کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

106 بابەت

کوێخاکانى گوندی بۆین

١- مەحموود ئەحمەد حەمەخان: ساڵی ١٩٠٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. ساڵی ١٩٣٢ تا ١٩٤٥، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- حەمەمین: ناوی تەواوی (حەمەئەمین عەلی محەممەد)ە. ساڵی ١٩١٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٤٥ تا ١٩٧٦، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٣- عارف حەمەئەمین عەلی: ساڵی ١٩٣٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. پاش کۆچیدوایی باوکی، لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٢ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی بیاوێلە

یەکەم کوێخای گوندەکە کەسێک بووە بە (ناوی خاڵۆ وەلی). پاشان (خاڵۆشەریف) و دواتر (عەبدولڕەحمان مەمەد). دوای ڕاپەڕین ئەنجومەنی گوند هاتەئاراوە. یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەن ساڵی١٩٩٣ ئەنجامدراوەوە. (کەریم محەممەد، سلام قادر عەبدولوەهاب، مەهدی حەسەن یەعقوب) بوونەتە ئەنجومەن. ساڵی ٢٠٠٩ دووبارە هەڵژردنەوەی موختار بەڕێوەچووە و بە ڕاوێژ (سەلام قادر) بووەتە موختار.

کوێخاکانی گوندی بێلەنگە

دانیار نەجمەدین محەممەد. لە ساڵی ١٩٧٩ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. لە هەڵەبجە قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە. لە ساڵی ( ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٤ ) موختاری گوندی بێلەنگە بووە. خێزاندارەو ئێستا لە سلێمانی نیشتەجێیە.

کوێخاکانی گوندی پاڵانیا

١- کوێخا مستەفا ئەحمەد پاڵانیایی: ساڵی ١٩٠٠ لە گوندی (پاڵانیا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٧٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- ئەنوەر مستەفا ئەحمەد: ساڵی ١٩٢٥ لە گوندی (پاڵانیا) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٩١کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٠ کۆچىدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندى پشتە

١- ئەحمەد محەمەد هۆمەر: لە دایکبوونی نەزانراوە. لە کۆتایی بیستەکانی سەدەی بیست و سەرەتای سییەکاندا کوێخابووە. ٢- ئەولمحەمەد عەلی وەیس: لە دوای کوێخا ئەحمەد لە ساڵی ١٩٤٠ بووەتە کوێخای پشتە. ٣-کوێخا مستەفا محەمەد: کوێخای گوندەکە بووە، تا ڕاگواستنی گوندەکان لە ساڵی ١٩٨٧. ٤-مستەفا موئمین وەلی: لەساڵی ١٩٠٨ لە گوندی (پشتە) لەدایکبووە و ساڵی ١٩٨٤ لە زەڕایەن کۆچیدواییکردووە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیست بەدواوە کوێخای گوندی (پشتە) بووە.

کوێخاکانی گوندى پریسی خواروو

١- محەممەد قادر وەیس کەرەم: کوێخای گوندى (پریسى خواروو)وە. ‌ناوی (محەممەد قادر وەیس کەرەم حەسەن)ـە. ساڵى ١٩١٠ لە گوندی (پریسى خواروو)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. تا ساڵى ١٩٧٥، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە.

کوێخاکانی گوندى پریسی سەروو

١- عارف محەممەد مەحموود هەیاس:‌ ساڵى ١٨٨٣ لە گوندى (پریسی سەروو)ی ناوچەی نەورۆڵى لەدایکبووە. لە ناوەڕاستى چلەکان تاوەکو سەرەتاى شەستەکان کوێخاى گوندى پریسی سەروو بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەن شەش منداڵە‌. ‌ساڵى ١٩٦٣ لە شاری هەڵەبجە کۆچىدواییکردووه. ٢- محەممەد ئاغا وەیس زۆراب ڕۆستەم: ‌ساڵى ١٩٠٢ لە گوندى (سەرکڕان) لە کوردستانى خۆرهەڵات لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٨ تا ١٩٩٨ کوێخا و موختارى گوندەکە بووە‌. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى ١٠‌ منداڵە‌. ساڵی ٢٠٠٠ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی تەپەتۆڵەکە

١- محەممەد عەلی عەبدول قادر: ساڵی ١٩١٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٣٣ گوندەکەی دروستکردووە و بووە، تا ساڵی ١٩٧٨، کە کۆچیدواییکردووە کوێخای گوندەکە بووە. ٢- تۆفیق محەممەد عەلی: ساڵی ١٩٥٣ لە تەپەتۆڵەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکھێناو و خاوەنی یەک منداڵە. لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٧٩ تا ساڵی ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە و دواتریش و تا ئێستا وەک ئەنجومەنی گوندەکە بەردەوامە. - چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (تۆفیق محەممەد عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٥٣، پیشە: کاسب، لە ٣ی ٩ی ٢٠٢٣، لە تەپەتۆڵەکە.

کوێخاکانی گوندی تەپەزێڕینە

١- ئەحمەد سەلیم بەڕەک: ساڵی ١٩١٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٤٤بووە بە کوێخای گوندەکە تاکو ساڵی ١٩٦٥کوێخا بووە. ساڵی ١٩٧٠ کۆچیدواییکردووە. ٢- عەبدول کەریم سەلیم بەڕەک: ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٦٥ بۆ ١٩٨٥، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی تەپەکوڕە

١- میر ئەحمەد عەبدول محەممەد: ساڵی ١٨٦٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٣٥، کە کۆچیدواییکردووه، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- محەممەد کەریم عەزیز: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٦٣، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٣- محەممەد میرئەحمەد عەبدول محەممەد: ساڵی ١٩٣٠ لە (تەپەکوڕە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٦٣ تا ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندى تەپەسەرەقووڵە

١- ئیبراهیم بەگی حەسەن بەگی یار ئەحمەد بەگ: ‌ساڵی ١٨٩٥ لەدایکبووه. چوار جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ‌ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٧٢، کە کۆچىدوایى کردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- فايق ئیبراهیم بەگی حەسەن بەگ: ‌ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. پاش باوکی ‌ساڵی ١٩٧٢ تا ڕاگواستنی گوندەکان ١٩٨٧، کوێخای گوندەکە بووە. ‌ساڵی ١٩٩٥ کۆچیدوایىکردووە.

کوێخاکانى گوندی تەپی سەفای خواروو

١- (کوێخا فەتاح): ناوی (فەتاح ئەحمەد فەتاح)ـە. ساڵی ١٩٠٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهیناوە و خاوەنی سێ منداڵ بووە. لە سەرەتای چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە بووەتە کوێخای گوندی تەپی سەفای خواروو و تا ساڵی ١٩٦٢ بەردەوامبووە. ساڵی ١٩٧١ لە هەمان گوند کۆچیدواییکردووە. ٢- (حاجی عەبدول): ناوی (عەبدول محەممەد عەبدوڵا محەممەد)ە. ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی (تەپی سەفا) لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٢ تا ساڵی ١٩٩٢ و گەڕانەوەی خەڵکی بۆ گوندەکان کوێخابووە. ساڵی ٢٠٠٧ لە هەمان گوند کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی تەپی سەفای سەروو

١- کوێخا حاجی موشیر محەممەد مەحمود: ساڵی ١٩٢١ لەدایکبووە. لە حوجرە خوێندویەتی، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵانی ١٩٤٧ بۆ ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە. ٢- سابیر عەلی: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵانی ١٩٦١ بۆ ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٠ لە شارۆچکەی خورماڵ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی تەکیە

١- کوێخا محەممەد موراد شاوەیس: ساڵی ١٩١١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ساڵی ١٩٨٤، کە کۆچیدواییکردووه،‌ کوێخای گوندەکە بووە. ٢- عەبدول ڕەحیم محەممەد موراد: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه. ‌دوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٨٤ەوە تا ١٩٨٠ کوێخای گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە ژیاندایه.

کوێخانی گوندی تلەوەرێ

١- عەبدولقادر کەریم عەلی: لە ساڵانی ١٩٨٠کاندا کوێخای گوندەکە بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە پاش کۆچیدوایی، کوڕەکەی جێیگرتووەتەوە و بووە بە کوێخا. ٢- حاجی ئەبوبەکری کوێخا عەبدولقادر: ساڵی ١٩٣٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. تا ساڵی ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی توەوشکێ

١- محەممەد عەزیز حەسەن: ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (تووەوشکێ)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ لەدایکبووە. ساڵی ٢٠١٥ کوێخای گوندی (تووەوشکێ) بووە. ٢- فائق ڕەسول محەمەد. ١٩٦٥ لەدایکبووە. خاوەنی حەوت منداڵە. ٣-کاکە عەلی کاک ئەحمەد. ٤-فەتاح حسێن تەیمەس. ٥- حەسەن حسێن . ساڵی ١٩٨٢ کۆچیدواییکردووە. ٦- فەتاح ڕۆستەم. ٧- ساڵح حسین سلمان.

کوێخاکانی گوندی جەلیلە

١- ئەحمەد عەلی وەیس: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٥٠، کە کۆچیدواییکردووه،‌ کوێخای گوندەکە بووە. ٢- عارف عەبدولکەریم خدر: ساڵی ١٩١٩ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٧٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٣- غەریب محەممەد مرادخان: ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی (جەلیلە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٧٥ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٠ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندى چرۆستانە

١- محەممەد قادر نادر بارام: ساڵى ١٨٩٣ لە گوندى (هانەژاڵه)‌ لە لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٣ کە کۆچیدواییکردووە، کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوه ‌و خاوەنى دوو منداڵە. ٢- تۆفیق محەممەد نادر:‌ ساڵى ١٩١٧ له ‌گوندى (چرۆستانە) لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٣ تا ١٩٧٦ کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە. ساڵى ٢٠٠٦ کۆچیدواییکردووە.

کوێخاکانی گوندی چنار

١- حسین پەروێز نەزەر خوڵاوەیس شاوەلید: لە نێوان ١٨٢٠ بۆ ١٨٣٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵانی ١٨٨٩ تا ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٨٩١ کۆچیدواییکردووە و لە گوندی چنار لە گۆڕستانی ئەسحابان بە خاکسپێرراوە. ٢- محەممەد حسین پەروێز نەزەر: لە نێوان ١٨٥٠ بۆ ١٨٦٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٨٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٩١٧ لە گوندی چنار کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی ئەسحابان بەخاکسپێرراوە. ٣- ئەحمەد حسین پەروێز نەزەر: لەنێوان ١٨٦٠ بۆ ١٨٧٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩١٧ تا ١٩١٩، کە کۆچیدواییکردووه،‌ کوێخای گوندەکە بووە. لە گۆڕستانی ئەسحابان لە گوندی چنار بەخاکسپێردراوە. ٤- ئەمین محەممەد حسین پەروێز: لە نێوان ١٨٩٠ بۆ ١٩٠٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٢٥ کوێخایی گوندەکە بووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٩٤٥ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی ئەسحابان لە گوندی چنار بەخاکسپێرراوە. ٥- عەلی حسین پەروێز نەزەر: لە نێوان ١٨٨٠ بۆ ١٨٩٠ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٣٦ تا ١٩٣٧ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٤٩ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی (ملەکەوە) بەخاکسپێرراوە. ٦- کەریم محەممەد حسەین پەروێز: لە دەوروبەری ساڵی ١٩١٤ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دە منداڵە. ساڵی ١٩٤٩ تا ١٩٥٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٧ لە شاری ‌هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گۆڵانی سەروو بەخاکسپێرراوە. ٧- ئەحمەد محەممەد نادر سەید محەممەد: ساڵی ١٩٣٨ لە گوندی (چنار) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٨ لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گۆڵانی سەروو بەخاکسپێرراوە.

کوێخاکانی گوندی چنارە

١- عوسمان حەمە موراد: ساڵی ١٩٢٧ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٤ کۆچیدواییکردووە. ٢- ئەحمەد مەحموود جەبار: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ لەگەڵ (کوێخا عوسمان) تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە.

پێشتر 1 2 3
...
6 دواتر