جۆرج مارتن
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
ناوی (د. جۆرج مارتن لییز/ (Dr. G. M. Lees )ـە. ڕۆژی ١٦ی ٤ی ١٨٩٨ لە ئيرلەندا لەدایکبووە. کۆلێژی لە (دوبلن) خوێندووە و لە ئەکادیمی شاهانە وەرگیراوە. لە دەستەی تۆپخانە و فڕۆکەوانی شاهانەدا کاریکردووە. وەک ڕێنیشاندەری فڕۆکەوانی چووەتە ميسر و دواتر ڕەوانەی میزۆپۆتامیا کراوە و لە داگیرکردنی شاری کەرکوکدا بەشداریکردووە. ماوەى نێوان ساڵانى (١٩١٩ بۆ ١٩٢١) جێگرى حاکمى سياسى بووە لە هەڵەبجە. لەکاتى شۆڕشى شێخ مەحمووددا، بۆ ماوەیەک لە ماڵەکەی خۆی لە هەڵەبجە لەلایەن لايەنگرانى شێخەوە گەمارۆدراوە، بەڵام بە فێڵ توانیویەتی خۆى دەرباز بکات. ساڵی ١٩٥٥ کۆچیدواییکردووە.
سەرچاوەکان:
- دوو ساڵ لە باشورى کوردستان، د. جى. ئيم. لييز. و: فيرۆز حەسەن عەزيز، چاپی یەکەم، کوردستان، ٢٠١٩.
- هەڵەبجە (١٨٨٩-١٩٣٠)، عادل صديق عەلى، چاپی یەکەم، چاپ و پەخشى نوسەر، سلێمانى، ٢٠٠٨، ل١٠١-١١٠، ١٥٩.
ئامادەکردنی: د.عادل سدیق عەلی