بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). نزیکەی (١٢٠٠م) لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. درێژییەکەی نزیکەی دوو کیلۆمەتر دەبێت. ڕێگەی سەرەکی کۆڵبەری (مڵەخورد) بەناویدا تێدەپەێت، لەوەرزی بەهاراندا سەیرانگەیە و گژوگیای بەهاری لێیە.
بە دووری نزیکەی (٤٠٠م)ێک کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (حاجی ئاوا)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ. بەهۆی ئەوەی بەردی زۆرە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە بەردەم شاخی سەربەرد و دەڕوانێت بەسەر دەوەرە و گوندی چناردا. لە دوو بەش پێکدێت: بانە بۆری بچوک و گەورە. بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان لێژدەبێتەوە. هەوارگەی هاوینەی گوندنشینانی ناوچەکە بووە. دارستانی سروشتی تێدایە و کراوەتە بنێشت.
کەوتووەتە خۆرهەڵات و باکوری گوندی (دەرەگوڵان)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ)، لە نێوان هەردوو گوندى (دەرەگوڵان و ڕیشێن). ڕووبەرەکەی ١٠٠ دۆنم دەبێت لە (ملەی هەلاجان)ەوە دەسپێدەکان، تا زنجیرە شاخی (سورێن)، کە درێژییەکەی کیلۆمەترێک دەبێت. زیاتر وەک لەوەڕگا سوودیلێوەردەگیرێت.
به دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باکوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). لەسەر شاخی (کەلی زەرد). ڕووبەرەکەی نزیکەی ١٠٠ دۆنم دەبێت. لەوەڕگای سروشتییه. جاران گەنم جۆی تێدا کراوە و بە گاجووت کێڵراوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی(بانیشار)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرێکی فراوانی هەیە، وەک لەوەرگای سروشتی بەکاردێت. لەڕابردوودا به گا کێڵراوە، بەڵام ئێستا ناکێڵرێت و تەنها وەک لەوەڕگاى ئاژەڵی گوندەکە بەکاردەهێنرێت. لە تەوێڵەش بە شوێنێک لە گەڕەکی مالێدەر دەوترێت بانەگۆرە.
به دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی ٥٠ دۆنم دەبێت. بانەومەڕێ، بە هەورامی واتە (بانى ئەشکەوت). نزیکەى (٢٠٠م) لە ئاستی گوندەکەوە بەرزترە. دیوێکى بە ڕووی گوندى یاڵانپێ و دیوێکى تر بەڕووى گوندى بانیشاردا دەڕوانێت. لەوەرگایەکی سروشتییە و بۆ ئاژەڵداری بەکاردێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (عامورە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی هەشت دۆنم دەبێت. وەک لەوەڕگایەکی سروشتی بەکاریدێنن.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی بانیبنۆک و سەر ئەشکەوتەکانی هەرێز و بەوهۆیەوە بە بانی هەرێز ناونراوە. تەختاییەکی ناوچەکە و لەوەڕگایەکی گرنگی گوندەکەیە و بۆ کاری ئاژەڵداری بەکاردێت.
بە دووری (١٥٠٠م) کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (حاجی ئاوا). لەم بەردەم کانیی سەر بانەکه، دارهەنجیرێک ڕوواوە و ناوەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. جێگە لەوەڕاندن و کشتوکاڵکردنە.
کەوتووەتە سنوری گوندی چنارەی زێڕوونە لە بناری چیای سورێن. زەوییەکی تەختە، لە کۆندا بە گاجووت کێڵراوە. کراوەتە دەغڵودان. لە ئێستادا بەکارنایەت و زیاتر وەک لەوەڕگایەک بەکاردێت.
کەوتووەتە نێوان زەلەکێ و شانی بەردکە نان. لە ئێستادا کراوەتە پرۆژەی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری بەناوی (ڕاسان). بەرانبەری پێیدەوترێت (بانی خازێ)، ڕێگای دەڵەمەڕ جیایان دەکاتەوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی هانەی قوڵ و خۆرهەڵاتی گوندی یاڵانپێ، وەک سنور وایە لە نێوان زەوییەکانی هەردوو گوندی (یاڵانپێ و هانەی قوڵ). ڕووبەرەکەی (٠,٤١کم٢) و (١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. وەکو لەوەڕگایەکی سروشتی سوودیلێوەرگیراوە. جگەلەوەی دەوڵەمەندە بە ڕووەکی سروشتی و گژوگیای بەهارە، لە بەشی خوارەوەی ئەم بانە، مەزاری مەحموودخانی دزڵی هەیە، کە ساڵانە ڤێستیڤاڵی بۆ دەکرێت و ژمارەیەکی زۆر کەسایەتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیران بەشداری تێدا دەکەن.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (زەڵم). ڕووبەرەکەی(٠,٠٥کم٢) و(١٢٠٠-١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم بانە شوێنێکی گرنگ بووە بۆ ئاژەڵدارەکانی ناوچەکە وەکو لەوەڕگایەکی سروشتی سوودیانلێوەرگرتووە. لە سەردەمانی کۆنەوە تا سەرەتای دووهەزارەکانیش، لانکەی شۆڕشگێڕانی کـورد بووە.
کەوتووەتە نێوان هەردوو قوتابخانەکەی عەبابەیلێ. دەشتی خەرمانە قوڵ لە تەنیشتی هەڵکەوتووە. تاشەبەردی زۆری لێیە. چەند کونە ئەشکەوتێکی بچوکی تێدایە. زیاتر بۆ ئاژەڵداری بەکارهاتووە. تا نزیک ڕێگەی هەڵەبجە - عەبابەیلێ درێژدەبێتەوە. زەوییەکانی پێیاندەوترێت (بانی تەقتەقان) بە کەڵکی کشتوکاڵکردن نایەت، چونکە بەردەڵانە. شوێی زەماوەند بووە. ئەم زەوییانە لە ئێستادا بەشێکیان بۆ زانکۆی هەڵەبجە و ئەوی دیکەشی بۆ نیشتەجێبوون تەرخانکراون بەناوی گەڕەکی (زانکۆ) ناونراون.
کەوتووەتە سنوری گوندی باوەکۆچەک و چاوگ. لەنێوان دۆڵی کەلاران و دۆڵی سەیی و زەوی مراوخانە. دەڕوانێت بەسەر چەمی داربەلوچەدا. لەم شوێنەدا کاتی خۆی لەسەر بەردەکانی، خوێ دانراوە بۆ خوێدانی مەڕوماڵات. هەر بەو ناوەش ناونراوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی زياتر لە ١٠٠٠ دۆنم دەبێت. لە خۆرهەڵاتەوە بە ئاڕاستەى سنورى گوندى (گوڵپ) دەڕوات و لە باکور لەگەڵ سنورى گوندى (هانەیدن) و باکورى خۆرئاوا گوندى (ئەحمەدئاوا) درێژ بووەتەوە. ساڵانە سەدان جوتیارى سنورەکە کاردەکەن.
کەوتووەتە باکوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی (٠،٤٧کم٢) و (١٢٠٠-١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم بانە هەوارگەی دانیشتوانی دەرەیمەڕ بووە و بۆ ئاژەڵداریش سوودیانلێوەرگرتووە. جگەلەوەی لە وەرزی بەهاردا سەوزپۆش دەبێت و خەڵکی بۆ گەشت وسەیران سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (یاڵانپێ) و باکوری بانە گەورێ، بەهەمان شێوەی بانە گەورێ وەک سنور وایە لە نێوان زەوییەکانی هەردوو گوندی (یاڵانپێ و بانیشار). لەڕووی جوگرافیاوە بەم شوێنانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (دۆڵی مەڕە، سۆرۆیی، لوتکەی زەردی سەرناوەشۆر، دەرەو تەوەنە بەلێ، چاڵە سەوزە، لوتکەی ماسناوەکێ، کەمەرە قوڵە، پلەکێ دارانگەلی، تاقو مایگەلێ، ئەشکەوتی مەڕەوداڵی). لە باشوەرەوە: (دۆڵی لەگ لەکان، ئەشکەوتی حەیدەر، دۆڵی وەرنەوەزان، ئەشکەوتی مەڕدێیەکان). لە خۆرهەڵاتەوە:(کانی ڕێزینە ودۆڵەکانی قۆلانچە، هاژگا، تەوەنە قایمێ، ڕاگا پڵنگ، درزو کاوەترا، لەتکەی حاجی تایب، گڵوەوچنورێ)، لە خۆرئاواشەوە:(دۆڵی بانەگەورێ وگوندەکانی بانیشار وعامورەیە)، ڕووبەرەکەی(٠,٤٥کم٢) و (١٢٠٠ - ١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بەسەر خورماڵدا دەڕوانێت. لەکۆتاییەکەیدا گۆڕستانی دێرینی (سێداران - سەرودارا) هەیە. ناولێنانەکەی بۆ بوونی ئەو (چاڵە دەگەڕێتەوه، کە لەناو تاشە بەردەکانیدا هەیە و لە کاتی بارانباریدا پڕ دەبن لە ئاو). لەوەڕگایەکی بەپیتە.