٢ کەرت پێکهاتووە. دەکەونە بەشی باکوری پارێزگای هەڵەبجەوە. ئەم کەرتانە لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە دەشتی شارەزەوور بە ئاڕاستەی چیاکانی سورێن و هەورامان بەرزدەبنەوە و بە گشتی لە نێوان (٤٨٠ بۆ ٢٣٠٠م) لە بەرزیی ئاستی ڕووی دەریاوە هەڵکەوتوون. نەخشەی کەرتە کشتوکاڵییەکان لەگەڵ نەخشەی ئیداریی ناحیەکە لە هەندێک کەرتی سنوری خورماڵ جیاوازە. ڕووبەری گشتیی کەرتەکان ٩٧٩٨٦ دۆنم و ١٠ ئۆلک و (٣٣م)ە. بەشێوەیەک خاوەندارێتیی ئەم کەرتانە بە ڕووبەری ٨٥٨٩٣ دۆنم و ١٧ ئۆلک و (٩٠م) بۆ میری و ١٢٠٩٢ دۆنم و ١٧ ئۆلک و (٤٠م)ی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتانە زەویی بەراو ٢٦٦٤٧ دۆنم و زەویی پشتاو ١٨٥٤٤٧ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٤٧٧٨٧ دۆنم و زەویی نا_کشتوکاڵی ١٧٩٠ دۆنم و نزیکەی ٨٦٩ دۆنم و باخی پشتاو ٨٧ دۆنم و دارستانی دەستکرد ٣٠ دۆنم و زەوی ژێر ئاوکەوتوو لە ٣٢٧ دۆنم و زەویی بەردەڵان ٧٤٩٤ دۆنم و زەویی گاکێڵ ٢٤٨ دۆنم و زەویی تەرخانکراو بۆ پڕۆژە ١٠ دۆنم پێکدەهێنێت. کەرتی یاڵانپێ، کە سنوری گوندەکانی یاڵانپێ، هانەی قوڵ و ناوباخانە، گەورەترین کەرتە و کەرتی شەشک بچوکترینی کەرتەکانی ناحیەکە پێکدەهێنێت.

باخچەکانى شارۆچکەی

ژمارەیەک باخچەن و کەوتوونەتە شارۆچکەی خورماڵ: ١- شەهید سەرکار: کەوتووەتە تەنیشت بینای فەرمانگەکانی خورماڵ و لە ناوبازاری شارەکە. مانگی ٤ی ٢٠٢٤ بەناوی شەهید (سەرکار حەمەسەعید تەپەکوڕەیی)یەوه و لەسەر ڕووبەر‌ی (٦٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆ کراوە و نەمامی جۆراوجۆر و چیمەنی هەیە. ٢- شنروێ: کەوتووە دەروازەی شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەر‌ی (٤٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن و چەند جۆرێک درەختی تێدایە. ڕووناککەرەوی بۆ دابینکراوە. ٣- شاهۆ: کەوتووەتە دەروازەی شارۆچکەی (خورماڵ) لەسەر شەقامی (هەورامان) لە تەنیشت باخچەی (شنروێ). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن و چەند جۆرێک درەختی تێدایه. ڕووناککەرەوەی‌ بۆ دابینکراوە. ٤- سارا: کەوتووەتە ‌سەر شەقامی (هەورامان) نزیک باخچەی (شاهۆ). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ٥- سورێن: کەوتووەتە‌ ‌سەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ٦- ڕەنگین: کەوتووەتە‌ ‌سەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. شوێنی دانیشتنی بۆ دابینکراوە. ٧- هانەنەوە: کەوتووەته ‌سەر شەقامی (هەورامان) و (٢٠٠م) لە ناوبازاری خورماڵەوە دوورە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ٨- باڵانبۆ: کەوتووەته نزیک بازاری شارۆچکەکە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ٩- داڵەهۆ: کەوتووەته تەنیشت گەراجی (گشتی خورماڵ) و (١٠٠م) لە ناوبازاڕی خورماڵەوە دوورە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ١٠- ئارۆ: کەوتووەته نێوان گەراجی خورماڵ و ناوبازاڕی خورماڵ لەسەر شەقامی (هەورامان). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. سیاجی بۆکراوە و شوێنی دانیشتن چەند جۆرێک درەختی تێدایە، ڕووناککەرەوەی بۆ دابینکراوە. ‌ساڵی ٢٠٢٣ بە موزایەدە دراوە بە کەرتی تایبەت. چایخانەیەکی کلتوری تێدا دروستکراوە بەناوی (کۆشکی شارەکەم).

گەڕەکەکانى شارۆچکەی

١- ئاشتى: کەوتووەتە بەشی باکوری شارۆچکەی (خورماڵ)‌. شەقامی هەورامان لە گەڕەکی ئەردەڵان و شەقامی شاکر فەتاح لە گەڕەکی قەڵا جیایدەکاتەوە. لە ٧ بلۆک پێکهاتووە. بەگشتی ٥٠١ بینای تێدایە. ٤٧٢ یەکەی نیشتەجێبوون و ٤١١ خێزان و ١٩٩٠ کەس تێیدا نیشتەجێن. دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دروستکراوە. لە ١١ کۆڵان پێکدێت. یەک مزگەوت کەوتووەتە سنوری ئەم گەڕەکەوە. ٢- ئەردەڵان: کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی (خورماڵ)‌. ساڵی ١٩٧٨ دروستکراوه.‌ پێشتر وەک ئۆردوگایەک بۆ خەڵکی لادێکان دروستکراوە. لە نۆ کۆڵان پێکدێت. سێ مزگەوت و قوتابخانەیەک کەوتوونەتە سنوری ئەم گەڕەکەوە. ٣- داڵانی: کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی (خورماڵ). گەڕەکێکی دێرینە. بە ئاڕاستەی دێکۆن فراوان بووە. لە ١١ بلۆک و ٩٧٩ بینای تێدایە، کە ٧٤٣ بۆ نیشتەجێبوونە و ٧٠٩ خێزان و ٣١٩٠ کەسی تێدا نیشتەجێن. لە تۆمارە فەرمیەکاندا کۆدی ٣٠١ وەرگرتووە. ٤- فەرمانبەران: کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شارۆچکەی (خورماڵ)‌‌ لەسەر ڕێگای سەرەکیی خورماڵ - ئەحمەدئاوا‌. ساڵی ٢٠٠٥ دروستکراوە. لە حەوت کۆڵان پێکدێت. زۆرینەی خانووی فەرمانبەرانە. دوو قوتابخانە و مزگەوتێک کەوتوونەتە سنوری ئەم گەڕەکەوە. ٥- قەڵا: کەوتووەتە بەشی باکور و باکوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی (خورماڵ)‌. کۆنترین و گەورەترین گەڕەکی شارۆچکەکەوە. مێژووەکەی لەگەڵ دروستبوونی خورماڵدایە‌. لە ٢٠ کۆڵان زیاتر پێکدێت. سێ مزگەوت و دوو قوتابخانە کەوتوونەتە سنوری ئەم گەڕەکەوە.

شەقامەکانی شارۆچکەی

١- جۆگەی شێخ: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە و کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتییەوە. درێژییەکەی ١.١ کم. یەک سایتی قیرە. لە نزیک بنکەی هاتوچۆ دەستپێدەکات و بە تەنیشت پارکی گشتیی خورماڵدا تێپەڕدەبێت. ٢- دکتۆر موستەفا زەڵمی: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. کەوتووەتە گەڕەکی قەڵا. لە فولکەی خان ئەحمەدخانەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ئەحمەدئاوا دەڕوات. جوتسایدە. درێژییەکەی ٢.٤ کم دەبێت. بە ڕێگەی سەرەکیی هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و زەڵم دادەنرێت. چەندین خزمەتگوزاریی گشتی کەوتووەتە سەر ئەم شەقامە. ٣- شاکر فەتاح: شەقامێکی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە و کەوتووەتە گەڕەکی قەڵا. لە سەنتەری بازاڕی شارۆچکەکەوە بە درێژیی ٤٠٠ مەتر بە ئاڕاستەی مزگەوتی گەورەی خورماڵ و ئاوی گەنجان دەڕوات. یەک سایدە و چەندین خزمەتگوزاریی گشتی کەوتووەتە سەر. ٤- هەورامان: شاڕێگەی سەرەکیی شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. لە دەروازەی شارۆچکەکە و لە نزیک بنکەی هاتوچۆی خورماڵ دەستپێدەکات و بە جوتساید دەچێتە سەنتەری بازاڕی شارۆچکەکە. پاشان بە ئاڕاستەی ڕێگەی خورماڵ – بیارە دەڕوات و لە نزیک بەنزینخانەی لهۆن کۆتاییپێدێت. درێژییەکەی ١.٨ کم دەبێت. هەر چوار گەڕەکی شارۆچکەکەی کەوتووەتە سەر و خورماڵ دەکاتە دوو بەش. ٥- وەزەڕا: شەقامێکی سەرەکیی گەڕەکی ئەردەڵانە لە شارۆچکەی (خورماڵ). درێژییەکەی یەک کیلۆمەتر دەبێت و جوتسایدە. گەڕەکەکە دەکاتە دوو بەشی سەرەکی. چەندین کۆڵانی گەڕەکەکەی دێتەوە سەر.