بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و لەتەنيشتى گوندەکەدا هەڵکەوتووه. (٦٠٠م) لە ئاستى ڕووى دەريا بەرزە. خەڵکى گوند بەهۆى هەڵکەوتەى شوێنەکە و شێوازى گردەکه، کە وەک قەڵايەک دەبينرێت، ئەو ناوەیان لێناوە.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). نزيکەى (٤٥٧م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. لەکاتى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى دەرياچەى دەربەنديخان، ئاوى دەرياچەکە چواردەورى دەگرێت و لەشێوەى دورگەيەکى بچووکدا دەردەکەوێت.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى (١٣٠٠م) لە سەنتەرى گوندەکەوە دووره. نزيکەى (٤٩٠م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە و بەهۆى بوونى دارێکـى سـێ قاچـەوه، ناونـراوە گـردى دارە سـێ قاچە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندی (گڵێجاڵ). (١٠٥٠م) له ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. لە باشورى خۆرهەڵاتييەوە (گردى ملە کەوته) و شانى (کەڵەگا کەنان) و لە باکوريشيەوە گردەکانى (ڕەحمان مردوو، قوتى بلێلان) هەيە.
بە دووریی دوو کیلۆمەتر و نیو کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گورگەچیا)وە. یەکێکە لە گردە بەناوبانگەکانی ناوچەکە. بە چوار گردی دیکە دەورەدراوە. پێدەچێت بۆ پارێزگاریکردن لەم گردە سەرەکییە دروستکرابن. لە ١١ی ٥ی ١٩٤٦ لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عراقیدا بە شوێنەوار تۆمارکراوە. مێژووەکەی بۆ ٤٥٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە. شێوەکەی هێلکەییە و بەرزییەکەی نزیکەی (١٥م) دەبێت. ڕووبەرەکەی زیاتر لە پێنج دۆنمە. دەڕوانێت بەسەر دەریاچەی دەربەندیخاندا و ئاو چواردەوریداوە. لەدوای گردەکانی بەکراوا و یاسین تەپە، لەڕووی گرنگی و بەرزیەوە، بە سێیەم گرد دادەنرێت. بە درێژایی مێژوو ئاوەدانی تێدابووە. لە ساڵی ١٩٦١ تیمێکی پشکنەری عێراقی بەناوەکانی تەها باقر و فواد سەفەر و باقر بەسمەجی بۆ پشکنین سەردانیانکردووە.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى (١٦٥٠م) لە ناوندى گوندەکەوە دوورە. (٥٣٠م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. بەهۆى هەبوونى کانيیەک بەناوى (کانى گوێز) لە نزيک گردەکەدا ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە باکورى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى (١٧٠٠م) لە ناوەندى گوندەکەوە دووره. (٥٧٥م) لەئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. بەهۆى ئەوەى بەردەڵان و کەڵەکى بەردى تێدا بووە، بە گردى کەڵەکاوى بەناوبانگ بووە.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزیکەی يەک کيلۆمەتر لە ناوەندى گوندەکەوە دووره. (٥٣٥م) لە ئاستى ڕووى دەرياوه بەرزە. بەهۆى ئەوەى نزيکە لە چەمى کەنەکەوەوه و لەهەمان کاتيش پێکهاتەى خاکەکەى شينباوه، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.
دوو گردی بەرزن لە گوندی (پریسی سەروو). بەدوری نزیکەی دوو کیلۆمەتر کەوتوونەتە باکوری گوندەکەوە، لەسەر ڕێگای هەردوو گوندی (پریسی سەروو و پریسی خواروو)، ڕووبەرێکی فروانیان هەیە و بەکاردەهێنرێت بۆ کشتوکاڵی دانەوێڵە. بەرزییان لە ئاستی ڕووی دەریا، دەگاتە (٧٥٣م) و (٧٣٨م)، یەکێک لە گردەکان لە ئێستادا خانوی ماڵی (کاک ساڵح حاجی حەمەئەمین)ی لەسەر دروستکراوە.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى ١٢٠٠ مەتر لە ناوەندى گوندەکەوە دوورە. (٥٧٢م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. بەهۆى بوونى کاچ و کونێک، کە لەڕابردوودا پشيلەى کێویی تێدا بووه، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە دامێنی چیای گەچێنە و هەمزەی و بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات هەڵکەوتووە و (١٥٠٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی زۆر سەختە و بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و دەڕوانێتە سەر ناوچەی هەمزەی و گەچێنە و نارنجڵە.
گردێکی بەرزە، کەوتووەتە باکوری گوندی تریفە، لەسەر ڕیگای سەرەکی هەڵەبجە-نەورۆڵی. لە سنوری زەییەکانی گوندی (پریسی سەروو- تريفە). (٧٥٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. به دووریی نزیکەی دوو کیلۆمەتر، کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە و بەشە بەرزەکانی گردەکە دەوڵەمەندە بە کورتە گیا و وەک لەوەڕگا بەکاردەهێنرێت، چەند گۆڕێکی کۆن لەسەر گردەکە هەیە. لە دەیەی کۆتایی سەدەی بیستەمدا لەلایەن ژمارەیەک لە دانیشتوانی ناوچەکەوە بەشێکی زۆری گردەکە کنە و پشکنینی بۆ کرا، ئەمەیش بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنەوار و زێڕ. چەند پارچەیەکی شوێنەوای تێدا دۆزراوەتەوە و فرۆشراوە، بەم هۆیەوە تا ئیستاش شوێنەواری چاڵە هەڵکەندراوەکان دیارە، کە زیاترە لە ٧٥ چاڵ.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لەنێوان هەردوو گرده بەردینه و گردی سێ تەپان. بەرزییەکەی (٢٥م) و ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ دۆنمە. ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن (محەممەدی حاجی مەحموود)ی سکرتێری پارتی سۆسیالیستی کوردسـتانەوە هـۆڵی (ئاشـتی) لـەسـەر دروسـتکـراوە.
کەوتووەتە باکور و باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (مەلاوەیسه)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی دە دۆنم دەبێت. شێوەیەکی درێژی هەیە و بە ئاڕاستەى گوندى (گوڵەخانە) درێژبووەتەوە. لە ئیستادا بۆ لەوەرگای سروشتی بەکاردێت.
کەوتووەتە باشوری گوندی (بانیشار) و باکوری گوندی (شیرەمەڕ)ەوە. بەرز و بەرفراوانییەکەی، دەیان دۆنم دەگرێتەوە. لە بەرد و خۆڵ و تاوێر پێکهاتووە. سەبارەت بە ناولێنانەکەی، خەڵکی ناوچەکە بۆ ئەوەی دەگەڕێننەوه، کە کاتێک لێیدەڕوانیت، ڕەنگێکی مەیلەو ڕەشی هەیه، کە لە ڕەنگی سوتاوی دەچێت، لە وەرزی هاوینیشدا، کە سەیریدەکەیت وەک ئەوە وایە گڕی لێببێتەوە. بەشێک لە پاوەن و لەوەڕگاکەی لەلایەن گوندەکانی (شیرەمەڕ) و (بانیشار)ەوە بۆ مەڕ و ماڵاتەکانییان بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە سەر ڕێگەی سەرەکیی (گوندی پریسی سەروو)، لە بەشی باکورییەوە. (٩٠٠م) دوورە لە چەقی گوندەکەوە و (٧٧٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تا ئێستا نەکێڵدراوە و نەچێنراوە بە کشتوکاڵ. زەوییەکەی بەردەڵانە، دەوڵەمەندە بە کورتە گیا و وەک لەوەڕگای گوندەکە بەکاردێت، هۆکاری ناونانەکەی بریتییە لەوەی، کە بەرزە و هاوینان گڕەی هەیە (گەرمە).
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (چاوگ). دەڕوانێت بەسەر چەمی کانیە هەنجیر و کانیە هەنار و دۆڵی پەچەقوڵدا. کانەبەردی زۆری تێدایە و بەمەبەستی بیناسازی بەردەکانی گوازراونەتەوە بۆ ناو شاری هەڵەبجە. ڕێگایەکی پێدا تێپەڕدەبێت سنوری باوەکۆچەک و بامۆک جیادەکاتەوە. زەوییەکانی دێمن و بەگاکێڵ کراون.
کەوتووەتە سنوری گوندی بەردەبەل لە بناری چیای سورێن. شێوەکەی خڕە. باخی سەوزە لە دیوی پشتەوەی هەڵکەوتووە. چەقەڵەڕێ بە تەنیشتیدا تێپەڕدەبێت. سەرچاوەیەکی ئاوی تێدایە.
کەوتووەتە سنوری ناحیەی (بیارە). بە دامێنی شاخی (وەرانوەر) هەڵکەوتووە و بە تەپی (ئەحلە)ش ناودەبرێت. بەرزییەکەی نزیکەی (١١٠٠م) دەبێت. شوێنی نیشتەجێبوونی (کەیقوبادی کوردی) بووە. ناوەکەشی هەر بۆ ئەو دەگەڕێتەوە. وەک لە سەرچاوەکاندا هاتووە، پیتی (ک) بەواتا پیاوێکی گەورە و دەسەڵاتداری وەک (کەی قوبادی ماددی) و (اوا) بە واتای ئاوەدانی دێت، لە زۆر شوێنی دیکەی هەوراماندا هەمان ناو دووبارە بووەتەوە. لەڕووی مێژووییەوە ناوبانگی هەیە. ئاشوورییەکان کاتێک لە شاخی (کڵاوەی ئاشوور) لە بەرانبەر بیارە تێکشکاون، لەم گردەدا گیرساونەتەوە. شوێنەوارەکانی بۆ سەردەمی دەوڵەتی (ماد) دەگەڕێنەوە. لە بەڕێوەبەرایەتیی کەلەپوری سلێمانی هەڵگیراون، کە بۆ ٢٩٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. لەسەر ئەم گردە فەرمانگەی ناحیەی (بیارە) هەڵکەوتووە. دەڕوانێت بەسەر ڕێگای سەرەکیی بیارە - تەوێڵەدا. هەندێکجار بەم گردەش دەوترێت (ئۆردوگا) یان (کەمپەکە)، چونکە لەدوای ٢٠٠٣ خێمەی تێدا هەڵدراوە.
کەوتووەتە دەشتی شارەزوور و باکوری شارۆچکەی سیروان لە گوندی گردیگۆ. (٥٢٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕوبەری بچوکه و ئەستوریی خاک تیایدا زۆره و زیاتر بۆ گەشەکردنی گژوگیا گونجاوە. کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیی خورماڵ - سلێمانی و هەڵەبجه - سلێمانی.