بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە ژیانی وەرزشیدا لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٦ یاریی بۆ تیپی وەرزشی شنروێ و یانەکانی: هەڵەبجە، سیروان، شارەزوور، سەیدسادق کردووە. ساڵی ٢٠٠٠ لەگەڵ تیپی وەرزشی شنروێ پلەی دووەم و ساڵی ٢٠٠٥ لە میانی خولی تیپە میللییەکانی هەڵەبجە و شارەزووردا پلەی یەکەمیان بە دەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. پیشەی فەرمانبەرە لە فەرمانگەی کارەبای هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (مەحموود حەمەئەمین مەحموود محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٨ تاوەکو قۆناغی سێیەمی کۆلێژی پەروەردە - بەشی کیمیای لە زانکۆی بەغداد خوێندووە. پاشان پەیمانگای زمانی ئینگلیزی ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری ئیسلام ئابادی پاکستان خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە. لە قوتابخانە و خوێندنگەکان لە ساڵانی حەفتاکان یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە و ڕاکردنی (ماراسۆن)ی ئەنجامداوە. یاریزانێکی دیاری تۆپیپێی شار بووە، لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی شنروێ، تیپی وەرزشی کوردستان، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، تیپی ئۆردوگای هەرسین، تیپی ئۆردوگای کەنگاوەر، تیپی کوردستان لە شاری کۆەیتە لە وڵاتی بەلوجستانی پاکستان ساڵی ١٩٨٩.
یاریزانی لەشجوانی و بەرزکردنەوەی قورساییە. ساڵی ١٩٨٤ لەدایکبووە. خەڵکی گوندی (خێڵی حەمە)یە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە. لە هۆڵی لەشجوانیی شەهرام لە شارۆچکەی خورماڵ وەرزش دەکات و لە چەند پاڵەوانیەتییەکدا بەشداریکردووە و ئەنجامی باشی هەبووە، لەوانە: ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی پارێزگای سلێمانی پلەی یەکەم، هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە شارۆچکەی دەربەندیخان پلەی دووەم و لە پاڵەوانیەتیی عێراق لە شاری سلێمانی پلەی یەکەم و لە پاڵەوانیەتیی لەسەر ئاستی پارێزگای هەڵەبجە لە شارۆچکەی بیارە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (مەریوان حەمەئەمین مستەفا محەممەد)ە. ساڵی ١٩٧٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانە. لە ئێستادا مامۆستای وەرزشە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: سیروان لە هەڵەبجە، بڵێسە لە سلێمانی، هەڵبژادەی پەیمانگا بۆ یاری تۆپیپێ و تۆپی بالە، تیپی میللیی وەرزشی کاروان لە هەڵەبجەی تازە، تیپی وەرزشی شەباب لە هەڵەبجەی تازە، کۆڵنەدەر لە هەڵەبجەی تازە. سڵێخ لە بەغداد، باب موعەزەم لە بەغداد، تیپی وەرزشی تۆپیپێی دێرینەکانی هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵى ١٩٧٠ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. دەرچووى پەیمانگاى تەکنیکیى سلێمانییە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە شارەوانیى تەوێڵە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: ( سپۆرت، هێمن، کوردستان، مەڵبەندى لاوانى هەڵەبجە). لە(تیپى وەرزشى سەرچنار) لە سلێمانیش یاریکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٤ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە زمانی کوردی هەیە. لەئێستادا سەرپەرشتیارە لە یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی بنەڕەتیی هەڵەبجە. لە یاری تۆپیپێدا یاریزانێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی چیا ساڵی ١٩٨٥، تیپی وەرزشی مەولەوی لە ئۆردوگای جوانڕۆ لە ئێران، تیپی وەرزشی کاروان، تیپی وەرزشی نەوڕەسی، تیپی وەرزشی شنروێ، تیپی هەڵبژاردەی زانکۆی سلێمانی ٢٠٠٤.
وەرزشەوان، ڕۆژنامەوان و وتەبێژی وەزارەتە. ناوی (مەریوان مەحموود کاکەشێخ)ـە. ساڵی ١٩٦٦ گوندی (باخەکۆن)ی سەر بە شارۆچکەی (بیارە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندی عەنەب و ئامادەیی لە هەڵەبجە و پەیمانگای لە کەرکوک تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ساڵانی هەشتاکاندا وەزرشەوانێکی دیار بووە و بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاهێنەری تۆپیپێی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە بووە. لە تیپەکانی (چیمەن، خەبات، مەڵبەندی لاوان، سیروانی سلێمانی، زانکۆ) یاریکردووە و لە سلێمانی و شارەزووریش ڕاهێنەرێتی کردووە. ساڵی ١٩٩٤ وەک فەرمانبەر دامەزراوە و بۆ ماوەی ١٥ ساڵ وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بووە. وەک ڕۆژنامەوان زیاتر لە ٣٠٠٠ هەزار بابەت و ڕاپۆرت و چاوپێکەوتنی بڵاوکراوەی هەیە. ژمارەیەک خەڵات و ڕێزلێنانی پێدراوه، کە دیارترینیان ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی نێودەوڵەتیی (هەماهەنگی ڕۆحی) دەزگای (ئایدیان)ی لـوبنانی لـە بـواری ئاشـتی و پەیوەندیی کۆمەڵایەتییە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (عەنەب) لەدایکبووە. قۆناغی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لە (تیپی وەرزشی خەبات و مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە) یاریکردووە. کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لە یانەی وەرزشـی پەیـام، تیپی تۆپیپێی شـەهیدانی پـەیـام، یاریکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (مەهدی حەمەتەقی محەممەد ڕەحمان)ـە. ساڵی ١٩٦١ لە شاری بەغداد لەدایکبووە. تا پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی پێشکەوتووانی لاوانی نەتەوە لە بەغدا، لاوانی کیفاح، شنروێ لە هەڵەبجە، تیپی وەرزشی خەبات، تیپی میللیی وەرزشی ئەنسار لە کیفاح لە بەغداد، دێرینەکانی هەڵەبجە). یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی دێرینەکانی هەڵەبجەیە بۆ تۆپیپێ.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٥٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. یەکێکە لە یاریزانە دیار و لێهاتووەکانی شاری هەڵەبجە لە یاری تۆپیپێ و گۆڕەپان و مەیدان و ڕاکردنی ماوە درێژ، لە تیپی وەرزشی بیاوێڵە یاریکردووە. لـە ئێسـتادا فەرمانبەرە.
وەرزشەوانی دێرینە. بە (محەممەد باڵا بەرز) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. یەکێک بووە لە یاریزانە بەتوانا و دیارەکانی شاری هەڵەبجە، ئەرشیفێکی باشی وەرزشی هەبووە. لە یاریزانەکانی نەوەی دووەمی تیپی هیوا بووە. خاوەنی کتێبی (ئەلبومی وەرزشی هەڵەبجە)یە. لە یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە و گۆڕەپان و مەیداندا یاریکردووە. سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ کۆچیدواییکرد.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (محەممەد ئەحمەد محەممەد مستەفا)یە. ساڵی ١٩٥٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی کشتوکاڵە لە سلێمانی. لە ئێستادا خانەنشینە. لە تیپی وەرزشی خەبات و تیپی وەرزشی سەروو یاریکردووە.
یاریزانى (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵى ٢٠٠٨ لەدایکبووە. خوێندکارى پۆلى ١٠ى زانستییە. لە شارۆچکەی خورماڵ دەژی. بۆ یەکەمجار ساڵى ٢٠١٤ دەستى بەیاریى کاراتى کردووە. خاوەنى (پشتوێن ڕەشی دان دوو)ە و ماوەی دوو ساڵە بە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق هەڵبژێرراوە. ساڵی ٢٠١٦ پلەی یەکەمی کاتا و پلەی دووەمی کۆمێتەى بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٨ بەشداری پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی جامی (ئێران زەمین)ى کردووە و توانیویەتى پلەی یەکەمی بەدەستبهێنێت. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری پاڵەوانیەتیی ناوخۆیی کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. هەر لە ساڵى ٢٠١٩ توانیویەتى پلەی یەکەم لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتیی(جامی ئێران) بەدەستبهێنێت. ساڵی٢٠٢٠ پاڵەوانیەتیی لە نێوان شاری (هەڵەبجە - سلێمانی - کەرکوک - خورماڵ)، پلەی یەکەمى بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢١ لە پاڵەوانیەتیی سەرتاسەری کوردستانی، پلەی دووەمی بەدەستهێناوە. بەشداریکردن لەپاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەکاندا، پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتی (غربی ئاسیا) لەوڵاتی (ئیماڕات)ی بەدەستهێنانەوە و مەدالیای بڕۆنزی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی سەرتاسەری عێراق بەشداریکردووە و توانیویەتی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (دەرەشیش) لەدایکبووە. پەیمانگای ئیسلامی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا کارمەندە لە وەزارەتی گوستنەوەی نەرویج. وەرزشەوانی تۆپیپێ، تۆپی بالە و ماراسۆنە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یارییکردووە: کوردستانی زەمەقی، هەڵۆ، بروسکە، تیپی هەڵبژاردەی پەیمانگای ئیسلامی هەڵەبجە لە یاری تۆپیپێ و تۆپی بالەدا، بێکەس لە ئۆردوگای سەریاس - پاوە لە ئێران ساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٨٩، گوندی نۆریاوی سەر بە شاری پاوە - ئێران. تیپی بالەی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (محەممەد ئەمین حەمەفەرەج ڕەحمان)ـە. ساڵى ١٩٦٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلى سێیەمى ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. یەکێک بووە لە یاریزانە دێرینەکانى یاریى تۆپى سەرمێز لە هەڵەبجە، لە کۆتایى حەفتاکان و ساڵانى هەشتاکان، وەک نوێنەرى مەڵبەندى لاوانى هەڵەبجە، لە چەندین خول و پاڵەوانێتیدا لە ئاستى قەزاکانى کوردستان و لەسەر ئاستى پارێزگاکانیش لە خولى پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانى، دهۆک، بەغداد، دیالە، نەجەف) وەک نوێنەرى پارێزگاى سلێمانى یاریکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٥٧ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ناوی (محەممەد ئەمین محەممەد نوری ئەمین)ـە و نازناوی (هەورامان)ـە. دکتۆرای لە ئەدەبدا بەدەستهێناوە. یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالەی ئەنجامداوە. لەم تیپە میللیانەدا وەرزشی ئەنجامداوە: ئازار، تازە پێگەیشتووان، خەبات، بێستوون، مەهاباد، نەورۆز، تیپی هەڵبژاردەی دوا ناوەندی شارەزوور، تیپی کۆلێژی ئەدەبیات - زانکۆی بەغداد، هەڵبژادەی تۆپی بالەی هەڵەبجە ١٩٧٩، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە خولی قەزاکان. لە یاریی تۆپی سەرمێزدا یاریکردووە و لە هەڵەبجە سێ ساڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٧٤دا لە تیپی ئۆردوگا و لە کاتی ئاوارەیدا یاریکردووە. ساڵی ١٩٩٦ سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە.
ساڵی ٢٠١٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی شەشەمی بنەڕەتییە. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە یانەی وەزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. خاوەنی پشتێنی سەوزە. پلەی سێیەمی ئاستی کوردستانی بەدەستهێناوە، ساڵی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بەشداری پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی کردووە لە شاری مازەندەران لە وڵاتی ئێران، مەدالیای زیوو و پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.
وەرزشەوانی دێرینە. بە (حەموودی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٩ لە بەغداد لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە، وەرزشەوانی تۆپیپێیە. لە تیپی وەرزشی شنروێ یاریکردووە. لە سلێمانی لەم تیپ و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی تۆپیپێی پۆلیسی سلێمانی ١٩٩٦، یانەی وەرزشی ئاشتی ١٩٩٨، یانەی وەرزشی سیروان (نادی الوطن الریاضي) ١٩٨٨ بۆ ١٩٨٩، ماوەیەکیش لە یانەی وەرزشی سلێمانی یاریکردووە ١٩٩٩. ساڵی ٢٠٠٧ لە وڵاتی سوید کۆچیدواییکردووە.
وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (محەممەد حەمەئەمین مەحموود محەممەد)ە. ساڵی ١٩٧٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، تاوەکو قۆناغی ناوەندی خوێندووە. نابراو لە تیپی وەرزشی ئۆردوگای هەرسین و تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای کەنگاوەر یاریکردووە، پاشان ساڵی ١٩٨٩ لە پاکستان لە شاری کوەیتە دەبێتە یاریزانێکی سەرەکی لە تیپی وەرزشی کوردستان لە پاکستان.
ساڵی ٢٠٠٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، خوێندکاری پۆلی دەیەمی ئامادەییە، ساڵی ٢٠١٧ لەلای (ئەیوب کەمال حەمەئەمین) ڕاهێنەری کاراتیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستیکردووە بە یاریی کاراتی. خاوەنی پشتوێنی (قاوەییە)، دووجار پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستهێناوە، جارێکیش پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە. مەدالیای زیوو و برۆنزی لە پاڵەوانیەتیی نیودەوڵەتیی تاران لە وڵاتی ئێران بەدەستهێناوە.