بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
زنجيرە دۆڵێکە. کەوتوونەتە باشورى خۆرهەڵاتى گوندى (پشتە). (٧٦٥م) لەئاستى ڕووى دەرياوه بەرزن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان چیا بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٠٥کم٢) و درێژیی (٠,٧٧کم) و پانییەکەی (٤٢٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی قەڵاتێ و ملەخانەگای سەرین و وارین و دۆڵی دەگاشێخان و پاشان دەڕژێتە دۆڵی بیارە. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە بەشی باشوری خۆرهەڵاتی ناوچەی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (دەرەتفێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی ١٣٤٦ و بەرزترین خاڵی (١٣٨٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٣٦٥م). ڕووبەرەکەی (٠,٠٢کم٢) و درێژیی (٠,٢٥کم) و پانییەکەی (٢٦٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی باسێرەی و چەمی دەروەنی و دۆڵی هاوارەکۆن و دۆڵی گریانە و پاشان دەڕژێتە ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەڵخە)، لە شوێنی گەشتیاریی وەزەنێ، لە ناحیەی (بیارە). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٢٤٢) و بەرزترین خاڵی (١٦٠٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٤٢٥م). ڕووبەرەکەی (٠,٠٦کم٢) و درێژیی (١,٠١کم) و پانییەکەی (٣٧٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی وەزەنێ و دۆڵی وێڕگا و دۆڵی بیارە و چەندین دۆڵی دیکەی تێکەڵدەبێت، وەکو دۆڵی باخی خول و سەر وەزەن و دۆڵی دەرە شوڵای و پاشان دەچێتەوە سەر دۆڵی دەرەقەیسەر و دۆڵی هانەنەوتێ و دواتر لەگەڵ دۆڵی زەردەهاڵ یەکدەگرن، بە خڕی بیارە ناسراوە و بە گوندی خارگێڵاندا تێپەڕدەبێت و چەند دۆڵێکی دیکەی دێتە سەر وەک چەمی ڕاوی و دۆڵی خارگێڵان و دۆڵی خەرپانی و بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکـەن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (جاور)ی سەر بە ناحيەى (بیارە). لە باکورەوە بەرەو باشوری خۆرهەڵات لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٠٢٤) و بەرزترین خاڵی (١٤٠٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە و تێکڕای بەرزیی دەگاتە (١٢١٦م). ڕووبەرەکەی (١,٢٥کم٢) و درێژیی (٠,٩٣کم) و پانییەکەی (١٨٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی سۆسەکان و پاڵانیا و دۆڵبیان و دۆڵی تەوێڵە و لەگەڵ دۆڵی وەزەکۆر لەوپەڕی خۆرئاوای جاور یەکدەگرن و چەمی گەورە دروستدەبێت و پاشان بە گوندی هاوار و هاوارەکۆندا تێپەڕدەبێت و دەڕژێتە چەمی گریانە و پاشان ڕوباری سیروانەوە. دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (دەرەیمەڕ) ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە نێوان چیای لەنگەلەرز و چیای شرام لە باشور و چیای هەسوون و چیای لاسەو فاتەخانێ و چیای شروانێ و تەتە و کەڵەلانکێ لە خۆرهەڵات و چیای کەرەسی و داڵانی لە باکور و پەچەو سێ قدری و ئەشکەوتی گەردەنا و دەشتڵێ لە خۆرئاواوە دروستبووە. لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە تاقو دڕەیەکا و گڵوەو مەڕێ و پەچەو سێقایری دەکەونە بەشی باکوریەوە. لاسەو فاتەخانێ و دۆڵی حاجی ڕاو دەکەونە خۆرهەڵاتیەوە، دۆڵی مروا و دۆڵی هانەنەوە و هانەتایلە و هانەتوتمان و قەڵاوداڵی دەکەونە باشوری. ڕووبەرەکەی (٠,٤٢کم٢) درێژیی (١.٢٢کم)و پانییەکەی (٤٨٠م) دەبێت. ناوچەیەکی گەشتوگوزارییە، دەوڵەمەندە بە ڕەزە دێم، کە خاوەنداریەتیان دەگەڕێتەوە بۆ دانیشتوانی گوندی دەرەیمەڕ و ساڵانە داهاتێکی باشیان لە ڕێگەیەوە دەستدەکەوێت. ئاژەڵ و باڵندەی کێوی هەیە، چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بوونەتە پەناگە بۆ پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و دارستانی سروشتی وەکو داری بەڕوو و هەرمێ کێویلە و هەنجیرە کێوی و تایلە و گوێز و توو، هەروەها چەندین جۆری گژوگیای سروشتی تێدایە.
کەوتووەتە سنوری گوندی(خەرپانی) سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرئاواوە بەرەو خۆرهەڵات و باکوری خۆرهەڵات لە نێوان چیا نزمەکاندا درێژ دەبێتەوە. نزمترین خاڵی (١٣٠٨م) و بەرزترین خاڵیشی (١٣٣٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و تێکڕای بەرزییەکەی دەگاتە (١٣٢٣م). ڕووبەرەکەی (٠,١کم٢) و درێژیی (٠,٦٩ م) و پانییەکەی (٢٢٠م) دەبێت. دەچێتەوە سەر دۆڵی کەمانگەرای و دۆڵی چەمی ڕاوی و دۆڵی خەرپانی و خڕی بیارە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی دارستانی و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە دامێنى خۆرهەڵاتى (چياى خۆشک) لە سنوری ناحیەی بەمۆ. (٧١٨م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە و درێژيیەکەى نزيکەى یەک کیلۆمەترە. (پشتى ئاش)يشی پێدەوترێت.
کەوتووەتە گوندی (هاوارەکۆن)ەوە. قەدپاڵەکەی تەختە و سەختە. ڕوو بە خۆرەتاوە و کەوتووەتە نێو (چەمی هانەگەنیو). بۆ بنێشتکردن بەکارهاتووە. لە داربەڕوو و قەزوان پێکدێت. (گلێر) بەواتای (کۆ) دێت و پەرش و بڵاونیيە. دارەکانی چڕوپڕن، بۆیە پێیدەوترێت چاڵە گلێرە.
کەوتووەتە گوندى (غوڵامی)ی. لە ڕابردودا ئاشێکى تێدابووە، خاوەنى ئەو ئاشە ناوى (ئاشوور) بووە، ئيتر بە ناوى ئەوەوە بەو چاڵايى و دۆڵە وتراوە (چاڵگەى ئاشوور).
بە دووری دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە باکوری گوندی (بۆین)، لە دامێنی چیای شاواتێ هەڵکەوتووە. بە داروەن دەوڵەمەندە، کە بە واتای داری قەزوان دێت و هەر بۆیەش بەو ناوە ناونراوە. شوێنێکی گونجاو و لەباری بۆ بنێشتکردن هەبووە.
کەوتووەتە شارۆچکەی (سیروان) لە باکوری چیای باڵامبۆ و لە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵاتەوە بۆ باکوری خۆرئاوا دەستپێدەکات و لە باشوری گوندی چاوگی کۆکۆیی و باوەکۆچەک کۆتاییدێت. دۆڵەکە لە بەرزیی ١٢٥٧م له ئاستی ڕووی دەریاوە دەستپێدەکات و لە بەرزیی ٧٣١م کۆتاییپێدێت. درێژییەکەی دەگاتە(٨,٨کم)، پانیی دۆڵەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگۆڕێت، لە بەشەکانی باشوری خۆرهەڵاتەوە پانییەکەی دەگاتە(١,٢کم). تاوەکو بەرەو ناوەڕاست و باشووی خۆرئاوا بڕوات، پانی و قوڵییەکەی و کەمدەکات لە دەشتی شارەزوور کۆتاییپێدێت.
کەوتووەتە باشوری گوندی (دەرەشیشی سەروو)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ)، ڕووبەرەکەی پێنج دۆنم دەبێت. درێژییەکەی زیاتر لە سێ کیلۆمەتر دەبێت. بەهۆی کۆبوونەوەی ئاژەڵی چەقەڵ لە شەوان و لەو دۆڵەدا بۆیە ناونراوە دۆڵی چەقەڵان.
کەوتووەتە خۆرئاوای ناوچەی هەورامان. لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە سنوری گوندی (خەرپانی)ى سەر بە ناحیەی (بیارە). لە باشوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان پێدەشت و گرد و گردۆڵکەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٠٤کم٢) و درێژیی (٠,٨١کم) و پانییەکەی (١١٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی چەمی ڕاوی و دۆڵی گوندی خەرپانی و دواتر لەگەڵ دۆڵی زەردەهاڵ لە باشوری گوندی خارگێڵان یەکدەگرن، کە بە چەمی خڕی بیارە ناسراوە و بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکات. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە دار و گژوگیای سروشتی.
لە کانی ئاسکانەوە دەستپێدەکات بەئاڕاستەی چیای سورێن بەرزدەبێتەوە. تا دەگاتە سنوری خۆرهەڵات و باشوری کوردستان. دۆڵێکی قوڵە، ئاوی کانییەکانی چنارەی دێتەوە سەر. بە داربەڕوو و قەزوان دەوڵەمەندە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (دەرەشیش). لە نێوان ڕەزەدێمی (حاجی حەمەڕەحیم) و (خڕنوک جاڕ)ە. چەقەڵی زۆر بووە. لە بەهاراندا ئاوی هەیە و دێتەوە سەر چەمی (دەرەشیش). بەگشتی بەردەڵان و وشکە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەگاشێخان)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا لە نێوان چیا نزم و بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (١,٠کم٢) و درێژیی (١,٠٨کم) و پانییەکەی (٢٥٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی ملەخانەگای وارین و دۆڵی دەگاشێخان و پاشان دەڕژێتە دۆڵی بیارە و کاوات. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.
ئاڕاستەى لێژبونەوەکەى بەرەو باشورى ناوچەکەیە، هەتاوەکو ڕێڕەوى ڕوبارى سیروان بە درێژایى (٦,٤کم) پانتایى (٣,١کم).
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)وە، لە شارۆچکەی (خورماڵ). لە باکوری خۆرهەڵاتەوە بەرەو باشوری خۆرئاوا لە نێوان چیا نزم و بەرزەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠،٠٣کم٢) و درێژیی (٠،٥٣کم) و پانییەکەی (١٧٠م)ە. دەچێتەوە سەر دۆڵی هەزار دۆڵاوی و دۆڵی یەڵانپێ و پاشان دەڕژێتە چەمی ئاوی زەڵم. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە دار و گژوگیای سروشتی.
کەوتووەتە ناوچەی (نەورۆڵی). لە (دەشتی ئاڵەمات)ەوە بەرەو ڕوباری سیروان لێژ دەبێتەوە و ئاوی گوندەکانی (دەشتی ئاڵەمات) بەتایبەت (چرۆستانە و میراولی و گوندە و سەراو) بەم دۆڵەدا دەڕۆن و لە خۆرهەڵاتی گوندی (نەوەر) دەڕژێنە ڕوباری سیروانەوە. (شاخی باڵامبۆ و شاخی نەوەر) لێکجیادەکاتەوە و لەنێوان (گوندە و نەوەر)دا لە باکوری خۆرئاواوە بەرەو باشوری خۆرهەڵات درێژ بووەتەوە، لە کۆندا بەهۆی بوونی ئاوەوە ئاشی ئاوی تێدا بووە، ناوەکەشی هەر لەوەوە هاتووە، کە حەوت ئاشی ئاویی تێدا بووە. ئەو ئاشانەی لەم دۆڵەدا بوون بریتیبوون لە: دوو ئاش لە گوندی نەوەر (ئاشی مامۆ علی بارام، ئاشە جنۆکە)، ئاشێک لە گوندی چرۆسانە(ئاشی حاجی تۆفیق)، دوو ئاش لە گوندە، ئاشێک لە هانەژاڵە(ئاشی حاجی مەلا حەسەن).