بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (تەپەکوڕه)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بەرزيیەکەی شەش مەترە و ڕووبـەرەکەی دۆنمێک دەبێت. لەبەرئەوەی لە یەکەمجار مزگەوتەکە لەسەر گردەکە دروستکراوە، بۆیە ئەو گردە ناونراوە گردی مزگەوت.
گردێکی تورەکەڕێژی دەستکردە. کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (مەلاوەیسه)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ) لە نزیک مزگەوتی گوندەکە. ڕووبەرەکەی نزیکەی چوار دۆنمە. بەبۆنەی نزیکیی مزگەوتەوە ئەو ناوەی لێنراوە. مێژووەکەى دیارنییە. بەپێى دۆزینەوەکان وەک قەڵایەک بەکارهێنراوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی خاکوخۆڵ و لە نزیک ڕێگەی سەرەکیی هەڵەبجەیە. گردێکی بچوکی شوێنەواری و تورەکە ڕێژە. ناوەکەی لە هەورامیەوە هاتووە و بە واتای گردی بچوک دێت. بەرزییەکەی لە ئاستی زەوییەکانی دەروبەری تەنها مەتر و نیوێک تا دوو مەتر دەبێت و ڕووبەرەکەی زیاتر لە دۆنم و نیوێکە. گۆڕستانێکی کۆنی تێدایە، کە بە وتەی دانیشتوانی ناوچەکە، تەنها منداڵی لێ نێژراوە و تا ساڵانی لەمەوبەریش منداڵانی گوندەکانی چواردەور لەوێ بەخاک سپێرراون.
بە دووریی دوو کیلۆمەتر و نیو کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (گورگەچیا)وە. بەرزییەکەی لە باکور (١٥م) و لە باشور (١٠م)ە. شێوەکەی هێلکەییە. بە نزیکەیی سێ دۆنم داگیردەکات. مێژووەکەی بۆ ٥٠٠٠ ساڵ پ.ز دەگەڕێتەوە. تاوەکو ٨٠ ساڵ پێش ئێستا، لادێیەک بووە، بەڵام بەهۆی دوژمنایەتیەوە چونەتە گوندەکانی بەکراوا و پریسی خواروو. لە ڕۆژنامەیەکی تورکیدا بە گوندی جای ئاغا ناوی هاتووە. سەرچاوەی ئاوی پریسی ژوور و خواروو بەبەردەمیدا دەڕوات، کە پێیدەوترێت چەمی ئاوبڵاو. تا ساڵی ٢٠١٢ هیچ کنە و پشکنینی بۆنەکراوە. بەڵام دواتر تیمێکی بەریتانی بە هاوکاری پرۆفیسۆر دەیڤید وینگرۆ، لەگەڵ کۆمپانیایەکی قەتەریدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی، پێنج ساڵ پشکنینیان بۆ کردووە. مۆری بەردین و پەیکەری گای تێدا دۆزراوەتەوە. تیمەکە نزیکەی ٨٥ گوێنی خۆڵیان بردۆتەوە لەگەڵ خۆیان. ساڵانە نزیکەی ٢٠ قوتابی لە بەریتانیاوە هاتونەتە سەر ئەم گردە بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی باڵا.
کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى يەک کيلۆمەتر لە ناوەندى گوندەکەوە دووره. (٥٣٥م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە. بە هەميشەيى ڕێگەى هاتوچۆى ڕان و ئاژەڵى گوندەکە و سنورەکە بووه، بۆيە پێیوتراوە گردى لاڕان.
بە دووری (٢٠٠م) کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی گورگەچیاوە. پێدەچێت ناوەکەی لە گردی بە مارانەوە هاتبێت. بەڵام بەریتانیەکان کاتێک کنە و پشکنینیان کردووە بە ماریا ناویان هێناوە. لەگەڵ گردی گورگە چیا بەیەک تیم کاریانکردووە. لە کنە و پشکنیەنەکاندا زۆر گرنگی پێدراوە. مۆری بەردین و پەیکەر و هێمای گایەکیان تێدا دۆزیوەتەوە، کە لە دۆکیۆمێنتی تیمەکاندا وێنەی بڵاوکراوەتەوە. کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی بابلییەکان دەگەڕێتەوە.
گردێکی مرۆڤکردی شوێنەوارییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (شیرەمەڕ). شێوەیەکی بازنەیی (خڕ)ی نزیک بە (٣٠م)یی هەیە. لە زەوییەکانی دەوروبەری بەرزترە و ڕووبەرەکە نزیکەی (١٠٠٠م)ە. لە جۆرو شێوەی ئەو گردانەیە، کە لە شارەزووردا هەن و پێیاندەوترێت (تورەکە ڕێژ) و بە شان و بازووی مرۆڤ خۆڵەکەی لە شوێـنێکی ترەوە بۆ هێنراوە. بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە زەوی کشتوکاڵیی (مام یونس عەبدولکەریم)ەوە، بەو ناوەوە ناودەبرێت. تا ئێستا هیچ هەڵکۆڵینێکی زانستی تێدا ئەنجامنەدراوە، بەڵام هێماکانی گردی شوێنەواری تێدایە و لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، چەندین پارچەی گۆزە و گلێنە و هەروەها (ئێسکە پەیکەری مرۆڤ)ی تێدا دەرکەوتووە، کە لەناو گۆزەدا بوون و مێژووەکەیان بۆ پێش هاتنی ئایینی ئیسلام و پێش ساسانییەکان دەگەڕێتەوە.
گردێکی شوێنەوارییە. کەوتووەتە سنوری گوندی نەوێ لە بناری چیای تەپە. ناوەکەی بەواتای گردی تایبەت دێت. لە خۆرئاوای گوندەکە هەڵکەوتووە. نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە سەنتەری گوندەکەوە دوورە. دەشتێکی بەپیت و تەخت لە چواردەوریدا هەڵکەوتووە و کانی و ئاوی هەیە.
به دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نیودۆنم دەبێت. وەکو دەڵێن بەناوی (مەلا مستەفا) ناوێکەوە ناوی لێنراوه، کە کەسێکی هەورامی بووە و لە گوندی تەکێ ژیاوه.
زنجيرە گردێکن و کەوتوونەتە دامێنى (چياى خۆشک) لە ناحیەی (بەمۆ) لە خۆرهەڵاتى چياى (تارمشێر). ڕەنگ خۆڵەمێشیى ڕووتەڵەیە. لێژييەکەى دەگاتە ٢٥ پله. ڕووەکەى نيمچە تەختە و بەرزييەکەى دەگاتە نزيکەى (١٥٠م). (٩٩٣م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە.
کەوتووەتە سنوری چاوگ و تریفە. ژمارەیەک کونی سروشتی تێدایە. هەروەها گۆڕستانێکە، کە گوندی چاوگ لەوێ مردوویان ناشتووە. خاکەکەی شینە و تاوێرەکانی سەختن بەڵام، کە لێبوونەوە دەڕزێن و ورد دەبن.
کەوتووەتە سنوری (چنار) و (دەوەرە). لەبەردەم شاخی بانەبۆر هەڵکەوتووە. دەڕوانێت بەسەر گوندی دەوەرەدا.
دوو گردن. کەوتوونەتە سنوری گوندی (باوەکۆچەک). ڕێگای سەیرانگای چاوگ لەیەکیان جیادەکاتەوە. دەڕوانێت بەسەر هەڵەبجەدا. لەساڵی ١٩٧٠ کاندا کراوەتە دارستانی دەستکرد و سنەوبەری تێدا نێژراوە. خاکەکەی بە پیتە و ڕووی ئەودیوی کراوەتە باخ و باخداری. لەڕووی شوێنەوارییەوە دوو قولەی پاسەوانی تێدایە، کە لە بنی گردەکەوە بە ژێرزەویدا بەرزدەبێتەوە، تا دەگاتە سەر لوتی گردەکە. لە ئێستادا تەنها شوێنەواری ماوە و پڕبوەتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (نێرگزەجاڕ) لە خۆرئاوای ناحیەی (سیروان). لە شێوەیەکی دریژکۆڵەیی وەرگرتووە و لەبەشی خۆرئاوایەوە دەڕوانێت بەسەر دەریاچەی دەربەندیخاندا. (٧٥١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گورگە چیا). بە نزیکەی (٢٥٠م) کەوتووەتە خۆرئاوای گردی قۆرتاسەوە. بەرزیەکەی نزیکەی دە مەتر بێت. لە ڕۆژنامەی سۆمەر لە ساڵی ١٩٦١ بە وصو ناوی هاتووە. ناوەکەی پێدەچێت لە یوسفەوە هاتبێت، کە لەسەر زاری خەڵکی ناوچەکە بەو ناوە دەوترێت وێسو. ڕووبەرەکەی نزیکەی دۆنم و نیوێک دەبێت. بە گردی ئاشەکەش ناودەبرێت، کە لە زەمانی حامد بەگدا دروستکراوە. بە ئاوی جۆگەی قۆرتاس و کانیی بەهارە، ئاشەکە ئیشیکردووە. بە گردە ماتەکەش ناودەبرێت، چونکە لە چاو گردی قۆرتاسدا بچوکترە. بە بڕوای نوسەر کۆنترە لە گردی قۆرتاس، چونکە جۆرە بەردێکی تێدایە، کە تیژ و نوکنن لە جۆری بەردە چەخماغە.