بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە پشت گوندی (کۆساوا). دەڕوانێت بەڕووی سازاندا. دارستانی سروشتی تێدایە و زۆر سەخت نییە. هۆکاری ناونانەکەی، بۆ هۆکاری سوتانی گوندی سازان لە کۆندا دەگەڕێتەوە، کە گوایە دانیشتوانی کۆساوا وتویانە سازان ڕۆ. ئیتر ئەو ناوەی بەسەردا بڕاوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی باخەکۆن و باکوری گوندی )گەچێنە(ەوە. (١٣١٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی باخەکۆن و گەچێنە و ناوچەی هەمزەی. دووریی لە خانەقای باخەکۆنەوە (٦٢٠م) دەبێت.
کەوتووەتە نێوان پاڵانیان و هاوار لەسەر چەمی (سۆڵێ). بە پێی ئەو پاشماوانەی، کە تێیدا دۆزراوەتەوە دەرکەوتووە، کە لە کۆندا کۆمەڵێک ماڵی لێبووە، دواتر هاتوونەتە ناو گوندی (پاڵانیا). نزیکەی (٢١٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. (سایە قەڵا) هێڵێکی دابەشکارییە، بەشێوەیەک نسارەکەی هی پاڵانیایە و خۆەرەتاوەکەی هی بەڵخەیە. کانیی (سایەقەڵا) لە چەمی (شوان گێڵ) هەیە، کە پاڵانیا لە (هاوار) و (بەڵخە) جیادەکاتەوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (زەڵم)ەوە. (١٥٠٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی. دانیشتوانی هەورامان لە وەرزی بەهاردا سەردانیدەکەن و زۆرجار گروپە شاخڕەوییەکانیش دەچنە ئەم لوتکەیە بۆ وەرزش و کات بەسەربردن.
کەوتووەتە باکوری (وەزەنێ). (١٥٠٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر دۆڵی وەزەنێ و دۆڵی وێڕگا. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و باڵندە و ئاژەڵی کێوی. (٢٨٠م) لە ڕێگای سەرەکی وەزەنێ - بەڵخەوە دوورە.
دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و گوندەکانی دەوروپشتیدا. هەردوو گوندی (چنار و مۆردین) لەیەک جیادەکاتەوە. بەرزییەکەی (١٤٥٨م) دەبێت. بە داری سروشتی دەوڵەمەندە. لەوەڕگایەکی گرنگی ناوچەکەیە.
کەوتووەتە بەرانبەر گوندی (ئەحمەد ئاوا). سنورەکەی لە پشتی ئەشکەوتی شیرینە کوێر دەستپێدەکات بۆ کلکەی باخ و گوندی ناوباخان. چونکە ڕووتەنە و هیچی پێوە نیيە؛ پێیدەوترێت سەرتاشڵە.
کەوتووەتە نزیک شارەدێی (تەوێڵە). (٢١٧٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ڕێگایەکی خۆڵ بە تەنیشتیدا دەڕواتەوە بۆ ناوچەی گەشتوگوزاریی ئاوێسەر لە شارەدێی (تەوێڵە).
کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ). (١٥٩٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەرزییەکی زۆری هەیە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدایە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (مۆردین). لە دوو بەش پێکهاتووە، سەرزەردی ئەمبەر و سەرزەردی ئەوبەر. دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیرواندا. قەدپاڵەکانی داربەڕوو و قەزوانی زۆر تێدایە. شاخی بنێشت بووە. وشک و بێ ئاوە.
کەوتووەتە نزیک بە گوندی (عەبابەیلێ) لە دامێنی (شاخی شنروێ). شوێنی کردنەوەی ئاگری نەورۆز بووە. لە ئێستادا بەشێکی بووە بە دارستان و پاوانی هەڵەبجە. ئەشکەوتێکی تێدایە پێیدەوترێت (کەورگی سەرسارایین). دۆڵێکی درێژی تێدایە، بەشی خوارەوەی پێیدەوترێت (چەمی مەڕە سامانی) بەشی سەرەوەی پێیدەوترێت (چەمی قالەی کەوەر).
کەوتووەتە خۆرهەڵات گوندی (نەیجەڵە) و بەرزە و دەڕوانێت بەسەریدا. بە ئاڕاستەی گوندەکە لێژدەبێتەوە. لوتکەکەی بەرزە و دەڕوانێت بەسەر دۆڵی زەیتێ و ئاواییدا. کۆمەڵێک داربەڕووی زۆری تێدایە، چڕە و بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکارهاتووە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی هاوار و باکوری هاوارەکۆن. (١٢٠١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر دەرەتفێ و هاوار و هاوارەکۆن و گریانە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی.
کەوتووەتە باشوری گوندی سازان. شاخێکی بەرزە، دۆڵەکەی چەندین ئەشکەوت و کەورگی تێدایە، کە ڕاوچی و شوانەکان سوودیانلێبینیوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (ڕێشاو)، چیایەکی بەرز و بڵندە، پێکهاتەی سەرەوەی گڵینە. شاخی کەمەر بەڕەزا دەڕوانێت بەسەریدا، بەداری سروشتی دەوڵەمەندە و جوانییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە، زۆر کەس ئەو ناوەیان بۆ نەوەکانیان بەکارهێناوە. چەند ئەشکەوتێکی تێدایە بەتایبەت لـە دۆڵـی کـەروێشکان.
کەوتووەتە نێوان چیای گەچێنە و سافا، لە دوای چیای شرام دەستپێدەکات و درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە چیای چیچە خەنینە. چەندین دۆڵی لەخۆگرتووە لەوانە: وەکو (دەرەو ولا). دەوڵەمەندە بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ڕووپۆشی ڕووەکیی وەک دارستانی سروشتی. چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بووەتە لانکەی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان.
کەوتووەتە سەنتەری گوندی (چنار). خانوەکان بەقەدپاڵی شاخەکەوەن. داربەڕوو و دارەبەنی زۆر لێیە. لە کۆندا داری ئەو شاخەیان بڕیوە و بە کێشکردن هێناویانە بۆ مزگەوتی گوندەکە، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (باخەکۆن). (١٥٠٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی باخەکۆن و گەچێنە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە گوندی سازان. لە بەرزاییەکی دەستە ڕاستی ڕێگای سازان هەڵکەوتووە. ئەو بەرزاییە هاوینەهەواری گوندەکە بووە. یەکێک لەسەرچاوە سەرەکییەکانی ئاودێریی گوندەکەی تێدایە. ئاوێکی هەمیشەیی و سازگاری هەیە. کانیاوەکە بە چەمێکی ئەم شاخەدا بەئاڕاستەی گوندی سازان درێژدەبێتەوە. لەگەڵ کانیی چاوگی سازان لە ناوەڕاستی دۆڵی سازان یەکدەگرێت و چەمێکی دورودرێژ پێکدەهێنێت و بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان دەڕوات. چەندین باخی نێو چەمەکە ئاودەدات. لە پشتی شاخی سەروەزەن، نزیک بە ١٥٠ مەترێک کونێکی سروشتی تێدایە. لە زستاندا هەوایەکی گەرمی لێ دێتە دەرەوە. تا ئێستاش قوڵییەکەی نەزانراوە. دەمی کونەکە نزیک بە دوو مەتر دەبێت. پێیدەوترێت (نوور).
لووتکەیەکە کەوتووەتە نێوان گوندی (گوڵپ) و (ئەحمەدئاوادا)، لەپێچەکانی جادە قیرەکەی ئەحمەدئاوا بۆ زەڵم. ٨٨٠م بەرزە، دەڕوانێت بەسەر گوندەکانی سەرجادەی خورماڵ -زەردەهاڵدا. دیوێکی لەسەر گوڵپ ئەژمار دەکرێت و هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بە بوونی گۆڕ کردووە لە شوێنەکەدا. لە بەهاراندا وەک شوێنی سەیرانکردن خەڵک بۆی دەچن.