پڕۆژەی ئاوی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 62

خێڵی حەمە

کەوتووەتە گوندى (خێڵی حەمە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازییە دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن ڕێکخراوی (ڕیچ)ـەوە نۆژەنکراوەتەوە. لە کانییەکەی (تەحسینی میرزا حەسەن)ـەوە بە بۆری ئاو ڕاکێشراوە بۆ پڕۆژەکە، کە پێکهاتووە لە حەوزێکى قەپات و دواتریش بە بۆرى بەسەرماڵاندا دابەشکراوە. لە ئیستادا نزیکەی ١٢٠ ماڵ لێی سودمەندن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپیکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عومەر سەعید ئەحمەد)ی ئەنجومەنی گوندی (خێڵی حەمە)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: خانەنشین، لە ٩ی ٢ی ٢٠٢٤ لە خێڵى حەمە.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (بورهان خالید محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٩ی ٢ی ٢٠٢٤، لە خێڵى حەمە.
  3. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (زانا محەممەد محەممەد ئەمین) لەدایکبوو: ١٩٩٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: کاسب. لە ٩ی ٢ی ٢٠٢٤، لە خێڵى حەمە.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی خێڵی حەمە

7

هاوبەشی پێبکە