کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

357 بابەت

جەبار عەلی قادر

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایە لە ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: لە هەڵەبجە لە یاریی تۆپیپێ: (یەکگرتووی پیرمحەممەد، بۆکان، کوردستان)، لە ئاوارەیی لە ئۆردوگای هەرسین یاری تۆپیپێی و تۆپی بالەی ئەنجامداوە. لە سلێمانی ساڵی ١٩٩٠ لەگەڵ یانەی سیروانی سلێمانی، کە ئەوکات بە یانەی وەرزشی وەتەن (وەتەن) ناسرابوو، یاری تۆپی بالەی ئەنجامداوە. نزیکەی ١١ ساڵ وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە کاریکردووە، سەرپەرشتیاری بەشەکانی کاراتی، تۆپی بالە و ماوەیەک تۆپیپێی لەم یانەیە گرتووەتە ئەستۆ.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەعفەر تۆفیق جەعفەر مەحموود

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە. لە ئێستادا ڕاهێنەر و وەرزشوانی دێرینە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: لە قوتابخانە و لە لاوانی سەرکەوتن (شباب نصر) و هەڵبژاردەی ڕەسافە لە بەغداد، یانەی وەرزشی لاوان (شباب) و لە سەندیکای کرێکاران لە بەغداد ساڵی ١٩٨٠. لە هەڵەبجە لە بێکەس ١٩٨٣ و شنروێ ١٩٨٣ یارییکردووە. لە سلێمانی لە یانەی وەرزشی نەورۆز و یانەی وەرزشی سلێمانی و هەڵبژاردەی سلێمانی و لە یانەی وەرزشی ئاشتی وەک یاریزان و وەک ڕاهێنەر یارییکردووە و لە تیپی یاریزانانی هاتوچۆی سلێمانی یاریکردووە و ساڵی ٢٠٠٠ ڕاهێنەری یاریزانانی پۆلیسی سلێمانی و ساڵی ٢٠٠٣ ڕاهێنەری یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کردووە. ساڵی ٢٠٠٨ یەکەم قوتابخانەی تۆپیپێی تایبەتی لە یانەی وەرزشی پێشمەرگە دامەزراند. ماوەی چوار ساڵ ڕاهێنەری منداڵانی قۆناغی بێچووەشێرانی کردووە لە سوید لە شاری مالمۆ.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەلال ئەحمەد کاکەخان

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵى ١٩٧٦ لە گوندى (چاوگ) لەدایکبووە. تا پۆلى چوارەمى سەرەتایى خوێندووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: ( گزنگ، بەڵێن، ڕاستى، یانەى وەرزشی هەڵەبجە). ساڵى ٢٠٠٠ تیپى وەرزشیى (بەڵێن)ی لە شارى (پیتر بۆرۆ – Petr boro) لە وڵاتى بەریتانیا دادەمەزراندووە و بەشدارى خولى کانتۆنى شارەوانیى پیتر بۆرۆیان کردووە و پلەى یەکەمیان بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەلال حەمەئەمین حەمەسەعید

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (جەلال حەمەئەمین حەمەسەعید حسەین)ـە. ساڵى ١٩٦٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى ئامادەیى پیشەسازیى هەڵەبجەیە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى پەروەردەى هەڵەبجە. ژیانى وەرزشی لە قوتابخانەى بێسارانى و گەڕەکى پاشا بە یارییەکانى (تۆپیپێ، تۆپى بالە، یارى گۆڕەپان و مەیدان) لە هەڵەبجە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییە میللییانەدا یاریکردووە: (هێمن، هەڵبژاردەى تۆپیپێى هەڵەبجە، نەورۆز، کوردستانى "کۆن").

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەلال ڕەشید عەزیز

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (جەلال ڕەشید عەزیز سلێمان)ـە. ساڵی ١٩٤٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی شەشەمی ئامادەی خوێندووە. پیشەی کاری شۆفێری و گواستنەوە بووە لە هێڵی نێوان هەڵەبجە - سلێمانی. لە هیوای هەڵەبجە یاریکرووە. لە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ لە کاتی بۆردوومانکردنی شاری هەڵەبجەوە، بێسەرشوێنە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەلال عومەر سەعید

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (جەلال عومەر سەعید ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٥٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە مێژوو هەیە. لە ئێستادا مامۆستای خانەنشینە. وەرزشەوانی تۆپیپێ و تۆپی بالەیە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: خەبات، سەروو، کۆلێژی ئاداب، هەروەها لە ئۆردوگای ئەنزڵ یاری تۆپیپێی کردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەلال مەحموود قادر

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. بە (جەلالی مەحموودی سافە) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵی هەڵەبجەیە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. وەرزشەوانی تۆپی بالەیه. لەم تیپە وەرزشییە میللییانەدا یاریکردووە: تیپی میللیی وەرزشی بێکەس، کوردستان، شنروێ، بەفرین. لە تیپی هەڵبژاردەی ئامادەیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، یاری تۆپی بالەی ئەنجامداوە، تیپی بالەی کوردستان لە هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەمال ڕەشید عەزیز

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (جەمال ڕەشید عەزیز سلێمان)ـە. ساڵی ١٩٤٢ لە سلێمانی لەدایکبووە. تا قۆناغی دووەمی ئامادەیی پیشەسازی خوێندووە. پیشەی فەرمانبەری خانەنشینە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. لە ئازادی یاریکردووە لە پاش هەڵوەشانەوە و نەمانی ئەو تیپە، هیوای هەڵەبجە دادەمەزرێنن، لەم تیپەدا یاریدەکات و دەبێتە سەرپەرشتیاری تیپەکە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەمال محەممەد فەرەج

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (جەمال محەممەد فەرەج کوێخا ئەحمەد)ە. بە (حاجی جەمال کوێخا فەرەج) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. خانەنشینە. لە یاری تۆپیپێ لەم تیپە وەرزشییە میللییانەدا یاریکردووە: (ئاکۆ، خەبات، لاوانی هەڵەبجە، تیپی هەڵبژاردەی ناوەندی هەڵەبجە). ساڵی ٢٠١٧ لە سلێمانی کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەمال نەجمەدین ئەوڕەحیم

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (بێژاوا)ی سەر بە شارۆچکەی سیروان لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (دواڕۆژ، تییی وەرزشی هەڵۆ). لە ئۆردوگای شاری کەنگاوەر لە ئۆردوگای شەهیدانی هەڵەبجە، لە تیپی تۆپیپێ و تۆپی بالەدا یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەمشێر فارس عەبدوڵا

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٥٢ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. لە ئێستادا فەرمانبەری خانەنشینە. ساڵی ١٩٧٠ دەستیکردووە بە وەرزش، گرنگیداوە بە یاریی بازدان، مەلەکردن و هەڵگرتنی قورسایی (جوانیی لەش)، گرنگیداوە بە هەڵگری قورسایی بە قاڵبی چیمەنتۆ و کەرەستەی پێویستیان بۆ یاریی هەڵگری قورسایی دروستکردووە. یاریزانێکی دیاری هەڵگری قورسایی و جوانیی لەش بووە لە تەوێڵە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەمیل ڕەشید عەزیز

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (جەمیل ڕەشید عەزیز سلێمان)ـە. ساڵی ١٩٥٧ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی بیناسازییە لە زانکۆی تۆرینۆی‌ ئیتاڵیا. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. وەرزشەوانی تۆپیپێ و گۆڕەپان و مەیدانە. لە هیوای هەڵەبجە یاریکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: خەبات، هیوا، تیپی هەڵبژادەی تۆپیپێی ئامادەیی پیشەسازیی سلێمانی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەمیل عەلی قادر

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە وەرزشدا بەدەستهێناوە. لە ئێستادا بەڕێوەبەری قوتابخانەیە. یاریزانی تۆپی بالە بووە، ساڵی ١٩٩٧ بۆ ماوەی سێ ساڵ ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە، پاشان ساڵی ٢٠٠٠ وەک سکرتێری یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە و دواتر بووە بە سەرۆکی یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جەواد جەمیل ئەمین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی بەشی زمانی عەرەبیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدینە لە هەولێر. یاریزانێکی دیار و چالاک بووە، لە تیپیە میللییە وەرزشییەکانی وەک: شەبابی زەمەقی، قوتابیان لە زەمەقی، هەڵبژاردەی ئۆردوگای جوانڕۆ، سیروان لە سلێمانی، ئۆردوگای سەریاسی پاوە، تیپی وەرزشی مەولەوی، یاریکردووە. لە یانەی وەرزشی پەیام وەک (ڕاهێنەر - سەرۆکی یانە) کار و چالاکی ئەنجامداوە و لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە بۆ ماوەیەک جێگری سەرۆکی یانە و سەرپەرشتیاری بەشی تۆپیپێ بووە لە ساڵی ٢٠١٣دا. لە ئێستادا پیشەی مامۆستایە و وەک یاریزانی دێرین یاریدەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

جوامێر شەریف ئەحمەد حەمەئەمین

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی سێی کۆلێژی شەریعەی لە زانکۆی بەغداد خوێندووە. لەئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەڵەبجە. یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی تیپی وەرزشی هەڵۆی هەڵەبجە. لە کاتی ئاوارەیی لە ئۆردوگای سونغوری کولیایی لە تیپی وەرزشی شەهیدانی هەڵەبجە یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەسەن حەمەئەمین هەیاس عەباس

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و لاوانی بنەسڵاوە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. ئەو تیپە وەرزشیانەی، کە یاریی بۆ کردوون ئەمانەن: تیپی وەرزشی (بصاف الأخضر) لە شاری ڕومادی. لە پاش ئاوارەبوون لە ئۆردوگای شاری ڕوانسەر لە ئێران ساڵی ١٩٨٨، لە تیپی هەڵەپشیما - هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئۆردوگای ڕوانسەر یاریکردووە، تیپی وەرزشی بروسکە، تیپی هەڵبژادەی ئۆردوگای کەنگاوەر، تیپی هەڵبژادەی ئۆردوگای جوانڕۆ، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، تیپی وەرزشی کوردستانی هەڵەبجە. لە شاری هەولێر سەرپەرشتی تیپی ئاوارەکانی ئێرانی کردووە لە ساڵی ٢٠٠٤دا.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەسەن حسەین حەسەن

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٣ لە چاوگی کۆکۆیی لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانە. لە ئێستادا کارمەندە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و گومرگی سلێمانی. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی ئاگرین، بێکەس، کوردستان. لە کاتی ئاوارەیی ساڵی ١٩٨٨ لە ئۆردوگای شەهرەکی شاری کامیاران لە ئێران لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگادا یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەسەن عومەر ئەحمەد

ساڵی ١٩٧٧ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. یاریزانی شنروێ بووە و لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ٢٠٠٣ گەلێک دەستکەوتی لە خولی تیپە یەکەمەکان و تیپە میللییەکانی: هەڵەبجە، شارەزوور بە دەستهێناوە، لەوانە سێ جار پلەی یەکەم و دووجار پلەی دووەم. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و پیشەی کاسبییە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەمەنوورى میرزا محەممەد

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٤٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى پۆلى سێیەمى ناوەندییە. لە ئێستادا فەرمانبەرى خانەنشینە. سەرەتاى ژیانى وەرزشیى وەک یاریزانى گۆڵپارێز لە قوتابخانەوە و لە ساڵى ١٩٥٧دا دەستپێکردووە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانە لە هەڵەبجە گۆڵپارێز بووە ( هیوا، هێرۆ، هەتاو).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

حەمید حەمەڕەشید عەبدوڵا

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (حەمید حەمەڕەشید عەبدوڵا قادر)ە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی وەرزشی خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٤ لە مەولەویی هەڵەبجە دەستیپێکردووە. لە تیپی خانەی مامۆستایان لە سلێمانی و کوردستانی هەڵەبجە، تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای شاری ڕوانسەر و تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای شاری کەنگاوەر (گەلیاران) یاریکردووە. نزیکەی دە ساڵ لە دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە خزمەتیکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
4 5 6
...
18 دواتر