بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٨٤٦) و بەرزترین خاڵی (٢٠٤٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزی دەگاتە (١٩٤٦م). ڕووبەرەکەی (٠,٠٧کم٢)یە و درێژیی (٥٥کم) و پانییەکەی (٢٧٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵەکانی (خوێڕسگە و بەڵخە و دێگەو سۆڵێ و جاور) و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی تەوێڵە و سۆسەکان و پاڵانیا لە باشوری خۆرئاوای بەڵخە یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەبێت و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانەو پاشان ڕوباری سیروانەوە. جگە له بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوارەکۆن)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرئاواوە بەرەو باشوری خۆرهەڵات لە نێوان گرد و گردۆڵکە و چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (٧٦٤) و بەرزترین خاڵی (٩٤٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزی دەگاتە (٨٥٣م). ڕووبەرەکەی (٠,١٣کم٢)یە و درێژیی (٤,٣٨کم) و پانییەکەی (٣٣٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی گریانە و پاشان دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە نێوان هەردوو زنجیرە چیای باشوری خۆرهەڵات (بەرخۆرەسپی، کڵاوەبەرزە، هەرمێلە، سوورەهەراڵەکە، چڵان، گاکوژە) و باشوری خۆرئاوا (شنروێ، ئەشکەوەڵ، لاسان، هەیشور، کەنۆڵەڕەشان). درێژی(٧,٨٩کم) و پانی(٩١٨م) دەبێت. چەمی هاواری بەناودا تێپەڕدەبێت، کە لە چەند چەمێک پێکهاتووە لەوانە چەمەکانی(دواوان، ئەشکەوەڵ، گوێزە کوێر، چەمی گەورە لەیەکگرتنی چەمی تەوێڵە و بەڵخە لە هاوار دروستدەبێت، ئاشتی، کۆترە لیان، شنروێ، هاوارەکۆن، دەروەنی) و چەندین کانیاوی تێدایە وەکو: (هەڵوژە، کانیە درێژ، وێشەڵان، هەرمێلێ، دڵدەدەیم، کانیە گەورە، محمد). چەند شوێنەوارێکی تێدایە وەکو(جەمخانەی دەروێش حەبیب، قەڵا)، سەرەڕای هەبوونی چەندین پەرستگا وەکو(پەرستگای شای سەرتلی، شێخ ئەسکەندەری کوڕی سوڵتان ئیسحاق، گۆڕستانی میر ئەسکەندەر، نشینگەی شوێنەواری پیر ئیسماعیلی کەوڵانی)، سەیرانگای وەزگێڵی تێدایە. پێگە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکەی هاوار وایکردووە، گـەشتیـار سـەردانی بکەن.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. کۆتایی سنوری زەوییەکانی گوندی سەرگەتە و جیایدەکاتەوە لە سنوری زەوییەکانی گوندی هانەیدن، کەوتووەتە نێوان دۆڵی سەرگەت و دەرەیمەڕ لە باکور و دۆڵی دەرەو ولا لە باشور و هانە توتمان و شەڵواندڕ لە خۆرهەڵات و دۆڵی دارچەقالە لە خۆرئاواوە. نزمترین خاڵی (١١١٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (٠,٤٩کم٢)یە، درێژیی (١,٤٧کم) و پانییەکەی (٦٥٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی دارچەقالە و بانی بەرمەڕان و خەندەق و خورماڵ و ئاوی باراناو و تواوەی بەفری چیاکانی هەربەدۆڵ و دۆڵی سەرگەت و دەرەیمەڕ و هانەیدن و دۆڵی شەڵواندڕ و هانە توتمان و ملەی قڕاڵ و دەوروبەری لێرەدا کۆدەبێتەوە و تێکەڵی دۆڵی خەندەقی دەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و دارستـانی سـروشـتـی و چـەنـدین جۆری گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشور لە نێوان چیا نزمەکاندا، درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١١٤٧) و بەرزترین خاڵی (١٣٩٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزی دەگاتە (١٢٧٢م). ڕووبەرەکەی (٠,١٦کم٢)یە و درێژیی (٢,١٢کم) و پانییەکەی (٢٦٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی سۆڵێ و دۆڵی جاور و دۆڵی مروە و بەگلەی و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر و دۆڵی تەوێڵە و سۆسەکان و پاڵانیا لە باشوری گوندی بەڵخە یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەکەن و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. جگە له بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە قەدپاڵی چیای خۆشک لە خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ)ى سەر بە ناحیەی (بەمۆ). بەهۆی فشەڵیی خاکەکەیەوە ساڵانە لە وەرزی لافاودا بڕێکی زۆر لە خاکەکەی دادەڕوخێت و لافاو ڕایدەماڵێت بۆ پێدەشتەکانی دامێنی چیاکە. خاکە ڕاماڵراوەکە بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکیی لم و چەوی خاوێن بۆ خەڵکی گوندەکە و لە بیناسازی و کۆنکرێتدا بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,١٣کم٢) و درێژیی (١,١٥کم) و پانییەکەی (٤١٠م)ە. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (هانەیدن)ى سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. کەوتووەتە نێوان دۆڵی شەڵواندڕ لە باشور و دۆڵی کۆرێ لە باکور و دۆڵی کێڵاو لە خۆرهەڵات و دۆڵی سەرگەت و هانەیدن لە خۆرئاواوە. تێکڕای (١٥٤١م)ە. ڕووبەرەکەی (٠,١١کم٢)یە، درێژیی (٠,٩٥کم) و پانییەکەی (٤١٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی شەڵواندڕ و سەرگەت و دۆڵی دارچەقالە و بانی بەرمەڕان و خەندەق و خورماڵ و ئاوی باراناو و تواوەی بەفری چیاکانی شرام و شروانێ و تەتە و کەڵا لانکێ و دۆڵی سەرگەت و دەرەیمەڕ و هانەیدن و دۆڵی شەڵواندڕ و هانەتوتمان دەوروبەری لێرەدا کۆدەبێتەوە و تێکەڵی دۆڵی خەندەق دەبێتەوە، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و دارستانی سروشتی وەکو داری بەڕوو هەرمێ کێویلە و هەنجیرە کێوی و تایلە و گوێز و توو، هەروەها چەندین جۆری گژوگیای سروشتی تێدایە.
کەوتووەتە بەشی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە گوندی (گەچێنە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، چیای کەمەرە سوور دەکەونە بەشی باکوریەوە، لە کاتێکدا لوتکەی قۆڵی بلچ دەکەوێتە خۆرهەڵاتیەوە، لوتکەی پیاڕاو کانی ناوەڕاست دەکەونە باشوری، دۆڵی ئاوێزە دەکەوێتە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی (١٣٤٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تێکڕای (١٤٨٧م)ە. ڕووبەرەکەی (٠,١٥کم٢)یە، درێژیی (٠,٩٠کم) و پانییەکەی (٣٥٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی گەچێنە و دۆڵی باخە کۆن و تفە قەتارا و هەنارە کۆڵە و دۆڵی شەوگای و تەوەنە قایمێ و بانی بەرمەڕان، دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە بەشی ناوەڕاستی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (گوڵپ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)یە. لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، چیای سافا و لوتکەی سەرکۆرەگا دەکەونە بەشی باکوریەوە، دۆڵی گوەگەدەر دەکەوێتە خۆرهەڵاتیەوە، دۆڵی هانە کەمەڵە و کانی کارێز دەکەونە باشوری، کە کارێزی مزگەوتی گوڵپ و کانی پیرشالیار و دۆڵی دار چيقالە و هانە لیمۆ و پرۆژەی ئاوی گوندی گوڵپ دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٠٧کم٢)یە، درێژیی (١.٠٩کم) و پانییەکەی (١٦٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی تفە شەوگای و دۆڵی تەوەنە قایمێ و دۆڵی بانی بەرمەڕان و دۆڵی خەندەق و تێکەڵی ئاوی زەڵم دەبێتەوە و لە باکوری شاری خورماڵ لەگەڵ ئاوی گەنجان و گەڕاو تێکەڵدەبێت و دەڕژێتە ڕوباری سیروان، دۆڵەکانی باخەکۆن و گەچێنە بەم دۆڵەدا تێپەڕدەبێت. لە حەفتاکاندا کشتوکاڵی توتنی تێدا کراوەو بەرهەمێکی نایابی هەبووە، ئێستا هیچ بەرهەمێکی نیيە. دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ڕووپۆشی ڕووەکی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی تێدایە.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ە. لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، لوتکەی پلەکێ دارانگەل و لوتکەی حاجی تایب دەکەونە بەشی باکوریەوە، دۆڵی قۆلانچە و دۆڵی ڕاگاو پاڵنگی دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، کانی حاجی حەمەسیاو و دۆڵی ڕەزەمۆزان دەکەونە باشوری، دۆڵی دۆڵاوە سوورە دەکەونە بەشی خۆرئاوایەوە. تێکڕای (١٤٣٨م)ە. ڕووبەرەکەی (٠,٠٥کم٢)یە، درێژیی (٠,٧٥کم) و پانییەکەی (٢١٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی قۆلانچە و دۆڵی خۆرنەوەزان و دواتر دەگاتە دۆڵی بانە گەورێ، دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی ئەشکەوت و کەلەبەری تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوی و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و چەندین جۆری گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە ناوچەی نەورۆڵی لە ناحیەی سیروان، لە دامێنی چیای باڵانبۆدا هەڵکەوتووە. لە گردى نزارەڕەشەوە بە ئاڕاستەى باشور لێژدەبێتەوە بەرەو ڕوبارى سیروان و گوندى هانەژاڵـە بە درێـژى (٣.٥)کم و پـانـتایـى نـزیـکـەی دوو کیلۆمەتره.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کوڵی متکان). بەواتای دۆڵی هەوارگان دێت. لەشوێنێکی بەرزدا هەڵکەوتووە. لەبەهاراندا خەڵکی گوندەکە لەوێ هەواریان هەڵداوە. شوێنەوارەکەیان هەرماوە و لەنزیک زیارەتانە. بەهاران ئاوی هەیە بەڵام بەگشتی وشکە. ئەم ناوچەیە لەوەڕگایەکی سروشتی دەوڵەمەندبووە. ڕەوەندەکان هاوین و بەهار جێیدەهێڵن تا گژوگیاکەی گەورە ببێ و نەژاکێ. سەرەتای پاییز ئاژەڵیان تێدا لەوەڕاندووە.
لە یەکگرتنی دوو دۆڵ دروستدەبێت لە پریسی سەروو، درێژییان (٣٠٠ بۆ ٥٠٠م) دەبێت و لە تەنیشی یەکترن. کەوتوونەتە خۆرئاوای (چەمی تووەقوت)، نزیکی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری گوندەکەوە و لەسەر ڕێگای نێوان هەردوو گوندی (پریسی سەروو و پریسی خواروو)ە، زەوییەکانی دێمییە و بە کشتوکاڵی دانەوێڵە دەچێنرێت و بەشێکی دیکەی زەوییەکانیشی لەوەڕگایە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان گرد و گردۆڵکەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٣٥کم٢)و درێژیی (٣٦کم) و پانییەکەی (٤٦٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی بانەگەورێ و بانیشار و شیرەمەڕ و پاشان دەڕژێتە چەمی ئاوی زەڵم. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە دار و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ە. دۆڵێکی باریک و درێژە و لەنێوان هەردوو دۆڵی ڕیقنە چەرمێ لە خۆرهەڵاتی و دۆڵی وڵا لە خۆرئاوای درێژ بووەتەوە و کەوتووەتە دامێنی چیای داڵانی و باکوری خۆرئاوای گوندی زەڵم. لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە دۆڵی کەڕەجاڵ و بانە پەڵمینێ و دۆڵی زەڵم. درێژیی (١,٧٩کم) و پانییەکەی (٥٦٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی کەڕەجاڵ و دۆڵی زەڵم. ئەشکەوت و کەلەبەری زۆرە کە بوونەتە پەناگە بۆ خۆ حەشاردانی ئاژەڵ و باڵندەکانی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و یەک پارچە دارستانی سروشتییە.
کەوتووەتە دامێنی چیای(وەزەنێ و تەوەنێ)، درێژیی (٩٧کم) و پانی(٢٩٦م) دەبێت، چەند دۆڵێکی لاوەکی تێدایە وەکو(وێڕگا، بەڵخ، کۆچەوحەمەڕەزایی، جانی)، چەندین کانیاوی تێدایە وەکو کانی(نەسرین، سەربەڵخ). شوێنێکی گەشتوگوزارییە و چەند خزمەتگوزاریەکی تێدایە و گەشتیاران بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سـەردانـی دەکـەن.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی ناوچەی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرهەڵات درێژ دەبێتەوە، دۆڵی پەچەو تاشی و لوتکەی وەزەرەی دەکەونە باکوریەوە، بەرزانە دۆڵە و بانی دەرەیمەڕ دەکەونە بەشی خۆرئاوای، دۆڵی گیواوبڕ دەکەونە بەشی خۆرهەڵاتیەوە، ئەشکەوتی گەردەنا و ئەشکەوتەکانی دۆڵی دەرەیمەڕ دەکەونە باشوریەوە. نزمترین خاڵی(١٤٣١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (٤٢کم٢)یە، درێژیی (٦٧کم) و پانییەکەی (٥١٠م) دەبێت، دەچێتەوە سەر دۆڵی پەچەو سێ قادری و دۆڵی دەرەیمەڕ و دۆڵی سەرگەت و دارچەقالە و دەچێتەوە سەر دۆڵی بانی بەرمەڕان بە نێو شاری خورماڵدا تێپەڕدەبێت و تێکەڵی ئاوی زەڵم دەبێت، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەک و گژوگیای سروشتی و دەوڵەمەندە بە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەت سنوری ناحیەی (خورماڵ). کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای زنجیرە چیاکانی هەورامان لە نزیک گوندی یاڵانپێ و چیای (ملە قۆنەرە) هەڵکەوتووە. لە نێوان دۆڵی (زەڵم) لە خۆرهەڵات و لوتکەی چیای (ڕەنگین)ە لە بەشی باکور. (٢٢٠٠م)ە لە ئاستی دەریا. دۆڵێکی تەسکە، ئەوپەڕی پانییەکەی لە کیلۆمەترێک درێژتر نییە و لە هەندێک شوێن پانییەکەی کەمترە لە چوار کیلۆمەتر. درێژییەکەی نزیکەی پێنج کیلۆمەترە. درێژبوونەوەی لە باکوری خۆرهەڵات بۆ باشوری خۆرئاوایە. بە شێوازێکی توند شۆڕدەبێتەوە. چەمی وشکەناو، کە وەرزیە بەنێویدا تێپەڕدەبێت. سنوری جیاکەرەوەی نێوان چیای هەورامان و چیای سورێنە.
کەوتووەتە باکور و باکوری خۆرهەڵاتی ناحیەی (خورماڵ). لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لە باکورەوە بەرەو باشور درێژ دەبێتەوە و کەوتووەتە دامێنی چیای مڵەخورد و سێخڕان و بە دامێنی دیووی خۆرئاوای چیاکەدا درێژ دەبێتەوە و دەتوانین بڵێین کەوتووەتە نێوان چیاکانی (مڵەخورد و سێخڕان و سوتنەچەڕ و بانی زەڵم و کەڕەجاڵ)ەوە. دۆڵی وشکەناوی سەروو دەکەونە بەشی باکوری ئەم چیایەوە، لە کاتێکدا لوتکەی ئاساو وایی و سێخڕان دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، هەروەها لوتکەی بابا زەردەڵە و ئەشکەوتی خان ئەحمەدخان دەکەونە باشوری، لوتکەی کەمەرە سیاو دەکەوێـتە بەشی خۆرئاوایەوە. نزمترین خاڵی(٧٦٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی (١,٨٥کم٢)یە، درێژیی (٢,٦٥کم) و پانییەکەی (٥٢٠م) دەبێت. بەشی خوارەوەی باخ و باخاتێکی چڕە بە دار گوێز و هەنار و توو و هەرمێ، قەڵای زەڵم و شوێنەواری میر خان ئەحمەدخان کەوتووەتە سنوری باشوری و لە بەشی ناوەڕاستی دۆڵەکادا هەردوو شوێنەواری قەڵای کچێ و قەڵای کۆشکی کوڕ هەیە، کە شوێنەوارێکی کۆنە، ئەشکەوت و کەلەبەری زۆرە، کە بوونەتە پەناگە بۆ خۆحەشاردانی ئاژەڵ و باڵندەکان. چەند کانیاوێکی تێدایە، کە پێویستی ئاوی ئاژەڵ و باڵندەکان دابیندەکات، ئەشکەوتەکانی پەناگەی پێشمەرگەی حیزبە جیاوازەکانی ناوچەکە بووە.