باخەکۆن - گەچێنە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14


لاپەڕەی 317

دۆڵ

کەوتووەتە گوندەکانی (باخەکۆن و گەچێنە). درێژییەکەی نزیکەی سێ کیلۆمەتر و پانی(٥٧٥م) دەبێت‌. چیاکانی (گەچێنە، سافا، دەرەوکێڵا، کەمەرەسور، شرام، سەرکۆرەگا، چیچەخەنینە، لەشکرگا) دەکەونە باکوری و چیای (ملەی قڕاڵ) کەوتووەتە خۆرئاوای و چیاکانی(قۆڵی بلچ و سێخڕان) دەکەونە خۆرهەڵاتی و چیای(نەیجەکۆڵە) کەوتووەتە باشوریەوە. چەند دۆڵێکی لاوەکی تێدایە وەکو دۆڵی (ئاوێزە، گورگەدەر، تایلەی دەرەتاریک، نسارەسور، دەرەوکێڵا، هەمزەیی، تایلەی خەرمانگا). چەندین کانیاوی سروشتی تێدایە وەکو کانیاوی (مەرقەد، گورگەدەر، سەرگەچێنە، حەوزەلارەی سەروو و خواروو، مەرەوێ، حەمەجافر، هەمزەیی، ناوەڕاست، حاجی مەحموود، باخەکۆن، وەرگەوەر). جگەلەوەی چەند شوێنەوارێکی تێدایە وەکو(ئاساوە کۆنە، ماڵی کەنعان، ئەشکەوتی هەلاجان، ئەشکەوتی شابازی)، هەروەها خانەقا و مەرقەدی(شێخ حیسامەدینی نەقشبەندی) تێدایە، کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەوە سەردانیدەکەن.

سەرچاوەکان:

  1. قضاء هەڵەبجە دراسة فی الجغرافیة الأقلیمیة، عطا محمد علاءالدین، مطبعة تیشک، السلیمانیة، الطبعة الاولی، ٢٠٠٨، ص٩٥.
  2. تقییم جغرافی لاستخدمات الموارد المائیة فی حوض نهر زلم، محمد حمەصالح فارس الشهرزوری، رسالة ماجستیر، جامعة صلاح الدین، کلیة الاداب، ٢٠١٧، غیرمنشورة، ص١٥٥.

ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا

6

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

زەردەگڵ

بە دووریی سێ کیلۆمەتر کەوتووەتە باشوری گوندی (بامۆک). گڵێکی زەردباوی هەیە و بەو ناوە ناونراوە. بە گا کێڵراوە و کراوەتە گەنم و جۆ و لە ئێستەش بە مەکینە دەکێڵرێت. لە دوو بەش پێکهاتووە زەردەگڵی سەروو خواروو. شاخێکی مامناوەند لەیەکیان جیادەکاتەوە، داربەڕوویەکی گەورەی تێدابووە بەناوی دارەکێ ناوبراوە.

زەردەهاڵ

کەوتووەتە سنوری گوندی (زەردەهاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو باکوری خۆرئاوا لە نێوان پێدەشتەکاندا درێژ دەبێتەوە. ڕووبەرەکەی (٠,٤٥کم٢) و درێژیی (٢,٢٧کم) و پانییەکەی (٣٧٠م)‌. دەچێتەوە سەر دۆڵی خارگێڵان و بە خڕی بیارە بە ناوبانگە. لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی زەردەهاڵ و دواتر بە دەشتی شارەزووردا ڕێڕەو دەکات. جگە لە بوونی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، دەوڵەمەندە بە گژوگیای سروشتی.

زەردۆڵ

کەوتووەتە ‌باشورى خۆرئاواى گوندى (قەڵپ). (٩٥٨م) لـەئـاستـى ڕووى دەريـاوە بەرزە.

زەلەکێ

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (تریفە) لە نێوان گوندەکە و گوندی پریسی سەروو. شوێنێکی لەبارە بۆ لەوەڕگای مەڕوماڵاتی دانیشتوانی گوند. درێژییەکەی نزيکەى (٥٠٠م)ـە.

زەڵم

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی چیای هەورامان لێژدەبێتەوە بەرەو خۆرئاوا، لوتکەی (داڵانی و لوتکەی ئاوگە و ڕاگاو دەوراری) دەکەونە خۆرهەڵاتی و لوتکەی(مڵەخورد و پلەکێ مەلا مسەفای و تکەکە) دەکەونە باکوری، لە چەند دۆڵێک پێکهاتووە لەوانە دۆڵێ(پلا، سەختە، ولا، وەروێ، ڕیقنەچەرمێ، کەڕەجاڵ، مەسناوی، گۆڕیچەی، بنی پەڵگ، وشکەناوی سەرو و خواروو)، درێژی(٨,١٢کم) و پانی(٥٢٠م)دەبێت. گوندەکانی (زەڵم، ئەحمەدئاوا، ناوباخان) دەکەونە ناوییەوە، هەروەها(تاڤگەی زەڵم و هانە قولقولە و چەمی وێشەی) بەنێودا تێپەڕدەبێت، کە ڕوباری زەڵم دروستدەکەن و دەڕژێتە نێو دەریاچەی دەربەندیخانەوە، بەتایبەتی بونی تاڤگەی زەڵم و هاوینەهەوارەکەی وایکردووە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات سەردانیبکەن. دۆڵێکی قوڵە و خاوەنی چەندین پەناگە و ئەشکەوته، بە باخی گوێز و هەنجیرو هەنار داپۆشراوە، لە بەشی خوارەوە لەگەڵ دۆڵی وشکەناو یەکدەگرێت، کە دوو بەشە (وشکەناوی سەروو و خواروو)، درێژییەکەی (٣,٥٧کم) دەبێت، کە ژمارەیەک ئەشکەوتی تێدایە وەکو ئەشکەوتی (چاڵگە، بەرەسەرا، سەختە، دووەنهۆمێ، کاو و هەچکوچا، هاری، بوڵینا، کچ و کوڕ)، هەروەها چەمی وشکەناوی بەنێودا تێپەڕدەبێت، دواتر لەبەشی بنی پەڵگ ئەشکەوت و شوێنەواری قەڵای زەڵم و خان ئەحمەدخان هەیە، کە ناوچەیەکی مێژویی دێرینە و کەوتووەتە دۆڵی زەڵم، ناوچەیەکی گەشتوگوزاری بەناوبانگە و چەندین خزمەتگوزاری وەکو کابینەی گەشتیاری و بازاڕ و شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران و گەراج و خواردنگەی تێدایە، کە کارئاسانی کردووە بۆ هاتنی گەشتیاران، خاوەنی ڕێگایەکی دوو ئاڕاستەیە، ئاڕاستەیەکیان بەنێو دۆڵی زەڵمدا تێپەڕدەبێت و ئەوی دیکەیان بەنێو گوندی ئەحمەدئاوا و سێداران بۆ پشتی بابازەردەڵـە و دەگـاتەوە دۆڵی زەڵـم و لـەسـەر پـردی هـاوینـەوارەکـە یـەکـدەگـرنەوە.

زهۆران

کەوتووەتە سنوری گوندی (سازان) لە پشت تەپەخەزێنەوە بەرامبەر گۆڕی شێخ موئمین و کەمەرەسوور. لە لاپاڵەکانیدا و بە درێژاریی (٥,. کم) چەندین پارچە زەوی بەپیت هەیه،‌ کە لە ڕابردوودا کراون بە دەغڵودان.