بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
دەکەوێتە گوندی نەیجەڵەوە، ساڵی ٢٠٢٣ لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە، یەک نهۆمە و زۆر گەورە نییە، منارەیەکی بچوکی هەیە و کۆنکرێتە بە وزەی خۆر کارەبای هەمیشەیی بۆ دابینکراوە. ناوبەناو وەک پێویست خەڵکی بە خۆبەخش لە کاتی نوێژەکاندا بەرنوێژی دەکەن.
کەوتووەتە گەڕەکی (گوڵان) لە شاری هەڵەبجە. لەسەر ئەرکی خێرخوازان زەوییەکەی (٣٥٠م٢) بۆ کڕدراوە و هەر لەسەر ئەرکی خێرخوازان ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە، یەک نهۆمە، دوو دەرگای هەیە. نوێژی هەینی تێدا ئەنجامنادرێت. لەکاتی دروستکردنییەوە هەتا ئەمڕۆ هەریەکە لە مامۆستا عومەر ئەمین و مامۆستا ئیسماعیل ڕەحیم پێشنوێژی بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتەکە دەکەن و بەشێوەی فەرمی مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.
کەوتووەتە گەڕەکى (ئاشتی)ی لە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵى ٢٠٠٨ لەلايەن خێرخوازانەوە دروستکراوە. نۆژەننەکراوەتەوه. دوو دەروازە و دوو منارەى هەيه. سەرچاوەی ئاوی مزگەوتەکە ئاوى (گەنجان) و ئاوى بيره. يەک خادمى هەيه. نوێژی هەينى تێدا ناکرێت. بە فەرمی مامۆستاى ئاينى بۆ دابیننەکراوە.
کەوتووەتە گەڕەکى کاژاو (پێشتر پێیوتراوە سەرا) لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵى ١٩٩٩ خێرخوازێک دروستيکردووە، ساڵى ٢٠١٣ نۆژەنکراوەتەوە، يەک نهۆمە و دوو دەروازە و یەک منارەى هەيە، پرسەى لێ دانانرێت. لە ئێستادا مامۆستا (مەلا عوسمان سەيد ئەحمەد) وتاربێژ و مامۆستا (کاميل مەحموود) پێشنوێژى تێدا دەکات.
مێژووی مزگەوت بە تەواوی نازانرێت، ٥٠٠ساڵ پێش ئێستا، شوێنێک لە کانی و ئاوی کانی ئەولیا وەک شوێنەواری نوێژخوێندن و بەکاربراوەو بەردەنوێژی لێماوە. لە نۆسەدەکاندا مزگەوت بە خۆڵ و قوڕ و دار دروستکراوە. ساڵی ١٩٥٠ نۆژەنکراوەتەوە، بنەماڵەی مەلا عەزیزی پریس و موفتی، ڕۆڵیان لە خزمەتیدا گێڕاوە. ساڵی ١٩٧٦ بە شیوازێکی نوێ نۆژەنکراوەتەوە. لە بارکردنی گوندەکاندا تەقێنراوەتەوە. ساڵی ١٩٩٧ سەعید حەمەساڵح ژورێک و چەند سەرئاوێک وەک مزگەت دروستدەکاتەوە. چەندین مامۆستای ناودار سەردانیانکردووە و ساڵی ٢٠١٣ بە هاوکاریی خێرخوازان و قایمقام (فواد ساڵح ڕوزا) لە سەر زەویەکی ١٠٠م بە یەک نهۆم و هۆڵی پرسەی ژنان و پیاوان دروستدەکرێتەوە. زمکان عوسمان وەک ئەنجومەن سەرپەرشتیکردووە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (نێرگزەجاڕ). مێژوويەکى دێرينى هەيە و بەهۆى بوونى مەدرەسەيەکى دينى، کە مامۆستا و فەقێى تێدابووە و زانستە شەرعيیەکانيان خوێندووه، مەکۆیەکی زانستی بووە و چەندین گەورەپیاوی ناوچەکە وانەیان تێدا وتووەتەوە. لەوانە، جەفایی، مەلا عبدالکریمی مودەریس، شێخ بابا..هتد. لەسەر ڕووبەرى (٢٠٠م٢) دروستکراوە و لە يەک نهۆم پێکهاتووە و منارەيەکى له ئاسن دروستکراوى هەيە. ساڵى ١٩٩٤ جارێکى تر نۆژەنکراوەتەوە. مامۆستا (شێخ وەهاب) ئيمام و بەرپرسى حوجرەى نێرگزەجاڕ بووە. لە ئێستادا مامۆستای فەرمی نییە.
کەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی گوندی (هانەژاڵە)ی ناوچەی نەورۆڵی. ساڵی ١٩٧٨ لەکاتی ڕاگواستنی گوندە سنورییەکاندا ڕوخێنراوە. ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن ڕابیتەی ئیسلامی کورد دروستکراوەتەوە. یەک نهۆمە و یەک دەروازەی هەیە، منارەی هەیە. نوێژی هەینی تێدا ناکرێت، مامۆستای فەرمی نییە.
کەوتووەتە گوندی (هانەی قوڵ) لە شارۆچکەی (خورماڵ) و هەر بەناوی گوندەکەوە ناونراوە. مێژووی دروستبوونی بۆ ساڵی ١٨٢٣ دەگەڕێتەوە. بە هەرەوەزی لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە لە نزیک کانیی ناو گوند دروستکراوە. یەکەم مامۆستای مزگەوتەکە، مەلا حەسەنی دزڵی بووە. ساڵى ١٩٩١ نۆژەنکراوەتەوە.
کەوتووەتە گەڕەکى (فەرمانبەران) لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵى ٢٠١٢ لەسەر ئەرکى خێرخواز (حاجى سديق) لەسەر ڕووبەرى (٤٠٠م٢) دروستکراوە. یەک منارەی هەيە. نوێژى هەينيشى تێدا ناکرێت. يەک نهۆمە و دوو دەروازەى هەيە. لە ڕۆژى دروستکردنەوە هەتا ئێستا مامۆستا (مەلا عەبدولڕەحمان عەبدوڵا) پێشنوێژى مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە بەشی خوارەوەی گوندی (گوڵپ) لە تەنیشت ڕێگەی سەرەکیی (خورماڵ – گوڵپ). (وەردەگا) بە واتای مزگەوتی (بەردەم گوند) دێت. ساڵی ٢٠٢١ بە سەرپەرشتی (مامۆستا کەمال ئەمین گوڵپی) و لەسەر ئەرکی خێرخوازان لەسەر ڕووبەری (٢٠٠٠م٢) دروستکراوە. لە ئێستادا نوێژی هەینی تێدا ناکرێت. بە فەرمی مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.
کەوتووەتە گەڕەکى کانیەقوڵکە لەناو شاری هەڵەبجه. ساڵى ٢٠١١ لەسەر ئەرکى خێرخوازان دروستکراوە، ڕووبەرەکەى (٥٧ بە ٢٨م٢)ە، ماوەى دوو ساڵى خاياندووە. يەک نهۆمە، مزگەوت خاوەنى هۆڵێکى بچوکى پرسەيە بۆ ژنان، منارە و کتێبخانەيەکى بچوکى هەيە. نوێژى هەينى تێدا ناکرێت، دوو دەروازەى هەيە. لە دروستکردنيەوە هەتا ئێستا مامۆستا (مەلا جەمال عەبدولکەريم) پێشنوێژى تێدا دەکات.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (یاڵانپێ)ی سەر شارۆچکەی (خورماڵ)ەوە. بۆ یەکەمجار ساڵى ١٩٣٠ لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بە بەرد و قوڕ دروستکراوە و هەتا ساڵی ١٩٧٨و چۆڵکردنی گوندەکان بەو شێوەیە بووە. پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١ و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە، مزگەوتەکە بە بلۆک و سەقفی چیمەنتۆ دروستکراوەتەوە.