بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە باشورى ناحیەی (بەمۆ). بە لوتکەى کانى ژاڵە ناسراوە و تاکە دەرچەى ناحیەی (بەمۆ)يە بەسەر دەوربەريدا. بەرزيیەکەى لەئاستى ڕووى دەرياوە (١٤٩٦م) دەبێت. سنورى نێوان ناحیەی بەمۆی ئيدارەى گەرميانە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (دەرەیمەڕ). (٢٢٠٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای کەمانجەڕ و نێو چیای کەرەس لە سنوری گوندی دەرەیمەڕدایە، دەڕوانێتە سەر هەورامانی دیوی ئێران و گوندی دەرەیمەڕ و سەرگەت و زەڵم. ناوچەیەکی سەر سنوریی پێکدەهێنێت. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی. لە بەهاردا خەڵکی بۆ کات بەسەربردن و هێنانەوەی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە سنوری زنجیرە چیای سورێنەوە لە خۆرهەڵاتی گوندی کانی ئاسکان. لەبەردەم لوتکەی هەیان هەڵکەوتووە و دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا.
کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ) و سنوری گوندەکە لەگەڵ چیای سورێن و وڵاتی ئێران یان هەورامانی خۆرهەڵات پێکدەهێنێت. (٢٢٩٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی هەردوو هەورامانی دیوی عێراق و ئێران، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ساڵانە ڕێژەیەکی باش باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی کانییەکانی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین و بە هۆی سەختی و زۆریی بەرزییەکەیەوە، هەموو کەس ناتوانێت سەردانیبکات، بۆیە گەشتن بەم لوتکەیە پێویستی بە شارەزایی و لێهاتووی جەستەیی هەیە، بەڵام لە دیوی وڵاتی ئێرانەوە ڕێگای تێکەڵە ڕێژکراو نزیک دەبێتەوە و تەنها٥٠٠ مەتر دوورە لێیەوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ) و باکوری گوندی (هانەی قوڵ). (١٢٢٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای سوتنەجەڕ و بانە بەرزە. بە ئاڕاستەی باکـوری خۆرئـاوا هەڵکـەوتووە. تـەنها (٤٥٠م) لـە ڕێگـای مڵـەخـوردەوە دوورە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (هاوارەکۆن). (١٢٢٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر دەرەتفێ و هاوار و هاوارەکۆن و گریانە. شوێنێکی سەخت و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاو پێدەری کانیاوەکانی چەمی هاوارەکۆن، شوێنەوارێکی تێدایە پێیدەوترێت قەڵا.
کەوتووەتە چیای تەتە و (٢٥٩٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناوەکەشی هەورامییە و بە واتای شوێن و جێگای کەڵ دێت (ئاژەڵێکی کێوی و بڵاوی چیاکانی هەورامانە). شوێنێکی سەخت و دژوارە و ڕێگای گەیشتنی قورسە، بەڵام لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، هەنـدێک شـوێنی مینڕێژکراوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت (١٨١٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. یەکێکە لە لوتکەکانی چیای شرام، سنوری نێوان زەوی گوندی هانەیدن و کێمنە و بێرواس و هانەگەرمەڵەی هەورامانی دیوی ئێران پێکدەهێنێت. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی و باڵندەی کێوی.
یەکێکە لە چیاکانی هەورامان. بە (کەماجەڕ)یش ناودەبرێت. (٢٣٩٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە سەر سنوری نێوان هەورامانی خۆرهەڵات و باشور. بەسەر گوندەکانی (دهمەیەوە، دەرەوکێ) لە خۆرهەڵات و (دەرەی مەڕ، سەرگەت، هانەیدن) لە باشوری کوردستاندا، دەڕوانێت. لە خۆرئاواوە لوتکەکانی حاجیەڕا، هەسوون، هەروەها کەلی وەڕاز و لوتکەی داڵاتی دەورەدراوە. بەهۆی بوونی جۆرە گیایەکەوە بەو ناوەوە ناونراوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (زەڵم) و باکوری گوندی (دەرەیمەڕ). (١٦٣٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای کەرەس، دەڕوانێتە سەر گوندی دەرەیمەڕ و سەرگەت و زەڵم. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی بە تایبەتی ورچ، و لە بەهاردا خەڵکی بۆ وەرزش و کات بەسەربردن و هێنانەوەی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە نێوان شارەدێی (تەوێڵە) و گوندی (هانە گەرمەڵە). (٢١٣٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. شوێنێکی دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ڕێگایەکی خۆڵ بە تەنیشتیدا دەڕواتەوە بۆ ناوچەی گەشتوگوزاریی ئاوێسەر لە شارەدێی (تەوێڵە)، هەندێک شوێنی هێشتا مینڕێژکراون و چەندین کەسی کردووەتە قوربانی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی هەمزەی و گوندی باخەکۆن و گەچێنە و (١٤٤٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بەڵخە). (١٧٤٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. شوێنێکی دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ڕێگایەکی خۆڵ بە تەنیشتیدا دەڕواتەوە بۆ تەوەنێ و دەگاتە ناوچەی گەشتوگوزاریی ئاوێسەر لە شارەدێی (تەوێڵە).
کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ). (١٧٤٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای منارەکەوە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی یاڵانپێ و بانیشار و بناری چیای سورێن و دەشتی شارەزوور، بۆیە لەڕووی سەربازییەوە گرنگییان بۆ پاراستنی شۆڕشەکان و پێشمەرگە زۆر بووە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین.
کەوتووەتە باکوری گوندی (هاوار). (١٣٤٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی هاوار و تاوێرە و پاڵانیا و جاور. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاو_پێدەری کانیاوەکانی هاوار و لە زستاندا دەڕژێتە نێو چەمی هاوارەوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای ناحیەی (بیارە). (١٣٣٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر شارۆچکەی (بیارە) و هانە گەرمەڵە.
خانەباخە لە سەر شاخی نێوان هاوینەهەواری ئاوێسەر و گوندی هانە گەرمەڵە. (٢١٤١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دوای دروستکردنی ئەو ماڵە چیاکە بە ناوی کێڵەکەوە ناسراوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ڕێگایەکی خۆڵ بە تەنیشتیدا دەڕواتەوە بۆ ناوچەی گەشتوگوزاری ئاوێسەر لە شارەدێی (تەوێڵە).
کەوتووەتە بەشى باکورى خۆرئاواى ناحیەی (بەمۆ). لەباشورى زەويیەکانى (گوندى گمه) و بەشێکە لە زنجيرە (چياى خۆشک)، کە لەوێوە بۆ لوتکەى (پەلى کەڵەکه) و گەڕاوەکەى (سەعداوه) و (کوڵە بەرزه) و (نەزەر بەگەکە) و شانى (بڵاڵوکەکان) و (تاوگوکەى سەرهاڵ) به بەرزى (١٤٥٠ بۆ ١٦٠٠م) درێژدەبێتەوە، تا دەگاتە لوتکەى (باڵەکەڕێ).
کەوتووەتە باکوری گوندی (نارنجڵە). (١٣٦٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی زۆر سەختە و بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت و ڕووی باکور و خۆرئاوای دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (هاوار). (١٥٨٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی هاوار و تاوێرە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوپێدەری کانیاوەکانی هاوار و لە زستاندا دەڕژێتە نێو چەمی دواوان.