پڕۆژەی ئاوی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
پڕۆژەی ئاودێریی بیری ئیرتیوازییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (بۆین). ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن خێرخواز(ئاسۆ محەممەد بامۆکی)یە ئەنجامدراوە. لەلایەن ئەنجومەنی گوندەوە سەرپەرشتیکراوە. بیرەکە حەوزی بۆ کراوە بە مۆلیدەی و بۆری بەسەر گوندەکەدا دابەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (کەریم عەلی محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٤٢، پیشە: خانەنشین، لە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (خەلیل مەولود نضر)ی ئەنجومەنی گوندی (بۆین) لەدایکبوو: ١٩٦٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٦ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی بۆین