کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

357 بابەت

کەمال عەبدولکەریم محەممەد

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کەمال عەبدولکەریم محەممەد عەبدوڵا)یە. ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی (نەوەر)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەری گرێبەستە لە هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (گوڵان، کاروان، خەبات، ماکۆک، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، ڕێبین).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کەیهان لەتیف مەولود

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کەیهان لەتیف مەولود عەلی)یە. ساڵی ١٩٦٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی خانەی مامۆستایانە لە سلێمانی. لە ئێستادا کارمەندی بنکەی بەرگریی شارستانیی شارەزوورە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (خەبات، هەڵبژاردەی خانەی مامۆستایان لە سلێمانی).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کوردستان بەمۆ جەمال بەگ

‎وەرزشەوانى گۆڕەپان و مەیدانە. ساڵى ٢٠٠٢ لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە دەستی بە وەرزش کردووە و ‎لە یاریی گۆرەپان و مەیداندا، نوێنەرایەتیی زۆربەی یانەکانی سلێمانی کردووە. لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٨ چووەتە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق و بە ‎نوێنەرایەتیی عێراق لە ٢٠ پاڵەوانییەتیی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی و خۆرئاوای ئاسیادا یاریکردووە. ١٤ مێدالیای زێڕ و زیو و برۆنزی بەدەستهێناوە. نازناوی پاڵەوانی عێراق و نازناوی پاڵەوانی وڵاتانی عەرەبی و خۆرئاوای ئاسیای بەدەستهێناوە لە یاری (١٠٠بۆ٤٠٠م) بەربەست لە یارییەکانی گۆرەپان و مەیدان. خاوەنی سێ ژمارەی پێوانەی (عێراق)ی و دوو ژمارەی پێوانەیی (کوردستان)ـە و ژمارەی پێوانەیی زانکۆکانی (عێراق) لە یاری (١٠٠م) بەربەست. ‎خاوەنی نازناوی خێراترین ڕاکەری بەربەستی هەیە لە مێژووی (عێراق). لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەم یارییەدا لـە عێراق، تاوەکـو ئەم سـاتە، لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقدا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کۆچەر محەممەد عارف

وەرزشەوانی دیرینە. ساڵی ١٩٧٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، کۆلێژی بنەماکانی ئایینی خوێندووە. لە یاری تۆپیپێدا، یەکێک بووە لە یاریزانە دیارەکانی سەردەمی خۆی لە شاردا. یاری بۆ ئەم تیپە میللییە وەرزشییانە کردووە: لە سلێمانی بۆ تیپی وەرزشی گۆڕان، بنکەی وەرزشی پەیام ١٩٩٥، تیپی وەرزشی کاروان، ڕێناسین، ڕاستی. هەروەها لە یانە وەرزشییەکانی: هەڵەبجە، سیروانی سلێمانی، بەختیاری، هاوکار، یارییکردووە و وەک دادوەر زۆرێک لە یاریی تیپە میللیەکانی بەڕێوەبردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کۆژین محەممەد فایق

ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانە لە زانکۆی هەڵەبجە. لە یانە وەرزشییەکانی: (هەڵەبجە، سلێمانی، سیروانی نوێ) یاریکردووە. ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ یانەی سلێمانی پلەی یەکەمی جامی دۆستانە، پلەی یەکەمی خولی مام بۆ هەڵبژاردەی شارەکان، پلەی دووەمی مۆندیالی کوردستان، پلەی دووەمی هەڵبژاردەی شارەکانی لە سۆران بەدەستهێناوە. دەسکەوتی تاکەکەسی باشترین گۆڵپارێزی خولی مام بۆ هەڵبژاردەکان، باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی کوردستان، باشترین گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی شارەکانی لە سۆران بۆخۆی بردووە. لە ئێستادا گۆڵپارێزی یانەی وەرزشی سیروانی نوێ و ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکانی قوتابخانەی تۆپیپێی ئاسۆیە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کۆیار بێستون ئەحمەد

یاریزانی (ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٧ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. خوێندکاری پۆلی ھەشتی بنەڕەتییە. ساڵی ٢٠١٧ دەستی بە کاراتی کردووە و خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. چەندین نازناوی لە پاڵەوانییەتەکاندا وەرگرتووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتی لە وڵاتی ئێران پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە. ساڵی ٢٠٢١ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان لە شاری کەرکوک پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٢ لە پاڵەوانیەتیی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی جیھان لە وڵاتی تورکیا و لە پاڵەوانیەتیی ئاسیا لە وڵاتی ئۆزباکستان بەشداریکردووە. ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی کوردستان پلەی یەکەم و هەمان ساڵ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستھێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

گۆران عەلی مەولوود عەبدولکەریم

ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (بامۆک) لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا‌ یاریکردووە: (مەولەوی، هەڵبژاردەی ئۆردۆگای شەهیدانی کانگاوەر، ڕێبەر و بامۆک و هەردوو یانەی وەرزشی پەیام لە هەڵەبجە و ئاشتی لە سلێمانی). یاریزانی هێڵی ناوەند لە تۆپیپێ و یاریزانی یاری شەتڕەنجیش بووە. لە چەندین خولدا لەسەر ئاستی ناوخۆی هەڵەبجە، پلەی یەکەم و دووەم و سێيەمی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە فەرمانبەرە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

گۆران عوسمان مستەفا

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی لە بەشی یاسا وەرگرتووە. لە ئێستادا فەرمانبەری یاساییە لە بەڕێوبەرێتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە. یاریزانێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە، لە تیپی وەرزشی (سپۆرت) یاریکردووە. لە ئۆردوگای هەرسین یاری تۆپی بالەی ئەنجامداوە، پاشان لە گەڕانەوەیان بۆ کوردستان لە قەزای شارەزور تیپی وەرزشی شۆڕش دادەمەزرێنێت، وەک یاریزان یاریدەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

گۆران غەفور بارام کاکەخان

ساڵی ١٩٨٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. لە تیپە وەرزشییەکانی: کوردستان، حەمرین لە هەڵەبجە و یانە وەرزشییەکانی: هەڵەبجە، سیروانی هەڵەبجە، بەختیاری، سلێمانی، ئاشتی، سیروانی نوێ، پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵبژاردەی پەروەردەی هەڵەبجە یاریکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی یەک منداڵە. پیشەی مامۆستایە لە هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

گۆران محەممەد حسین حەمەیوسف

ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە و دەرچووی بەشی وەرزشییە لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی سلێمانی. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی بە یاریی تۆپیپێ کردووە، لە تیپە وەرزشییەکانی: ڕێناسین، لاوانی کوردستان، کوردستانی هەڵەبجە، لاوانی خانەقای سلێمانی، هەڵبژاردەی هەڵەبجە، یانەی هەڵەبجە، پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی هەڵەبجە، سیروانی شارەزوور، نەورۆز، هەڵبژاردەی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی کوردستان یاریکردووە. بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی عێراق کراوە و بە هۆی بارودۆخی شەڕەوە نەیتوانیوە پەیوەندیبکات. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە، مامۆستایە و نیشتەجێی هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

لایق حەمەئەمین حەمەسەعید

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (لایق حەمەئەمین حەمەسەعید حسەین)ـە. ساڵى ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى ئامادەییە. لە ئێستادا کارمەندە لە بەرگریى شارستانیى هەڵەبجە. لەم تیپە میللییە وەزرشییانەی هەڵەبجەدا یاریکردووە: (سپۆرت، هێمن، مەولەوى). لەکاتى ئاوارەیى لە ئێران لە ئۆردوگاى سەنغورى کولیایى لە (تیپى وەرزشیى ئۆردوگا) لە یارى تۆپى بالەدا یارىکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

لەتیف ئەمین خوادە

یاریزان، مامۆستا، ڕاهێنەر، سەرپەرشیاری پسپۆڕی وەرزش. ساڵی ١٩٦١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی موسڵ ساڵی ١٩٨٦ تەواوکردووە، یاریزانێکی دیاری هەڵەبجە بووە لە سەردەمی خۆی و خزمەتی وەرزشی شاری کردووە، ئەندامی یەکێتی ناوەندی تۆپیپێی کوردستان بووە لەسەر پشکی هەڵەبجە، چەند ساڵێک سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە. لە تیپە میللییە وەرزشەکانی: مەریوان، بێستون، هێمن، کوردستان و هەڵبژاردەی هەڵەبجە یاریکردووە. لە ئێستادا خانەنشینە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

لوقمان شەفیق حەمە

ساڵی ١٩٧٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی لە هەڵەبجە دەستپێکردووە و بەهۆی کیمیابارانەوە ئاوارەی ئێران بووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کۆمپیوتەر بەدەستهێناوە. لە ژیانی وەرزشییدا یاری بۆ تیپی وەرزشی ڕێناسین و تیپی وەرزشی ڕاستی هەڵەبجە و کوردستان، ئەزمەڕی سلێمانی کردووە و لە گۆڵچییە ئاست بەرز و دیارەکانی کاروانی وەرزشیی هەڵەبجەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. پیشەی مامۆستایە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

لوقمان عەبدوڵا سادق

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (لوقمان عەبدوڵا سادق کەریم)ـە. ساڵی ١٩٦٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا سەرپەرشتیاری پەروەردەییە. لە تیپی وەرزشی مامۆستایان لە هەڵەبجە یاریکردووە. لە ئۆردوگای کەنگاوەر لە گەلیاران لە ئێران تیپی وەرزشی شەهیدان دادەمەزرێنن، پاش گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە، لە ساڵی ١٩٩٢ تیپی وەرزشی شەهیدان دادەمەزرێننەوە. ساڵی ١٩٩٤ لە یانەی وەرزشی پەیام لە هەڵەبجە، پاش ئەوەی مۆڵەتی فەرمی پێدەدرێت، دەبێتە سەرۆکی یانە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

لوقمان عەلی ئەحمەد محەممەد

وەرزشەوانە، ساڵی ١٩٧٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی شەشی خوێندووە. لە تیپە وەرزشییەکانی: کۆڵنەدەر، لاوانی شەباب، (دەروون) ی قەزای شارەزور، شەهیدانی پەیام لە هەڵەبجە و یانە وەرزشییەکانی: شارەزور، ئاشتی، ئستقلالی شاری سمنانی ئێران، تیپی وەرزشی شەهیدانی پەیام، یاری تۆپیپێی کردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. لە ئێستادا ڕاهێنەری تۆپی سەرمێز و یاری مەلەوانییە لە شاری هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

لوقمان عوسمان محەممەد

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (لوقمان عوسمان محەممەد ناوخاس)ـە. ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی (هانەسوورە) لەدایکبووە. وەرزشەوانی تۆپی بالەیە. ساڵی ١٩٨٧ لە تیپی وەرزشی پەیامی زەمەقی یاری تۆپیپێی کردووە. لە هەڵبژاردی ئۆردوگای هەرسین تۆپی بالەی ئەنجامداوە. ساڵی ١٩٩١ بۆ ١٩٩٢ لە یانەی وەرزشی هەڵەبجەی یاری تۆپی بالەی ئەنجامداوە و ساڵی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٥ لە یانەی وەرزشی پەیام یاریی تۆپی بالەی ئەنجامداوە، تا وازهێنانی لە یاری تۆپی بالە، هەر لەم یانەیەدا بەردەوامبووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

لوقمان محەممەد ئەمین

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ناوی (لوقمان محەممەد ئەمین عوسمان)ـە و بە (لوقمانی مەلا حەمەئەمینی زەمەقی) ناسراوە. دەرچووی خانەی مامۆستایانی سلێمانییە لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییە میللییانەدا یاریکردووە: هەژار، زەمەقیی خواروو، هێمن، شنروێ. ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠١٠ لە دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە خزمەتیکردووە. هەروەها بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی وەرزشی و دیدەوانیی هەڵەبجە خزمەتیکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

لۆنیا بەکر عەلى

یاریزانى (فێرگەى کاراتیی کچانى خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٨ له ‌شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر بە پارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە. ‌لە ئێستادا خوێندکاری پۆلی دەیەمی ئامادەییە. ‌ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیکردووە بە فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵەوه. ساڵی ٢٠٢٤ لە پاڵەوانێتیی عێراق لە شاری سلێمانی توانیویەتی خەڵاتی سێیەم بۆ تەمەنی ١٥ و ١٦ ساڵ بەدەستبهێنێت.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ماجد حەمەعەلی عەبدوڵا

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا خانەنشینە. یاریزانی تۆپیپێ و تۆپی بالە بووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی ناوەندی شارەزوور" لە تۆپیپێ و تۆپی بالەدا"، تیپی وەرزشی کاوە، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، لاوانی تیپی وەرزشی هیوا، تیپی وەرزشی هیوا).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ماجد محەممەد ئەمین فەرەج

وەرز‌شەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەکالۆریۆسی لە بەڕێوبردن و ئابوریدا هەیە. لە ئێستادا مامۆستایە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. لە تیپی وەرزشی بروسکە و تیپی وەرزشی ئاوێسەردا یاریکردووە. لە هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئۆردوگای سەرچاوە لە شاری سەقز و لە تیپی هەڵبژاردەی تۆپیپێی کۆلێج یاریکردووە. ئێستا لە تیپی دێرینەکانی هەڵەبجە یاریدەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
12 13 14
...
18 دواتر