بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی بەشی وەرزشی ساڵی ١٩٨٨ - ١٩٨٩ تەواوکردووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی خەبات، تیپی وەرزشی شنروێ، تیپی هەڵبژاردەی هەڵەبجە، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (نامیق عوسمان عومەر ڕەزا)یە. ساڵی ١٩٧١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێهەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. سەرەتای ژیانی وەرزشی لە قوتابخانەوە دەستپێکردووە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (برایەتی، شنروێ)، هەروەها لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە یاریکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (نامیق محەممەد ئەحمەد عەزیز)ە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە هەڵەبجە. لەم تیپە میللییە وەرزشیانەدا یاریکردووە: زیرەک، لاوانی باڵامبۆ، هەڵۆ، مەولەوی، ئەنوار لە شاری کوت، مەولەوی لە زەڕایەن، زانکۆ (شارەزوور)، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی هەڵەبجە، تیپی وەرزشی شنروێ، تیپی وەرزشی کوردستان (وەک یاریزان و ڕاهێنەر).
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٨٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی وەرزشی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی ساڵی ٢٠٠٢ تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایە. وەرزشەوانی تۆپی سەرمێز بووە. ساڵی ١٩٩٢ لە بنکەی وەرزشی پەیام دەستی بە یاریی تۆپی سەرمێز کردووە و لەم یانە وەرزشیانەدا یاریکردووە: یانەی وەرزشی پەیام، یانەی وەرزشی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی زەردیانی شارۆچکەی سیروانی هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی بەشی زانستی" پاشان ساڵی ١٩٧٨ خولی ڕووپێوکاری بینیوە لە شارەبان میقدادیە (دیالە)، لە ئێستادا خانەنشینە و شارەزایی دادوەرییە لە دادگا. یاریزانی تۆپیپێ و گۆڕەپان و مەیدان بووە. لە تیپە میللییە وەرزشیەکانی (بیاوێڵە، چیمەن و هەڵبژاردەی دواناوەندییەکانی هەڵەبجە) یاریکردووە. یاریزانێکی بەتوانا و سەرۆک تیپی وەرزشی بیاوێڵە بووە. لە ئێستادا خانەنشینە و لە چالاکیی شاخڕەوی بەردەوامە و وەک یاریزانی دێرین یاری تۆپیپێ دەکات.
ساڵی ١٩٧٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە دەستی بە وەرزشی کاراتی کردووە. بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری یانەی هەولێر مەریوان ئەحمەد عەلی، بەشداری چەندین پاڵەوانییەتی کوردستان و عێراقی کردووە. لە بەغداد بەشداری خولی ناوبژیوانی کردووە و پلەی A لە ناوبژیوانیدا وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٠-٢٠٠٨ سەرۆکی ناوبژیوانانی کاراتیی هەولێر بووە و چەندین پاڵەوانیەتی لە کوردستان و عێراق بەڕێوەبردووە. لە ساڵی ٢٠٢٢ پشتێنی ڕەشی دان ٢ ی یابانی بەسەرپەرشتی نوێنەری وڵاتی یابان لەJSKA بەدەستهێناوە. خیزاندارە و خاوەندی چوار منداڵە. لە هەولێر نیشتەجێیە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە شارۆچکەی (بیارە) لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانە لە سلێمانی. لە ئێستادا مامۆستای وانەی وەرزشە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (لاوانی تیپی وەرزشی ئاوێسەر، لاوانی تیپی وەرزشی خەبات، تیپی وەرزشی مەشخەڵ لە شارۆچکەی بازیان، بنکەی وەرزشی هەورامان).
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (نەوشیروان مەحموود حسێن حەسەن)ـە و بە (نەوشیروانی حیلمی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییە میللیانەوە دەستی بە یاریکردن کردووە: لە هەڵەبجە: تیپی وەرزشی حیلمی، تیپی وەرزشی خەبات، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە. لە ئۆردوگای شاری سەنغوری کولیایی لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگا گۆڵپارێزی کردووە و لە سلێمانیش لە تیپی وەرزشی نەوجەوان و یانەی وەرزشی سیروان گۆڵچییەتی کردووە، هەروەها لە تیپی وەرزشی زانکۆی شارەزوور (هەڵەبجەی تازە) و تیپی وەرزشی کوردستانی هەڵەبجە گۆڵپارێزی کردووە.
ساڵی ٢٠١٠ لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی هەشتەمی بنەڕەتییە. ساڵی ٢٠١٩ لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. خاوەنی پشتوێنی ڕەشی قاوەییە. پلەی سێیەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی شاری تاران و مازەندەران لە وڵاتی ئێران مەدالیای ئاڵتون و زیو و برۆنزی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (هادی شەوکەت کەریم محەممەد)ە. ساڵی ١٩٧١ لە (زوبێر)ی نزیک بەسرە لەدایکبووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپ و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، لاوانی تیپی وەرزشی خەبات، تیپی وەرزشی خەبات، تۆپیپێی ئۆردوگای هەرسین لە ئێران، سەروو "هەڵەبجەییەکان" لە سلێمانی، تیپی وەرزشی کوردستان "هەڵەبجە"، یانەی وەرزشی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، یانەی وەرزشی سیروانی سلێمانی، زانکۆ "قەزای شارەزوور - هەڵەبجەی تازە").
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا لە هەڵەبجە فەرمانبەرە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی وەرزشی بێکەس، تیپی وەرزشی زەردەشت، تیپی وەرزشی مەولەوی، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە). لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای سەریاس یاریکردووە.
ساڵی ١٩٩٠ لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە و پەیمانگای تەکنیکی کشتوکاڵی لە سلێمانی خوێندووە. یاریزانی هێڵی بەرگریی بووە. لە تیپە وەرزشییەکانی: ڕێبین، کوردستان، گوڵان و یانەکانی: هەڵەبجە، لاوانی پێشمەرگە، نەورۆز، سیروانی نوێ، سلێمانی یاریکردووە و ئاستی بەرزی پیشانداوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە، پیشەی فەرمانبەرە لە زانکۆی هەڵەبجە.
ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە ژیانی وەرزشیدا یاری بۆ تیپی وەرزشی شنروێ و یانەکانی هەڵەبجە و ئەزمەڕی سلێمانی و کەمال سەلیم و یانەی سەیدسادق کردووە و ئاستێکی بەرزی پیشانداوە. ساڵی ٢٠٠٥ لەگەڵ تیپی شنروێ پلەی دووەم و ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ ئەزمەڕی سلێمانی پلەی یەکەمیان لە خولی یانەکانی کوردستان بەدەستهێناوە. پیشەی کاسبە.
یاریزانى (ئەکادیمیای کاراتیى خورماڵ)ـە. ساڵى ٢٠٠٧ لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. لە ئێستادا خوێندکارى پۆلى ١١ى زانستییە. ساڵی ٢٠١٧ دەستیکردووە بە یاری کاراتی و خاوەنى پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. نازناوى گەورەى بۆ خۆیى و ئەکادیمیاکەش بردووە لەوانە: لە پاڵەوانیەتیی پارێزگای هەڵەبجە، کە لە ساڵى ٢٠١٨ لە خورماڵ بەڕێوەچووە، پلەی یەکەمی و لە پاڵەوانیەتیی وڵاتی ئێران ساڵى ٢٠١٩ پلەی سێیەم و لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە هەولێر ساڵى ٢٠٢١ پلەی سێیەم و لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە کەرکوک ساڵى ٢٠٢٢ پلەی سێیەم. لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە بەغداد ٢٠٢٢ پلەی یەکەمى بەدەستهێناوە. لە سەرئاستى جیهانیش لە پاڵەوانێتیی لە تورکیا بەشداربووە.
ساڵی ٢٠٠١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری زانکۆیە. خاوەنی پشتوێنی قاوەییە. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە یانەی وەزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. ساڵی ٢٠١٩ پلەی دووەمی لەسەر ئاستی عێراق لە شاری دهۆک، ساڵی ٢٠٢٠ پلەی یەکەم لە سەر ئاستی عێراق لە شاری سلێمانی و سێ جار پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستهێناوە.
ساڵی ١٩٩١ لە شارۆچکەی (سەلاسی باوەجانی) سەر بە شاری جوانڕۆی ئێران لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە و کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. لە هێڵی ناوەند یاریدەکات. لە تیپەکانی: لاوانی داستان، کوردستانی هەڵەبجە و یانە وەرزشییەکانی: هەڵەبجە، سیروانی نوێ، پێشمەرگەی سلێمانی، سلێمانی، یاریکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. فەرمانبەرە لە هەڵەبجه.
لە (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ) یاریزانی کاراتییە. ساڵی ٢٠٠٥ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی بە یاریی کاراتیکردووە. خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان دوو)ە. ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بووە. ساڵی ٢٠١٧ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی (ئێران زەمین) پلەی یەکەم، ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ئاستی (کوردستان) لەشاری (دهۆک) پلەی یەکەم. هەمان ساڵ لەسەر ئاستی (عێراق)، لە شاری (بەغداد) پلەی یەکەم، ساڵی ٢٠٢١ لەسەر ئاستی کوردستان لەشاری (هەولێر) پلەی یەکەم. ساڵی ٢٠٢٢ لەسەر ئاستی پارێزگای (هەڵەبجە) پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
یاریزان و پاڵەوانی لەشجوانییە. ناوی (هەرێم دارا محەممەد)ە. ساڵی ١٩٩١ لە شاری هەڵەبجەی شەهید لەدایکبووە. بەشی وەرزشی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە. ڕاهێنەر(بەهمەن بەکر) هاوکاری بووە. ساڵی ٢٠١٦ دەبێت بە ڕاهێنەر. لە چەندین پاڵەوانێتی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا میدالیای وەرگرتوە. ساڵی ٢٠١٧ پلەی دووەم لەسەر ئاستی کوردستان. ساڵی ٢٠١٨ پلەی دووەم لە پاڵەوانێتیی لەشجوانیی عێراق. هەمان ساڵ پلەی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی. ساڵی ٢٠١٩ پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق. ساڵی ٢٠٢٠ پلەی یەکەمی پارێزگای سلێمانی. لە ساڵی ٢٠٢١ پلەی دووەم وەک یاریزانی هەڵبژێرداوی عێراق سەر ئاستی کیشوەری ئاسیا لە وڵاتی لوبنان. لە ساڵی ٢٠٢٢ پلەی سێیەم لە شاری سلێمانی. ساڵی ٢٠٢٣ لە یەکەمەکانی کوردستان بووە. لە ئێستادا ڕاهێنەری هۆڵێکی لەشجوانییە لە دانیا سیتی لە شاری سلێمانی.
وەرزشەوانی دێرینە. بە (هەڵکەوتی قادرەفەنی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. یاری (تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی باسکە)ی کردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی وەرزشی نەورۆز، تیپی وەرزشی هیوا، هەڵبژاردەی خانەی مامۆستایان، هەروەها لە یانەی کرێکارانی سلێمانی)یش یاریکردووە.
وەرزشەوان و شارەزای پاراسایکۆلۆژییە. تاکە کەسە لە وڵاتی عێراقدا بڕوانامەی لە بوارەکەدا هەبێت. ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی (گوڵپ)ی سەر بە شارۆچکەی بیارە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە گوڵپ و ناوەندیی لە خورماڵ و پەیمانگای لە سلێمانی تەواوکردووە. وەک کارمەندی تەندروستی کاریکردووە. ساڵی ١٩٨٠ لە بواری هونەری جەنگیدا، بە پلەی (دانیۆگ) لە بواری (کۆنفۆ)دا لە وڵاتی چین خەڵاتکراوە. چەندین ساڵ لە هەرێمی کوردستان لە بواری کۆنفۆ خزمەتیکردووە و سەدان خوێندکاری پێگەیاندووە. لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئێران دەستیکردووە بە خوێندنی پاراسایکۆلۆژی و ئەزموونی زیاتر لە ٣٠ ساڵی لەم بوارەدا هەیە. دەیان خەڵات و ڕێزلێنانی لەلایەن کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی ناوخۆوە پێبەخشراوە. لە دامەزرێنەرانی (کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان)ـە. دامەزرێنەر و سەرۆکی (کۆمەڵەی دەروونپاکانی کوردستان/ عێراق)ـە.