بەرگی هەشتەم
دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
بەرگی هەشتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
زانیاری دەربارەی دامەزراوە حکومی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە لە کەرتی جیاوازدا خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.
ساڵى ٢٠١٨ لەلايەن خێرخوازێکەوە دروستکراوە. کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیى (خورماڵ - ئەحمەدئاوا) و گەڕەکى (قەڵاى سێ) لە ناحیەی (خورماڵ). سەرچاوەی ئاوی مزگەوتەکە ئاوی (زەڵم)ـە. دوو نهۆمه. يەک دەروازە و گومەزێکی هەيە، نوێژی هەینی تێدا ناکرێت. هێشتا بە فەرمی وتارخوێن و خادیمی بۆ دانەنراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنە)ی هەورامان. ساڵی ٢٠٢١ لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) لەسەر ئەرکی (نەسرەدین محەممەد مەحێدین) دروستکراوە. بە فەرمی مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ئەحمەدئاوا)، لەسەر ڕێگای سەرەکیی (ئەحمەدئاوا -زەڵم). ساڵی ٢٠١١ لەسەر ئەرکی خێرخوازان و لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠م٢) بە بەردی ناوچەی هەورامان دروستکراوە. لە ئێستادا مەلا (عەبدولدائیم هەورامانی) مامۆستا و وتاربێژی مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە باکورى شارۆچکەی (خورماڵ)ەوە. مێژوویەکی دێرینی هەیە. شێوازى بیناسازییەکەى گەلێک سەرنجڕاکێش بووە و ژوورەکانى لە ناوەوە تاقى کەوانەى گەورەى هەبووە. ڕووبەرى مزگەوتەکه (٢٠ بە ٥٠م٢)یە و حەوزێکى ئاوى هەیه، کە (٨ بە ١٢م٢) دەبێت و چەندین دارى سورەچنارى گەورەى تێدایە، کە دیمەنێکى سەرنجڕاکێشیان بە شوێنەکە بەخشیوە و ڕۆژانە گەشتیاران سەردانىدەکەن. هەروەها منارەیەکى بەرزی هەیە. هاوشێوەى خانەقاکانى بیارە و تەوێڵە خاوەنى حوجرە و تەکیە بووە. له سەردەمى دەوڵەتى عوسمانيدا نۆژەنکراوەتەوە و منارەى هەبووە و نۆ گومەزيشى بۆ دروستکراوە. منارەکەی ١٢م بەرزبووە. لە سەردەمى ميرنشينى حەسنەوەيى، سوڵتان سەليمى يەکەم، مير سلێمان پاشاى بابان (لە سەر دەستى موسا بەگ قائيمقامى گوڵعەنبەر)، پادشايى عێراق (مەليک فەيسەڵی یەکەم ساڵی ١٩٣٣)، کۆمارى عێراق (ئەحمەد حەسەن بەکر ساڵى ١٩٦٨)خزمەت کراوە و بایەخیپێدراوە. ناوەندی نوسینەوەی چەندین دەستنوس بووە، کە لە لایەن مامۆستا و قوتابیانەوە نوسراونەتەوە. لە مەلا بەناوبانگەکانی: مەلا محەمەدی موفتی ١٥٥٧، مەلا مستەفای گوڵعەنبەر ١٨٠٠، مەلا جەلالی خورماڵی ١٨١٥، سەید عارفی چۆڕی، مەلا محەمەدی مەلا بەها، ... هتد. چەند فەرمانێکی عوسمانی لە بارەیەوە هەیە. ساڵى ١٩٩٢ لە لايەن ڕابيتەى ئيسلامی و ساڵى ٢٠١٣یش لەلایەن حکومەتەوە نۆژەنکراوەتەوە. ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن حاجی عابید هەورامی و براکانییەوە تەختکراوە و بە چاودێری پێنج بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و تیمێکی ئەندازیاریی پسپۆڕ، لەسەر شێوازی نەخشە کۆنەکەی سەردەمی عوسمانی دەستکراوە بە دروستکردنەوە.
کەوتووەتە گوندی (گوڵپ). مزگەوتێکی دێرینە و مێژوویەکی پێنج سەدەیی هەیە. هەتا ئێستا چەندجارێک لەسەر ئەرکی خێرخوازان نۆژەنکراوەتەوە. پاش ڕاپەڕین لەلایەن ئیغاسەی ئیسلامییەوە لەسەر ڕووبەری نزیکەی (٢٠٠م٢) لە جێگە کۆنەکەی دروستکراوەتەوە. دوو دەرگا و دوو منارە و گومەزییەکی هەیە. شوێنی نوێژکردنی ژنانی هەیە. سەرچاوەی ئاوەکەی کانیی مزگەوتەکەیە. لە ئێستادا مامۆستا (کەمال ئەمین گوڵپی) وتارخوێنی مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە ملەگای خەڕاتان لە سنوری گوندی (بەڵخە). ساڵی ١٩٧٥ زەوییەکەی لەلایەن مەحموود بەگی بەڵخەوە بەخشراوە و بە هاوکاریی خەڵکی گوندەکە و سەرپەرشتیی حاجی حەمەڕەحیم حەمە ئاییز و حاجی ئەمینە خاڵە، ئیشی تێداکراوە. لەبەر ڕاگواستنی لادێکان تەواونەکراوە. دوای ڕاپەڕین و لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٥ بە هەوڵی مەحموود بەگ و هاوکاریی کەمالی غەفووربەگ و مەهدی جافر و تەواوی خەڵکی گوندەکە دروستکراوەتەوە. مامۆستاکانی: مەلا نامق مستەفا و مامۆستا سەلاحەدین مەجید و نەزیر سەلیم بوون.
کەوتووەتە گەڕەکی بەگزادەکان لە بەردەم تاقڵا لە سنوری گوندی (بەڵخە). لە سەرەتای ١٨٠٠دا و سەردەمی ڕەحمانە سوور و فەتاح بەگ دروستکراوە. حەرەمەکەی نزیکەی (١٠ بە ٩م) دەبێت، کاتی خۆی بە بەرد و دار دروستکراوە. دوای ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٩٤ لەسەر دەستی مامۆستا کەمال غەفوور بەگی نەوەی بنەماڵەی فەتاح بەگ و مامۆستا نامق مستەفا بە هاوکاری بنەماڵەی شێخ عوسمانی بیارە بە بەرد و کۆنکرێت دروستکراوەتەوە. پێنج ئاودەست و مردووشۆر و شوێنی دەستنوێژ و گەرماوێکی بۆ ژنان تێدایە، جاران تەواوی نوێژەکان و هەینییشی تێداکراوە. لە ئێستادا نوێژی هەینی تێدا ناکرێت.
کەوتووەتە گەڕەکی ملەی چنار لە شارۆچکەی (بیارە). ساڵی ١٩٩٥ لەسەر ڕووبەری (١٣٠م٢) دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٤ نهۆمی دووەمی بۆ زیادکراوە. منارەی هەیە. نهۆمی خوارەوەی جیاکراوەتەوە تایبەتە بە ژنان. لە تەنیشتی مزگەوتەکەدا هۆڵێکی پرسە هەیە. (مەلا ڕێبوار سەلیم بەڵخەیی) یەکەم مامۆستای بووە. لە ئێستاشدا مامۆستا (مەسعوود عەزیز ئەحمەد) پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە گەڕەکى کانیقوڵکه لەناو شاری هەڵەبجه، نزیک ئامادەیی ئەحمەد موختار جاف. ساڵى ١٩٧٩ دروستکراوە، زەوييەکەى خێرخوازان کڕيويانە و هەر خێرخوازانيش کردوويانە به مزگەوت، ڕووبەرەکەى نزيکەى (٧٠٠م٢)يە، مزگەوت يەک نهۆمه و دوو دەروازەى هەيە. منارەى هەيە. ساڵی ٢٠٠٤ هەیوانەکەی خراوەتە سەر حەرەمی مزگەوتەکە. هۆڵێکی بۆ پرسەی پیاوان بەناوی (مەهدى حەمەسەعيد) بۆ دروستکراوە. چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوه. نوێژی هەینی تێدا ناکرێت. لە ئێستادا مامۆستایان (مەلا غەفوور عەبابەيلێيى و سەلاح جەعفەر حەبیب) پێشنوێژى تێدا دەکەن.
کەوتووەتە ناو گوندی (مۆردین). لە دوای ساڵی ١٩٣٠ مزگەوت لە گوندەکەدا دروستکراوە و یەکەمین مامۆستای (مەلا عەبدولکەریمی دەڵەمەڕ) بووە. لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە مزگەوتێکی نوێ لە گوندەکە دروستکراوە و مەلاکەریمی مۆردین بووە بە مامۆستا تێیدا، مەلا کەریم ئەگەرچی وەک مەدرەسە فەقێی ڕانەگرتووە، بەڵام دەرسی قورئان و هەندێک بابەتی دیکەی ئاینی بە منداڵانی گوندەکە وتووەتەوە. یەک نهۆم بووە، یەک دەروازەی هەبووە، هۆڵی نەبووە، نوێژی هەینی تێدا ئەنجامدراوە. مزگەوتەکە ساڵی ١٩٧٨ لە کاتی ڕاگواستنی گوندە سنورییەکاندا ڕوخێنراوە و هەتا ئێستا دروستنەکراوەتەوە.
کەوتووەتە سەر ڕێگەی (سیروان - دوانزەئیمام) لە گەڕەکی ڕاپەڕینی سەر بە شارۆچکەی (سیروان). ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆچکردوویەک، کە خوشک و زاواکەی لە ساڵی ٢٠٢٠دا لەسەر ڕووبەری دۆنمێک زەوی مزگەوتەکەیان دروستکردووە و لە ماوەی شەش مانگدا تەواوکراوە. جگە لە هۆڵێکی گەورەی نوێژخوێنان، دوو منارە و بەشی نوێژکردنی ئافرەتانیشی هەیە. کارمەندێکی وەزارەتی تەندروستی بەناوی (عەلی عەبدولڕەحمان عەلی) وەک پێشنوێژ و سەرپەرشتیاری مۆڵەتپێدراوی خۆبەخش بەڕێوەیدەبات.
کەوتوەتە گەڕەکی (وەراوەر) لە شارۆچکەی (بیارە). بەناوی خاتوو (مینا ئەحمەد عودە)وە ناونراوە، کە لە دوای کۆچیدوایی بنەماڵەکەی بڕیاریانداوە شوێن خانووەکەی بکەنە مزگەوت. لەلایەن لیژنەیەکەوە سەرپەرشتی دروستکردنی کراوە و لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا بە یارمەتی خێرخوازان تەواوکراوە. لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوە. لە دوو نهۆم پێکهاتووە. نوێژی هەینی تێدا ناکرێت. خانووی مامۆستای تێدایه.
کەوتوەتە گوندی میراولی ناوچەی نەورۆڵییەوە. ساڵی ١٩٦٢ لە لایەن پیاوانی گوندەوە شوێنەکەی دیاریکراوە و عەلی موحەمەد وەستای بووە. بە بەرد و قوڕ و دار دروستکراوە و زۆر گەورە نەبووە و لە ناوەڕاستیدا دوکۆڵەکەی هەبووە. سەید عەلی سەید عەزیزی هانەسوورە بانگبێژ و بەرنوێژی کردووە. تا ساڵی ١٩٨٧ ڕەمەزانان مەلای بۆچووە. ساڵی ٢٠١٠ بە هاوکاری خەڵکی و بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر ڕووبەری ٥٩٥ م٢ بە یەک نهۆم دروستکراوەتەوە. موحەمەد حسێن سەرپەرشتیکردووە.
کەوتوەتە میری سوور، کە ناوچەیەکی گەشتیاریی ئایینییە. مێژوویەکی کۆنی هەیە. ٣٠٠ساڵ بەر لە ئێستا سەید ئەحمەدی میری سووری لێ ژیاوە. بنەماڵەی سەید لە ساڵی ١٩٠٠ شوێنی عیبادەت و نوێژی بۆ گەشتیارەکان دروستکردووە. ساڵی ١٩٤٧ بەدواوە بە چەند قوناغێک مزگەوتەکە بونیادنراوە و لە ناوچەکانی کوردستانەوە مامۆستای بۆ هاتووە. لەوانە مەلا عیزەدینی مەردۆخی و شیخ عەبدوڵا، تا ساڵی ١٩٧٨. ساڵی ١٩٩٢ مستەفای حاجی محەمەد مزگەوتەکە دروستدەکاتەوە و نوێژی بە کۆمەڵی لێدەکرێت.
مێژووەکەی بۆ سەردەمی مسوڵمانبوونی ناوچەکە دەگەڕێتەوە و لە دێرزەمانەوە مزگەوتی هەبووە. بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕیوە، ساڵی ١٩٦٨ مزگەتێکی گەورە دروستدەکەن، وەستاعەبدوڵای کەیمنەیی وەستای بووە. مەلا عبدالرحمان شریف و مەلا ڕەحیمی برای، مەلای مزگەوتەکە بوون. ساڵی ١٩٧٨ تەقێنراوەتەوە. ساڵی ١٩٩٥ ئەنجومەنی گوند مزگەوتێکی تایبەت دروستدەکەن، ساڵی ١٩٩٧ لەسەر ڕووبەری ١٥٠ م٢ بە یەک نهۆم و بە کۆنکرێت مزگەوت دروستدەکەنەوە و خەڵکی گوند سەرپەرشتییانکردووە. نوێژی هەینی تێدا ناکرێت و زیاتر هاوینان ئاوەدانە و ئەحمەد قوربانی خزمەتیدەکات.
کەوتووەتە گەڕەکی (کاواتی تەختەقەرەج) لەناو شارۆچکەی (بیارە). بەناوی نازناوی (مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس)ـەوە ناونراوە. ساڵی ١٩٩٣ لە لایەن خێرخوازانەوە لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوە. دوو نهۆمە. نهۆمی خوارەوەی ماڵە، ساڵی ٢٠٢٢ نۆژەنکراوەتەوە. منارەی هەیە. شوێنی فێربوونی منداڵان و وانەی ئاینی هەیە. نوێژی هەینی تێدا ناکرێت. لە ئێستادا مامۆستا (دیوان حسن حسێن) پێشنوێژی مزگەوتەکەیە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ناوباخان)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٩٥ لەسەر زەوی هاوڵاتییەکی گوندەکە بەناوی (کارزان خەلیل) لەسەر ڕووبەری (١٥٠م٢) و لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٣ لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە و خێرخوازان نۆژەنکراوەتەوە و کراوە بە بلۆک و چیمەنتۆ و ڕووبەرەکەی کراوە بە (٣٠٠م٢). هەتا ئێستا بە فەرمی مامۆستای بۆ دانەمەزراوە.
کەوتووەتە دەگاشێخانی خواروو لە هەورامان، دوای چوونەوەی هەندێک ماڵ بۆ دەگاشیخان و مانەوەیان لەم شوێنە، بوونی مزگەوتی پێویست کردووە. ساڵی ٢٠٠٩ لە سەر ڕووبەری ٢٠٠م٢ بە یەک نهۆم و کۆنکرێت دروستکراوە. نوێژی هەینی تێدا ناکرێت و پرسەی تێدا دانانرێت. محەمەد ئەحمەد قادر و هاروون موحەمەد قادر سەرپەرشتیدەکەن.
کەوتووەتە سنوری گەڕەکى (ئەردەڵان) لە ناحیەی (خورماڵ). ساڵى ١٩٧٩ دروستکراوە. بە سێ ناو بەناوبانگە (نەورەس، مزگەوتە سپيەکە و ياڵانپێيەکان). لە ساڵانى جەنگى (عێراق - ئێران)دا ڕووخاوه. ساڵى ١٩٩٦ لەلايەن خێرخوازانەوە نۆژەنکراوەتەوە. سەرچاوە ئاوی ئەم مزگەوتە ئاوى زەڵم و ئاوى بيرە. سەرەتا يەک دەروازەى هەبووە، هۆڵى نەبووه. بە خێرخوازی مامۆستای هەبووە و قوتابى له لا بووە. منارەى هەبووە، يەک نهۆم بووە. ساڵى ٢٠١٧ ڕووخێنراوە و لە ئێستادا لە قۆناغى نۆژەنکردنەوەدايە.
کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (نەوێ)وە. مێژووی دروستکردنی دیار نییە، بەڵام بەپێی تەمەنی دارەکانی حەوشەی مزگەوتەکە، نزیکەی سەدەیەک دەبێت. ساڵی ١٩٩٣ لە لایەن خێرخوازان و خەڵکی گوندەکەوە نۆژەنکراوەتەوە و کراوە بە بلۆک و چیمەنتۆ. کانی و حەوزی تایبەت بە خۆی هەیە. مامۆستا (مەلا یوسف) وتاربێژی مزگەوتەکەیە.