کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

357 بابەت

حەمید عەبدوڵا ئەمین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (حەمید عەبدوڵا ئەمین محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی قۆناغی ناوەندییە لە هەڵەبجە. یەکێک بووە لە وەرزشەوانە دیار و چالاکەکانی شار، لەم تیپە میللییە وەرزشیانەدا وەک گۆڵپارێز یاریکردووە: هێمن، بێکەس، کوردستان، شنروێ، هەروەها لە مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی هەڵەبجە. وەک ڕاهێنەر لە چەند تیپێکی میللی خزمەتیکردووە. لە ئێستادا وەک یاریزانی دێرین یاریدەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەیدەر موحسین سادق

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (حەیدەر موحسین سادق کەریم)ـە. ساڵی ١٩٦٩ لە شاری بەغداد لەدایکبووە. دەرچووی بەشی وەرزشی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانە لە سلێمانی. لە ئێستادا نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەیە لە هەڵەبجە. لە یانەی وەرزشی سیروانی سلێمانی و یانەی وەرزشی پەیام، یاریی باسکە و بالەی کردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حیکمەت ئەحمەد محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناو‌ی (حیکمەت ئەحمەد محەممەد مستەفا)ە. ساڵی ١٩٥٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. لە نەورۆز و سەروو یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حیکمەت عەلی ئەولمحەممەد

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (لاوران) لە دەربەندیخان لەدایکبووە. تاکو پۆلی سێهەمی ناوەندی خوێندووە. یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی شار و لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە ١٩٨٧، لە ئۆردوگای ڕوانسەر، لە بروسکە و لە هەڵبژاردەی ئۆردوگای ڕوانسەردا بەناوی هەڵەپشیما و لە هەڵبژاردەی تۆپیپێی کەنگاوەر و لە کوردستان و هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە بووە، لە ئێستادا وەک یاریزانی دێرین یاریدەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

خالید حەمەئەمین جەلال

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (خالید حەمەئەمین جەلال یوسف)ـە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (بەڵخە) لەدایکبووە. تا قۆناغی دووەمی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی لە سلێمانی خوێندووە. لە ئێستادا پێشمەرگەیە لە هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (دڵسۆزی برایەتی، بێسارانی)، لە هەولێر لە ئۆردوگای گردەچاڵ، لە ئۆردوگای زاریعان سەر بە شاری خووی سەر بە پارێزگای ئورومییە لە هەڵەبجەییەکان یاریکردووە. لە کاتی سەربازیشدا، لە شاری تکریت لە سەربازگەی بنەڕەتی لە تیپی تۆپیپێی ئەم سەربازگەیە یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

خەسرەو قادر محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (شیرەمەڕ) لەدایکبووە. پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانی لە‌ سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایە لە سلێمانی. ژیانی وەرزشی بە یاریی کاراتی لە سلێمانی لە مزگەوتی جیهاد و قوتابخانەی سیروانەوە دەستپێکردووە. لە (بنکەی وەرزشی پێشەنگ) لە خورماڵ و لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە مەشق و ڕاهێنانی ئەنجامداوە. وەک ڕاهێنەر مەشق و ڕاهێنانی بە چەندین وەرزشوانی یاری کاراتی کردووە، وەک ناوبژیوانیش لە یاریی کاراتی لە چەند وڵاتێکی ئاسیایی ناوبژیوانی کردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

خەڵات حەمەڕەشید محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (خەڵات حەمەڕەشید محەممەد سەلیم)ـە. ساڵی ١٩٧٢ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە سلێمانی. لە تۆپیپێدا لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (ناتیق، ئاوێسەر، لە ئۆردوگای شاری هەرسین لە تیپی هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئۆردوگای هەرسین، لە ئوردوگای شاری ڕوانسەر لە شەهیدان و تیپی هەڵەپشیما لە هەڵبژاردەی ڕوانسەر). کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی لە ئاوێسەر و یانەی وەرزشی ئاشتی یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

دارا قادر فەتاح قادر

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنەلۆژییە لە کەرکوک. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئامادەیی هەڵەبجەی کوڕان، شنروێ، کوردستان، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە) و یەک یاری بۆ هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە ئەنجامداوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

داستان عەزیز کەریم

ساڵی ٢٠٠٤ لەدایکبووە. خوێندکاری قۆناغی دووەمی زانکۆیە. خاوەنی پشتێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانیەتیی نیودەوڵەتی لە شاری تاران لە وڵاتی ئێران، مەدالیای زیوی بەدەستهیناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

دانا خالید حەمەئەمین

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٦ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. پۆلی سێیەمی ناوەندییە لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجە. لەم تیپە میللییە وەرزشیانەدا لە هەڵەبجە یاریکرووە: لاوانی تیپی میللیی وەرزشی کوردستان، هێمن، کوردستان. هەروەها لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی ئەزمەڕی سلێمانی یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

دلێر مەهدی هادی

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەیە. لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. وەرزشەوانی تۆپی سەرمێزە. یاری بۆ ئەم یانە وەرزشییانە ئەنجامداوە: یانەی وەرزشی پەیام، یانەی وەرزشی هێرش - هەولێر، یانەی وەرزشی (ئاسۆ - هەولێر)، هەروەها چوار ساڵ نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی زانکۆی سەڵاحەدینی کردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

دڵشاد محێدین محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. نای (دڵشاد محێدین محەممەد عەزیز)ە و بە (دڵەى محێدین) ناسراوە. ساڵى ١٩٦٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی تەواوکردووە‌. له ‌ئێستادا لە وڵاتى سوید دەژی. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپى ناوەندى شارەزوور بۆ یارى تۆپى بالە، مەڵبەندى لاوانى هەڵەبجە، شنروێ، کوردستان، تیپى هەڵبژاردەى هەڵەبجە، تیپى هەڵبژاردەى ئامادەیى پیشەسازیى هەڵەبجە).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سالم ئەسعەد ئەحمەد

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی وەرزشی خانەی مامۆستایانی سلێمانی ساڵی ١٩٨٤ - ١٩٨٥ تەواوکردووە، لە ساڵی ١٩٧٠ەوە دەستی بە وەرزش کردووە، یارییەکانی (تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی دەست و یاریی گۆڕەپان و مەیدان)ی لە خانەی مامۆستایان ئەنجامداوە. لە تیپی شنروێ لە هەڵەبجە وەک یاریزان یاریکردووە. لە ئێستادا وەک یاریزانی دێرین جارجارە یاریدەکات و پیشەی مامۆستای وەرزشە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

سالم قادر عەبدولوەهاب

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (بیاوێڵە)ی نزیک هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای تەکنیکی موسڵی تەواوکردووە. یەکێک بووە لە یاریزانە گۆڵپارێزە دیار و بەتواناکانی بیاوێڵە و هەڵەبجە. وەک گۆڵپارێز لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: بیاوێڵە، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، تیپی هەڵبژاردەی هەڵەبجە، خەبات. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕابەر سابر محەممەد سەعید

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٠ لە شارۆچکەی (بیارە) لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. یاریزانێکی دیاری تۆپیپێی ساڵانی نەوەدەکان بووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (خەبات، قەندیل لە ئۆردوگای سەقز، شنروێ، یانەی وەرزشی پەیام، یانەی وەرزشی هەڵەبجە). لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕەفیق تۆفیق شەریف مەحموود

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ئامادەیی بازرگانی تەواوکردووە، لە ئێستادا پێشانگای وەرزشی بۆ کەلوپەل و پێداویستی وەرزشی لە سلێمانی هەیە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی ناوەندی شارەزوور، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، بێکەس، کوردستان. لە سلێمانی لەم تیپ و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: یانەی وەرزشی کەمال سەلیم شەیدا، پیرەمەگرون، چوارچرا. ماوەی ساڵێک لە یانەی وەرزشی سلێمانی یارییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕەفیق تۆفیق عەلى

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (ڕەفیق تۆفیق عەلى عەزیز)ە. ساڵى ١٩٧١ لە گوندى (عەنەب) لەدایکبووە. تاوەکو پۆلى سێیەمى ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (دیمەن، دڵسۆزى، خەبات، خەبات لە ئۆردوگای سەریاس).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕەوەند ئەیوب کەمال حەمەئەمین

ساڵی ٢٠٠١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە زانکۆی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٠٦ دەستیکردووە بە یاریی کاراتی، خاوەن پشتوێنی (ڕەشی دان سێ)یە. گەشتووەتە ڕیزی هەڵبژاردەی کاراتیی عێراق، یاریزانی کاراتیی یانەی وەرزشی هەڵەبجەیە. لە زۆرێک لە پاڵەوانیەتییەکانی کوردستان و عێراق بەشداریکردووە، پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەدەستهێناوە. ئەو پاڵەوانیەتییانەی تێیدا بەشداربووە: (پاڵەوانیەتیی عێراق لە شاری دهۆک، هەمان ساڵ پاڵەوانیەتی لە شاری بەغداد، پاڵەوانیەتیی وڵاتانی ئاسیا لە وڵاتی مالیزیا، پاڵەوانیەتیی ئۆزپاکستان و کازاخستان بۆ خوار ٢١ ساڵ، پاڵەوانیەتیی وڵاتانی عەرەب لە وڵاتی تونس، پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە وڵاتی ئێران لە شاری ورمێ لەلایەن (WKF) جیهانەوە، پاڵەوانیەتیی جامی گەورەی تـاران، بە شێوەیەکـی ئـۆنلاین مـەدالیای ئـاڵتونی بـەدەستهیناوە، لـە پـاڵەوانیەتیی شـاری مازەندەران لـە وڵاتـی ئێران مەدالیای ئاڵتون و برۆنزی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕەییان فارس غەفوور

یاریزانى کاتییە لە (فێرگەى کاراتیی کچانى خورماڵ). ساڵی ٢٠١٠ لە شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر بە پارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە. له ‌ئێستادا خوێندکاری پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییه. ساڵی ٢٠٢٢ پەیوەندیکردووە بە فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵەوە. ساڵی ٢٠٢٤ له ‌شاری سلێمانی بەشداری پاڵەوانێتیی عێراقی کردووە و توانیویەتی خەڵاتی سێیەم به ‌شێوەی تاکە کەسی لە یاری کاتا لەسەر ئاستی تەمەنی چواردە ساڵ و پانزە ساڵ، بەدەستبهێنێت.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ڕزگار ئەحمەد محەممەد

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە و دواتر بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی هەڵەبجە بەدەستهێناوە. لە ئێستادا بەڕێوەبەری تەکنیکییە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە. یاریی تۆپی بالەی لە مامۆستایان ئەنجامداوە، دادوەری پلە دووی کوردستانە لە تۆپی بالە و یاریزانی تۆپی سەبەتە (باسکە) بووە لە ساڵی ١٩٨٥دا. لە هەڵەبجە سەرپەرشتی بەشی باسکە و یاریی تۆپی دەستی کردووە لە ساڵی نەوەدەکاندا. ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
5 6 7
...
18 دواتر