سامان بەشارەتی

دواین نوێکردنەوە: 2026-07-13


لاپەڕەی 44

ڕاگەیاندکار

ناوی (سامان محەممەد حەسەن)ـە و بە (سامان بەشارەتی) ناسراوه. ساڵى ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌‌ و خاوەنى سێ منداڵە. قۆناغى سەرەتایى و ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. بەرپرسى نوسینگەى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە بووە لە هەولێر. لە کەناڵەکانی: کەى ئێن ئێن، ڕووداو، کاریکردووە. دامەزرێنەرى تۆڕى میدیایی (ئێستا) بووە. لە ئێستادا لە کەناڵى زووم کاردەکات و بەرپرسى پەیوەندییەکانى کەناڵەکەیە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (سامان بەشارەتی)، لە ١٧ى ١ی ٢٠٢٥، لە سلێمانى.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

42

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئەمیر سلیم ئەمین بەگ

ڕاگەیاندن کارە، لە دایک بووی گوندی  بەڵخەی هەورامان ، ساڵی 1972. سەروتای خوێندنی لە زێدی خۆی دەستپێکردووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە، لەدواتێ قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان -زانکۆی بەغدا 1995، لە ساڵی 1995پیشەی مامۆستایە -پسپۆڕی زمانی عەرەبی، لە ساڵی 2000 وەک راگەیاندکارێک کاری ڕاگەیاندن ئەکات . دەستی نوسینی شیعری هەیە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی، 18ساڵە وەک پەیامنێر لە سنوری هەڵەبجە شارەزوور هەورامان کار ئەکات، لە ساڵی 2009  پەیامنێری کەناڵی سپێدە بووە،  لە 2018 پەیامنێری کەناڵی زاگرۆس عەرەبیە تا ئێستا بەردەوامە،  خاوەنی سێ منداڵە لە هەڵەبجە نیشتەجێیە

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

ماکوان هەڵەبجەیی

ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەوانە. ناوى (ماکوان عیزەت مەحموود)ە. ساڵى ١٩٧٩ لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایی و دواناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە. لە: گۆڤاری گزنگ، ماڵپەری پەیامنێر، ڕۆژنامەی وشە، کاریکردووە. لە بەڕێوبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی بەرپرسی ڕاگەیاندن بووە. لە ئێستادا لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ڕۆژنامەی هەولێر لە کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

محەممەد عومەر حەمەڕەشید

ساڵی ٢٠٠٠ لەشاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی هەڵەبجە بەدەستهێناوە. لە: ڕادوێی دەنگی نوێ، کەناڵی هەڵەبجە تیڤی، تۆڕی میدیایی ٩٦٤، تۆڕی میدیای KBC کاریکردووە. لە ئێستادا وەک پەیامنێر و هەواڵساز لە تۆری میدیای KBC لە کاری ڕاگەیاندن بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

محەممەد نەجیب حەمەخان

ناوی (محەممەد حەمەنەجیب حەمەخان)ـە. ساڵی ١٩٨٥ لەدایکبووە. خەڵکی گوندی (دەرەیمەڕە)ە. تا قۆناغی ئامادەیی لە خورماڵ و بەشی ڕاگەیاندنی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. ماوەی ١٥ ساڵە کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنا‌مەوانی دەکات. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی دوو منداڵە. لە ماوەی جیاوازدا: وەک پەیامنێر و هەواڵساز لە ڕۆژنامەی دەستوور، وەک هەواڵساز و سەرنوسەر و جێگری بەڕێوەبەری ژووری هەواڵ لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی، پەیجی مۆر، سەرنوسەری سایتی ژیان، کاریکردووە و لە ئیستاشدا وەک جێگری بەڕێوەبەری ژووری هەواڵ لە کەناڵی کوردستان بەردەوامە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

موختار حەبیب محەممەد

ساڵی ١٩٨٢ لە گوند (کوڵکنیی شارەزوور) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٩٩ دەستی بەکاری وێنەگرتن کردووه. لەکەناڵی ناوخۆیی یەکگرتوو لە هەڵەبجە، کەناڵی ئاسمانیی سپێدە، کاریکردووە. وەک وێنەگر لە چەند کورتە فلیم و کلیپێکدا بەشداریکردووە. لەئێستادا وەک وێنەگر لە تەلەفزیۆنی سپێدە بەردەوامە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار

مونیر سەلیم

ڕاگەیاندکار و شاعیرە. ناوی(مونیر کوڕی سەلیم بەگی ئەمین بەگی بەڵخە)یە. نازناوی(لهۆنی)یە. ساڵی ١٩٧٠ لە پارێزگای (دیوانیە) لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە. هەندێک لە شیعرەکانی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوبوونەتەوە. لە ساڵی ١٩٩٧ چووەتە نێو دنیای ڕاگەیاندنەوە. سەرەتا وەک پەیامنێری ڕۆژنامە و دواتر ڕادوێ و پاشان تەلەفزیۆن کاریکردووە. لە چەندین دەزگا و کەناڵی ڕاگەیاندنی جیاجیادا کاریکردووە. لە بواری ڕێکخراوەیشدا کاریکردووە. ساڵی ٢٠٠٦ جێگری ئۆفیسی سلێمانی ڕێکخراوی کۆنکۆردیای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە. ئەندامی کارای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە. ئێستا ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەیەکە لە ڕادوێ و تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی منداڵێکە. لە ئێستادا لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
ڕاگەیاندکار