پڕۆژەى ئاودێرى
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10
کەوتووەتە گوندى (زەمەقیى سەروو)ی سەر بە ناحیەی (سیروان)، کە لە ساڵى ٢٠١٣ لەلايەن حکومەتى هەرێى کوردستان ـ وەزارەتى کشتوکاڵ و ئاودێرییەوە دروستکراوە. بريتيە لە جۆگەيەکى کۆنکرێتى ئاودێرى، کە درێژيەکەى (١٧٠٠م) دەبێت و ٢٠٠ دۆنم زەوى کردووە بە بەراو، بەشێکى بەناو گوندەکەدا بۆ پێداويستیى دانیشتوان دەڕوات و بەشێکى ترى بە بەرى خۆرئاواى گوندەکەدا دەڕوات بەمەبەستى ئاودێرى، کە لە بەشى سەرەوەى هەر زەويەک دەرگاى تايبەت کراوەتەوە بۆ هەڵکردنى ئاو بۆ زەويیەکان. بەهۆى ئەوەى لەسەر ئاوى کانى ڕەشە ناونراوە پڕۆژەى ئاودێریى کانى ڕەش.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (ناجى حسەين ئەمين)ی ئەنجومەنی گوندی (زەمەقى سەروو)، لەدايکبوو: ١٩٦٦، ئاستی خوێندن: سەرەتايى، لە ٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنى تيمى مەيدانى لەگەڵ (فایەق مەجيد ئەمين)ی کوێخای گوندی (زەمەقى سەروو)، لەدايکبوو: ١٩٤٦، لە ٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی زەمەقی خواروو