بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (شەهیدان) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن (وەزارەتی پەروەردە)وە بۆ ئامادەیی (پێشەنگ)ی کوڕان دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و دوو ئـۆفیسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر ژووری وەرزش و تاقیگەی زانست و ژووری کومپیوتەر و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٦,٣٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (زانا محەممەد عەبدولقادر) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٤٤ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٢٠٨ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە، ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە خانویەکی بچوکی لە بەرد و گڵ دروستکراودا دەوامیانکردووە، کە خەڵکی گوندەکە بە هەرەوەزی دروستیانکردووە. مامۆستا عومەر شیرەمەڕی مامۆستا و بەڕیوەبەری بووە. پاش ڕاگواستنی گوندەکان و سەرلە نوێ ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان ساڵی ١٩٩٦ جارێکی تر لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بینای قوتابخانەکە دروستدەکرێتەوە، دڵشاد ڕەزا و عەلی حەیدەر بوونەتە بەڕێوەبەر. ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی خورماڵەوە بینای قوتابخانەکەیان لەسەر ڕووبەری زەوی (٦٥٠م٢) فراواندەکرێت، بە شێوەیەک یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئـۆفیـسی کارگێڕی و ژوورێکی کۆگا لەخۆدەگرێت، مامۆستا(ستار نیعمەت فەرەج) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى (کوردستان)ی بنەڕەتیش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٢ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٦ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی کاژاو و و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە. ئەم قوتابخانەیە لە بنەڕەتدا ناوی قوتابخانەى مامۆستا شێخ حەمەئەمین عەبابەیلێییە، بەڵام لە ئێستا بووە بە قوتابخانەى شێخ حەمەئەمین، بینای قوتابخانەکە لەساڵی ١٩٦٨ دروستکراوە بۆ قوتابخانەى بێسارانی، بەڵام پێش کارەساتی کیمیاربارانی هەڵەبجە ئەم قوتابخانەیە نەماوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و حەوت پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٦٠٠م٢) یە، سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، مامۆستا دارا ئەحمەد حسەین بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٩ مامۆستا و نۆ فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ٣٠٧ قوتابی، کە ١٤٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٦٣ لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی کاژاو و و نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٩٥ بیناکەیان لەلایەن دەستگای کارگوزاری و فریاکەوتنی ئیسلامیی کوردستان (الأغاثە السلامیة)ەوە دروستکراوە بۆ پەیمانگای ئیسلامی. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسى ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی پێکهاتووە، ڕووبەری قوتابخانەکە (٥,٢٥٠م٢)یە. سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە. لە بینای قوتابخانەى دەرسیمی بنەڕەتیدا میوانن و جگە قوتابخانەى عادیلەخانم و قوتابخانەى دەرسیم، قوتابخانەى ڕەهەندی ئێوارانیش دەوامی تێدا دەکات. مامۆستا (یادگار سەلاح ئیبراهیم) بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٠ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاکی هەیە، لەگەڵ ٢٢٤ قوتابی، کە ١١٩ لە ڕەگەزی نێر و ١٠٥ لە ڕەگەزی مێیە، کەوتووەتە گەڕەکی سەرا، لە پشت بینای قایمقامیەتی هەڵەبجە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (عامورە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). قۆناغی ١ بۆ ٩ی بنەڕەتیی بە تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و لە هەمان ساڵدا لەلایەن ڕێکخراوی (هابیتات)ـەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. نۆ پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژووری کۆمپیوتەر، هونەر و کۆگای هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤.١٨٤م٢) دروستکراوە. مامۆستا (جەبار مەهدی حەمەڕەشید) بەڕێوەبەریەتی. شەش مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و ١٠ مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤٢ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە کەوتووەتە گوندی عەبابەیلێ. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١-٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، لە ساڵی ١٩٣٣ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە ژوورێکی ماڵی شێخ مەحموودی شێخ عەلیدا قوتابیان وانەیان خوێندووە و مامۆستا حەمەڕەشد حەمەکەریم یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکەبووە، دواتر لە ناو گوندی عەبابەیلێدا بینایەکی بۆ دروستدەکرێت، کە ڕووبەرەکەی نزیکی یەک دۆنم بووە، هەتا ساڵانی ١٩٧٢ حکومەتی عێراقی بینایەکی شەش پۆلی بۆ قوتابخانەکە ناوچەی تەقتەقان لە نێوان هەردوو گوندی عەبابەیلێ و دەڵەمەڕدا دروستدەکات. دەوامی قوتابخانەکە لەم بینایەدا بەردەوام دەبێت هەتا ساڵی ٢٠٠٦، پاشان لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بینای تایبەت بە قوتابخانەکە لە بەردەم گوندەکەدا و لەسەروی بینای زانکۆی هەڵەبجەوە دروستدەکات. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و کتێبخانە کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٢,٩٦١م٢). مامۆستا شەونم یوسف محەممەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٨ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ١٠٠ قوتابی، کە ٥٢ لە ڕەگەزی نێر و ٤٨ لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە عەنەب لەسەر ڕێگای هەڵەبجە - هەورامان. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ١٩٥١ دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٥٦ لەسەردەمی پاشایەتیدا بینای قوتابخانەکەیان بۆ دروستکراوە، لەوبەری شەقامەکەوە و بەرامبەری بینای ئێستا دەبێت، لە سەرەتای دامەزراندنی قوتابخانەکەوە هەتا دروستکردنی بینا لە خانویەکی گوندی عەنەبدا دەوامیانکردووە. لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بینایەکی دوو نهۆمی و نۆ پۆلی بۆ قوتابخانەکە لە جێگای بینای ئێستادا دروستدەکات. ساڵی ١٩٨٨ تەختی خاک دەکرێت، پاشان لە ساڵی ١٩٩٣ بینای قوتابخانەکە دووبارە دروستکراوەتەوە لەلایەن ڕێکخراوی (KRO)وە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و ژوورى کۆگا پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٣,٣٥٦م٢)یە. مامۆستا مەحموود عەزیز ساڵح بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ١٩ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٢٦ قوتابی، کە ١٣ لە ڕەگەزی نێر و ١٣ لە ڕەگەزی مێن.
کەوتووەتە گوندی (قاجر)ی سەر بە ناحیەی(خورماڵ). مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٧٩ دەگەڕێتەوە. سەرەتا و بۆ ماوەی چوار ساڵ لە خانوی (حاجی حەمەئەمینی قاجری)دا بووه، کە ڕووبەرەکەی (١٠٠م) بووە، دواتر گوازراوەتەوە بۆ خانووی (عەلی قاجر)ی و هەتا ڕاگواستنی گوندەکانی سەر سنور کراوە بووە. نزیکەی ٢٠ قوتابی هەبووە. لە ئێستادا گوندەکە قوتابخانەی تێدا نییە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (قەدەفەری) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، ساڵی ١٩٧٥ وەک قوتابخانەى فێرکردنی گەورە (محوالامیە) لە ماڵێکی گوندەکەدا دامەزراوە، ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە بینایەک بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت و هەتا ساڵی ١٩٨٧ دەوامی تێدا دەکرێت، پاشان لەگەڵ ڕاگواستنی گوندەکاندا بینای قوتابخانەکەش دەڕوخێنرێت، دواتر ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕێکخراوێکی کەنەدییەوە بینای قوتابخانەکە لەسەر ڕووبەری (٩٥٠م٢) دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ڕێکخراوی (Unicef) و ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دەستگای خێرخوازی بارزانییەوە نۆژەنکراوەتەوە، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. مامۆستا (پرشنگ ئەمين عبدالرحمن) بەڕێوەبەریەتی، قوتابخانەى(هێدی) بنەڕەتی لە قوتابخانەکەیاندا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە هەشت مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و پێنج مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٧٩ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. سەرەتا لە گەڕەکی (قەڵای دوو) لە شارۆچکەی (خورماڵ) ساڵی ٢٠٠٥دامەزراوە، ساڵی ٢٠١٦ و دەگوێزنەوە بۆ گەڕەکی (ئەردەڵان)، کە بیناکەیان ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن (وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان)ەوە بۆ (ئامادەیی خورماڵ) دروستکراوە. لە دوو نهۆم و چواردە پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و وەرزش و کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٣,٠٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (سادق جەمال تاهیر) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢٩ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٣٣٨ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (قەڵبەزە) لە بناری سورێن و سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ـە. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە. لە سەرەتادا لەناو دوو کابینەدا دەوامیانکردووە، کە لە ڕێگەی ئەنجومەنی گوندەکەوە دابینکراوە. ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکومەتەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوه، یەک نهۆمە. شەش پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژوورى وەرزشی هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤,١٨٤م٢) دروستکراوە. مامۆستا (عیماد عومەر ڕەشید) بەڕێوەبەریەتی. دوو مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و هەشت مامۆستای وانەبێژی هەیە. ١٠ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (قەڵپ)ی سەر بە ناحیەی بەمۆ. ساڵی ١٩٩٩ کراوەتەوە و هەتا ساڵی ٢٠٠٤ دەوامی تێدا کراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی مامۆستاوە قوتابخانەکە داخراوە. (ئەحمەد حاجی حەمەعەلی) یەکەم مامۆستای قوتابخانەکە بووە. لەسەر ئەرکی حکومەت لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. بیناکەی لە دوو ژوور و هەیوان و ئیدارەیەک پێکهاتووە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی شارەوانی و نزیک باخچەى منداڵانی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٣,٨٠٠م٢)یە. ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، لە بینای قوتابخانەى شنروێدا میوانن. مامۆستا فەرحان مەهدی حسێن بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە، ٣٥ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە، لەگەڵ ٢٠٧ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(١ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (کانی ئاسکان) لە بناری سورێن و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. ساڵی ١٩٦٠ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە خانویەکی دوو هۆدە و هەیوانیدا دەوامیانکردووە، کە لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە دروستکراوە، هەتا ڕاگواستنی گوندەکان خوێندنی تێدا بەردەوام بووە، پاش ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ و ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان، جارێکیتر خەڵکی گوند دوو هۆدە و هەیوانێک بۆ قوتابخانەکە دروستدەکەنەوە، بەڵام بەهۆی کەمیی پۆلەکان ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن هاوڵاتیەکی خەڵکی گوندەوە بەناوی(ڕەحیم خەلیفە حسین) نۆ ژوور لە دار و قاڕەم و گڵ دروستدەکات و بە کرێ دەیدات بە قوتابخانەکە و کرێ مانگانەکەشی هەر بۆ قوتابخانەکە خۆی خەرج دەکاتەوە. ساڵی ٢٠٠٨ لە تەنیشت بینای قوتابخانەکەدا بینایەکی چوار پۆلی بۆ قوتابخانەکە لەسەر بودجەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دروستدەکرێت، ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن بەڕێز (سەردار سەعید ساڵح) کە خەڵکی گوندەکەیە، چوار ژووری تر بۆ قوتابخانەکە دروستدەکات. لە ئێستادا بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئۆفیـسی کارگێڕی پێکهاتووە و چوار کابینەش بۆ دوو پۆلی خوێندن و ژووری هونەر و وەرزش و کۆگا دابینکراوە. لەسەر ڕووبەری (٧٠٠م٢) دروستکراوە، ئارام حەمەنەجیب ئەمین بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٠ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و ١١ مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٤٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (کانی پاشا)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) لەگەڵ خانوویەک بۆ مامۆستاکانی دروستکراوە. تەنها قۆناغی سەرەتایی تێدا خوێنراوە و هەتا ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام بووە، دواتر بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی قوتابیان، داخراوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. کەوتووەتە مۆردانە و نزیک باخچەى منداڵانی باخی میرە. ساڵی ١٩٩٩ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای بۆ دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و تاقیگەی زانست و کتێبخانە پێکهاتووە. هەموو ڕۆژێک دەوامیان بەیانیانە و جگە خۆیان هیچ دەوامێکی تر لە بیناکەیاندا نییە. مامۆستا شەماڵ جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و مامۆستا نزار مستەفا حەمەساڵح یاریدەدەری قوتابخانەکەیە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٠ مامۆستا و هەشت فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٢٠٩ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی ٧ بۆ ٩ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە. لە ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٦ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی خورماڵەوە بۆ قوتابخانەى (شیرەمەڕ)ی سەرەتایی لەسەر ڕووبەری (٦٥٠م٢) دروستکراوە. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و ژوورێکی بچوک بۆ کۆگا پێکهاتووە، مامۆستا (هیوا سادق حسەین) بەڕێوەبەریەتی، میوانن لە بینای قوتابخانەى (شیرەمەڕ)ی بنەڕەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە هەشت مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (کوڵکنی)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە و سەرەتادا لە خانوویەکی گڵدا بووە، کە خەڵکی گوندەکە بە هەرەوەزی دروستیانکردووە. لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕووخاوە. ساڵی ١٩٩٤ ڕێکخراوێکی دانیمارکی بیناکەیان دروستکردووەتەوە. ساڵی ٢٠٠٩ فراوانکراوە و لە ئێستادا یەک نهۆمە. شەش پۆل و یەک ژووری کارگێڕی هەیە. لەسەر ڕووبەری (٣٠٩م٢) دروستکراوە. مامۆستا (شوانە ساڵح مەحموود) بەڕێوەبەریەتی. ١٤ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤١ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (گردیگۆ) و سەر بە شارۆچکەى (سیروان)ە، ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٠ لەسەر بودجەى پەرەپێدانی پارێزگان بۆ قوتابخانەى (گردیگۆ)ی بنەڕەتی دروستکراوە. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئۆفیسی کارگێڕی و ژوورێکی وەرزش و هونەر و ژووری کۆگا پێکهاتووە،.لەسەر ڕووبەری زەوی (٤.٤٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (حسەین عەلی قادر) بەڕێوەبەریەتی، لە بینای قوتابخانەى (گردیگۆی)ی بنەڕەتیدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٧ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٩١ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
دامەزراوەیەکی پەروەرده و فێرکردنە. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گەڕەکی (ئەندازیاران) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ لەلایەن ڕێکخراوی (کۆیکا)ی کۆرییەوە بینای کۆمەڵگەکە دروستکراوە و ساڵی ٢٠١٩ کراوەتەوە. مامۆستا ڕێبوار عەبدولواحید کەریم بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵگەکەیە و لە سێ قۆناغی خوێندن پێکهاتووە: قۆناغی باخچە: بینایەکی سەربەخۆی هەیە. لە شەش پۆلی خوێندن و یەک نهۆم پێکهاتووە. شوێنی تایبەت بە: هۆڵی پێشوازی، کافتریا، تەندروستی، کۆگا، چێشتخانە، بەڕێوەبردن و... هەیە. مامۆستا (شێنا ئادەم محەممەد) بەڕێوەبەری باخچەکەیە. ٣٠ مامۆستای هەیە. قۆناغی بنەڕەتی: لە دوو باڵەخانەی دوو نهۆمی و هەژدە پۆلی پێکهاتووە. شوێنی تایبەت بە: کۆمپیوتەر، کۆبوونەوە، تەندروستی، کۆگا، تاقیگە، کتێبخانە، بەڕێوەبردن و... هەیە. مامۆستا (پشتیوان عەلى حەمەسەعید) بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە. ٨٢ مامۆستای هەیە. قۆناغی ئامادەیی: لە دوو باڵەخانەی دوو نهۆمی و هەژدە پۆلی پێکهاتووە. شوێنی تایبەت بە: کۆمپیوتەر، کۆبوونەوە، تەندروستی، کۆگا، سێ تاقیگە، کتێبخانە، بەڕێوەبردن و... هەیە. مامۆستا (هاشم قوربانی عەلی) بەڕێوەبەری خوێندنگەکەیە. ٢٦ مامۆستای هەیە.