بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرهەمی قوتابخانەی (شەهید ئازاد هەورامی) بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا بێریڤان غازی. ئەکتەرەکان: (ئەژی فاروق، شانیا ئاری، سایە عومەر، ڕۆژیا عومەر، هۆنیا بەختیار) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا هەوار مستەفا. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا شێنێ حەیدەر. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٧ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی نواندنی هیوایە. لە دوای (بەیان)ی ١١ى ئازارى ١٩٧٠. نوسینی (سەیفەدین سەید محەممەد) ئامادەکردن و دەرهێنانی (حاج ئەحمەد شاه). ئەکتەرەکان: (غازی مەلا عەلی، جەمالی مەلا قادر، سەیفەدین سەید محەممەد، مەحموود عبدولڕەحمان، کەمال مەغدوور، تۆفیق حەمەئەمین، هیمن حەمەڕەشید، حەمەئەمی فەهیمە، ئەمیر سەعید، حەمەفەرەج حاجی ئەحەمەدی ئامان) بوون.
بەرهەمی تیپی شانۆی وەفاییە. نوسین و دەرهێنانی (شێرکۆ محەممەد سەعید). ئەکتەرەکانی (ئیبراهیم حاجی محەممەد بامۆکی و براکانی "برهان، ئاسۆ" و عوسمان مەلاساڵح) بوون. ساڵی ١٩٧٥ لە بۆشاییەکی گەڕەکی کانی قوڵکە، کە تیپی شانۆی وەفایی دروستیان کردبوو، پێشکەشکرا.
شانۆییە. بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجە. نوسینی: ڕەئوف حەسەن. دەرهێنانی: بەهادین عوسمان. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، چنوور مەحموود، ئەمیر پاشا نامدار، فواد حەسەن، کاوە ساڵح، وەستا جەمال، عەباس، جیهانگیر حسێن، ئارام محەممەد، شوان عوسمان)بوون. ١ی ١٠ی ١٩٩١ لە باخی گشتی پێشکەشکراوە. هەمان شانۆ بە دەرهێنانی (نەژاد شێخ کامیل) و بەشداری (نەژاد شێخ کامیل، ڕێبوار فەرەج، کۆچەر نووری، بێخاڵ ئەحمەد، گەشاو نووری، حەسەن جەلال، جوان محەممەد، تەلار نووری، بەسۆز خالید، ئارام محەممەد، تەلار نووری، سالار ئەبوبەکر، کاوان عەلوان، کرمانج حەسەن، ڕێزان محەممەد)، بەڕێوەبەری بەرهەم: هاوار حەمەنەزیم، بەڕێوەبەری شانۆ: ڕێبوار فەرەج، عیرفان کامیا، دیکۆر: ئاری حەمەسەعید، لە ٢٨ی ٩ی ١٩٩٣، لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوەتەوە.
بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگە، لە نوسین و دەرهێنانی (عومەر عەزیز)ە. ساڵی ٢٠٠٦ لە شارۆچکەی (خورماڵ) نمایشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی ڕەزی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: مامۆستا موسا سان ئەحمەد. ئەکتەرەکان: (موسا سان ئەحمد، ئەوین عەتا، ئەرینا کەریم، دیدەن لوقمان، هەنسک ئەحمەد، پرژە عومەر، ئەسین سەربەست، دیدەن ئەنوەر، ناز ڕێباز، پەریا پشتیوان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا جەمیل عەلی قادر. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا خەڵات نەوزاد. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسینی: هیوا سوعاد. دەرهێنانی: موختار حەمەئەمین. ئەکتەرەکان: (ئەیوب ناسر، خەبات نەوزاد، شازاد بابا، دێرین کاردۆخی، پێشەوا فەریح، سوهەیب مەهدی، خەڵات نەوزاد، هامنۆ عەبدوڵا، عەزام خالید)، منداڵەکان: (ڕێبین عەبدوڵا، جهاد ئەحمەد، مەروان مەهدی، محەممەد ڕەفعەت، بەرهەم فایەق، محەممەد ئیسماعیل) بوون. ئاواز و مۆسیقا: خالید فەتاح و فەرهاد فایەق. ڕووناکی و کارتێکەرە دەنگییەکان: عومەر عیزەت. دیکۆر: ئەردەڵانی. جلوبەرگ: عیرفان محمەد، هوشیار مەحیەدین. دەمامک: عیرفان محەممەد، عەدنان حەسەن. بەڕێوەبەری بەرهەم: خەبات نەوزاد. ئێکسسوار و بەڕێوەبەری شانۆ: عیرفان محەممەد. بەڕێوەبەری هۆڵ: هوشیار مەحیەدین. گەرچی بڕیاروابووە ڕۆژی ١ی ٧ی ٢٠٠٢و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشبکرێت، بەڵام بەهۆی شەڕی عەشایرەوە لەو ساڵەدا، ئەم شانۆیە پێشکەشنەکراوە.
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل). دوای ئەوەی ساڵی ١٩٨٣ بینای نوێی مەڵبەندی لاوان دەکرێتەوە و چەند ئەندامێکی تازە پەیوەندی بە تیپەوە دەکەن، لەوانە (شێخ جەمالی موزیع، تەهای حاجی ئەمین، جەلال بابالە، مستەفا حەمەسەلیم هەورامی، فاتیح عەزیز، عومەر نووری، تارا نووری، ئەسعەر ڕەشید)، ئەم شانۆیە لەسەر سەکۆی هۆڵی مەڵبەندی لاوان پێشکەشکراوە. ئەو کات سەکۆکە کەوالیس و ڕووناکی و هەلومەرجە هونەرییەکانی بۆ پێشکەشکردنی شانۆیی نەبووە. ئەم بەرهەمە یەکەم بەرهەمی پێشکەشکراوی سەر ئەو سەکۆیە بووە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی خەباتی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسینی (عصام محفوض)ە. دەرهێنانی (جەمال حەمەعەلی). ئەکتەرەکان: (ئیدریس عەلی، سەریاس عەلی) بوون. ڕووناکی: نامیق هەورامی. جلوبەرگ: بەشداران. دیکۆر: دەرهێنەر. ئێکسسوار: بەشداران. لە ١٧ی ٨ی ١٩٩٦ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف نمایشکراوە.
بەرهەمی تیپی نواندی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی (شێرکۆ محەممەد سەعید). ئەکتەرەکان: (شێرکۆ محەممەد، عوسمان عەبدوڵا، یاسین محەممەد ئەحمەد، حاسڵ قاسم هاواری) بوون. لە ساڵی ١٩٨٣ لەسەر شانۆی مەڵبەندی لاوان پێشکەشدەکرێت. سەچاوە: - هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکیمی مەلا ساڵح، بەرگی چوارەم، (شانۆ - مۆسقا) چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٤، ل١٤٦.
یەکەم شانۆی پێشکەشکراوی ڕێکخراوی سەرشەقامە. بەرهەمی سێ قوتابی شەشی سەرەتایی بووە. نوسین و دەرهێنانی: ڕێبوار حەمەفەرەج و دانا هەڵەبجەیی. نواندن (ڕێبوار، دانا، عەلی نێرگز) گۆرانی: مامەی گوڵفرۆش. ڕوخۆش محەممەد. هونەری و دەنگ: عەلی نێرگز. هاوینی ساڵی ١٩٧٦ لە زەوییەکی لاکەوتەی (کانی قوڵکە) پێشکەشکراوە.
ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی هەڵەبجەی کوڕانەوە لەناو گۆڕەپانی قوتابخانە، پێشکەشکراوە. نوسینی (ا. ب. هەوری)بووە. بەشدارانی (ع. ع. شەونم، نووری حاجی میرزاتۆفیق، فایەقی ئەحمەد فەخری، وادی بەگ، ئەحەی حەمەمەکینە، عەلی حەمەگیانە)بوون. لەهەمان ساڵدا ئەم شانۆگەرییە براوەتە سلێمانی و لەوێش پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی هونەریی پێشەنگە. لە ڕۆژی جیهانیی منداڵان، ساڵی ٢٠٠٨ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی خورماڵ نمایشکراوە. لە نوسینی: عومەر عەزیز و دەرهێنانی: سەنعان فایەق هانەدنییە.
بەرهەمی قوتابخانەی سازگاری کچانە. دەرهێنانی: مامۆستا کارزان عەلی. ئەکتەرەکان: (شانۆ شەماڵ، ئیمان فەخرەدین، دیە پشتیوان، دونیا ڕەیق، لەنیا عەبدوڵا، دونا ڕێبوار، دیدەن ڕێبوار، مەی نزار، سایە سیروان) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا بەناز عومەر. سەرپەرشتیاری گشتی: مامۆستا شێنێ حەیدەر. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٧ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
بەرهەمی بنکەی هونەریی زانکۆیە. نوسینی: سەڵاحەڕەش. دەرهێنانی: نەهرۆ محەممەد. نواندنی (یوسف حەمەکاکە، کاروان محەممەد، ئاواز میرز، عوسمان محەممەد، گوڵاڵە سادق، دیاری عوسمان). بەڕێوەبەری گشتی: ڕێکخراوی سۆلیداریتیی خوێندکاران. لێپرسراوی بەرهەم: کاروان محەممەد، هەژار محەممەد، سەڵاحەڕەش. نەخشەی ڕووناکی: کاروان محەممەد. جێبەجێکرنی: سەبریە مەحموود، توانا محەممەد. بەڕێوەبەری شانۆ: سەبریە مەحموود. لە ١٧ی ٣ی ٢٠٠٤ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
بەرهەمی قوتابخانەی ڕەزی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: موسا سان ئەحمەد. ئەکتەرەکان: (کانی سامان، ستارە عەزیز، شەنگە حەکیم، موسا سان ئەحمەد) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم و موزیک: بەرهەم عەلی: جلوبەرگ: سورەییا عەبدولکەریم. بەڕێوەبەری هونەری: زەيدان مەحموود. بەڕێوەبەری شانۆ: جەمیل عەلی قادر. مکیاژ: مەرزیە والی. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانەو خوێندنگەکان لە٢٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران لەگەڵ گۆرانی (منی منداڵ: بەرهەمی تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی. هۆنراوەی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی. ئاواز و موزیک: کارزان مەحموود و گۆرانی: چڵێک نێرگز بۆ ئاشتی. هۆنراوەی: ساڵح بێچار) پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوری( هەڵەبجه) یە. نوسینی (چیخۆف) و دەرهێنانی (سەڵاحەڕەش). ئەکتەرەکانی (سەڵاحەڕەش، بەکر فەرەج، بەهار ئەحمەد) بوون. ساڵی ١٩٨٥ لەسەر شانۆی مەڵبەندی لاوان نمایشکراوە.
بەرهەمی بەرێوەبەرێتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. گروپێک لە خوێندکارانی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشیانکردووە. نوسینی: شەریف حسەینۆف. وەرگێرانی: قاسم محەممەد. سینۆگرافیا و دەرهێنانی: وەرزێر محەممەد ساڵح. بەرجەستەکردنی: (شێنێ حەیدەر، زریان حەکیم، ولیان ڕەمەزان، ژوان وریا، وەرزێر محەممەد ساڵح). یاریدەدەری دەرهێنەر: بەرزی حسێن. ڕووناکی: تەها ئەڵڵاکەرەم. موزیک: خەڵات نەوزاد. دیکۆر: کاست. هاوکاران: گۆران، ئاسۆ، ڕەهێڵ. ئێوارەی ٣ى ٤ى ٢٠١١ لەبەردەم هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: هاوکار ساڵح. ئەکتەرەکان: (خەڵات نەوزاد، ڕەهێڵ سەفادین، محەممەد جەزا، گۆران جەمال، موسا سان ئەحمەد، ڕامیار سەڵاح، خەندە سەڵاح، ڕانیە حەمە خالید، پشتیوان کەمال، بەفراو غەریب، ئەڤین عەلی، گوڵاڵە محەممەد) بوون. ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی (قوتابخانەی سالمی بنەڕەتی)یە. نوسین و دەرهێنانی: سەربەست میرزا. یاریدەدەری دەرهێنەر و بەڕێوەبەری شانۆ: مائیدە ئەمین. بەڕێوەبەری بەرهەم: بەکر عەلی. ئەکتەرەکان (هەدیە ئەحمەد، هەستی هێمن، مەیلی گۆران، میرکۆ کەنعان، شادیار هیوا، نیما دارا، نمە هەڵمەت، ئیسرا بەهادین). لە سێیەمی خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٣ کات ١٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە. خەڵاتی سێیەمی دەرهێنانی بردووە. هەروەها خەڵاتی سێیەمی بەهرەمەندی کچ دراوە بە (نمە هەڵمەت).