مامانەکانی گوندی گڵێجاڵ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


لاپەڕەی 682

( پزیشکی میللی)

کۆمەڵیک ئافرەتی شارەزا بوون لە کاتی لە دایکبووندا وەک پزیشک بە فریای ژنانی ناوچەکەیان کەوتوون و لە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵاندا کارامەبوون و چارەسەر و فریاگوزاریان پێشکەشکردووە. لەوانە:

١-فاتمە مەلا فەتاح مەعروف: ساڵی ١٩٣٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. لە مامانی و خەتەنکردن، ناوکبڕین، سوتاوی و درووستکردنی داودەرمانی کوردەواریدا کاریکردووە. لە گوندەکانی دەوروبەرەوە سەردانیانکردووە و خۆبەخشانە کاریکردووە. لە ژیاندایە و لە زەڕایەن نیشتەجێیە.

٢-غەریبە ئەحمەد حەمە شەریف

٣-ئایشێ خێزانی مەلا عەبدوڵا یوسف

٤-خاسیە قادر عەلی وەیس

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (فاتمە مەلا فەتاح)، لە ٥ی ١ی ٢٠٢٤، لە زەڕایەن.
  2. چاوپیکەوتنی ئامادەکار ڕێبین ساڵح ئەحمەد لە گەڵ(خاسێ حەسەن محەمەد) لە دایکبووی ١٩٣٥. ؟ ژنی ماڵ ٢٠ی١ی ٢٠٢٤ زەڕایەن.

ئامادەکردنی: ڕێبین ساڵح ئەحمەد

3

هاوبەشی پێبکە