بانەگەورە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
کەوتووەتە باکوری گوندی(بانیشار)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرێکی فراوانی هەیە، وەک لەوەرگای سروشتی بەکاردێت. لەڕابردوودا به گا کێڵراوە، بەڵام ئێستا ناکێڵرێت و تەنها وەک لەوەڕگاى ئاژەڵی گوندەکە بەکاردەهێنرێت. لە تەوێڵەش بە شوێنێک لە گەڕەکی مالێدەر دەوترێت بانەگۆرە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (غازى فەرج سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: خانەنیشن، لە ٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە گوندی بانیشار.
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (زانا ڕەووف حەمەعەزیز)، لەدایکبوو: ١٩٧٨، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە گوندی بانیشار.
- چاوپێکەوتنى تیمی مەیدانی لەگەڵ (دينە مەحموود ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٤٨، پیشە: کاسب، لە ٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە گوندی بانیشار.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى بانیشار