بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی بانیبنۆک لە بناری چیای سورێن. لە تەختایی ناوچاڵی بانیبنۆک هەڵکەوتووە. زیاتر لە ٦ کەس تیایدا شوێنیان دەبێتەوە.
کەوتووەتە دامێنی چیای دوورەبنە لە زنجیرە چیاکانی سورێن. زۆر گەورە نیيە. بن تاشەبەردێکە. بەڵام بەناوبانگ بووە و کەسێک بەناوی عەلی بەگی زەلکەی مەریوان لەوێ کوژراوە. بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.
بە دووریى (١٠٠م) کەوتووەتە پشت گوندی (ئەحمەدئاوا) لە شیوی بابا زەردەڵە هەڵکەوتووە. لە ئاواییەکەوە نزیکە و مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت بڕواتە ناوی. چلەخانەیەکیش لەو ناوچەیە هەیە و ئەشکەوتەکە جیاوازە لەو چلەخانەیە. بە هەموو ئەو ناوچەیە دەڵێن کەلارەکانی سەرداربەگ.
کەوتووەتە کۆتایی شاخی بانی شێران لە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی نەوێ لە بناری چیای سورێن. گەورە و فراوانە. زیاتر بۆ ئاژەڵداری و کاتی نەهامەتی و شەڕ و شۆڕشەکان بەکارهاتووە.
کەوتووەتە خوار (تەپە چەرمگ) لە گوندی (دەرەتوێ) هەڵکەوتووە. ڕاوچی و شوانەکان بۆ مەبەستی حەوانەوە بەکاریانهێناوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (میری سوور) لە بناری چیای سورێن. نزمە و لە کۆتا بەرزاییەکانی گوندەکەدایە. لەسەرەتای پایز و بەهاردا بۆ ئاژەڵداری ســوودی لێدەبینرێت.
کەوتووەتە چیای (دۆڵ سورێن)ی سەر بە سنوری گوندی (عەبابەیلێ). ئەشکەوتێکی شوێنەوارییە. قوڵییەکەی زۆرە. دەوترێت ساڵی ١٩٩٢ ڕێکخراوێکی بیانی هاتوون کنە و پشکنینیان تێداکردووە. کتێبێک، کە پێڕستی شوێنەوارەکانی ناوچەکەی تێدانوسراوەتەوە لەگەڵ کەڵەشێرێکی ئاڵتوونی لێ دۆزراوەتەوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. بەهۆی ئەوەی کاتی خۆی هەنگی لێ بووە ئەو ناوەی لێنراوە.
چەند ئەشکەوتێکن. کەوتوونەتە خۆرئاوای گوندی (کۆساوا). لە بەرزاییدان و بەسەر ڕوباری سیرواندا دەڕوانن. شوێنەواری چەندین هەڵکۆڵراویان لەسەرە. لەلایەن خەڵکی گوندەوە بۆ چەند مەبەستێکی وەک ئاژەڵداری و مانەوەیان بەکارهێنراوە. فراوانن و لە هەندێک شوێن هەشت مەتر درێژ و سێ مەتر پانن.
کەوتووەتە دۆڵی (وشکەناوی سەروو) لە نزیک (بانی سوورەسێ) و (١٥کم) لە شارۆچکەی (خورماڵ)ـەوە دوورە. نزیکەی (١٢٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەسەر دەشت و دۆڵی ناوچەکەدا دەڕوانێت. (مەڕە بوڵینا)یشی پێدەوترێت.
کەوتووەتە گوندی کانی ئاسکان لە بناری چیای سورێن. لە دامێنی چیای پیرەمەگروون لە بەرانبەر گوندەکە هەڵکەوتووە. ناو ئەشکەوتەکە تاڕادەیەک فراوانە. شوێنەکەی سەختە و لە ڕۆژگارەکانی شۆڕشی کوردیدا پەناگە بووە. دەڕوانێت بەسەر سەنتەری گوندەکە و ئاوەدانییەکانی بەردەمیدا.
کەوتووەتە سنوری گوندی (ئەحمەدئاوا) لە چاڵی داران لە قەدپاڵێکی نزمدایە. ئەوەی شارەزا نەبێت نایدۆزێتەوە. دەمەکەی لەتەختی زەوییە. دەبێت لەسەر ئەژنۆ بچیتە ژوورەوە. لە ناوەوە زۆرگەورە و قوڵە، ئەوانەی چوونەتە ناوی نەگەیشتونەتە بەشی کۆتایی.
کەوتووەتە باکوری گوندی (میری سوور) سەر به ناحیەی (خورماڵ). بە دووریی شەش کیلۆمەتر لە شاخی مەنجەرداوەیە. بەهۆی تەختیی زەوییەکەیەوە ئەو ناوەی لێنراوە. فراوانییەکەی لەناوەوە نزیکەی سێ بە شەش مەتر دەبێت.
کەوتووەتە باکوری گوندی(دەرەگوڵان)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). لە لاپاڵی زنجیرە شاخی (سورێن)دایە. ڕووبەرەکەی (٣٠ بە ٤٠م) دەبێت. بەهۆی تەختیی سەر ئـەشـکـەوتـەکـەوە ئـەو نـاوەی لێنراوە. جـاران وەک پـەنـاگـە و بـۆ ئـاژەڵـداری بەکارهاتووە.
پەناگەیەکە لە شێوەی ئەشکەوتێکی سروشتی لەناو تاوێرە بەردێک لە چیا. کەوتووەتە(بانی سوورەسێ: بانی زەڵم). بەشێوەیەکە لە کۆتایی بەشی باکوری بانەکە و لەسەر ڕێگەی سەرەکیی دەروازەی ( مڵەخورد - خورماڵ)ـە. لە پشتەوەی گوندی (زەڵم) سەربە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ مەتر دووجایە. شوێنی مانەوەی چوار تا پێنج کەسی تێدا دەبێتەوە. ناوەکەی لەوەوە هاتووە، کە لە ئەشکەوتەکەدا (ئاو) بەشێوەی (تک تک - دڵۆپ دڵۆپ) دێتە خوارەوە و دەدات لەبەردی ناو ئەشکەوتەکە لە (دەروازەی مڵەخورد)ەوە، کە (٥٠٠م) لەسەروی ئەم ئەشکەوتەکەوەیە، هاتوچۆیەکی زۆر لەسەر ئەو ڕێگایەکراوە، بەتایبەت لەڕووی ئەوەی، کە ئەو ناوچەیەی ئەشکەوتەکەی تێدایە، ناوچەیەکی تەختایی و کراوە و فراوان و ئارامە و ترسی دزوو جەردە و ڕێگری لێنەبووە. هەروەها لەکاتی ئێستاشدا ساڵانە بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە لەوەرزی بەهاراندا بۆ گەشت و سەیران و گیا بەهارییەکان ڕووی تێدەکەن.
بە دووری (٩٠م) کەوتووەتە باکوری گوندی (دەرەی مەڕ)ی سەر به ناحیەی (خورماڵ). ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سانەکانی هەورامان، کە لەڕابردوودا لەو گوندەدا ژیاون و پیشەی جۆڵاییان کردووه. ڕووبەرەکەی (٦٠٠م٢) دەبێت. بە بەرد بەشێکی شوێن دەرگاکەی هەڵچنراوە. لەساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا وەک پەناگه بەکارهێنراوە. هەروەها خاوەن ئاژەڵەکانیش بەکاریانهێناوە. بەهۆی گەورەیی ئەشکەوتەکەوە و کەمیی ڕێگا و جێگای خەڵکی لە گوندەکەدا پانزە گەلەخانیان لەناو ئەشکەوتەکە جیاکردووەتەوە لە نێوان سەیدەکان و بەگەکاندا بەشکراوە.
کەوتووەتە چیای قولەڕەش لە گوندی ڕێشاو. کانییەکی تێدایە بەناوی قاڵوگولە. دەڵێن هەورامییەکان بەهۆی بوونی ناکۆکی لە ناوچەکەی خۆیان لەگەڵ جافانی جوانڕۆ، هاتونەتە ئەم ئەشکەوتە و خۆیان حەشارداوە. دواتر بۆ بژێوی ژیانیان تێیدا لە داری ناوچەکە پێداویستی ڕۆژانەی خەڵکیان دروستکردووە ناوەکەی هەورامییە و بەواتای کەوچک تاش دێت.
کەوتووەتە قەدپاڵی شاخی مەڕمانگان لە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین) لە سەرووی ئەشکەوتی قوڵنەچین و لوتکەی تلی کوڕە. ناوەکەی هەورامییە، چەمچە بەواتای (کەوچک)دێت. چونکە پیاوێک، کە خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان بووە و نزیک بە سێ سەد ساڵ لەمەوبەر هەڵهاتووە و خۆی تێدا حەشارداوە و لە داری کێکفەکانی چیای مەڕمانگان، کەوچک و پێداویستی ڕۆژانەی دروستکردووە. بە خەڵکی بۆین و گوندەکانی تر فرۆشراوەتەوە، بۆیە بەناوی چەمچەتاشان ناونراوە.
ئەشکەوتێکی بچوکی سروشتییە. لە لایەن عاریفان و پیاوچاکانی ئایینیەوە بۆ خەڵوەتکێشان و خوداپەرستی بەکارهاتووە و بۆ ماوەی چل ڕۆژ بەتەنها ماونەتەوە. یەکێک لەوانە (تەوەنە و باباناوس)ی خوداناس بووە، کە بە یەکێک لە ڕێبەرە ئاینییەکانی یارسان و هەورامان دادەنرێت و سیمبولێکی ئایینیی دیاری سەرگەتییەکانە. ساڵی ٤٧٧ی کۆچی و کۆتایی سەدەی پێنجەمی کۆچی لە سەرگەت لەدایکبووە، هەر لەوێش کۆچیدواییکردووە و بەخاکسپێرراوە.
بابا غەیبوڵڵا ناوی (سەید عەبدوڵڵا)یە. پیاوچاک و خواناس بووە. ٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا ژیاوە و حوجرەی هەبووە، خەڵکی فێری دین و زانست و ژمارەکان کردوە. بابا غەیبوڵڵا لەنەوەی باباناوسە، کە پێشر لەو گوندەدا ژیاوە. چلەخانەکە کەوتووەتە گوندی (سەرگەت) لە ناوچەی هەورامان. مەزاری بابا غەیبوڵڵا کەوتووەتە بەردەم گوندە کۆنەکە، چلەخانەکەش کەوتووەتە ناو ئەو شوراییەی، کە بە بەرد بۆ گۆڕەکەی ناوبراو دروستکراوە. چلەخانەکە لە ژێر بەردێکدایە لە شێوەی ئەشکەوت، کە بەردەکه (١٠ بە ١٢م) و چلەخانەکەش دوو بە سێ مەتر دەبێت. پانیی دەرگای ئەشکەوتەکە نیومەتر و بەرزییەکەی یەک مەترە. ناوبراو، کە پیاوچاک و لەخوا ترس بووە، لەو ئەشکەوتە بچوکەدا عەیبادەتی کردووە.
کەوتووەتە گوندی بەردەبەل لە بناری چیای سورێن. بە ئاڕاستەی گوندی قەڵبەزە دەڕوات. کونێکە هەندێکجار ئاژەڵی کێوی تێدایە وەک چالەکە و کەمتیار. بەهۆی بوونی هەنار لەنێو چەمەکەی بەردەمیدا ئەو ناوەی لێنراوە.