بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵى ١٩٦٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى ئامادەیى پیشەسازییە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: ( لاوانى پیرمحەممەد، سۆلاڤ، شنروێ، هەڵبژاردەى تۆپیپێى ئامادەیى، پیشەسازیى هەڵەبجە، کارێزەوشک لە سلێمانى).
ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی تۆپیپێی شار و لە سەردەمی خۆیدا لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تازەپێگەیشتووانی مەڵبەندی لاوان، تیپی تۆپیپێی مەڵبەندی لاوان، سیروان، شنروێ، کوردستان، هەڵبژاردەی هەڵەبجە. یانەی وەرزشی نەورۆز لە سلێمانی ١٩٨٩ – ١٩٩٠، یانەی وەرزشی هەڵەبجە، وەک یاریزان و وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە دوو خول لە یانەکەدا بەشداربووە. لە ئەستێرەکانی وەرزشی هەڵەبجەیە. لە ساڵی ١٩٩٠ لە تیپی وەرزشی (سەروو ) کە تیپێکی هەڵەبجەییەکان بووە یاری کردوە. لە کاتی ئاوارەیی لە لایەن هەڵبژاردەی شاری جوانڕۆ بانگهێشتکراوە، تا یارییان بۆ ئەنجامبدات. لە ئێستادا خانەنشینە.
ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە. ساڵانی ١٩٨٣ بۆ ١٩٨٨ بۆ تیپە وەرزشییەکانی: شنروێ، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی هەڵەبجە، یاریکردووە. ساڵی ١٩٨٥ و ١٩٨٦ لەگەڵ شنروێ، کە دووجار پلەی یەکەمیان بە دەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. پیشەی مامۆستایە و لە سلێمانی دەژی.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (کانی بەردینە) لەدایکبووە. لە ئێستادا لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە خوێندکارە. لەم تیپە وەرزشییانەدا وەک یاریزان و وەک گۆڵپارێز یاریکردووە: (لاوانی تیپی وەرزشی کوردستان و کوردستان لە شارۆچکەی سیروان، هەڵبژادەی تۆپیپێی سیروان، یانەی وەرزشی هەڵەبجەی شەهید). وێڕای ئەوەی، کە لە دامەزرێنەرانی یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە بووە، پۆستی سەرۆکی یانە و جێگری سەرۆکی یانە و ئەندامی دەستەی کارگێڕی وەرگرتووە.
ساڵی ٢٠٠٥ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەستی بە کاراتی کردووە. خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجەیە. خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان دوو)ە. یاریزانی یانەی وەرزشی هەڵەبجەیە. حەوت جار پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانیەتیی شاری تاران لە وڵاتی ئێران مەدالیای زیو و برۆنزی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە. یەکێکە لە یاریزانە بەتوانا و دیارەکانی شار، لەم تیپە وەرزشیانەدا یاریکردووه: (باڵامبۆ، هەڵۆ، کوردستان، شنروێ. لە ئێران لە ئۆردوگای سەریاس - پاوە لە ئاوارە و لە هەڵبژادەی شاری جوانڕۆ یاریکردووە). هەروەها لەم یانە وەرزشییانەشدا یاریکردووە: (یانەی وەرزشی برایەتی - هەولێر، یانەی وەرزشی شارەزوور، یانەی وەرزشی هەڵەبجە). لە ئێستادا لە هەڵبژاردەی یاریزانە دێرینەکانی هەڵەبجە و تیپی یاریزانـە دێرینەکـانـی نەورۆزی سـیـروان یاریدەکات.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر. ساڵی ١٩٨٧ لە تیپی وەرزشی بێسارانی لە هەڵەبجە و ساڵی ١٩٨٨ - ١٩٨٩ لە ئۆردوگای کەنگاوەر لە ئێران، برایەتی، نەورەسی و شەهیدانی هەڵەبجە و کوردستان یاریکردووە. لەم یانە وەرزشییانەدا بووە: یانەی وەرزشی ئەزمەڕ، یانەی وەرزشی شەقڵاوە، یانەی وەرزشی ئاسۆ، یانەی وەرزشی بەختیاری، یانەی وەرزشی هەڵەبجە. هەروەها ڕاهێنەرایەتیی یانەی وەرزشی خورماڵ ساڵی ٢٠٠٥ و یانەی وەرزشی پەیامی ساڵی ٢٠١٧ی کردووە. خاوەنی بڕوانامەی (D)ی کوردستانی و (D)ی ئاسیاییە لە بواری ڕاهێنەرایەتیدا.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (بەختیار حەمەڕەشید ئەحمەد خورشید)ە. ساڵی ١٩٥٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (هیوا، خەبات). لە دامەزرێنەرانی (تیپی تازەپێگەیشتووان)ـە لە هەڵەبجە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (بەختیار حسەین کەریم مستەفا)ە. ساڵى ١٩٦٧ لە گوندى (گوڵپ) لەدایکبووە. تا پۆلى سێیەمى ئامادەیى پیشەسازى لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەى (کاسب)ـە. سەرەتاى ژیانى وەرزشی لە گوندى (گوڵپ)ەوە دەستپێکردووە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (گوڵپ، ئەحمەد ئاوا، هێرش لە خورماڵ، غەمبار لە ئۆردوگاى هەزارخانى).
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، ئامادەیی پیشەسازی لە ساڵی ١٩٨٢دا تەواودەکات. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: لاوانی هیوای هەڵەبجە، هیوا، هەڵبژاردەی هەڵەبجە، کوردستان لە هەڵەبجە، لە سلێمانییش لە تیپی وەرزشی: بابان، هەڵبژاردەی سلێمانی یارییکردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (بەختیار عەبدولقادر میرزا ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٥٨ لەدایکبووە. خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا خانەنشینە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (سەروو، بیاوێڵە، ئاگرین). هەروەها لە خانەی پێگاندنی مامۆستایان یاری تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی دەستی کردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (بەختیار لەتیف قادر ئیبراهیم)ە. ساڵى ١٩٥٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى ئامادەیى کشتوکاڵى بەکرەجۆیە. لە ئێستادا پیشەی(کاسب)ـە و لە وڵاتى بەیتانیا دەژی. لەم تیپە وەرزشییە میللییانەی هەڵەبجەدا یاریکردووە: ( ئازار، تازەپێگەیشتووانى هەڵەبجە، خەبات).
ساڵی ٢٠٠٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی دەیەمی ئامادەییە. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. خاوەنی پشتێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. پلەی یەکەم و دووەمی لە یانەکانی عێراق بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانیەتیی نیودەوڵەتیی شارەکانی تاران و مازەندەران لە وڵاتی ئێران، دوو مەدالیای ئاڵتون و دوو مەدالیای زیوو و دوو مەدلیای برۆنزی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ساڵی ١٩٨١ ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانییە لە هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: سیروان، بێکەس، کوردستان، تیپی هەڵبژاردەی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە، ماوەیەک وەک یاریزانی دێرین لە هەڵەبجە یاریکردووە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای هەولێر بەشی گشتی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٧٧ دەستیکردووە بە وەرزش. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: سیروان، کوردستان، هەڵۆ، بۆکان، هێمن، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە. لە سلێمانی لە: زارگرۆس، خەبات، یانەی وەرزشی کرێکاران و یانەی وەرزشی سیروان لە تۆپیپێدا یاریکردووە. لەم یانە وەرزشییانەشدا یاری تۆپی بالەی ئەنجامداوە: یانەی وەرزشی پەیام، یانەی وەرزشی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی ئازادی، یانەی وەرزشی قەرەداغ، یانەی وەرزشی سەیدسادق، هەروەها لە هەڵبژاردەی هەڵەبجە لە یاری تۆپی بالە.
وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٦ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، پەیمانگای تەندروستیی هەڵەبجەی ساڵی ١٩٨٧ - ١٩٨٨ تەواوکردووە، یاریدەری پزیشکی تەواوکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: مەولەوی، شنروێ، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی هەڵەبجە. لە ئێستاشدا وەک یاریزانی دێرین یاریدەکات.
یاریزانى (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵى ١٩٩٥ لە خورماڵ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى یەک منداڵە. ساڵی ٢٠١٠ دەستىکردووە بە کاراتی و پشتوێنى (ڕەشی دان یەک)ى هەیە. لەسەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوە بەشداری چەندین پاڵەوانیەتى کردووە، لەوانە: پاڵەوانیەتیی هەڵبژاردەی عێراق ساڵی ٢٠١٤ لە دهۆک پلەی سێیەم، پاڵەوانیەتیی کوردستان تیمی پلەی سێیەمی ٢٠١١ لە کەرکوک، پاڵاوتنی یەکەم هەڵبژاردەی عێراق لە سلێمانی پلەی سێیەمی لە ساڵى ٢٠٢١، پاڵاوتنی هەڵبژاردەی عێراق لەشاری کەرکوک لە ساڵی ٢٠٢٢ پلەی سێیەم. پاڵاوتنی دووەمی هەڵبژاردەی عراق پلەی سێیەم لە بەغداد. لە ئێستادا مامۆستاى بەشى وەرزشە لە زانکۆى سلێمانى.
کوڕی شێخ نەبەزی شێخ مەحموودە. ساڵی ١٩٨٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوویی تەواوکردووە و دکتۆرای وەرزشی لە تۆپیپێدا بەدەستهیناوە. لە ژیانی وەرزشیدا یاری بۆ تیپەکانی: شنروێ، کوردستان، حەمرین و یانەکانی هەڵەبجە، کەمال سەلیم، بەختیاری، ئاشتی، هەڵبژاردەی پەروەردەی هەڵەبجە، پەیمانگای سلێمانی، زانکۆی سلێمانی ئەنجامداوە و چەند نازناوێکیان بە دەستهێناوە. لەوانە: ساڵی ٢٠٠٠ پلەی دووەم لەگەڵ شنروێ، ساڵی ٢٠٠٤، ٢٠٠٦ پلەی یەکەم لەگەڵ کوردستان، ساڵی ٢٠١١ پلەی یەکەم لەگەڵ حەمرین، ساڵی ٢٠٠٤ پلەی یەکەمی خولی پەیمانگاکان.
وەرزشەوانە. ناوى (بەهادین بەکر ئەحمەد عەبدولکەریم)ـە. ساڵی ١٩٩٠ لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە. ساڵی ٢٠٠٥ بانگهێشتی لاوانی یانەی هەڵەبجە کراوە و پاشان بەهۆی بەرزیى ئاستییەوە بۆ پلە یەکى یانەکە پاڵێوراوە. لە کاتی جیاوازدا لە یانەکانی (بەختیاری، پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز، سیروانی نوێ، سلێمانی) یاریکردووە. لە ئێستادا لەگەڵ یانەی سەیدسادق لە یاریکردن بەردەوامە. چەندین پلە و پێوانەی تۆمارکردووه، وەک: حەوت ساڵ بە باشترین یاریزانی پارێزگای هەڵەبجە، گۆڵکاری خولی پلە یەکەکانی کوردستان، باشترین یاریزانی خولی پلەیەکەکانی کوردستان، گۆڵکاری خولی پلەنایابی کوردستان، دووم باشترین یاریزانی خولی نایابی کوردستان، سێ جار گۆڵکار و دوو جار باشترین یاریزانی خولی فەرمی لیژنەی تیپە میللییەکانی هەڵەبجە، گۆڵکاری مێژوویی یانەی هەڵەبجە و دەیان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
وەرزشکاری (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵی ١٩٨٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە ساڵی ١٩٩٧ەوە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. لە پاڵەوانیەتیی ناوخۆی و عێراقی بەشداریکردووە. لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە شاری سلێمانی لە کێشی خۆیدا یەکەم بووە. ساڵی ٢٠٢٤ لە پاڵەوانیەتیی عێراقی لە سلێمانی دووەم بووە. ساڵی ٢٠٢٤ لە سەرئاستی پارێزگای (هەڵەبجە) لە کێشی خۆیدا یەکەم بووە. ساڵی ٢٠١٦ لەسەر ئاستی (عێراق) بووەتە دادوەری کاراتی و لە زۆرێک لە پاڵەوانییەتییەکاندا وەک دادوەر بەشداریکردووە.