هەڵەبجە بەردەوام لەژیاندا
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09
فلیمێکی ديکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٢ بە هاوکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرهەمهاتووە. ئامادەکردن و دەرهێنانی جەلیل سەعید. یاریدەدەری دەرهێنەر: کۆچەر نووری. کامێرا: هەرێم حەمەزەمان، سەروەت حاجی، هاوکار مەجید. موزیک: جیهانگیر جەلال، ڕێناس عەلی. مۆنتاژ: هێمن شەریف. بەشداران: (شێرکۆبێکەس، فەلەکەدین کاکەیی، ئەحمەد سالار، حەکیم مەلا ساڵح، هومایون ساحیب، وەرزێر حەمەسەلیم، فەخرەدین سەلیم، سەرخێڵ غەفار، ئەیوب ڕۆستەم، حەسەن موراد، نووری عەبدوڵا، نەسرین قادر، ڕێبوار فەرەج، ئیبراهیم هەورامانی، ئەردەڵان ئەحمەد، هوشیار عومەر، ئومێد حەمەعەلی، پەخشان فایەق، نزار مەحموود، محەممەد حەمەسەعید، ئەکرەم محەممەد، شاهۆ حمەفەرەج)، لەگەڵ چەند کاستێکی هونەری و پیشەوەرانی هەڵەبجە. لە فیستیڤاڵی هەڵەبجە و تەلەفزیۆنەکانی کوردستان تیڤی، گەلی کوردستان، زاگرۆس، جەماوەر، هەرێم، پیشاندراوە.
سەرچاوەکان:
- کاسێتی فلیمەکە لای ئامادەکار
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (جەلیل سەعید عەبدوڵڵا)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ١٩ى ٢ى ٢٠٢٣.
- بەشداری ئامادەکار لە فلیمەکەدا.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم