دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

ناوەڕۆک

158 بابەت

قەڵا

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. سەرەتا لە گەڕەکی (قەڵای دوو) لە شارۆچکەی (خورماڵ) ساڵی ٢٠٠٥دامەزراوە، ساڵی ٢٠١٦ و دەگوێزنەوە بۆ گەڕەکی (ئەردەڵان)، کە بیناکەیان ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن (وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان)ەوە بۆ (ئامادەیی خورماڵ) دروستکراوە. لە دوو نهۆم و چواردە پۆل و دوو ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و وەرزش و کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٣,٠٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (سادق جەمال تاهیر) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢٩ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٣٣٨ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

قەڵبەزەی سورێن

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (قەڵبەزە) لە بناری سورێن و سەر بە ناحیەی (خورماڵ)ـە. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە. لە سەرەتادا لەناو دوو کابینەدا دەوامیانکردووە، کە لە ڕێگەی ئەنجومەنی گوندەکەوە دابینکراوە. ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکومەتەوە بینای سەربەخۆی بۆ دروستکراوه،‌ یەک نهۆمە. شەش پۆل و دوو ژووری کارگێڕی و ژوورى وەرزشی هەیە. لەسەر ڕووبەری (٤,١٨٤م٢) دروستکراوە. مامۆستا (عیماد عومەر ڕەشید) بەڕێوەبەریەتی. دوو مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و هەشت مامۆستای وانەبێژی هەیە. ١٠ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

قەڵپ

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (قەڵپ)ی سەر بە ناحیە‌ی بەمۆ. ساڵی ١٩٩٩ کراوەتەوە و هەتا ساڵی ٢٠٠٤ دەوامی تێدا کراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی مامۆستاوە قوتابخانەکە داخراوە. (ئەحمەد حاجی حەمەعەلی) یەکەم مامۆستای قوتابخانەکە بووە. لەسەر ئەرکی حکومەت لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) دروستکراوە. بیناکەی لە دوو ژوور و هەیوان و ئیدارەیەک پێکهاتووە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

کاردۆخی

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەته ‌گەڕەکی شارەوانی و نزیک باخچەى منداڵانی هەڵەبجە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. ساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و دوو ئۆفیسی ئیداری و پێکهاتووە، ڕووبەری بینای قوتابخانەکە (٣,٨٠٠م٢)یە. ئەم قوتابخانەیە دەوامیان سێ ڕۆژ بەیانیان و سێ ڕۆژ ئێوارانە، لە بینای قوتابخانەى شنروێدا میوانن. مامۆستا فەرحان مەهدی حسێن بەڕێوەبەرە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە، ٣٥ مامۆستا و پێنج فەرمانبەری میلاکی هەیە، لەگەڵ ٢٠٧ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

کانی ئاسکان

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(١ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (کانی ئاسکان) لە بناری سورێن و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. ساڵی ١٩٦٠ دامەزراوە، لە سەرەتادا لە خانویەکی دوو هۆدە و هەیوانیدا دەوامیانکردووە، کە لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە دروستکراوە، هەتا ڕاگواستنی گوندەکان خوێندنی تێدا بەردەوام بووە، پاش ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ و ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان، جارێکیتر خەڵکی گوند دوو هۆدە و هەیوانێک بۆ قوتابخانەکە دروستدەکەنەوە، بەڵام بەهۆی کەمیی پۆلەکان ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن هاوڵاتیەکی خەڵکی گوندەوە بەناوی(ڕەحیم خەلیفە حسین) نۆ ژوور لە دار و قاڕەم و گڵ دروستدەکات و بە کرێ دەیدات بە قوتابخانەکە و کرێ مانگانەکەشی هەر بۆ قوتابخانەکە خۆی خەرج دەکاتەوە. ساڵی ٢٠٠٨ لە تەنیشت بینای قوتابخانەکەدا بینایەکی چوار پۆلی بۆ قوتابخانەکە لەسەر بودجەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دروستدەکرێت، ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن بەڕێز (سەردار سەعید ساڵح) کە خەڵکی گوندەکەیە، چوار ژووری تر بۆ قوتابخانەکە دروستدەکات. لە ئێستادا بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئۆفیـسی کارگێڕی پێکهاتووە و چوار کابینەش بۆ دوو پۆلی خوێندن و ژووری هونەر و وەرزش و کۆگا دابینکراوە. لەسەر ڕووبەری (٧٠٠م٢) دروستکراوە، ئارام حەمەنەجیب ئەمین بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٠ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و ١١ مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٤٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

کانی پاشا

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (کانی پاشا)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) لەگەڵ خانوویەک بۆ مامۆستاکانی دروستکراوە. تەنها قۆناغی سەرەتایی تێدا خوێنراوە و هەتا ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام بووە، دواتر بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی قوتابیان، داخراوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

کانیعاشقان

قوتابخانەیەکی حکومییە. لـەسـەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هـەڵـەبجــەیە و قـۆنـاغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کوڕانە. کەوتووەتە مۆردانە و نزیک باخچەى منداڵانی باخی میرە. ساڵی ١٩٩٩ دامەزراوە، لە هەمان ساڵدا بینای بۆ دروستکراوە، بیناکەی لە دوو نهۆم و دوازدە پۆل و سێ ئۆفیسی ئیداری و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری کۆمپیوتەر و تاقیگەی زانست و کتێبخانە پێکهاتووە. هەموو ڕۆژێک دەوامیان بەیانیانە و جگە خۆیان هیچ دەوامێکی تر لە بیناکەیاندا نییە. مامۆستا شەماڵ جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و مامۆستا نزار مستەفا حەمەساڵح یاریدەدەری قوتابخانەکەیە. بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرێتیی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ سەبارەت بە میلاکی قوتابخانەکە ٣٠ مامۆستا و هەشت فەرمانبەری میلاکیان هەیە لەگەڵ ٢٠٩ قوتابی، کە سەرجەمیان لە ڕەگەزی نێرن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

کوردستان

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی ٧ بۆ ٩ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (شیرەمەڕ) و سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ە. لە ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٦ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی خورماڵەوە بۆ قوتابخانەى (شیرەمەڕ)ی سەرەتایی لەسەر ڕووبەری (٦٥٠م٢) دروستکراوە. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و دوو ئۆفیسی کارگێڕی و ژوورێکی بچوک بۆ کۆگا پێکهاتووە، مامۆستا (هیوا سادق حسەین) بەڕێوەبەریەتی، میوانن لە بینای قوتابخانەى (شیرەمەڕ)ی بنەڕەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە هەشت مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و چوار مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ٢٥ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

کوڵکنی

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (کوڵکنی)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان). قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ١٩٧٩ دامەزراوە و سەرەتادا لە خانوویەکی گڵدا بووە، کە خەڵکی گوندەکە بە هەرەوەزی دروستیانکردووە. لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕووخاوە. ساڵی ١٩٩٤ ڕێکخراوێکی دانیمارکی بیناکەیان دروستکردووەتەوە. ساڵی ٢٠٠٩ فراوانکراوە و لە ئێستادا یەک نهۆمە. شەش پۆل و یەک ژووری کارگێڕی هەیە. لەسەر ڕووبەری (٣٠٩م٢) دروستکراوە‌. مامۆستا (شوانە ساڵح مەحموود) بەڕێوەبەریەتی. ١٤ مامۆستا و دوو فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٤١ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

کۆبانی

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی(٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوە. کەوتووەتە گوندی (گردیگۆ) و سەر بە شارۆچکەى (سیروان)ە، ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٠ لەسەر بودجەى پەرەپێدانی پارێزگان بۆ قوتابخانەى (گردیگۆ)ی بنەڕەتی دروستکراوە. بیناکەی لە یەک نهۆم و شەش پۆل و یەک ئۆفیسی کارگێڕی و ژوورێکی وەرزش و هونەر و ژووری کۆگا پێکهاتووە،.لەسەر ڕووبەری زەوی (٤.٤٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (حسەین عەلی قادر) بەڕێوەبەریەتی، لە بینای قوتابخانەى (گردیگۆی)ی بنەڕەتیدا میوانن. بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ١٧ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاکیان هەیە، ٩١ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

گەچێنە

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (گەچێنە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). ساڵی ١٩٧٢ دامەزراوە، یەکەم مامۆستاش لە قوتابخانەکەدا وانەى وتوەتەوە (مستەفا حەمەڕەشید بیارەیی) بووە، (حاجی حمەشەریف مەجید گەچێنەیی) یش یەکەم کارگوزرای قوتابخانەکە بووە، پاش کردنەوەى قوتابخانەى (گەچێنە)، بنکەی نەهێشتنی نەخوێندەواریش لە گوندەکەدا دەکرێتەوە و لەلایەن مامۆستا (حەمەئەمین محەممەد گوڵشەن)ەوە سەرپەرشتیدەکرێت و کۆمەڵێک لاوی نەخوێندەوار فێری نوسین و خوێندەواری دەبن. بەهۆی ڕاگواستنی گوندەکان و چوڵکردنی گوندی گەچێنە، هەم قوتابخانەکە و هەم بنکەی نەهێشتنی نەخوێندەواریش لە گوندەکەدا بە یەکجاری لەناودەچن، لە پاش ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ هەرچەندە هەندێک ماڵ دەگەڕێنەوە و گوندەکە ئاوەداندەکەنەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە نەتوانراوە قوتابخانەکە بکرێتەوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

گردەچاڵ

لە دوای کیمیابارانی هەڵەبجە و بەزۆر نیشتەجێکردنی هەڵەبجەییە گەڕاوەکانی ئێران لەم سنورە، بۆ ساڵی خوێندنی ١٩٨٨ بۆ ١٩٨٩ لە گوندی (گردەچاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بەحرکە) لە پارێزگای هەولێر، ئەم قوتابخانەیە کراوەتەوە. دوو دەوام بووە. یەکی سەرەتایی هەتا پۆلی شەش و یەکی ناوەندی هەتا شەشی ئامادەیی. ژوورێکی بچووک بۆ ئیدارە و بۆ قوتابیانیش خەیمە بۆ هەر پۆلێک هەڵدراوە. ساڵی دووەم باڵەخانە بۆ قوتابخانەکە لە بەرانبەر گەڕەکی بەرزانییەکان لەسەر جادەی سەرەکی بەرحوشتر دروستکراوە. نزیکەی ٢٠ مامۆستای هەبووە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

گردیگۆ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە سنوری گوندی (گردیگۆ) و سەر بە شارۆچکەی (سیروان)ـە. ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، هەمان ساڵ لەلایەن ڕێکخراوی (H. A. D)ی ئەڵمانی و ڕێکخراوی ECHO)) بینایەکی چوار پۆلی بۆ قوتابخانەکە دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر بودجەى پەرەپێدانی پارێزگان کاری ڕووخان و دروستکردنەوەى بۆ دەکرێت. یەک نهۆمە. لە شەش پۆل و سێ ئۆفیسی کارگێڕی و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٤,٤٢٠م٢) یه. لەگەڵ خۆیان (قوتابخانەى کۆبانی بنەڕەتی)یش میوانن. مامۆستا (وریا حسەین ئەحمەد) بەڕێوەبەریەتی. ١٦ مامۆستا و یەک فەرمانبەری میلاک و یەک مامۆستای وانەبێژی هەیە. ٢٨ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

گریانە

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە سنوری گوندی (گریانە). ساڵی ١٩٦٢ بۆ یەکەمجار قوتابخانە لە خانوویەکی قوڕ، کە ڕووبەرەکەی (١٥٠م٢) بووە و لە چوار ژوور پێکهاتووە، کراوەتەوە. یەک مامۆستای هەبووە، نزیکەی ٢٠ قوتابی وانەی لێ خوێندووە. تەنها یەک ساڵ دەوامی تێدا کراوە، بە هۆی نەبوونی مامۆستاوە داخراوە. ساڵی ١٩٧٠ حکومەت دوو مامۆستای بۆ ناردووە و دووبارە کراوەتەوە و هەتا ساڵی ١٩٧٨ و کاتی ڕاگواستنی گوندەکان کراوە بووە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

گڵێجاڵ

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیانە. ساڵی ١٩٩٢ لە گوندی (گڵێجاڵ) دروستکراوە‌. سەرەتا قوتابخانەکە لە خانوی هاوڵاتییەکی گوندەکەدا بووە بەناوی (حەسەن محەممەد عەبدوڵا)، پاشان ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕێکخراوی (هابیتات)ـەوە بینای قوتابخانەکە کراوەتە‌ شەش پۆلی. یەکەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکە ناوی (عەبدوڵا عەلی سلێمان) بووە. ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن حکومەتەوە قوتابخانەیەکی ١ بۆ ٩ی بۆ کراوەتەوه و لە ئێستادا مامۆستا (فەریدوون عەبدوڵڵا مستەفا) بەڕێوەبەرێتی.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

گمە

قوتابخانەیەکی حکومییە. کەوتووەتە گوندی (گمە)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). ساڵی ٢٠٠٦ بۆ یەکەمجار دروستکراوە. لە بینایەکی یەک نهۆمی پێکهاتووە و لە شەش پۆل پێکهاتووە. یەکەم مامۆستای قوتابخانەکە ناوی (ئەنوەر حەمەعەلی فەتاح) بووە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

گورگەچیا

قوتابیانی ئەم گوندە پێش ساڵی(١٩٧٧)، لە لادێکانی دەوروبەر و بە تایبەتیش لە گوندی(ئیمامی زامن) خویندوویانە، کەسایەتیی گوندەکه (عبدالرحمن عبدالله محمد) بە هاوکاری کوێخای گوند، داواکاریی کردنەوەی قوتابخانە ڕادەستی پەروەردەی سلێمانی دەکات و ڕەزامەندیی کردنەوەی قوتابخانە وەردەگرن. دانیشتووانی گومد لەسەر زەوییەکی مەرەعە بە ڕووبەری نزیکەی(٥٠٠م) و کەڵک وەرگرتن لە دەرگا و پەنجەرە و داروپەردووی قوتابخانەی گوندی (گوندە) قوتابخانەکە درووستدەکەن. ساڵی١٩٧٧-١٩٧٨ بەڕووی قوتابییاندا دەکرێـتەوه.‌ (م. عەبدوڵا محەممەد ئەحمەد) دەبێتە یەکەم بەڕێوەبەر و بەتەنهاش بۆ ماوەی سێ ساڵێک کاری مامۆستایەتی دەکات و خوێندنی(نەهێشتنی نەخوێندەواری) دەکرێتەوە و بەم شێوەیە سێ دەوام لە قوتابخانەکەدا دەکرێت. جبار أحمد، عزیز توفیق، دیاری نزهت لە قوتابخانەکە مامۆستا دەبن. ساڵی ١٩٨٦ ڕادەگیرێت. ساڵی ٢٠٠٢ بە هەوڵی و مامۆستا ئەرکان عبدالرحمن عەبدوڵا دەکرێتەوە و خانووەکەی خۆی دەکاتە قوتابخانه ‌و م. کازم کمال شوکر له ‌(١٨/١١/٢٠٠٢) دەبێتە بەڕێوەبەر، م. نورالدین أحمد باقی دەبێتە یەکەم مامۆستا، دواتر م. سلام کاکەبرا و م. بهمن عەبدوڵا دێنە قوتابخانەکەوە‌. دوای چوار ساڵ بینای قوتابخانەکە دەگوازرێتەوە بۆ خانوی هاوڵاتی عومەر محەممەد حەسەن و دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٧ -٢٠٠٨ دا دەگوازرێتەوە بۆ نێو دوو کابینە، پاشان شێخ تایەر شێخ عزالدین و پەروەردەی هەڵەبجە و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خەڵکی ئاوایی بینایەکی خنجیلەی بۆ‌ دروستدەکەن. ساڵی٢٠١٧ م. سلام کاکەبرا غەفور دەبێتە بەڕێوەبەر و ساڵی دواتر م. دڵشاد محمد علی. ساڵی(٢٠٢٤) بینایەکی شەش پۆلیی نوێ و گونجاو لە فایبەر گڵاس بۆ قوتابخانەکە دروستدەکرێت و هۆڵێک و ژووری کارگێری و مامۆستایان و کۆگاش لەخۆدەگرێت. ئێستا حەوت قوتابی و هەشت مامۆستا و کارگوزارێکی هەیە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

گوڵەخانە

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. کەوتووەتە گوندی (گوڵەخانە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ)‌. قۆناغی (١ بۆ ٦)ی بنەڕەتیی تێکەڵاوی تێدایە. ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە و لەلایەن جکومەتەوە بینای سەربەخۆ بۆ قوتابخانەکە و دوو خانووش بۆ مامۆستایانی دروستکراوە. یەک نهۆمە. چوار پۆل و دوو ژووری کارگێڕی هەیە. لەسەر ڕووبەری (١,٤٢٤م٢) دروستکراوە‌. مامۆستا (محەممەد ڕۆستەم حەبیب) بەڕێوەبەریەتی. شەش مامۆستای وانەبێژی هەیە. ١٠ قوتابی وانەی لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

گوڵپ

قوتابخانەیەکی حکومی بووە. ساڵی ١٩٣٠ دروستکراوە. کەتووەتە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (گوڵپ). مامۆستا (ڕەمزی) یەکەم مامۆستای بووە. لە بینایەکی (٣٠٠م) پێکهاتووە. قوتابخانەی سەرەتایی بووە و لە گوندەکانی (گەچێنە و هانەی دن، سەرگەت، دەرەی مەڕ)ەوە قوتابی بۆی هاتووە. یەکێک لە بەڵگەنامە گرنگەکانی دژی یاسای پەڕینەوەی قوتابیان لە ساڵی ١٩٥٨ لەم قوتابخانەدا بووە. هەتا سەردەمی ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٨ ماوە.

زیاتر بزانە
قوتابخانە

گوڵعەنبەر

قوتابخانەیەکی حکومییە. لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە و قۆناغی (٧ بۆ ٩)ی بنەڕەتیی کچانە. کەوتووەتە گەڕەکی (داڵانی) لە شارۆچکەی (خورماڵ)، ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوە، بینای قوتابخانەکە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن (حکومەتی عێراق)وە دروستکراوە و پێش دامەزراندانی قوتابخانەى (گوڵعەنبەر)، قوتابخانەى (قەڵا)ی بنەڕەتی و (ئامادەیی خورماڵ)ی کچان دەوامیان تێدا کردووە. بیناکەی لە یەک نهۆم و هەشت پۆل و چوار ئۆفیـسی کارگێڕی و هۆڵێکی بۆنە و چالاکی و ژووری هونەر و وەرزش و ژووری کۆگا پێکهاتووە. لەسەر ڕووبەری (٣,٠٠٠م٢) دروستکراوە، مامۆستا (سەرکەوت محەممەد بارام) بەڕێوەبەریەتی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣ قوتابخانەکە ٢٢ مامۆستا و سێ فەرمانبەری میلاک و دوو مامۆستای وانەبێژیان هەیە، ١٥٢ قوتابی وانەى لێ دەخوێنن.

زیاتر بزانە
قوتابخانە
پێشتر 1
...
5 6 7 8 دواتر