ئەڵڵا عومەرا: ئۆڵاهۆمەرا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە). کۆنترین مزگەوتی شارۆچکەکەیە. بە مزگەوتی (ناودێ)ش ناودەبرێت. هەندێک مێژووەکەی دەبەنەوە بۆ سەرەتای گەیشتنی ئاینی ئیسلام بۆ ناوچەکه و پێیانوایە بەناوی (عەبدوڵڵای کوڕی عومەر)ەوە ناونراوە. خاوەنی کتێبخانەیەکی گەورە و سەرچاوەی زانیاریی ناوچەکە بووە و لە میرنشین و وڵاتانی دەوروبەرەوە سەرچاوەی بۆ نێرراوە. ساڵی ١٩٥٢ نۆژەنکراوەتەوە و بە هۆکاری شەڕی ئێران و عێراق ڕووخاوە. ساڵی ٢٠٠٩ دووبارە لەسەر ڕووبەری (٣٧٩م٢) نۆژەن و فراوانکراوە. نوێژی هەینی تێداناکرێت. مامۆستا (نەبەز عەبدوڵڵا عارف) پێشنوێژی مزگەوتەکەیە.

سەرچاوەکان:

  1. سەربوردێکی هەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، عبدالرزاق عبدالرحمن محمد، چاپی یەکەم، تاران، ٢٠٠٥، ل١٣٠٩.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد ئەمین حەمەوەیس)، لەدایکبوو: ١٩٦١، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٤، لە بیارە.
  3. مێژووی هەورامان، د. محمد امین هورامانی، بەرگی یەکەم، انتشارات بلخ، ٢٠٠٠، ل٥٢٨.
  4. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حەمەڕەزا کەریم ئاغا)، لەدایکبوو: ١٩٤٩، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٤ی ٤ی ٢٠٢٤، لە بیارە.
  5. هەڵەبجە مەملەکەتی ژیان، خەبات عەبدوڵڵا، چاپی یەکەم، چاپخانە ڕەنج، سلێمانی، ٢٠١٠، ل٩٦.
  6. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (نەبەز عەبدوڵڵا عارف)، لەدایکبوو: ١٩٧٧، بڕوانامە، ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٣ی ٥ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

7

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

گمە

کەوتووەتە گوندی (گمە)ی سەر بە ناحیە‌ی (بەمۆ). ساڵی ١٩٩٩ لەسەر ئەرکی (ڕابیتەی ئیسلامی کورد) دروستکراوە. لە یەک هۆڵ پێکهاتووە.

گورگەچیا

کەوتووەتە باشوری ڕۆژهەڵاتی گوندی (گورگەچیا)وە. ساڵی ١٩٨٣ لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە. دوای ڕاپەڕینی ١٩٨٧ی خەڵکی هەڵەبجە و سنورەکە، مزگەوتەکە و تەواوی خانووەکانی گوندەکە تەقێنراوەتەوە و دانیشتوانەکەشی ڕاگوێزراون. ساڵی ٢٠٠١ جارێکی تر لەسەر ئەرکی خێرخوار (ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلی) دروستکراوەتەوە. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ئەرکی خێرخوازان نۆژەن و فراوانکراوە. یەک نهۆمە. دوو دەروازە و یەک منارەی هەیە. گومەز و هۆڵی نییە، نوێژی هەینی تێدا ئەنجامدەدرێت. (مەلا ئەرکان عەبدولڕەحمان) مامۆستا و وتارخوێنی مزگەوتەکەیە.

گوڵان

کەوتووەتە گەڕەکى گوڵانى ژوورو لەناو شارى هەڵەبجە. ساڵى ١٩٨٤ بەسەرپەرشتى حاجى حەمەئەمينى عەبدولکەريمى زەردۆيى(گردەناوێى) دروستکراوە، واتە ئەم لە سەرەتاوە هەتا کۆتايى سەرپەرشتى دروستکردنەکەى کردووە. زەوييەکەى موڵکى حەمەبۆرى عەلى باوەکۆچەکى بووە و بەخشيويەتى بە مزگەوت، يەک جار لەلایەن حکومەتەوە نۆژەنکراوەتەوە و فراوانکراوە. يەک نهۆمە، دوو دەروازە و یەک منارەى هەيە. نوێژى هەينى تێدا ناکرێت. هۆڵى پرسەى هەيە. مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان مەحموود بامۆکى و مامۆستا مەلا محەممەد ئەحمەد سەيد جەميل مامۆستای مزگەوتەکەن.

گوڵەخانە

لە گوندی (گوڵەخانە)دا دوو مزگەوت هەن: ١- ساڵی ١٩٦٠ لەبەردەم گوندەکە و لەسەر کانییەک مزگەوتێک بە بەرد و قوڕ و دار لەلایەن (حاجی مەحموود محەممەد)ەوە دورستکراوە، دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ لە هەمان شوێن لەسەر ئەرکی (محەممەدی حاجی مەحموود) مزگەوتەکە گەورە کراوە و نۆژەنکراوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٠ ڕوخێنراوە و مزگەوتی دووەم دروستکراوە‌. ٢- ساڵی ٢٠٠٠ لەناو گوندەکەدا لەلایەن ڕابیتەی ئیسلامییەوە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوە و ئاوی بۆ ڕاکێشاوە. لە ئێستادا کراوەیە و مامۆستا (مەلا محەممەد ڕۆستەم) پێشنوێژی مزگەوتەکەیە.

گوندە

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (گوندە)، ساڵى ١٩٨٧ ‌لەکاتى ڕاگواستنى گوندە سنورییەکاندا ڕوخێنراوە. ساڵی ١٩٩٦ لەسەر ئەرکی ڕابیتەی ئیسلامی کورد، دروستکراوەتەوە، یەک نهۆمە و یەک دەروازەی هەیە، منارەی هەیە. نوێژی هەینی تێدا ئەنجامنادرێت، مامۆستای فەرمی نییە.

گۆمەلار

کەوتووەتە باشوری گوندی (گۆمەلار). لەگەڵ بونیادنانی گوندەکەدا لە ساڵی ١٩٥٤ خەڵکی گوندەکە لەسەر ڕووبەری (٨٠م٢) دروستکراوە. ساڵى ١٩٨٧ ‌لەکاتى ڕاگواستنى گوندە سنورییەکاندا ڕوخێنراوە. ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە دروستکراوەتەوە. ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن خێرخوازانەوە نۆژەنکراوەتەوە و فراوانکراوە. لە ئێستادا مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.