بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٣ دا و بە هەوڵی (کوێخا حەمەڕەشید مەجید) کراوەتەوە و خانوەکەی خۆی بەخشیوەتە قوتابخانەکە. حسەین ئەفەندی بۆتە بەڕێوەبەر و مامۆستایان حەمەئەمین و مەلا مستەفا بیاره، خزمەتیانکردووە، لە دوای ساڵی دووەمەوە، بۆ ماوەی چوار ساڵ داخراوە. ساڵی ١٩٦٨ جارێکی دیکە دەکرێتەوە لە کۆتایی شەستەکاندا میری بینایەکی بۆ قوتابخانەکە دروستکردووه، لە حەفتاکاندا قوتابخانەکە فراوانکراوە و ساڵی ١٩٧٢ بۆ یەکەمجار کچان لە قوتابخانەکە وەردەگیرێن. قوتابی گوندەکانی هانەسوورە، سەراو، کەوتە، هانەژاڵە، نوەر، میراولی، چرۆسانە، نێرگسەجاڕ لێی دەخوێنن. عبدالرحیم عبدالرحمن پریسی، عەبدوڵا حەمەمینی مریەم، حەمید مەجید موراد، تا کاتی ڕاگوێزانی ساڵی ١٩٧٨ بەڕێوەبەر بوون. ساڵی ١٩٩٢ بە هەوڵی فەرەج عەبدولقادر ئەوڕەحمان ئەنجومەنی گوند کراوەتەوە و خانووەکەی خۆی خستۆتە خزمەت قوتابخانەکه و کامەران عبدالرحمن شوکرە بووەتە بەڕێوەبەر. لەبەر نەبوونی مامۆستا بۆ ماوەی دوو ساڵێک وەستاوە، دواتر. لوقمان لەتیف ئیبراهیم بووەتە بەڕێوەبەر و قوتابخانەکەش گوازراوەتەوە بۆ ناو خانووی ئیبراهیم حاجی حەمەڕشید. لە ساڵی ١٩٩٨ م. عبدالرحمن حمەتاهیر ئەوڕەحیم وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر خزمەتدەکات و بینای قوتابخانەکە دەگوازێتەوە بۆ ناو مزگەوتی گوندەکە. ساڵی٢٠٠٣ بینایەکی نوێی یەک نهۆمی شەش پۆلی و دوو خانوی مامۆستا لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە کراوەتەوە، عزالدین کەریم ئەمین، حەسەن عەبدوڵا حەمە، ئەیوب تاهیر عەلی بەڕێوەبەری بوون. ساڵی ٢٠٠٦ بەهۆی کەمبوونەوەی قوتابیان و چۆڵبوونی گوندەکەوە داخراوە.
قوتـــابخـانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی فەرمانبەران و لە تەنیشت کتێبخانەى گشتی. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قـۆنـاغی (١-٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە، پێشتر لە بینای قوتابخانەى حەمدونی بنەڕەتیدا دەوامیانکردووە. لە ساڵی ١٩٩٨ بینای بۆ دروستدەکرێت، لە سەرەتادا دوو دەوامی هەبووە لە کوڕان و کچان، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ کراوە بە یەک دەوام ئەویش کوڕانە. بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی کۆمپیوتەر و ژووری هونەر و وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە ٣,٢٤٢ م٢یە، لە ساڵی ٢٠١٥ لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی GIZ ی ئەڵمانیەوە نۆژەنکراوەتەوە. ساڵی ٢٠٢٢ لە لایەن شێخ عەلی شێخ عیزەدینەوە دەڕوخێنرێت و بەشێوەیەکی مۆدێرن دروستدەکرێتەوە، کە دوو نهۆم و دوازدە پـۆل و شەش ئـۆفـیـسی ئیداری و کـتـێبـخـانـە و ژوری وەرزش، هونەر ، کۆمپیوتەر، توێژەری کۆمەڵایەتی و کۆگـا لەخۆدەگرێت، کافتریا و هۆڵێکی مۆدێرینی تێدایە و لە حەوشەی قوتابخانەکەشدا گۆڕەپانێکی تاتان هەیە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە ٢,١٠٠ م٢یە، پاش دروستکردنەوەی بە شێوەیکی سەردەمیانە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە و کارگێڕیی قوتابخانەکە دەکرێتەوە. قوتابخانەى شەهیدانی خێڵی حەمەی بنەڕەتیش لە بیناکەدا میوانن، مامۆستا زانیار علی قادر بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣١ مامۆستا و ٨ فەرمانبەری میلاکیان هەیە و ٣١٩ قوتابی وانەی لێدەخوێنن.
بۆ یەکەمجار ساڵی ١٩٨١ قوتابخانە لە گوندی (گێڵەک) کراوەتەوه. یەکەمین مامۆستا و بەڕێوبەر مامۆستا (جەنگی حەمید بارام)ە، کە خەڵکی سلێمانی بووە. قوتابخانەکه لەناو خانویەکى قوڕی ناو گوندەکەدا بووە. هەتا ساڵی ١٩٨٦ خوێندن تێیدا بەردەوامبووە. بەڵام لەپاش ڕاپەرینی ساڵی ١٩٩١ بەهۆی کەمیی دانیشتوانەوە قوتابخانە نەکراوەتەوه. قوتابیانی گێڵەک ساڵی ١٩٩٢ هەتا ئێستاش بۆ قوتابخانەی گوندی (تەپەڕێزینە) دەچن، کە کەوتووەتە باشوری گوندەکە بەدووری کیلۆمەتر و نیوێک.
قوتابخانەیەکی حکومییە کەوتووەتە گوندی لامەرکەزی سەر بە ناحیەی (سیروان)ـە لەسەر ڕێگای سیروان سەیدسادق. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. قۆناغی (١-٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. ساڵی ١٩٦٩ دامەزراوە، لە سەرەتادا لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بینایەکی بچوک بۆ قوتابخانەکە لە ناو گوندەکەدا دروستدەکەن و تا ساڵی ١٩٨٦ و ڕووخانی گوندەکەیان قوتابخانەکەش دەڕوخێنرێت، پاشان دوای ئاوەدانکردنەوەی گوندەکەیان ساڵی ١٩٩٣ – ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوێکی فەڕەنسییەوە (فرانس لیبەرتی) بینای قوتابخانەکە دروستدەکرێتەوە. ساڵی ٢٠١٢یش لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستدەکرێتەوە. لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و ژوورى وەرزش پێکهاتووە، ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (١,٥٣٨م٢) مامۆستا ئامانج ئیبراهیم حەمەڕەسول بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٢٠ مامۆستا و یەک وانەبێژیان هەیە لەگەڵ ٣٩ قوتابی، کە ٢٠یان لە ڕەگەزی نێر و ١٩ لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گەڕەکی (مالیدەر) لە شاردەێی (تەوێڵە) و سەر بە شارۆچکەی (بیارە)یە. ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەر ڕووبەری زەویی (١,٧٠٠م٢) بۆ ئامادەیی تەوێڵە دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و شەش پۆل و سێ ئـۆفیسی کارگێڕی و تاقیگەى زانست و ژووری داتاشۆ و وەرزش و کۆگا پێکهاتووە، ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن ڕێکخراوی (Giz)ی ئەڵمانییەوە نۆژەنکراوەتەوە، مامۆستا (سەرکان سەرتیپ ئادەم) بەڕێوەبەریەتی. لە بینای ئامادەیی تەوێڵەدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١١ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و حەوت مامۆستای وانەبێژیان هەیە و ٩٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قـوتـابخـانەیەکی حکومییە کەوتووەتە شارۆچکەی سیروان و لە گەڕەکی شەهیدان لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قـــۆنـــاغی (١ -٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠١٠دا بەمەبەستی سەرلەنوێ دروستکردنەوە، دەڕوخێنرێت، بەڵام کارکردن تێیدا ڕادەگیرێت و هەتا ئێستاش دروستنەکراوەتەوە، پاش ڕووخانی بیناکەیان دەچنە بینای قوتابخانەى (ئاشتیی بنەڕەتی) و بە یەک دەوام و بەناوی قوتابخانەى (ماکوانی بنەڕەتی)يەوە دەوامدەکەن. بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە، لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و ژووری هونەر و ژوورى وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە و ژووری کۆگا پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٦,٧٣٤م٢) سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خۆیان خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان قوتابخانەى (ڕەنگینی بنەڕەتی کچان)یش لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. ٤٠ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، لەگەڵ ٢٨٧ قوتابی، کە ١٥٤ لە ڕەگەزی نێر و ١٣٣ لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. کەوتووەتە گەڕەکی (بەرامبەر – پشتی حەوز) لە شارەدێ (تەوێڵە). ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای قوتابخانەکە لەلایەن ڕێکخراوێکی ئەمریکییەوە دروستکراوە، بینای لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیـسی کارگێڕی و ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٩٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (جاسم محەممەد ئەمین) بەڕێوەبەریەتی. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١١ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و پێنج مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٧٣ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٥٨ قوتابخانەى (الزعیم) دروستکراوە. ساڵی ١٩٦٣ ناوەکەی کرا بە (الانتصار) و دواتر لە ساڵی ١٩٧٠ ناوەکەی دیسان گۆڕرا بۆ (سەرکەوتن) و لە هەمان قوتابخانەدا خوێندکارانی ناوەندی (شارەزوور) و دواتريش ناوەندی (مەولەوی) دەوامیان تیادا دەکرد. پاش کیمیابارانی هەڵەبجە ساڵی ١٩٨٩ ڕژێمی بەعس خوێندنگاکەی ڕوخاند و پاش ڕاپەڕین جارێکی تر بەردی بناغەی دانرایەوە و لەلایەن سەندیکای نەقاباتی ئیتاڵیاوە بودجەی بۆ دابینکراو لەماوەی ١٥٠ ڕۆژدا تەواوکرا و بەناوی مەرزەبۆتۆی ئیتاڵیاوە ناونرا:(مەرزەبۆتۆی سەرەتایی کوڕان).
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. کەوتووەتە گەڕەکی (مەرزەبۆتۆ) لە سەنتەری پارێزگای (هەڵەبجە)یە. ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە. بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠٠٠ لەلایەن (تیمێکی ئەمریکی)وە دروستکراوە و سەرەتا بۆ پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەڵەبجە و دواتریش بۆ کۆلێژی هەڵەبجەی هاوبەش بەکارهاتووە. بینای قوتابخانەکە لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و چوار ئـۆفیسی کارگێڕی و تاقیگەی زانست و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا و ژووری پرسگە پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٥,٥٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (دیاری حەمەساڵح محەممەد) بەڕێوەبەریەتی، ئامادەیی هەڵەبجەی ئێواران لە بینای قوتابخانەکەیاندا میوانن، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢١ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاک سێ مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ١٩١ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
يەکەمين خوێندنگايە لە شارى هەڵەبجه. ديار نييە چ ساڵێک ئەم خوێندنگايە لە هەڵەبجە کراوەتەوە، بەڵام بەپێى بەڵگەکان مێژووى کردنەوەى دەگەڕێتەوە بۆ کۆتايى سەدەى نۆزدە و سەرەتاکانى سەدەى بيست، خوێندنگاکە لە خانويەکى گڵدا بووە، کە موڵکى حاميدبەگى جاف بووە، لە سەرەتادا هەتا پۆلى چوارەمى سەرەتايى تێدابووە، ٣٠ خوێندکار و يەک مامۆستاى هەبووە، خوێندکارەکان بە (شاگرد) و مامۆستاکانيش بە (ئەفەندى) ناوبراون و بانگکراون، دواتر بيناى تايبەتى بۆ دروستکراوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە سنوری گوندی (مەلا وەیسە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و سەرەتا لە خانووی دانیشتویەکی گوندەکەدا بووە. ساڵی ٢٠٠٥ گواستوویانەتەوە بۆ خانویەکی دیکە، کە بەکرێ تێیدابوون. ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن حکومەتەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوە. یەک نهۆمە. شەش پۆل و دوو ژووری کارگێڕی هەیە. مامۆستا (بەرزان ئەسکەندەر یارئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی. هەشت مامۆستاى میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤٨ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی دەروازەی شار، لە نزیک یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە، پێشتر لە بینایەکی بچوکدا بوون لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەى پەروەردەی هەڵەبجە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن تیمێکی ئەمەریکییەوە بینا بۆ قوتابخانەکە دروستکراوە، بینای قوتابخانەکە لە دوو نهۆم و هەژدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و شەش ژووری تاقیگە و ژووری هونەر و وەرزش و کۆگاکان پێکهاتووە. دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان، قوتابخانەى شارۆی بنەڕەتی لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا هەردی عیززەت وەلی بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٤٥ مامۆستا و چوار فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٣٨٠ قوتابی، کە ١٧٧ لە ڕەگەزی نێر و ٢٠٣ لە ڕەگەزی مێن.
قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته گەڕەکی مۆردانە و لە سەنتەری ڕاهێنانی ژناندایە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ بینای قوتابخانەکە دروستکراوە، کە لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و هونەر و وەرزش و تاقیگەی زانست و کتێبخانە پێکهاتووە. ڕووبەری زەویی قوتابخانەکە (٩,٢٣٠م٢)یە، لەو ڕووبەرەش (٦,٠٠٠م) کراوەتە بینا بۆ قوتابخانەکە، سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، خاوەنی بیناکەن و جگە لە خۆیان، قوتابخانەى چوارچرای بنەڕەتیی کچانیش، لە بینای قوتابخانەکەدا میوانن. مامۆستا محەممەد حسن ئەحمەد بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٥٦ مامۆستا و هەشت فەرمانبەری میلاکی هەیە لەگەڵ ٤٥١ قوتابی، کە ٢٣٥ لە ڕەگەزی نێر و ٢١٦ لە ڕەگەزی مێن.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (مۆردین). ساڵی ١٩٧١ کراوەتەوه و لەو بینایەدا بووە کە بۆ نەخۆشخانە دروستکراوە. لە شەش ژوور پێکهاتووە. هەتا ڕاگواستنی گوندەکان ساڵی ١٩٧٨ کراوەبووە.
قوتابخانەیەکی بنەڕەتیی ناحکومییە. کەوتووەتە گەڕەکی شافیعی، پشت باخی گشتی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ کراوەتەوە. لە بینای کرێدان و بیناکەیان لە یەک نهۆم پێکهاتووە و ساڵی ١٩٨٧ لەسەر ڕووبەری (٦٠٠م٢) دروستکراوە. سەرەتا و بۆ ماوەی ساڵێک (ئەژی سۆران محەممەد) بەڕێوبەر بووە و دواتر (خاوێن محەممەد ڕەئووف) هەتا ئێستا وەک بەڕێوەبەر بەردەوامە. ١٧ فەرمانبەریان هەیە.
قوتابخانەیەکی حکومییە لەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشـتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە، کەوتووەتە سنوری گوندی (میری سور) لە بناری سورێن سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە. بینای قوتابخانەکە لە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن بەڕێز (محەممەدی حاجی مەحموود)ەوە دروستکراوە، کە لە یەک نهۆم و پێنج پۆل و یەک ئـۆفیسی کارگێڕی پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری زەوی (٢٥٠م٢) دروستکراوە. مامۆستا (هۆشمەند فارس) بەڕێوەبەری بووە، بەهۆی کەمیی ڕێژەى قوتابیان ساڵی ٢٠١٨ داخراوە و دواتر لە ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٢ جارێکی تر قوتابخانەکە کراوەتەوە، مامۆستا (دانا حەسەن محەممەد) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە حەوت مامۆستای وانەبێژی هەیە، نۆ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
یەکەم قوتابخانەی گوندی (نارنجڵە)یە. ساڵی ١٩٦٠ کراوەتەوە و مامۆستا (نیزام عەبدوڵا مستەفا) یەکەم مامۆستای بووە. به کرێی مانگانەی شەش دینار لە خانوویەکدا بووە. ساڵی یەکەم ٢٤ قوتابی هەبووە. دواتر کارگوزار و چەند مامۆستایەکی تری بۆ دامەزراوە. دوای تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە و هاتنی زەعیم سدیق، دادەخرێت و هەندێک لە قوتابیەکانی بۆ خوێندی پۆلی سێیەم، دەچنە گوندی گوڵپ، دواتر دەکرێتەوە. ساڵی ١٩٧١ بۆ ١٩٧٢ مامۆستا حەمەڕەشید نادر بەڕێوەبەری بووە. لەگەڵ ڕاگواستنی گوندەکاندا ساڵی ١٩٨٧ قوتابخانەکە داخراوە. لەدوای ڕاپەڕین تا ساڵی ٢٠١٤ دووبارە دەوامی تێدا کراوەتەوە.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتی تێکەڵاوە، کەوتووەتە گوندی (شەکرالی) و سەر بە شارۆچکەى (سیروان)ە، ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D)ی ئەڵمانیەوە بۆ قوتابخانەى (شەکرالی)ی سەرەتایی دروستکراوە، کە لە یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئۆفیسـی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری زەوی (٦٥٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (کاروان مەحموود حەسەن) بەڕێوەبەریەتی، لە بینای قوتابخانەى (شەکرالی)ی بنەڕەتیدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣، قوتابخانەکە ١٣ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٣٣ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.
دامەزراوەیەکی پەروەردەییە. سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بووە. لەسەر داوا و سکاڵای جەماوەری تەوێڵە و بە کۆششی مامۆستا ئیسماعیل محەممەد ڕەسوڵ، لە ١٥ى ١٠ى ١٩٦٨ فەرمانی کردنەوەی دەرچووە. دەوامی لە بینای قوتابخانەی تەوێڵەی سەرەتایدا بووە. دوای دوو ساڵ دەچێتە خانوەکەی مستەفا فەتاح لە پشتی حەوز لای بینای کارەباکە. مامۆستا بە وەکالەت دەبێتە بەڕێوەبەری و مامۆستایانی سەرەتایی دەبنە وانەبێژی. ساڵی ١٩٦٨بۆ ١٩٦٩ فەرەج ئەحمەد خەڵکی سلێمانی بە فەرمی دەبێتە بەڕێوەبەری. ١٩٦٩ بۆ ١٩٧٠ لەبەر نەبوونی مامۆستا دادەخرێت. ٢ى ١ى١٩٧٠ مامۆستا هۆشمەن مستەفا فەتاح دەبێتە بەڕێوەبەر و بە فەرمی قوتابخانەکە دادەمەزرێت. دواتر ئەم بەڕێزانە دەبنە مامۆستای قوتابخانەکە: (ئەنوەر ئیبراهیم عەبابەیلێی، بارام سەعدی، مەحیەدین سەلیم، محەمود عەبدالرەحیم، سەردار ئیبراهیم سلێمانەیی، نورەدین ئاڵتون کوپری تورکمان، موسا عەزاوی بەغدادی، عەبدولجەبار نەداوی کەربەلایی، مەنسور عەزیز تەوێڵەیی) و مامۆستا عوسمان هەورامی و حسێن محەممەد غەفور و ئەحمەد حاجی عەلی وانەبێژ بوون. لە بەهاری ساڵی ١٩٧٣ لەبەردەم پۆلیسخانە و لە پشت قوتابخانەی کچانەوە بیانەیەکی نوێی بۆدەرچوو. پێش وەرگرتنی بیناکە، شەڕی ١٩٧٤ دەستپێدەکات و ساڵی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٦ یەکەم ساڵی خوێندن دەچێتە بینا نوێکەوە. لە دوای نسکۆی شۆڕش مامۆستا بارام سەعدی دەبێتە بەڕێوەبەر. ساڵی ١٩٧٧ بۆ ١٩٧٨ پۆلی چواری گشتی و پێنج و شەشی زانستی تێدا کراوەتەوە و ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ بووەتە دواناوەندی. ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ دوو دەوامی لێ جیابووەتەوە. لە ئێستادا شوێنی ئەم ناوەندییە ئامادەیی تەوێڵەیە و مامۆستا (نازم غەفوور محەممەد) بەڕێوەبەریەتی.
قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی ١ بۆ ٩ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (نەوێ) لە بناری سورێن و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە، ساڵی ١٩٥٤ دامەزراوە، هاوڵاتیەکی گوندەکە بەناوی (عێزەت بەگ) بینای بۆ قوتابخانەکە دروستکردووە بە کرێ پێیداون، کە پێکهاتبوو لە چوار پۆل و ژوورێک بۆ ئیدارە، کە لە بەرد و گڵ دروستکرا بوو، هەتا ڕاگواستنی گوندەکان لە ٢٧ی ١٠ی ١٩٧٨ دەوامی تێدا کراوە، پاشان لەگەڵ ڕوخانی گوندەکاندا قوتابخانەکەش ڕووخاوە. پاش ئەوەى ساڵی ١٩٩٢ گوندەکە ئاوەداندەکرێتەوە، لەلایەن دەستگای (ئۆکس فام) و (فرانس لیبەرتی)ی فەرەنسـی بە سـەرپەرشـتی فابیەن بۆڵی، بینایەکی شەش پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، قوتابی گوندەکانی دەوروبەریش بۆ خوێندن ڕوویان تێکردووە، ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن (وەزارەتی پەروەردەوە) بینایەکی نوێ بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت، بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆگا پێکهاتووە، لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (عەلی محەممەد فەتاح) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە حەوت مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و نۆ مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٨٠ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.