بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
کەوتووەتە (گەڕەکى شارەوانى) لە شاری هەڵەبجە. ساڵى ٢٠٠١ لەلايەن ڕابيتەى ئيسلامیى کورد دروستکراوە، ساڵى ٢٠١٦ تێکدراوە و مزگەوتيکى دوو نهۆمى گەورەى لەسەر بونيادنراوه و ساڵى ٢٠١٩ بەڕووى نوێژخوێناندا کراوەتەوە. ڕووبەرى مزگەوتەکە (٦٢٥م٢)یە. هۆڵى پرسەى ژنان و پياوانى هەيە. نهۆمى يەکەمى مزگەوتەکە کراوە بە هۆڵى پرسەى پياوان. نوێژى هەينى تێدا ناکرێت. مامۆستایان (نەجيم حەمەئەمين محەممەد و محەممەد مەعروف محەممەد) پێشنوێژی مزگەوتەکەن.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ڕیشێن). ساڵی ١٩٩٥ خەڵکی گوندەکە و ڕێکخراوێکی خێرخوازی لەسەر ڕووبەری (٢٥٠م) دروستیانکردووە. چەند جارێک لەسەر ئەرکی خێرخوازان نۆژەنکراوەتەوە. نوێژی تێدا دەکرێت، مامۆستا (سورکێو محەممەد عەبدوڵڵا) پێشنوێژی تێدا دەکات.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کوڵکنی)، لەسەر ڕێگای سەرەکی خورماڵ و فولکەی گردیگۆ. ساڵی ٢٠٢١ لە لایەن هەردوو خێرخواز (مەهدی و ئیبراهیم) لەسەر ڕووبەری زیاتر لە(٣٠٠م٢) دروستکراوە.
لەناو گوندی (ڕێشاو)دا دوو مزگەوت بەم ناوەوە هەن: ١- مزگەوتی پیاوان: کەوتووەتە بەشی خوارەوەی گوندەکە. ساڵی ١٩٦٥ بە بەرد و دار لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە دروستکراوە. تەنها ژوور و هەیوانێک، لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م) دروستکراوە. چەند مەلایەک وتار و پێشنوێژیان تێدا کردووە، لەوانە (مەلا عەزیز، مامۆستا عومەر ڕێشاوی). هەتا ساڵى ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکە کراوە بووە. ٢- مزگەوتی ژنان: لە تەنیشت مزگەوتی پیاواندا بووە. لە سییەکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە، حەوزی تێدا بووە. ئاوی دووکانی گوندەکە بەدرێژی (٧٠٠م)ی بە جۆگە بۆ هێنراوە. هەتا ساڵى ١٩٧٨ لەکاتی ڕاگواستنی گوندەکە کراوە بووە.
کەوتووەتە گوندی ئاوایی ڕستەم بەگ لە شارۆچکەی خورماڵ. مێژووەکەی بۆ پێش دروستبوونی دەوڵەتی عێراق دەگەڕێتەوە. بە بەرد و قوڕ و دار دروستکراوە. مردوشۆر و وسڵخانە و حەوز و شەش سەرئاوی هەبووە. دەرگا و پەنجەرەکانی تەختەبوون. ساڵی ١٩٦٠ چیمەنتۆ کراوە. ساڵی ١٩٧٨ لە گەڵ گوندەکەدا تەختکراوە. ساڵی ١٩٩٢ لە لایەن خەڵکی گوندەوە دروستیدەکەنەوە. لە ئێستادا ئاوەدانە و سەرجەم نوێژەکانی تێدا ئەنجامدەدرێت. چەندین مامۆستا خزمەتیان کردووە. لەوانە: سەید محەمەدی ئاسکۆڵ، مەلا فارسی دەگاشێخان، مەلا زوبێر، مامۆستا عەلی هانەقوڵی، حاجی مەلا خالید.
کەوتووەتە گوندی زەردەهاڵ، دوای ئەوەی خەڵکی دەرەقەیسەر و بنجۆی دڕە و زەردهاڵ لە گوندەکە کۆدەبنەوە و تێکەڵدەبن، لە ساڵی ١٩٩٧ لە سەر ڕووبەری ٣٠٠م٢، بە یەک نهۆم و بە بلۆک و کۆنکرێت دروستیدەکەن و تا ئێستا چەندجارێک نۆژەنکراوەتەوە. نوێژی هەینی تێدا دەکرێت و ڕۆستەم غەفوور سەرپەرشتیدەکات.
سەرەتاى دروستکردنی بۆ ساڵى ١٩٤٨ دەگەڕێتەوە. هەتا ساڵى ١٩٨٤ تەنها نوێژى بەکۆمەڵ و وتارى جەژنانى تێدا کراوە. ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن حکومەتەوە تەقێنراوەتەوە. لە پاش گەڕانەوەى خەڵکى ئاوارەبووی گوندەکە لە ئێران و ئاوەدانکردنەوەى گوندەکەیان، لە ساڵى ١٩٩٢ مزگەوتەکەیان ئاوەدانکردووەتەوە. لە ساڵى ٢٠٠٣ هەتا ئێستا مامۆستا (مەلا فەرەيدونى زەمەقى) بە فەرمی پێشنوێژ و وتارخوێنى مزگەوتەکەیه. پێنج جار نۆژەنکراوەتەوه، کە کۆتا جاریان ساڵى ٢٠١٥ بووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (تەپەسەرقوڵه)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). مێژووی دروستکردنی بۆ سەرەتای هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو دەگەڕێتەوە. پاشان لەکاتی ڕاگواستنی گوندەکان ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن سوپای حکومەتەوە تەقێنراوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن ڕێکخراوی (ڕابیتەيى ئيسلامى) لە هەمان شوێنی خۆی بە ناوی زەهراوە و لەسەر ڕووبەرەکەی (٤٠٠م) دروستکراوەتەوە. بەشێوەیەکی فەرمی مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.
بۆ یەکەمجار لە گوندی (سازان) لەلایەن (شێخ موئمین) و لەگەڵ دروستبوونی گوندەکەدا دروستکراوە، واتە لەگەڵ مێژووی دروستبوونی گوندەکە مزگەوتیش دروستکراوە، کە بە نزیکەیی ٣٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دروستکراوە. سەرەتا مزگەوتەکە بە بەرد و قوڕ دروستکراوە و لە ناو گوندەکەدا بووە. تەنها یەک ژوور بووە، کە ڕووبەرەکەی نزیک بە (٨۰م٢) بووە. دوای دەیان ساڵ لە دروستکردنی مزگەوتەکە (شێخ سڵێمانی شێخ باوا) مامۆستایی تێدا کردووە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، دووبارە مزگەوتەکە دروستکراوەتەوە و لە کانی (سەروەزەن) بە بۆری ئاویان بۆ هێنراوە و (شێخ محەممەدی شێخ سەلام) پێشنوێژی بووە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکە، کراوە بووە.
کەوتووەتە بەشی باکوری گوندی سەراوی ناوچەی نەورۆڵی، ساڵی ١٩٧٨، کە گوندە سنورییەکانی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە چۆڵکراون، مزگەوتیش ڕوخێنراوە. ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن (جمعیة السلام الخیریة)وە سەرلەنوێ دروستکرایەوە، مزگەوتەکە یەک نهۆمە و یەک دەرواز و یەک منارەی هەیە و گومەز و هۆڵی نییە، نوێژی هەینی تێدا ناکرێت.
کەوتووەتە سەرەتاى موجەمەعى (داڵانی)یەەوە لە دەروازەى سەرەکى شارۆچکەى (خورماڵ) لە بەشى خۆرئاوا، لە سەرجادەى سەرەکى (سەيدسادق –خورماڵ). ساڵى ١٩٧٩ لە لايەن خێرخوازانەوە دروستکراوە. بە ناوەکانی (تەکيەييەکان و هانەقوڵیيەکان)یش بەناوبانگە. دوو جار ساڵى ١٩٩١ و ٢٠١٢ نۆژەنکراوەتەوە. سەرەتا دوو منارە و دوو دەروازەی هەبووه. يەک نهۆم بووە. دوو خادمى لەسەر ميلاکى وەزارەتى ئەوقافى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ دانراوە. سەرچاوەى ئاوى مزگەوتەکە ئاوى (زەڵم) و بيرە. بەهۆی ئەوەى لە سنورى شارەوانیى خورماڵدا بە زيادەرۆیی دروستکراوە، ڕوخێنراوە و لە تەنيشتییەوە ساڵى ٢٠١٩ دروستکراوەتەوه و فراوانکراوە. بووە بە دوو نهۆم و نوێژى هەينى تێدا ئەنجامدەدرێت. گومەزى بۆ دروستکراوە و دوو دەروازەی تری بۆ زیاد کراوە. لە ئێستادا مامۆستاى (مەلا ناسرى هەڵەبجەیی) وتاربێژى مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە گەڕەکی ئازادی لە شارۆچکەی (سیروان). ساڵی ١٩٧٩ لەسەر ڕووبەری (٣٣٣٩م٢) دروستکراوە. لە بنەڕەتدا مزگەوتەکە بۆ ئۆردوگای (موجەمەعی سیروان) دروستکراوە. شێخ (محەممەد شێخ سەمیع قەرەداغی) یەکەمین پێشنوێژ و وتارخوێنی بووە. لە ئێستادا مامۆستا مەلا (عەبدولباست) وتاربێژیەتی و مامۆستا مەلا (جەلیل محەممەد عەزیز) پێشنوێژی تێدا دەکات. ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن خێرخوازان و بەهاوکاری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دروستکراوەتەوە. یەک نهۆمە و سێ دەروازە و هۆڵیکی گەورە و دوو منارەی هەیە.
کەوتووەتە گوندی (سۆسەکان). ساڵی ١٩٦٨ لە بەشی خوارەوەی گوندەکەدا لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بە بەرد و قوڕ و دار لەسەر ڕووبەری (٤٥٠م٢) دروستکراوە. دوو ژووری له تەنیشتەوە بۆ مەلای مزگەوت هەبووە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان، دەرگای کراوە بووە. ساڵی ٢٠٠٤ خێرخوازێک بەناوی (فاتیمە سەعیدە)، لەگەڵ بەشێک لە خێرخوازانی گوندەکە، مزگەوتێکی گەورەتریان لەسەر ڕووبەری (٧٠٠م٢) دروستکردووە. لە ئێستادا مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.
کەوتووەتە گەڕەکى دەروازەى شار (کۆمەڵگەی زۆرەملێی زەمەقى). له ساڵی ١٩٨٥ یان ١٩٨٦ دروستکراوە، زەوييەکەى موڵکى حکومەت بووە و خێرخوازان دروستيانکردووە، ڕووبەرى مزگەوتەکە (٣٠ بە ٣٠)يە. منارەى هەيە. پرسەى لێ دادەنرێت، بەڵام نوێژى هەينى تێدا ناکرێت. لەکاتى کیمیابارانى هەڵەبجەدا مزگەوتەکە ڕووخاوە، ساڵانى نەوەدەکان به شێوەيەکى سەرەتايى دروستکراوەتەوە، ساڵى ٢٠١٠ خێرخواز (حاجى خەسرەو ميرزا) سەرلەنوێ بەشێوەيەکى گەورە و فراوان و بەدوو نهۆم دروستيکردووەتەوە، دوو دەروازەى هەيە. لە ئێستادا مامۆستا مەلا فەرزەندە کەريم پێشنوێژى تێدا دەکات.
کەوتووەتە گەڕەکى کاژاو لەناو شاری هەڵەیجە. زەوييەکەى موڵکى حکومەت بووە، ساڵى ١٩٩٦ لەسەر ئەرکى خێرخوازێک دروستکراوە. ڕووبەرى زەوييەکەى (١٧ بە ٢٨م٢)يە. منارەى هەبووە. نوێژى هەينيشى تێدا ناکرێت. لە ٢١ی ٩ی ٢٠٢٢ تێکدراوە و سەرلەنوێ لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستدەکرێتەوە. زەویى ديکەى خراوەتەسەر، هەتا ئێستا کارى تێدادەکرێت ٦ی ١٢ی ٢٠٢٢، بڕيارە دوو نهۆم بێت، سەرەوە بۆ هۆڵ و خوارەوەش بۆ نوێژکردن، بەڵام لە نۆژەنکردنەوەدا ناوەکەيان لە (سديق)ەوە گۆڕيوە بۆ (تەقوا). لە سەرەتاى بونيادنانییەوە هەتا ئێستا، مامۆستا (مەلا حيکمەت محەممەد عوسمان ئێناخى) پێشنوێژى تێدا دەکات.
نوێترین مزگەوتە، کەوتووەتە گەڕەکی ئاشتی لە خورماڵ تەنیشت گەراجی خورماڵ. ٣٧ی ٢ی ٢٠٢٢ فەرمانی کارگێڕی بۆ دەرچووە و ئەبوبەکر عارف ئەحمەد(بەکری خەیات) سەرپەرشتیکردووە. لەلایەن خێرخوازانەوە بە دوو نهۆم دروستکراوە.
کەوتوەتە شارۆچکەی سیروانەوە. ساڵی ٢٠٠١ لە لایەن ڕابیتەی ئیسلامییەوە بە یەک نهۆم دروستکراوە و لە لایەن موسڵمانانی گەڕەکەکەوە پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە. چەندین کەس خزمەتیان بە مزگەوت کردووە. لەوانە، بنەماڵەی مام براییم، عیسا مەلا سدیق، حاجی هیوا، حاجی عەبدوڵڵای بێژاوا. ئێستا موحەمەد عەبدولڕەحیم خزمەتیدەکات.
کەوتووەتە گەڕەکی (پاشا) لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٧٠ لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە، دوو نهۆمە و دوو دەروازەی هەیە، گومەزی هەیە. منارە و هۆڵی نییە و نوێژی هەینی تێدا ئەنجامنادرێت. لە سەرەتای دروستکردنەوە هەتا ئێستا مەدرەسەی تێدایە. لەسەر ئەرکی خێرخوازان نۆژەنکراوەتەوە و گەورە و فراوانکراوە و بەشی مەدرەسەکەی بەجیا بۆ دروستکراوە. لەسەرەتاوە هەتا ساڵی ١٩٧٨ مامۆستا مەلا عوسمان وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتەکە بووە.
کەوتووەتە ناوەڕاستى گوندی (شەشکی خواروو)وەوە. مێژوویەکی دێرینی هەیە. ساڵی ١٩٢٠ بۆ یەکەمجار مزگەوت لە گوندى (شەشکى خواروو) دروستکراوە، لەلایەن (شێخ حسێنی شێخ ئەحمەد)ەوە. ساڵى ١٩٧٩ ڕووخێنراوە و ساڵى ١٩٨٠ دووبارە دروستکراوەتەوه و فراوانکراوە. ساڵى ١٩٨٧ لەگەڵ ڕاگواستنى گوندەکاندا ڕوخێنراوە. ساڵى ١٩٩٤ خەڵکى گوندەکە دەستیان به دروستکردنەوەی کردووە و ساڵی ١٩٩٧ لەلايەن (الندوة العالمية للشباب الاسلامى)یەوە ئەوی ماوە تەواویانکردووە.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (شەکرالی). ساڵی ١٩٦٣ لەسەر ڕووبەری (١٠٠م٢) بە بەرد و قوڕ لە لایەن خەڵکی گوندەکەوە دروستکراوە. ساڵی ١٩٩٦ لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) لە لایەن یەکگرتووی ئیسلامییەوە بە کەرەستەی نوێ فراوان و دروستکراوەتەوه. مەلا (حەیدەر عەلی ئەحمەد) پێشنویژی تێدا دەکات.