کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

357 بابەت

عوزێر حەمەئەمین جەلال

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لە بەڵخەی هەورامان لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە. لە دوای ڕاپەڕین و ماوەی ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٧ یاری بۆ تیپی وەرزشی شنروێ کردووە و لەو ماوەیەدا دوو پلەی یەکەمی و سێ پلەی دووەمیان لە خولی تیپە پلە یەکەکانی هەڵەبجە و شارەزووردا بە دەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عوسمان حەمەئەمین مەحموود

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عوسمان حەمەئەمین مەحموود محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٣ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی دووەمی پەیمانگای تەکنەلۆژی موسڵی خوێندووە. سەرەتای وەرزشی لە قوتابخانە و ساڵانی حەفتاکانەوە بە یاری: تۆپیپێ، تۆپی بالە، گۆڕەپان و مەیدان و ڕاکردن دەستپێکردووە. یەکێک بوو لە یاریزانە دیار و بەتواناکانی شار و ئاستی زۆر باشی پێشکەشکردووە. لە یاری تۆپیپێدا لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی کوردستان، تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی تۆپیپێی هەڵەبجە، تیپی ئۆردوگای هەرسین و تیپی ئۆردوگای کەنگاوەر لە ئێران، تیپی کوردستان لە شاری کوەیتە لە ولایەتی بەلوجستانى وڵاتی پاکستان ١٩٨٩. لە دوو خولدا لەم ولایەتە بە باشترین یاریزان دەستنیشان کراوە و خەڵاتی پێشکەشکراوە. ساڵی ٢٠١٨ لە ئەمریکا کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عوسمان عەبدولقادر میرزا

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عوسمان عەبدولقادر میرزا ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٤٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا خانەنشینە. لەم تیپە وەرزشییانە لە هەڵەبجە یاریکردووە: (تیپی وەرزشی هێرش، تیپی وەرزشی هیوا).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عوسمان عەلی محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. بە (عوسمان قەتەری) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تاکو پۆلی سێهەمی ناوەندی خوێندووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی سپۆرت، تیپی وەرزشی سیروان، دامەزرێنەری تیپەکەش بووە. ساڵی ١٩٩٢ پاش گەڕانەوەی لە ئێران بۆ کوردستان و لە هەڵەبجە تیپی وەرزشی سیروان دروستدەکاتەوە، ساڵی ١٩٩٥ لە تیپی وەرزشی کوردستان یاریکردووە، ساڵی ١٩٩٧ لە تیپی وەرزشی شنروێ و لەهەمان ساڵدا لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە یاریکردووە. پاشان لە تیپی دێرینەکانی هەڵەبجە ساڵی ٢٠٠٥ یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عوسمان فەرەج محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی عەبابەیلێ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ناسراوە بە عوسمانی مالییە، پەیمانگای دیراساتی ئیسلامی تەواوکردووە. یاریزانێکی دیار و بەتوانای شار بووە، لە بەهێزترین تیپی شار لە سەردەمی خۆی، کە تیپی وەرزشی هیوای هەڵەبجە بووە یارییکردووە، سەرەتای هاتنی بۆ هەڵەبجە لەگەڵ تیپی وەرزشی میللیی بێستوون یاریکردووە. لە هەردوو یانەی وەرزشی هەڵەبجە و پەیام لە بەشی دەستەی کارگێڕی کاریکردووە. ساڵی ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عومەر حەمەئەمین مەحموود

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عومەر حەمەئەمین مەحموود محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی لە هەڵەبجە، لە ساڵی هەشتاکاندا تەواودەکات. وەرزشوان و یاریزانێکی دیار و بەتوانا بووە و لە یاری گۆڕەپان و مەیدان و ڕاکردن و لە تیپی وەرزشی کاوە یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عومەر حسێن حەمەئەمین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (عومەر حسێن حەمەئەمین فڵامەرز)ـە. ساڵی ١٩٥١ لە گوندی (حەسەنئاوا) لەدایکبووە. دەرچووی پۆلی سێهەمی ناوەندییە لە هەڵەبجە. پیشەی جوتیارییە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە:(تیپی وەرزشی چیمەن، تیپی وەرزشی هەڵۆ). ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عومەر ساڵح ئەحمەد وەلى

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵى ١٩٧٤ لە شارۆچکەى (سیروان) لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایى تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە چاککردنى کارەباى شارۆچکەى سیروان. لە تیپی وەرزشی (لاوانى کوردستانى سیروان، کوردستانى سیروان، نەورۆز) یاریکردووە. ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١١ سەرۆکى یانەى وەرزشى سیروان (هەڵەبجە) بووە. ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠٢١ جێگرى سەرۆکى یانەى وەرزشى سیروانى هەڵەبجە و دەستەى کارگێڕى و سەرپەرشتى زۆرێک لە بەشە وەرزشییەکانى یانەکەى کردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عومەر عەبدوڵا تۆفیق

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٥٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. یاریزانێکی دیار و بەتوانای سەردەمی خۆی بووە. یاری تۆپیپێی لەم تیپانەدا ئەنجامداوە: تیپی میللی وەرزشی گۆران، تیپی وەرزشی ئاکۆ، تیپی وەرزشی کرێکاران.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عومەر قەدۆ

ناوی (عومەر حەمە قەدۆ)یە. ساڵی ١٩٧٤ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. دەرچووی پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایانه. لە ساڵی ١٩٨٨ەوە دەستیکردووە بە یاریکردن. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە لە تیپەکانی (نەورۆزی ڕومادی، کوردستانی شارەزوور، شێروانەی شارەزوور) یاریکردووە. لە دوو خولی جیادا لە شارەزوور بە باشترین گۆڵکاری خولەکان ناسراوە. ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٦ جێگری سەرۆکی (یانەی وەرزشی خورماڵ) بووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ و بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرپەرشتیاری تۆپیپێی یانەی وەرزشی خورماڵ بووە. ساڵی ٢٠١٤ بووە بە یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی وەرزشی خورماڵ. چەندین خەڵاتی وەرگرتووە، لەوانە: خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن لیژنەی ئۆڵمپی کوردستان و لیژنەی تیپە میللییەکان. لە ئێستادا لە شارۆچکەی خورماڵ دەژی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

عومەر محەممەد قادر

وەرزشەوانێکی دێرینە. بە (عومەرى حاجى محەممەدى وایەرمەن) ناسراوە. ساڵى ١٩٥٧ لە سلێمانى لەدایکبووە. دەرچووى ئامادەیى پیشەسازییە لە سلێمانی‌. لەم تیپە وەرزشییانەدا لە هەڵەبجە یاریکردووە: (تیپى هەڵبژاردەى هەڵەبجە، هیوا، کوردستان). ساڵی ١٩٧٩ شەهید بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

غەفار فەیروز مەحموود مەحموود

یاریزان و ڕاهێنەری لەشجوانییە. ساڵی ١٩٨٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شارەدێی تەوێڵە و بەشی وەرزشی کۆلیژی پەروەردی بنەڕەت و بەشی پزیشکی وەرزشی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. بڕوانامەی Aی ڕاهێنەرایەتی بەپلەی باشە بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٨ دوو پلەی یەکەمی لە کلاسیک و بودی بولدنگ لە سلێمانی بە پلەی پێنجەم لە ئاستی عێراق و ئاسیا بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٩ دوو پلەی تری یەکەمی لە سلێمانی بەدەستهێناوە. ٢٠٢١ یەکەمی سلێمانی و دووەمی کوردستان بووە. بەشداری دوو پاڵەوانیەتیی عێراق و ئاسیای کردووە و پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠٢٢ بەشداری پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی کردووە و دووجار یەکەمی هێناوە. لەبەرئەوەی کێش و باڵای بەرانبەر یەکتری کردووەتەوە، توانیویەتی لە یەک کاتدا لە دوو بەشدا بەشداربێت، کلاسیک و بودی بولدنگ. تا ئێستا پێنج پلەی یەکەمی و دوو دووەمی و چەند پلەیەکی چوارەمی و پێنجەمی بەدەستهێناوە. چەندین یاریزان و قوتابی پێگەیاندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ خاوەنی دوو منداڵە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فاروق حەمەعەلی فەرەج

وەرز‌شەوانی دێرینە. ناوی (فاروق حەمەعەلی فەرەج حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (خەرپانی) لەدایکبووە. دەرچووی پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانییە. لە ئێستادا یاریدەدەری پزیشکە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە. لەم تیپە وەرزشییە میللیانەدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی بێسارانی، تیپی وەرزشی خەرپانی، تیپی وەرزشی ئاوارە لە ئۆردوگای سەریاسی شاری پاوە لە ئێران، نەورۆز لە شارۆچکەی بازیان، لاوان، بنکەی وەرزشی پەیام، خۆگر، باڵامبۆ، دێرینەکانی پەیام. هەروەها ڕاهێنەری تیپی لاوانی یانەی وەرزشی پەیام بووە، لە ئێستاشدا ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی پەیامە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فاروق عەلی سەعدوڵڵا

ساڵی ١٩٧٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ژیانی وەرزشیدا لە نێوان ساڵی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٨ یاری بۆ تیپەکانی: شنروێ، ڕێناس، پەیام و یانەی هەڵەبجە و سیروانی شارەزوور کردوووە. ساڵی ٢٠٠٤ لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لەگەڵ سیروانی شارەزوور پلەی یەکەم و لەگەڵ شنروێ پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٤ وەک ڕاهێنەر لەگەڵ ڕێناس لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەمی بە دەستهێناوە. پیشەی پێشمەرگەیە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فازیل ڕەزا سان ئەحمەد

وەرز‌شەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٧٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی سێیەمی ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. وەرزشەوانی تۆپیپێ و تۆپی بالەیە. لەم تیپە میللییە وەرزشیانەدا یاریکردووە: تپی وەرزشی یەکگرتوو لە ئۆردوگای (نەسەر) ساڵی ١٩٩١، لاوانی تیپی وەرزشی کوردستان، تیپی وەرزشی هێمن، تیپی وەرزشی کوردستان. هەروەها یاری بۆ یانەی وەرزشی هەڵەبجە و یانەی وەرزشی پەیام کردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فەرەیدون محەممەد ئەڵڵاکەرەم

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (فەرەیدون محەممەد ئەڵڵاکەرەم خوامراد)ە. ساڵی ١٩٧٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی خانەی مامۆستایانی سلێمانی بەشی وەرزشە. سەرەتا یاری تۆپیپێی لە تیپی وەرزشی ئەزمەڕ ١٩٨٤ بۆ ١٩٨٥ ئەنجامداوە، پاشان گرنگیداوە بە یاری تۆپی سەبەتە (باسکە) لە تیپی مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە یاریکردووە، زۆرجار لە یاریگای قوتابخانەی ئامادەیی ئەحمەدموختار جاف مەشق و ڕاهێنانیان کردووە. لە پاش ساڵی ١٩٨٨ گرنگی بە یاری جوانیی لەش داوە و لە یانەی وەرزشی سلێمانی یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فەرهاد عومەر حەمەئەمین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی یەکی ناوەندی خوێندووە. بە یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالە دەستپێکردووە. لە (تیپی لاوانی تیپی وەرزشی خەبات) لە هەڵەبجە یاریکردووە. لە تیپی تۆپیپێی ئۆردوگای کەنگاوەر یاریکردووە. پاش گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فەرهاد محەممەد عەلی

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (فەرهاد محەممەد عەلی محەممەد)ە و بە (فەرهادی عەلی پۆلیس) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە لە هەڵەبجەیە. لە ئێستادا خانەنشینە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە:(نەورۆز، هەڵبژاردەی ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە، هیوا، تیپی وەرزشی کاوە، یەکگرتووی پیرمحەممەد، هەڵبژاردەی تۆپیپێی ئامادەی پیشەسازی سلێمانی) یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فەرید محەممەد بەڵخەیی

ساڵی ١٩٦٥ لە بەڵخەی هەورامان لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. یاریزانی دیاری هەشتاکانی تیپی وەرزشی شنروێ بووە و ساڵی ١٩٨٥ پلەی یەکەمی خولی تیپە پلەیەکەکانیان لەسەر ئاستی هەڵەبجە بە دەستهێناوە. کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

فەلاح حەمەڕەئوف مستەفا محەممەد

داوەری یاریەکانی هونەری بەرگرییە. ساڵی ١٩٧٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە. ساڵی ١٩٩٢ چووەتە بەشی کۆنگفۆ وایت گرین لە یانەی وەرزشی پەیام. ساڵی ١٩٩٤ چووەتە بەشی کینگ بۆکسینگ. ساڵی ٢٠٠٤ بەشداری خولی ڕاهێنان و داوەری لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر کردووە. ساڵی ٢٠١٦ لە بواری داوەری موای تای بۆکسی تایلەندی و بۆکسینگ خزمەتیکردووە و بڕوانامەی عەرەبی و عێراقی وەرگرتوە. بەشداری چەندین پاڵەوانییەتیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کردووە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٨ لە پاڵەوانیەتیی لاوان بۆ یاری موای تای لە بەغداد، ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی بۆکسێنی کوردستان لە سلێمانی و پێشکەوتووان لەشاری بەغداد، و هەر هەمان ساڵ لە پاڵەوانێتیی پڕۆفیشناڵی نێودەوڵەتی BXF لە هەولێر و ساڵی ٢٠١٢ لە پرۆفیشناڵی نێودەوڵەتی RFL لە کەلار و ٢٠٢٢ لە سلێمانی، ساڵی ٢٠١٣ لە پاڵەوانیەتیی لاوانی عێراق بۆ یاریی موای تای لە کەربەلا. چەندین بڕوانامەی پێبەخشراوە لەوانە: الاتحاد العراقی لریاضات الفنون القتالية، الاتحاد العراقي المرکزي للمواي تاي، الاتحاد العراقي للملاکمة، یەکێتیی ناوەندی کیک بۆکسینگی کوردستان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
10 11 12
...
18 دواتر