کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

357 بابەت

فەهمی حاجی خڕە

یاریزان، فێرکارە. ناوی (فەهمی محەممەد محەممەد ئەمین)ـە. ساڵی ١٩٥٦ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانییە لە بەشی کارگێڕی ساڵی ١٩٧٨. لە یارییەکانی (تۆپیپێ، تۆپی بالە، تۆپی سەرمێز و گۆڕەپان و مەیدان)دا یاریزانێکی بەتوانا بووە. لەم تیپە وەرزشیە میللییانەدا یاریکردووە: (تیپی وەرزشی میللیی هیوای هەڵەبجە، تیپی وەرزشی میللیی مەولەویی سلێمانی، تیپی هەڵبژاردەی پاوە). لەبەرئەوەی، کە لێپرسراوی بەشی ڕۆشنبیری بووە لە مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، خزمەتێکی زۆر باشی کردووە بە لاوان و گەنجان و یاریزانان و وەرزشدۆستانی شار، وەک یارییەکانی: (تۆپیپێ، تۆپی بالە، باسکە، تۆپی سەرمێز، تێنسی سەر زەوی، مۆسیقا، نمایش و شانۆ).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فوئاد ئەمین عەبدوڵا

وەرز‌شەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦١ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بە (فوئادی حاجی ئەمین) ناسراوە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجەیە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. وەرزشەوانی تۆپیپێیە. یاریزانی تیپی وەرزشی مەهاباد بووە لە هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فوئاد حەسەن محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. بە (فوادی مەلا حەسەن) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە هەڵەبجە. بە یاری تۆپیپێ دەستیپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا‌ یاریکردووە: (تیپی وەرزشی بامۆک، تیپی وەرزشی خەبات). لە ئۆردوگای ڕوانسەر لە تیپی وەرزشی شەهیدان، تیپی وەرزشی حەمرین، لە ئوردوگای شاری کەنگاوەریش لە تیپی وەرزشی ئۆردوگا یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فیردەوس نەوشیروان محەممەد

یاریزانى (فێرگەى کاراتیى کچانى خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٦ لە شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر بە پارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتای و ناوەندی لە خورماڵ تەواوکردووە. لە ئێستادا خوێندکاری پۆلی یازدەیە. ‌ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیکردووە بە (فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵ)ـەوە. ساڵی ٢٠٢٤ بەشداری پاڵەوانێتی عێراقی کردووە لە شاری سلێمانی و توانیویەتی خەڵاتی دووەم بەدەستبهێنێت لەسەر ئاستی عێراق له ‌پلەی کۆمێنت.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

قادر عوسمان ڕەشید

وەرزشەوانی دێرینە. بە (قالەسوور) ناسراوە. ساڵى ١٩٦٣ لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایى و ناوەندى لە خورماڵ و سیروان و هەڵەبجە خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. لەساڵی ١٩٧٦ـەوە دەستى بە یارى تۆپیپێ کردووە. لە یارى بالەشدا ناوێکى دیاربووە. لە تیپی وەرزشى (شۆڕش) یاریکردووە و حەوت ساڵ سەرپەرشتیاری تیپى (لاوانی شۆڕش) بووە. ساڵى ١٩٨١ بۆ ١٩٨٣ لە تیپی (کۆچەر) یاریکردووە. ساڵی ١٩٨٧ چووەتە وڵاتى ئێران و لە ئۆردوگای دەربەند دزڵی یاریی بۆ تیپی (سۆران) کردووە و بەشدارى دەیان خولى کردووە. لە بوارى شانۆدا دەستى نوسینى هەبووە و چەندین دەقى شانۆیی نوسیوە. ساڵى ٢٠٠١ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کارزان ئەحمەد کەریم فەتاح

ساڵی ١٩٨٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکانی لە زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە و بڕوانامەی ماستەری وەرزشی لە هەمان زانکۆدا هەیە. لە تیپە وەرزشییەکانی: شارەزوور، ئامادەیی بازرگانی لە هەولێر، لاوانی کاروان، پێشکەوتوانی کاروان لە هەڵەبجە و یانە وەرزشییەکانی لاوانی ئاسۆ، پێشکەوتووانی ئاسۆ، پێشمەرگە، برایەتی، ئاڵا، هەندرێن، بروسک، زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر و یانەی هەڵەبجە و کۆیە یاریکردووە. خاوەن بڕوانامەی ڕاهێنەری تۆپیپێیە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بڕوانامەی ڕاهێنەرایەتیی ئاستی (C)ی ئاسیای بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. مامۆستایە لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدین.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کارزان عەبدولکەریم فەرەج

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کارزان عەبدولکەریم فەرەج عوسمان)ە. ساڵى ١٩٧٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى سلێمانییە. لە ئێستادا لە بەریتانیا دەژی. لەم تیپە وەرزشی و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (بنکەى وەرزشی پەیام، یانەى وەرزشى پەیام، وەرزشى سیروانى سلێمانى، باڵامبۆ) یاریکردووە. هەروەها لە وڵاتى بەریتانیا لە شارى بێرمینگهام لە خول، یان لیگى بێرمینگهام و دەوروبەرى لە یارى تۆپى بالەدا بەشداریکردووە. ساڵى ٢٠٠٤ و ساڵى ٢٠١٢ تا ٢٠١٥ لە کوردستان بەشدارى خولى داوەرى فوتساڵى کردووە و بووە بە داوەرى پلە دووى فوتساڵى عێراق.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کارزان عەزیز

ساڵی ١٩٨٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشە لە زانکۆی سلێمانی. لە ژیانی وەرزشیدا یاری بۆ تیپی وەرزشی شنروێ و یانەی هەڵەبجە کردووە. وەک گۆڵپارێز، گەلێک دەسکەوتی لەگەڵ تیپەکەیدا بە دەستهێناوە، لەوانە: ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ شنروێ، پلەی دووەمی تیپە پلە یەکەکان. لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بووەتە ڕاهێنەری تیپی وەرزشی شنروێ و تا ئێستا بەردەوامە. پیشەی مامۆستایە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کارزان محەممەد لەتیف حەمەسوور

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٩ لە سلێمانی لەدایکبووە. تا پۆلی حەوتەمی بنەڕەتی خوێندووە. لە ئێستادا یاریزان و ڕاهێنەری یاری تۆپی سەرمێزە. لەم یانانەدا یاریکردووە: (سلێمانی، چوارباخ، بروسک لە هەولێر، سیروانی نوێ، پێشمەرگە، هەڵەبجە، دهۆک، برایەتی، سوپا "الجیش – بغداد"، پۆلیس، دەربەندیخان) و یاریی بۆ هەڵبژاردەی عێراقیش کردووە. لە چەندین خول و پاڵەوانیەتیدا لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی بەشداریکردووە، چەندین ناسناو و خەڵاتی بەدەستهێناوە. وەک ڕاهێنەریش چەندین یاریزانی بەتوانای بۆ یاریی تۆپی سەرمێزی بۆ ئاستی کوردستان و عێراق پێگەیاندووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کارزان میرە نیعمە مەحموود

ساڵی ١٩٧٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی وەرزشی لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە پۆلی دووەمی ناوەندییەوە گرنگیداوە بە وەرزش و بەتایبەتی یاریی تۆپی سەرمێز. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە دەستیکردووە بە یاریی تۆپی سەرمێز. پاشان لە یانەی وەرزشی پەیام و لە چەندین خولی ناو شاری هەڵەبجە و کوردستان بەشداریکردووە و چەندجارێک ئەنجامی یەکەمی و دووەمی و سێیەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کارین کارزان عومەر فەرەج

ساڵی ٢٠١٥ لە شاری هەڵەبجە لە دایکبووە. خوێندکاری پۆلی سێیەمی بنەڕەتییە. ساڵی ٢٠٢٠ لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. خاوەنی پشتوێنی قاوەییە. لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانیەتیی نیودەوڵەتی لە شاری تاران و شاری مازەندەران لە وڵاتی ئێران یەک مەدالیای ئاڵتون و یەک مەدالیای برۆنزی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کازم کەمال محەممەد کەریم

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (سازان) لەدایکبووە. پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا مامۆستایە لە هەڵەبجە. ژیانی وەرزشیی بە یاری تۆپیپێ و تۆپی بالە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا‌ یاریکردووە: (بەڵێن، ڕاستی، بڕیار، دێرینەکانی هەڵەبجە)، هەروەها لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە و تیپی وەرزشی هیجرەت لە ئۆردووگای کامیاران یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کازیوە شاهۆ ئەمین

یاریزانى (فێرگەى کاراتیى کچانى خورماڵ)ـە. ساڵی ١٩٩٩ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە خورماڵ تەواوکردووە. دەرچووی ‌بەشی کیمیای زانکۆی سلێمانییە. ‌ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیکردووە بە (فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵ)ـەوە. بەشداری پاڵەوانێتیی عێراقی کردووە له ‌شاری سلێمانی و توانیەتی پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت بۆ سەرووی ١٨ ساڵ. لە شارۆچکەی خورماڵ کافییەکی بۆ خانمانی شارۆچکەکە کردووەتەوە و کاردەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کاژاو محەممەد حەیدەر

‎ساڵی ٢٠٠٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵەبجە بەشداری خولی پارێزگاکانی عێراقی کردووە و لە حەبانییە پلەی یەکەمیان بە دەستهێناوە. یاری بۆ نەفتی شیمال کردووە و لەخولی عێراقدا پلەی یەکەمیان بردووە. لە وڵاتی: ئوردن، ئێران و فەڕەنسا یاریکردووە. لە ‎ئێستادا خوێندکاری قۆناغی دوازدەی ئامادەییە لە هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کاوان محەممەد مەولوود

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی زانکۆیە. لەگەڵ تیپە وەرزشییەکانی: مەولەوی، شنروێ، یاریکردووە. ساڵی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٥ لەگەڵ تیپی شنروێ پەلەی یەکەمی تیپە میللیەکانی هەڵەبجەی بەدەستهێناوە. لە ئێستادا لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کاوە شەریف ئەحمەد

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کاوە شەریف ئەحمەد حەمەئەمین)ـە. ساڵی ١٩٥٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی دووەمی کۆلێژی لە زانکۆی نەجەف خوێندووە. نزیکەی پێنج ساڵ زیندانی کراوە و ساڵی ١٩٧٩ بە بڕیارێک ئازادکراوە. یەکێک بووە لە یاریزانە بەتوانا و لێهاتووەکانی تیپی وەرزشی یەکگرتووی پیرمحەممەد لە هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٤ شەهیدبووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کاوە عەبدوڵا ئەمین

یاریزان، مامۆستا، ڕاهێنەر، بەڕێوەبەر. ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجەیە لە ساڵی ١٩٨٥ - ١٩٨٦. ژیانی وەرزشی بە یاریی تۆپی بالە دەستپێکردووە، لەبەرئەوە بووە یەکێک لە دیارترین و بەتواناترین یاریزانی تۆپی بالەی شار و خزمەتی بواری وەرزشی شاری کردووە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجەی پێسپێردراوە. لە تیپەکانی تۆپیپێی ئاگرین، هەڵۆ، بێکەس، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، سپۆرت، یاریکردووە. ساڵی ١٩٨٦ تیپی وەرزشی بالەی سۆلاڤی دروستکردووە، لە ئێستاشدا بەڕێوەبەری چالاکیی وەرزشی و دیدەوانییە لە پەروەردەی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کاوە عومەر سەعید

وەرزشەوان و مامۆستایە. ساڵی ١٩٦٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، بەشی وەرزشی خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە، یاریزانێکی دیاری شار بووە، لە یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالە و گۆڕەپان و مەیدان لە تیپە میللییە وەرزشییەکانی سەروو و کاوە و نەورۆز و هیوا و خەباتی سلێمانی و لە یانەی سیروانی سلێمانی لە بەشی تۆپی بالە یاریکردووە. چەند ساڵێک سەرۆکی یانەی وەرزشی شارەزوور بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کەریم محەممەد مەحموود

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کەریم محەممەد مەحموود عەبدوڵا)یە. ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی (بیاوێڵە) لەدایکبووە. ئامادەیی کشتوکاڵی هەڵەبجەی تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە. یاریزای یاریی تۆپیپێ بووە. ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە وەرزش کردووە، لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: بیاوێڵە، هێمن، کۆمەڵگای شارەوانی، تیپی ئامادەیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، تیپی تۆپیپێی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، تیپی ئاوارەکانی ئۆردوگای سەنغور کولیایی لە ئێران. ساڵی نەوەدەکان ئەندامی یەدەگی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

کەمال حەمەسەعید شەریف

وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (کەمال حەمەسەعید شەریف حەمەئەمین)ـە. بە(کەمال پیچۆ) ناسراوە. ساڵى ١٩٨٦ لە گوندى (بیاوێڵە) لەدایکبووە. تا قۆناغى دووەمى ئامادەیى پیشەسازى لە هەڵەبجە خوێندووە. ژیانى وەرزشیى بە یارى تۆپیپێ لە گوندى بیاوێڵە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا لە هەڵەبجە یاریکردووە: (بیاوێڵە، خەبات، تیپى هەڵبژاردەى تۆپیپێى هەڵەبجە).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
11 12 13
...
18 دواتر