سازان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


بۆ یەکەمجار لە گوندی (سازان) لەلایەن (شێخ موئمین) و لەگەڵ دروستبوونی گوندەکەدا دروستکراوە، واتە لەگەڵ مێژووی دروستبوونی گوندەکە مزگەوتیش دروستکراوە، کە بە نزیکەیی ٣٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا دروستکراوە. سەرەتا مزگەوتەکە بە بەرد و قوڕ دروستکراوە و لە ناو گوندەکەدا بووە. تەنها یەک ژوور بووە، کە ڕووبەرەکەی نزیک بە (٨۰م٢) بووە. دوای دەیان ساڵ لە دروستکردنی مزگەوتەکە (شێخ سڵێمانی شێخ باوا) مامۆستایی تێدا کردووە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، دووبارە مزگەوتەکە دروستکراوەتەوە و لە کانی (سەروەزەن) بە بۆری ئاویان بۆ هێنراوە و (شێخ محەممەدی شێخ سەلام) پێشنوێژی بووە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکە، کراوە بووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (سادق عوسمان عارف)، لەدایکبوو: ١٩٥١، بروانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٢ی ١ی ٢٠٢٤، لە سلێمانى.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (موهاجیر کەمال محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٩، بروانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: کاسب، لە١ی ١ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

گمە

کەوتووەتە گوندی (گمە)ی سەر بە ناحیە‌ی (بەمۆ). ساڵی ١٩٩٩ لەسەر ئەرکی (ڕابیتەی ئیسلامی کورد) دروستکراوە. لە یەک هۆڵ پێکهاتووە.

گورگەچیا

کەوتووەتە باشوری ڕۆژهەڵاتی گوندی (گورگەچیا)وە. ساڵی ١٩٨٣ لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە. دوای ڕاپەڕینی ١٩٨٧ی خەڵکی هەڵەبجە و سنورەکە، مزگەوتەکە و تەواوی خانووەکانی گوندەکە تەقێنراوەتەوە و دانیشتوانەکەشی ڕاگوێزراون. ساڵی ٢٠٠١ جارێکی تر لەسەر ئەرکی خێرخوار (ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلی) دروستکراوەتەوە. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ئەرکی خێرخوازان نۆژەن و فراوانکراوە. یەک نهۆمە. دوو دەروازە و یەک منارەی هەیە. گومەز و هۆڵی نییە، نوێژی هەینی تێدا ئەنجامدەدرێت. (مەلا ئەرکان عەبدولڕەحمان) مامۆستا و وتارخوێنی مزگەوتەکەیە.

گوڵان

کەوتووەتە گەڕەکى گوڵانى ژوورو لەناو شارى هەڵەبجە. ساڵى ١٩٨٤ بەسەرپەرشتى حاجى حەمەئەمينى عەبدولکەريمى زەردۆيى(گردەناوێى) دروستکراوە، واتە ئەم لە سەرەتاوە هەتا کۆتايى سەرپەرشتى دروستکردنەکەى کردووە. زەوييەکەى موڵکى حەمەبۆرى عەلى باوەکۆچەکى بووە و بەخشيويەتى بە مزگەوت، يەک جار لەلایەن حکومەتەوە نۆژەنکراوەتەوە و فراوانکراوە. يەک نهۆمە، دوو دەروازە و یەک منارەى هەيە. نوێژى هەينى تێدا ناکرێت. هۆڵى پرسەى هەيە. مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان مەحموود بامۆکى و مامۆستا مەلا محەممەد ئەحمەد سەيد جەميل مامۆستای مزگەوتەکەن.

گوڵەخانە

لە گوندی (گوڵەخانە)دا دوو مزگەوت هەن: ١- ساڵی ١٩٦٠ لەبەردەم گوندەکە و لەسەر کانییەک مزگەوتێک بە بەرد و قوڕ و دار لەلایەن (حاجی مەحموود محەممەد)ەوە دورستکراوە، دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ لە هەمان شوێن لەسەر ئەرکی (محەممەدی حاجی مەحموود) مزگەوتەکە گەورە کراوە و نۆژەنکراوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٠ ڕوخێنراوە و مزگەوتی دووەم دروستکراوە‌. ٢- ساڵی ٢٠٠٠ لەناو گوندەکەدا لەلایەن ڕابیتەی ئیسلامییەوە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوە و ئاوی بۆ ڕاکێشاوە. لە ئێستادا کراوەیە و مامۆستا (مەلا محەممەد ڕۆستەم) پێشنوێژی مزگەوتەکەیە.

گوندە

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (گوندە)، ساڵى ١٩٨٧ ‌لەکاتى ڕاگواستنى گوندە سنورییەکاندا ڕوخێنراوە. ساڵی ١٩٩٦ لەسەر ئەرکی ڕابیتەی ئیسلامی کورد، دروستکراوەتەوە، یەک نهۆمە و یەک دەروازەی هەیە، منارەی هەیە. نوێژی هەینی تێدا ئەنجامنادرێت، مامۆستای فەرمی نییە.

گۆمەلار

کەوتووەتە باشوری گوندی (گۆمەلار). لەگەڵ بونیادنانی گوندەکەدا لە ساڵی ١٩٥٤ خەڵکی گوندەکە لەسەر ڕووبەری (٨٠م٢) دروستکراوە. ساڵى ١٩٨٧ ‌لەکاتى ڕاگواستنى گوندە سنورییەکاندا ڕوخێنراوە. ساڵی ١٩٩٣ لەگەڵ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە دروستکراوەتەوە. ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن خێرخوازانەوە نۆژەنکراوەتەوە و فراوانکراوە. لە ئێستادا مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.