ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

32 بابەت

عومەری خاوەر ٤

کارێکی هونەریی پەیکەرسازییە. لە کوردستان بە مادەی برۆنز دروستکراوه. ساڵی ٢٠٢٣ لە بارەگای پارێزگاری لەندەن لامبێپ لە وڵاتی بەریتانیا دانراوە و پەردەی لەسەر لادراوە. ئەوە یەکەمین جارە لە دامەزراوەیەکی فەرمیدا ڕێگە بە کارێکی لەم شێوەیە بدرێت. پارێزگاری شارەکە (سەرباز بەرزنجەیی) هاوکاری سەرەکی بووە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کارەکە.

کوردی ئاشتیخواز

پەیکەری کوڕ و کچێکی کوردە، کە کۆترێک هەڵدەفڕێنن. بە قەبارەی دوو مەتر لە چیمەنتۆ لەلایەن هونەمەند (سیروان عوسمان عەلی)ـەوە بە سپۆنسەری یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دروستکراوە و لەسەر بنکەیەکی (١٥٠سم) لە ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٩٢ لە چوار ڕیانی شارەوانیی هەڵەبجە پەردەی لەسەر لادراوە. دواتر بە هۆکاری نادیار شکێنراوە و دروستنەکراوەتەوە.

گوێز

لە شارەدێی تەوێڵە دانراوە. بە قەبارەی ١٨٠سم لە ماتریالی فایبەر گڵاس و هاڕاوەی بەرد. کێشەکەی نیو تۆنە و ٤٥ ڕۆژی خایاندووە. وەک هێمای شارەدێی تەوێڵە لەناو بازاڕی تەوێڵە دانراوە. کاری پەیکەرساز (هونەر ساحیب کەریم)ـە. بەسپۆنسەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە و سەرۆکایەتیی شارەوانیی تەوێڵە دروستکراوە. لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٣ پەردەی لەسەر لادراوە.

گۆران

پەیکەرى ڕابەری نوێی شیعری کوردی (گۆران)ى شاعيرە. لەلایەن پەیکەرساز (بەرزان زاهیرە)ـەوە ساڵی ٢٠١٨ دروستکراوە و لەسەر شەقامی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی نێوان بەنزينخانەی سان و حەمەوغان دانراوە.

لەتیف قادر

پەیکەری سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە (لەتیف قادر ئیبراهیم)ـە. کاری پەیکەرساز (عومەر جەمیل)ـە. لە ناوەڕاستی باخی گشتیی هەڵەبجە دانراوە. ڕۆژی ٢٣ى ٦ى ٢٠٢١ پەردەی لەسەر لادراوە.

مامۆستای نەناسراو

کاری پەیکەساز (ئومێد محەممەد)ە. ساڵی ١٩٩٢ دروستکراوە و لە شەقامی (ئەحمەدموختار - کانی قوڵکە) دانراوە. ئەم پەیکەرە چەند جارێک شکێنراوە. لەلایەن (بەرزان زاهیر) بە فۆرمێکی جیاوازتر چاککراوەتەوە. دووەمجار شکێنراوە و لەلایەن (حامید ئەحمەد، هاوکار ساحیب) لە ٢٥ی ٥ی ٢٠١٨ چاککراوەتەوە و لە هەمان شوێن دانراوەتەوە.

مەحموودخانی دزڵی

وەک ڕێز و وەفا بۆ ماندویەتی و خزمەتی (مەحموودخانی دزڵی)، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دانراوە. کاری هونەرمەند (بەرزان زاهیر)ەوە.

مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس

بۆ زانای گەورەی کورد (مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس) پەیکەرتاش (بەختیار هەڵەبجەیی) ساڵی ٢٠١٧ دروستیکردووە و لە (بیارە) دانراوە.

مەولەوی

پەیکەری شاعیری ناسراوی کورد (مەولەوی)یە. لە دەروازەی شار لە بەردەم بەنزینخانەی سان دانراوە. لە چیمەنتۆی سپی و بە بەرزیی سێ مەتر دروستکراوە. کاری پەیکەرساز (بەرزان زاهیر)ە، لەسەر ئەرکی مەلا بەختیار دروستکراوە. ڕۆژی ١١ی ١٠ی ٢٠١٠ لە دوای تەواوبوونی کارەکانی دیداری مەولەوی لە دەروازەی شاری هەڵەبجە دانراوە. دوای ڕیفراندۆمی ساڵی ٢٠١٧ی کوردستان ئاڵای کوردستان بە ستونێکی زۆر بەرزەوە لە دەستی چەپیدا دانراوە.

میرزا عەبدولقادری تەوێڵەیی

بۆ حەکیم و شاعیر و خوێندەوار (میرزا عەبدولقادری تەوێڵەیی) دروستکراوە. کاری پەیکەرساز (هونەر ساحیب کەریم)ـە. لە ڕۆژی ١١ی ٧ی ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی تەوێڵە پەردەی لەسەرلادراوە.

هەموومان پێشمەرگەین

بۆ ڕێز و خۆشەویستیی پێشمەرگە وەک پارێزەری نیشتمان، دروستکراوە. لە شەقامی سەرەکیی دەروازەی ناوشاری هەڵەبجە نزیک پەیمانگا و کۆلیژی پۆلیتەکنیکی هەڵەبجە ساڵی ٢٠١٥ دانراوە.

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

پێشتر 1 2